ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یه‌كه‌م: بۆی هه‌یه‌ ئه‌و جمووجۆڵه‌ی كه‌ پیاوانی سیاسی له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیای پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان و چه‌په‌كان،كه‌ دواتر ته‌رجه‌مه‌ كرا به‌ كوبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی -یه‌كێتی و دواتریش سه‌ردانی هاوبه‌شی پارتی - یه‌كێتی بۆ لایه‌نه‌ جیاجیاكان عینوانی سه‌ره‌كی ریفراندۆم بێت،به‌ڵام له‌ته‌ك خۆیدا، هه‌ندێك دۆسییه‌ی دیكه‌ش جاره‌سه‌ر بكات،له‌وانه‌: یه‌كه‌م: رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كات و ناوه‌ڕۆكی ریفراندۆم،دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. دووه‌م: كاتێك هه‌موو لایه‌نێك وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ریفراندۆم،كه‌ بیگومان هه‌موو حزبه‌كان و زورینه‌ی ره‌های خه‌ڵك ئه‌رێنی ده‌بێت،چه‌ند پرسێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت،له‌وانه‌: ا-هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ریفراندۆم رێكده‌كه‌ون،به‌پێچه‌وانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ لێره‌و له‌وێ قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كرا،واته‌ رێگه‌ چاره‌یه‌كی مامناوه‌نده‌ بۆ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی پارتی و چوونه‌ پێشه‌وه‌ی یه‌كێتی -گۆڕان له‌و پڕۆژه‌یه‌ وـله‌ولاشه‌وه‌ رازیكردنی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی. كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی بۆ ئه‌و ریفراندۆمه‌ بڕه‌خسێنێت.پێشم وایه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌رج و مه‌رج كاری له‌سه‌ر كاراونه‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نامێنێت! ب- چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.ئه‌و لێدوانه‌ی كاك مه‌سعود كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی دابوو له‌ كاتی دواسه‌ردانی بۆ پاریس پێم وایه‌ روونه‌،كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت "خۆم هه‌ڵنابژێرم و هه‌موو ته‌مه‌نم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌رخان ده‌كه‌م".ئه‌م ریفراندۆمه‌ بێگومان به‌رله‌وه‌ی بكرێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیاره‌ كه‌ زیاتر له‌ 90%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی.ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مه‌له‌فێكی گرنگ كه‌ كاك مه‌سعود له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر بكات. ج-ده‌رئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ كارتێكی فشار ده‌بێت بۆ بارودۆخی دوای داعش ،هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته‌یه‌ بۆ عێراقی دوای داعش و هه‌ر ئاڵوگۆڕێك كه‌ بۆی هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دابێته‌ ئاراوه‌. هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك رووده‌دات به‌شێكه‌ له‌و ئاماده‌سازییه‌ی كه‌ بۆ عێراقی دوای داعش ده‌كرێت! سێیه‌م: ئه‌وه‌ی كه‌ خاڵی خراپی هه‌موو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه‌،جارێكی دیكه‌ هه‌موو ئه‌و مه‌له‌فه‌ به‌حزبی كراوه‌وله‌چوارچێوه‌ی حزبه‌كاندا ده‌كرێت،له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ پڕۆسه‌ی نیشتمانی-جه‌ماوه‌رین و په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاینده‌ی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگاوه‌،پێویستی به‌ شه‌فافیه‌ت و به‌شداری خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیا و هه‌موو دامه‌زراوه‌ حكومی و ئه‌هلی وناحكومی و...تد،هه‌یه‌. چواره‌م: ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی وێنه‌ی هه‌واڵه‌كانی هه‌موو ئه‌و جمووجۆڵه‌ حزبی-سیاسییه‌ بكه‌ین،ته‌نها ره‌گه‌زی پیاو ده‌بینین.ئافره‌تان له‌دوورونزیكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ نابیندرێت،ئه‌وه‌ش خاڵكێكی خراپی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه‌!