ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەلا شاخی پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتیەكی ناسراوی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)ە كاراكتەرو رێبوارێكی پشوو درێژو ماندو نەناس و خۆنەویستی ناوای كاروانی شۆڕشی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمە، خەسڵەتێكی ئەو پیاوە خەباتگێڕە ئەوەیە، كە چەندە نیشتمان پەروەرو دڵسۆزی گەل و یەكێتیەكەی بووە، ئەوەندەش لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتیدا مرۆڤێكی گران و سەنگین و بەویقارە، چەند پابەندبووە بەو رێبازە فیكری و سیاسییەی بڕوای پێی هەبووە، ئەوەندەش رێزی حزب و لایەنە سیاسییەكان و رێبازە فیكریە جیاجیاكانی گرتووە، كاك مەلا شاخی هەموو بەهاری تەمەن و قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی لەناو سیاسەت بووە، بەڵام سیاسەت نەیتوانی بۆخۆی بیباو لەدنیای واقیع و دەوروبەرەكەی دایببڕێت، چونكە بەردەوام حزبایەتی لە پلۆرالیزم و سیاسەتی لە رەنگاڵەی و ژیانی لەتابلۆیەكی رەنگاو رەنگدا بینیووە، ئەو مرۆڤە دڵسۆزو خەمخۆری نیشتیمانەو بەرژەوەندیە باڵاكانی گەل و نیشتمان لای ئەو لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكی ترە.

مەلا شاخی قەناعەتی تەواوی بەوە هەبووە، كەراستی بەتەنیا لای حزبێكی دیاری كراوو رێبازێكی فیكری دیاركراو بەڵكو پێی وابووە راستی لەوە گەورەترو فڕە رەهەند ترە لەچوارچێوەی یەك ڕوانگو یەك كایەی سیاسیدا قەتیس و خانە بەند بكرێت، هەر ئەمەش وای كردووە مەلا شاخی چەندە خۆشەویستی هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، ئەوەندەش لای تێكۆشەڕانی حزبەكانی تر ئازیزو رێز لێ گیراوە، ئەو بەڕێزە لەو چەند رۆژەی رابردوو كتێبێكی بەناوی (پارتی زانا شیوعییەكان) بڵاوكردەوە، هەڵبەت هەموو ئەو هەڵسەندگاندنە ئیجابیەی من بۆ بەڕێز مەلا شاخی دەیكەم، تۆزقاڵێك پەیوەندی بەو كتێبەوە نییە، بەڵام دەكرێت بە چاپ گەیاندنی بیانوو دەرفەتێك بووبێت بۆ نووسینی ئەو چەند دێرەم، بەڵام بەڕاستی نووسینی ئەو كتێبە زیاتر كەسایەتی مەلا شاخی بەدیار خست، زیاتر رووە جوان و درەوشاوەكانی ئەو مرۆڤە بەڕێزەی خستەڕوو، بەتایبەتی لەسەردەمی ئێستادا كە حزبایەتی و ئایین و سیاسەت و خودئەڤینی و خۆپەرستی و گەندەڵی خەریكە وەكو خۆركەو مۆرانە یەك بەیەكی خانەكانی ژیانی ئێمە وێران دەكات، مەلا شاخی لەسەردەمێكدا وەكو داربەرووێكی بناری سەفین، هەر بەپێوە وەستان، كە وەیشوومەی سیاسەتی یەكتری شكاندن خەریكە مانا بۆ شۆڕش و پێشمەرگە ناهێڵێت، مەلا شاخی لەسەردەمێ:دا هەر بەجوانی مایەوە، كە مەفرەزە ئیرهابییەكانی فەیسبووك و تیغییەكان خەریكە هەموو جوانییەكان دەسووتێنن.

  • 1