ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی ( چەتەکانی ئەل عەسائب ) قوتابیەکی شیوعییان تاوانبار کرد بە سەرپەرشتی کردنی خۆپیشاندانەکەی کۆلیژی ( قادسیە )ی پارێزگای دیوانیە ، و هوتاف لێدانیان ( ئیران بۆ دەرەوە ) ، دوێنی دەستێکی ڕەشی تیرۆر هەلیکوتایە سەر بارەگای حزبی شیوعی عیراق لە پارێزگای (دیوانیە )ی باشوری عیراق و بە نارنجۆک و بۆمبی سوتێنەر بارەگای حزبی شیوعی و وێنەی ( فەهدو سەلام عادل و لینین ) یان سوتاند، بەڵام خۆشبەختانە تەقینەوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو. 

دەبێ ئەوەش بگوترێت ، کە پارێزگای دیوانیە مەرکەزی سەرەکی شیوعیەکانی عیراقە کە بەئاشکرا دژی هەژموونی کۆماری ترس و تۆقاندن و سێدارەی ئیرانن لە عیراقی دوای (سەددام حوسێن) .

دیارە چەتەکانی ( تۆڵەی ئەل عەسائب ) داعش ئاسا ئەم هێرشە دڕندانەیان بۆ چاوترساندنی حزبی شیوعی ئەنجام داوە ، کە سەرقافلەی خۆپیشاندانەکانە لە بەغداو شارەکانی دیکەی عیراق ،کە بەئاشکرا شیعاری ( نان ، کار ، دەولەتی مەدەنی و ئێران بۆ دەرەوە ) ی بەرزکردۆتەوەو سەرکردەکانیشی پێشرەوی خۆپیشاندانەکان دەکەن .

ئەوەی لێرەدا مەبەستمە زۆر بەکورتی بیڵێم ئەوەیە : 

لەبەردەم ئەم پیلان و ئاژاوەگێڕیەدا، دەبێ چەتەکانی ئیران باش بزانن ، حزبی شیوعی عیراق لەبری ئەم کاردانەوە ناشارستانییە کە تەنها لە ( داعش ) دەوەشێتەوە ، زیاتر دەنگ هەڵدەبرێت و داوای مافی گەل و خۆپیشاندەران دەکات ، ئاخر ئەوانەی نامۆن بە مێژووی پر شکۆی حزبی شیوعی عیراق ، نازانن ،ئەوە هاوڕێ فەهد بوو ، بەرامبەر جەللادەکان پڕ بەقورگی هاواری کردو گوتی : ( شیوعیەت لەمردن بەهێز ترەو لەسێدارە بڵند ترە ) .