سمكۆ محه‌مه‌د / قه‌یرانی حیزبگه‌رایی .. !
له‌دایكبوونی حیزب له‌رۆژئاوا له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هه‌م تاك و هه‌م كۆمه‌ڵگه له‌چنگی ئاین و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه رزگاری بێت و خۆی ببێت به خاوه‌نی بۆچوونی خۆی و چاره‌نووسی سیاسی خۆی دیاریبكات، ئه‌مه له‌كوردستان به‌هۆی ئه‌و دیفاكتۆ ناسروشتیه‌ی كه مه‌ترسی ئیدیۆلۆژییه‌كان به‌ره‌و دواوه ده‌بات قه‌یرانی حیزبگه‌رایی خوڵقاندووه، چونكه دۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك كه‌هیچ حیزبێك له‌ناوه‌وه كه ناوی گه‌وره‌یان لێنراوه، یان بچووك، ده‌رباز نه‌بوونه له‌م قه‌یرانه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌هه‌یه و خۆی له‌جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، بۆ حیزبی گه‌وره گرانتر وه‌ستاوه، چونكه لێپرسراوێتیهكهی له‌ئاستی نێوخۆی و ده‌ره‌وه و حكومڕانی قورستره، به‌لێم بۆ حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لێت، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی قه‌واره‌ی جه‌ماوه‌ری بوونه و هیچی دیكه، بۆیه ده‌رفه‌تێكی له‌باره ئێستا حیزبه‌كان كه‌ڵك لهكامڵبوون وه‌ربگرن و خۆیان له‌و قه‌یرانه رزگار بكه‌ن.
پێشتر كه‌باس له‌حیزب ده‌كرا، باس له‌حیزبه گه‌وره‌كان ده‌كرا كه‌جۆره‌ها قه‌یرانیان دروستكردووه و ناتوانن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه، دواتر ئه‌م قه‌یرانه بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێك له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و دونیای حیزبایه‌تی كرد به‌دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌ی ده‌سه‌لێت و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش دیسان به‌وپێیه‌ی كه جۆرێك لاسایی كردنه‌وه بوو، نه‌یتوانی قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و قه‌ناعه‌تی خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی جاران كه حیزب وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤی كۆمه‌لێیه‌تی و ئایینی وه‌رنه‌گرێت، كه‌چی به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه متبووهی حیزبی كوردی تێیكه‌وتووه، به‌هه‌موو ئه‌و پێگه كۆمهلێیهتیهی كه هه‌یانه، بۆشاییه‌كی دروستكردووه و خه‌ڵك جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو خێڵ و بنه‌ماڵه و سوننه‌ته عه‌شائیرییه كوردیه‌كه، ئێستا ئه‌م بۆشاییه ده‌رفه‌تێكی له‌باری ره‌خساندووه بۆ دروستبوونی جۆرێك له‌ئۆپۆزسیۆنی نوێ كهنه ئه‌میان بێت و نه‌ئه‌ویان، به‌مه‌رجێك ئه‌وانیش جارێكی دیكه لاسایی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه نه‌كه‌نه‌وه كه‌به‌رهه‌مێكی باشی مۆدێلی سیاسی نه‌یهێنا، ئه‌مه بۆحیزبی بچووك و گه‌وره‌كان كه زاراوه‌یه‌كی شایسته نییه هه‌روایه، كه‌وابوو قه‌یرانه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كورده‌وه هاورده‌كراوه و له‌نێو كوردستان ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی پێشكه‌وتووخواز و كۆنسهرڤاتیف دروستبووه، چه‌ند هۆكارێكی سیاسی هه‌یه، بۆ نمونه خه‌ڵكی كوردستان ناتوانن ته‌نها به‌دروشم و ره‌خنه‌گرتن لهدهسهلێت، قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و ژیانێكی سیاسی نوێ هه‌ڵبژێرن كه گوایه دوورن لهحیزبایهتیهوه، بۆشاییهكهش لێره‌وه باشتر ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر حیزبی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان له‌و ستایله مه‌كته‌بیه خۆیان رزگار بكه‌ن و ئه‌و هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه كه ماوه‌یه‌كه له‌نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌دا قه‌تیس كراوه و له‌ناوه‌ڕۆكدا ئاشكرایه و لهفۆڕمیشدا بارگاوی كراوه بهسیناریۆیهكی سیاسیه‌وه، لانیكه‌م كێشه‌ی نه‌مانی ئینتیمای جۆراوجۆر نامێنێت له‌لای تاك و لهكۆمهڵگهش ره‌نگناداته‌وه، مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی تاك بۆ داهاتووی كوردستان و به‌پێچه‌وانه‌وه په‌راوێزخستنی و راده‌ستكردنیان به‌قه‌ده‌ری نادیار، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه تاكی كورد به‌بێ هیچ زانیارییه‌ك دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز ده‌بن، من بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی كه حیزبی كردووه بهكارگهیهك بۆ په‌یداكردنی بژێوی كه ئه‌مه ناسروشتییه، پێشنیاری به‌باشی ده‌زانم كه‌هه‌م بۆ ده‌ربازبوون له‌جه‌نگی پێشكه‌وتوخوازی و دواكه‌وتوویی، هه‌م بۆ ململانێی نێوان چینی سه‌رمایه‌دار و هه‌ژاره‌كان، حیزبی ژینگه‌یی دروستبێت و خه‌ڵك ئینتیمای بۆ بكه‌ن، تاكو لانیكه‌م ئیعتیبارێك هه‌م بۆ حیزبیه‌ت و هه‌م بۆ ململانێ سیاسیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه تاكو بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و ئاین جێگه به‌پێگه‌ی حیزبی له‌ق بكات و له‌قه‌یرانه‌كه رزگارمان بێت.