ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەردۆغان مجێور و بانگدەری یەکێک لە مزگەوتەکانى شاری ئەستەنبۆڵ بوو، زۆریش سەرسام بووە بە موجاهیدە تیرۆریستەکانى تۆرابۆراى ئەفغانستان، بۆیەش دەگوترێت کاتى خۆى دووجار سەردانى ئەفغانستانى کردووە و وەکو شاخەوانێکى کارامە بە زنجیرە شاخەکانى ئەفغانستان هەڵگەڕاوە، ناوەڕاستى نۆهەتەکانى سەدەى ڕابردووش چەندین جار سەردانى قوتابخانە ئاینییەکانى موجاهیدانى پاکستانى کردووە و زۆریش بە (تاڵیبان) سەرسام بووە، ئەردۆغان بوو بە سەرۆک وەزیرانى تورکیا، نووسەرێکى تورک بۆ ئەرۆدغانى نوسیبوو، شەرمەزارم کە تۆ بووى بە سەرۆک حکوومەتى وڵاتەکەم، بەس بەناچاری پێت دەڵێم جەنابى سەرۆک، لێت تێک نەچێت کە ئێستا تۆ بانگدەری مزگەوت نیت و بێت وابێت کە بانگتدا دەبێت هەموو خەڵک گوێت لێ بگرێت، چونکە ئێستا تۆ سەرۆک حکوومەتى کاراکتەری ناو دنیاى سیاسەتى، لە سیاسەتیش گەمەى جۆراوجۆر هەیە و تکایە لەبیرت نەچێت بەشێک لە گەمە سیاسییەکانى وڵاتى ئێمە سەروکاریان لەگەڵ دیموکراسیدا هەیە، لە دیموکراسیەتیش هەڵبژاردن و لە هەڵبژاردنیش دەنگى جەماوەر پێوەرە.

چەند مانگێک پێش ئێستا (ئیمام ئۆغلۆ) سەرۆکایەتى شارەوانى ئیستەنبۆلى لە ئاکپارتییەکەى ئەردۆغان بردەوە، ئەردۆغان کێچ کەوتە کەوڵى و هاروهاج بوو، بۆیەش بە بڕیارێکى سەرووى دیموکراسیەت، هەڵبژاردنەکانى دووبارە کردەوە، بەڵام ئەمجارەش هەڵبژاردنەکەى خراپتر لە جاری پێشوو دۆراندەوە و ئیمام ئۆغلۆ نەک هەر سەرلەنوێ بردیەوە، بەڵکو دەنگى زیاتریشى هێنا. ئەوجارە هەر ئەو نووسەرە تورکییە نووسی، جەنابی مجێور بانگبێژى (مزگەوتى باب عالى) تۆ یەکەم جار بەرانبەر (ئیمام ئۆغلۆ) دیموکراسییانە دۆڕاى، بەڵام ئەمجارە ئەخلاقى هەڵبژاردنت دۆڕاند. دەشزانم دواى ئەو دۆڕانە عاقڵ نابیت و بەڵکو بۆ ئەوەى دۆڕانەکەت لەبیر خەڵک ببەیتەوە، دەزانم تورکیا دووچاری قەیرانێکى ئەخلاقی دەکەى، بەداخەوە قسەى نووسەرە تورکەکە هاتەدى و ئەردۆغان پەلاماری ڕۆژئاواى کوردستان و وڵاتەکەى (مەزلوم عەبدى) دا، من دەزانم تورکیا لەو داگیرکارییە ئەمڕۆش نەبێت سبەى باجێکى گەورە دەدا، دەشزانم جیاوازى نێوان ئەردۆغان و مەزڵوم عەبدى ڕێبەری خۆرئاواى کوردستان جیاوازى نێوان ناشیرینى و جوانییە، جیاوازى نێوان ژەهری مار و شیرینى هەنگوینە، بەڵام چیدەکەى کە ئەوەى ئەمڕۆ چارەنووسی گەلان دیاری دەکات نائەخلاقی سەرمایە و هێزە.

  • 1