ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تورکیا لە نێو ئەو هەموو قەیرانەشیدا ، سەرۆکەکەی هەڕەشەمان لێدەکا ، بەمەش هەم دەیەوێ دەنگی تورکە شۆڤێنستەکانی تورکیا لەو ریفڕاندۆمەی کە بەڕێوەیە ، زامن بکاو هەم بڕێک هێزیش بە تورکمانە عراقچییەکان بدا ، بەڵام واقیع شتێکی دیکەمان پێ دەڵێ ، کە ئەوەی ئەردۆگان وا لێدەکا بەو شێوەیە قسە بکا ، داهاتووی خۆیەتی لەو ریفڕاندۆمەدا ، بۆیە لە هەر روداوێکدا بۆی بلوێ هەوڵی ئەوە دەدا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی سوودی لێ ببینێ . ئەو بە قەد ئێمە دەزانێ قەبارەی تورکمان و عەرەب و کورد و مەسیحی لە کەرکوک چەندە و کێ لەو شارە زۆرینەیە و چۆنیش بەڕێوە دەبرێ ، بەڵام ئەو کەسێکی تورکەو ناتوانێ وا بە ئاسانی لە پان تورکیزم رزگاری ببێ و لە هەلومەرجی ئێستاشدا خۆی لە گوتاری تورکە شۆڤێنستەکان بەدوور بگرێ ، ئەو کەسێکی پراگماتیستە نەک تەنیا لە بواری ئابووریدا ، بەڵکو لە سیاسەتیشدا ئەوە دەکا کە لە بەرژەوەندی خۆی دایە ، دیارە لە سیاسەتدا زۆر جار بەرژەوەندی کاتیی ، بۆ دەسکەوتی کاتیی وەگەڕ دەخرێ ، بەڵام زۆر کەم مەترسی بۆ بەرژەوەندی ستراتیژی دەخولقێنێ . تورکیا هەر کاتێک لە پڕاگماتیزمی ئابووری دوورکەوتبێتەوە قوڕی بەسەر خۆی کردووە و بە زووترین کات گەڕاوەتەوە سەری و کارای کردۆتەوە ، لە دەساڵی رابردوودا بینیمان کە چۆن رێژەی گەشەسەندنی ئابووری تورکیا هەر لە زیادبووندا بوو ، کەچی لەو دووسێ ساڵەی دواییدا بە خێرایی دابەزی، کە ئەمەش بۆ خۆی نیشانەیەکی روونبوو لە نزیکبوونەوەی تورکیا لە پراگماتیزمی سیاسی ؛ کە زیانێکی گەورەی لێدا . من پێموایە لە ئێستادا تورکەکان هەست بەو مەترسییە دەکەن و لەوە گەیشتوون نابێ دەستکاری ستوونە بەهێزەکانی بەرژەوەندییە ستراتیژیەکانیان بکەن ، بەڵام لە سیاسەتیشدا بۆ دەسکەوتی کاتیی گەمەکانی شۆڤێنیزم وپان تورکیزم هەر دەکەن ...