ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چەند ساڵێک بەر لە ئێستا کوڕ و کچێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان کە پەناهەندە بوون لە وڵاتی سوید، بڕیاری هاوسەرێتی دەدەن، دواتر بڕیار دەدەن کە مەراسیمی ئاهەنگی ئەو بۆنەیە دەبەنە یەکێک لە پارکەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە واتە سوید و کارتی داوەتنامەش بۆ چەندین کوردی پەناهەندەی ئەو سویدە دەنێرن، ئیدی دەبێت بۆ شایی و گۆڤەند بەجل و بەرگی کوردەواری ڕەشبەڵەک دەست پێ دەکات، لە پڕ لەلایەن کۆمەڵێک کرێکاری تورک کە ئەوانیش پەناهەندە بوون لە سوید بەدار و بەرد و چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر بەشداربووانی مەراسیم و زۆربەیان بە بووک و زاواشەوە خەڵتانی خوێن دەکرێن، کێشەکە دەچێتە دادگای سویدی و لەوێ کاتێک سەرۆکی دادگا لە کرێکارە تورکەکان دەپرسێت کە بۆچی پەلاماری ئاهەنگی کوردەکانیان داوە، کرێکارە تورکەکان وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن ئاخر ئەوانە جل و بەرگی کوردیان لەبەردابوو، سەرۆکی دادگا دەڵێت ئێوەی تورک و کوردەکانیش هەردوولاتان پەناهەندەن لەوڵاتی ئێمە و دەبێت بەپێی یاسایی وڵاتەکەمان هەڵسوکەوت بکەن، کەچی کرێکارە تورکەکان دەڵێن ئاخر کوردەکان جوداخوازن و مەترسیین لەسەر تورکیا بۆیە لەهەر شوێنێک بێت پەلاماریان دەدەین، هەڵبەت هەموومان دەزانین کە کرێکار مرۆڤێکی چەوساوە و بەشمەینەتە و لە هەر کوێیەک بێت مایەی ڕێز و حورمەت گرتنە، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەو کرێکارە تورکانە کە خۆشیان غەریبە بوون ئاوا دڵرەقانە پەلاماری کۆمەڵێک کوردی غەریبەیان دا؟ هەڵبەت یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەوەیە، کە بەداخەوە فاشیەت و دەمارگیری نەتەوەیی لە تورکیا بەتەنیا لای نوخبەی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسی نییە، بەڵکو شۆڕبۆتەوە بۆ ناو فەزای کۆمەڵایەتییش، واتە ئەوەی رقی لە کوردبوون و ناوی کوردە بە تەنیا ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا نین، بەڵکو کەم تورک هەیە نەک هەر لە تورکیا بەڵکو لەهەر کوێیەک بێت ڕقی لە کورد و کوردبوون نەبێت، ئەمە هەقیقەتێکە و کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات. ڕۆژی (12/10/2019)ش هەموو لەسەر شاشەی تیڤییەکان بینیمان کە گەنجێکی عەرەبی سووری سەر بە سوپای ئازادی سوریا کە لە ئێستادا جاشی تورکیان، لەدەروازەی سەرێکانی خۆرئاوا بەدەم ئەڵاهوئەکبەرەوە سێ گەنجی کوردی خۆرئاوای گوللەباران کرد و هاواریشی دەکرد لەکاتی گوللەبارانکردنی کوردەکان وێنەم بگرن؟

دواتر دەرکەوت ئەو گەنجە خوێنڕێژەش کە سێ کوردەکەی کوشت پێشتر هەژارێکی دەستفرۆشی شەقەمەکانی دیمەشق بووە، کێ لەمە تێ دەگات؟ من خۆم تێی ناگەم؟

  • 1