ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵکردنی ئاڵای کوردوستان لە کەرکوک

ڕەنگە بە هەڵە نەچوبم کە بڵێم ئەم روداوە سەیرو کوتوپڕو ناوەختە بو بە لای زۆرێک لە سیاسیەکان و زۆرینەی هاوولاتیانەوە... چونکە ئەو ئەرکەی کە تا ئەو کاتە لە کایە دایە بازاری گەرم بو مەسەلەی ڕاپرسی ـ ڕیفراندۆم ـ بو کە سەرۆکی حکومەت ـ نێچیرڤان بارزانی ـ لە رۆژنامەی هەولێردا ٢٦/٣ جەختی لەسەر کردەوە. تەنانەت کاتێک هەواڵەکە ڕاگیەنرا هیچ کام لە حزبە حوکمرانەکان هەڵوێستیان دیار نەبو!!

بێ گومان کارێکی سیاسی لەم جۆرە ئەگەر سیاسیانە بیربکەینەوە, بە بێ لێک دانەوە و هەڵسەنگاندنی بارو دۆخە هەمە لایەنەکەی ناوخۆ و دەرەوە ئەنجام نادرێ. چونکە وەکو دەرکەوت کۆمەڵێک کێشەی جۆاروجۆری بە دواوە بو چ لەناوخۆ و چ لە دەرەوە. هەڵوێستی تورکمان و عەرەب و حکومەتی عێراق و تورکیاو و ئێران ... هتد. بەواتایەکی تر نابێ حساب بۆ ئەمانە نەکرابێ پێش وەخت..لەوەیش سەیرتر بەلای هاووڵاتیانەوە سەرەرای ئەو هەراو بگرەو بەردەو هەڕەشەیەی بە دوای بڕیاری هەڵکردنی ئاڵاکەدا هات. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ـ بەبێ تورکمان و عەرەب ـ بڕیارێکی تری دەرکرد سەبارەت بە ئەنجام دانی ڕیفراندۆم لە کەرکوک دا. بۆ یەکلایی کردنەوەی پەیوەندیەکەی چ لەگەڵ بەغداد, چ لەگەڵ هەرێمی کوردوستان... ((گۆم تا قوڵ بێ مەلەی خۆشە)). بۆیە من لەو باوەرەدام کە ئەم بریارو هەلویستانە. بەتایبەتی لەم وەزعە سیاسی و ئەمنی و ئابوریە شپرزەیەدا. پیشەکی سەروبەری بەستراوە تەگبیرو رای لەسەر کراوە!!, واتە بەدەر و شاراوە نیە لەو لایەنانەی کە رۆلی کاریگەریان نەک هەر لە عێراق دا. بەڵکو لە هەمو ناوچەکەدا هەیە. بەتایبەتی حکومەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.بەدەریش نیە لە نەخشە و پلانی ئەوانە لە دەڤەرەکەدا. بۆ سبەی ڕۆژ کە بەشێکی خۆی لە دامەزراندنی حکومەتی کورد دا ئەبینێتەوە.

ئەم بریار و هەنگاوانەیش, لە کاتێکدا سەر هەڵئەدەن کە شەڕی ـ داعش ـ لە عێراق دا بەرەو کۆتایی ئەڕوات. ئایندەی عێراق/یش لەبەر رۆشنایی ئەنجامەکانی ئەم شەرەدیاری ئەکرێ کە ئەمیش پێشەکی نەخشەو پلانی بۆ داڕیژراوە..

لەمەیش سەیر تر وەکو کەناڵەکان بڵاویان کردەوە ئەو هەنگاوە جۆرە شڵەژاندنێکی لە هەڵوێست و ڕای کەسان و لایەنە سیایەکانی عێراق و کوردوستان دا پەیداکردوە.

ئەم ئاگای لێ نیە.. ئەویتر بە هەواڵێکی کوتوپڕو پەلەی دا ئەنێ و یەکێکی تر لێی پەشیمانە و بەهەڵەی ئەزانێ ... هتد. کۆبونەوەی هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەم ئاڵایە داناگیرێ. لە هەمویان زیاتر خەڵکی کەرکوک/ە کە بریارەکان بەناوی ئەوانەوە دراوە. کەچی وەک هەورە بروسکە ڕای چڵەکاندن.

لەکۆتاییدا ئەڵیم ئەگەر ئەمریکا ڕۆڵێکی لەم هەنگاوانەدا هەبو بێ ئەوا ئەبێ ـ ئۆردوغان ـ هەڕەشە لە ئەمریکا بکات!!

وادیارە ئەم هەویرە زۆر ئاو ئەکێشێ.

 

ئەحمەد حامید