ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بیروەریی بەنگلادیشییەك كە چەند ساڵێك لە كوردستان بووە‌و ئێستا گەڕاوەتەوە وڵاتی خۆی.

شیشلەشان لەبارەی بەنگلادیش ئەو حیكایەتەی گێڕایەوە

حەتۆ هیچی لە بارەی ئاسایش و تەناهی كۆمەڵایەتی نەدەزانی، بەڵام نزیكی ئەو لەناوەندی هەستیاری حزب، وای كرد ببێتە بەرپرسی بنكەیەكی پۆلیس، شەوێكیان دز دەچێتە سەر ماڵێكی سنوری گەڕەكەكەی حەتۆ، بەیانییەكەی خاوەن ماڵ پەنا بۆ بنكەكە دەبات و لەوێ‌ داوا تۆمار دەكات، حەتۆ رووی لە كابرای دزی لێكراو دەكات و پێی دەڵێت دزەكە كەسێكی چۆن بوو؟ باڵای درێژ بوو یاخود كورت؟ ئەی تەمەن و جۆری جل و بەرگی؟ دواتر لێی پرسی كاتژمێر چەندی شەو بوو كە دزیەكەت لێكرا؟ ژمارەی دزەكان چەند بوو؟ چەكیان پێ بوو؟ ئەی تەمەنیان چەند بوو؟ كابرای دزی لێكراو لەبەرامبەر پرسیارەكانی حەتۆ حەپەسابوو! كابرا رووی لە حەتۆ كردوو گوتی: قوربان من دزم نەبینیوە، چونكە نووستبووم، حەتۆ گوتی: ئاخر ئەوە كەی راستە لەماڵەوە بخەوی و ئاگاداری ماڵەكەی خۆت نەبی؟ كابراش گوتی: قوربان بەرپرسی بنكە وەمزانی تۆ بەخەبەری بۆیە من بێ‌ خەم خەوتبووم! رۆژی دواتریش حەتۆ خۆی و مەفرەزەیەك چووە ماڵی دزی لێكراوەكەو بە فیزێكی زۆرەوە كەوتە گەڕان و پشكنین بە ماڵەكەداو دواتریش سەركەوت بۆ ژووری سەرەوەو دوای تۆزێك هاتە خوارەوە، رووی لەكابرا كردو گوتی: دزەكەم دۆزیەوە! خاوەن ماڵ لە خۆشیان شاگەشكە بوو گوتی: گەورەم كێیە؟ حەتۆ گوتی: دزەكە جگەرەكێش بووەو سێ‌ جگەرەی كێشاوە دواتر دزیەكەی كردووە، چونكە تەپڵەكێك لە ژوورەكە بوو سێ‌ قونچكە جگەرەی تێدابوو، هەروەها دزەكە خاولیەكی شینی لەملدا بووە، چونكە خاولییەكی لەو جۆرە لە ژوورەكە هەڵواسرابوو، هەروەها دزەكە چاویلكەیەكیشی لەچاودا بووە، چونكە ژوورەكە چاویلكەیەكی لێ بوو! كابرای خاوەن ماڵ كە گوێ‌ بیستی ئەو قسانەبوو هاواری كرد قوربان ئەوەی تۆ باسی دەكەی منم نەك دزەكە، چونكە ئەوە ژووری خۆمە!! حەتۆ گوتی: كەواتە خۆت دزەكەی، دزیت لەماڵی خۆت كردووەو بۆیە بڕیارماندا لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێردا یان دزەكەمان بۆ بدۆزەوە یان دەتخەینە زیندان.

بۆیە كابرا لەترسان گوتی دزیم لێنەكراوەو تەنها مەبەستم تاقیكردنەوەی ئێوە بوو، شوكر بۆ خوا لێزانی و پسپۆڕیتان مایەی دڵخۆشیمە! حیساب بكە كامێرای شاراوە بوو! حەتۆ گوتی دەباشە بەو كامێرە بڵێ‌ لێدوانێكم لێوەربگرێت لەسەر چۆنیەتی فەشەل هێنانی ئەو دزیە بڕیاربوو لەماڵی ئێوە بكرێت.

  • 1