ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەوەی لە ماناكانی ماف و ئازادی تێ بگات و رێز لە خواست و ئامانجی گەلانی ژێر دەست تێ بگات، هەركەس و لایەنێك سیاسەت بەرچاوی لێل نەكردبێت، دەزانێت حكومەتی توركیا نوێنەرایەتی دكتاتۆریەت و فاشیەت دەكات و پارتی كرێكارانی كوردستانیش نوێنەرایەتی شۆڕش و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان دەكات لە باكوری كوردستان، حكومەتی توركیا رۆژانە خەریكی سەركوت كردنی گەلی كوردو كوشتن و راوە دوونانی ئازادیخوازانی گەلە ستەم دیدەكەمانە، كەچی سەركردە ئازادیخوازەكانی كورد لە باكور بەردەوام پێ لەسەر چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان دەكەن بەرێگای ئاشتی و دیموكراسی، سەركردە توركەكان دەڵێن توركیا تەنها هی توركەو تۆرانیزم رێبازمانە، بەڵام سەركردە كوردەكان دەڵێن كوردو تورك و نەتەوەكانی تر هەموویان بران و دەبێت لە سێبەری دیموكراسیەت توركیا بۆ هەمووان بێت، سەركردە توركەكان لە هێرش و پەلاماری دراندانەن بۆ سەر گەلی كورد، بەڵام خەباتگێرانی كورد لەسەنگەری خەباتەوە بەرگری لە خۆیان و گەلەكەیان دەكەن، ئازادیخوازانی كورد لە باكور بەردەوام خەریكی بەرزكردنەوەی ئاڵای سپی و هەڵفراندنی كۆتری ئاشتین، بەڵام قەرەقوڵ و جەندرمەی تورك بەردەوام بەقامچی و ئامرازەكانی هێز شەقامەكانی ئامەدو شەرناخیان سوور كردووە بە خوێنی رۆڵەكانی كورد.

كەچی حكومەتی ئەمریكا باوەش بەسەركردە هارو خوێن رێژەكانی توركیا دەكات و ملیۆنان دۆلاریش تەرخان دەكات بۆ دەست نیشانكردنی سێ‌ سەركردەی دیاری پەكەكە بۆ ئەوەی لەناویان ببات، ئا ئەوەیە ئەمریكا دەمی چەقۆ ماچ دەكات و تف دەكاتە برین، بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو كوردێكە لە دەرەوەو ناوەی وڵات بەرامبەر بڕیارە شەرەنگێری و دوژمنكاریەكەی ئەمریكا بێنە دەنگ و ئەو بڕیارە محكوم بكەن.

  • 1