ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەماڵ عادل سەلیمی هاوڕێم

زیرەك كەمال

هاوڕێم دەزانم كەتەمەنت گەیشتۆتە نیوسەدە، هەمان شەماڵە تەمەن حەڤدە بەهارییەكەی كەلەناو جەرگەی شاری هەولێر بەوێنەی پڵنگێكی برینداری لانە تێكچوو، رووبەڕووی بەعسیەكان دەبویەوەو زۆرجارەش مەرگ لەئاستی حەماسەتی بوێرانەو شۆڕشگێرانەت رای دەكرد، دەزانم سەرزەمینی ئاڵ و واڵای ئەوروپا تۆزقاڵێك لەئامانج و هیواو وزەو ئیرادەتی كەم نەكردۆتەوەو بەردەوام دڵت لای حزب و وڵاتەكەت بووە، هەر بەراستیش بەقسەو كردار سەلماندوتنە كەتۆ جگە لەوەی خۆت یەكێكی لەپیاوە جوان و بەئەمەكەكانی گەل و نیشتمان، هەر بەراستیش كوڕی شەهیدی سەركردە (عادل سەلیم)ی ئەوەشم باش لەبیرە كەمن تۆ دوو لاوی تەمەن حەڤدە بەهاری بووین و بەئاشكراو بێ‌ ترس و سڵەمینەوە لەمردن و بەعسیەكان، بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدابووین قوتابخانەكەمان و هەولێر بكەینە مەڵبەندی بەرەنگار بوونەوەو لەگۆڕنانی خەون و ئامانجی گڵاوی بەعسیەكان، هەربۆیەش دڵنیابە وەكو چۆن كەسانێك وەكو رای خۆیان دەیانەوێت قاسم ئاغا لە جەللادەوە بكەنە فریشتە، منیش بەناوی حزب پێت دەڵێم قاسم ئاغا تاوانبارەو دەبێت دادگایش بكرێت، شەرمەزاریشە بۆ كەسانێك كە ئەو پیاوە ئینسان كوژە لەژێر باڵی خۆیان داڵدە بدەن.

هاوڕێ‌ شیرین و برادەرینی درێرینی رۆژانی مەردایەتی، خۆت دەزانی ئەگەر راگەیاندنی حزب نەبوایە ئێستا (قاسم ئاغا) بەرپرسێكی سەربازی و دەست رۆیشتووی هەرێم دەبوو، ئەوە راگەیاندنی حزب بوو كونەمیشكی لەو پیاوە كردە قەیسەری.

دڵنیابە حزبەكەت هاوڕێكانت وەفاداری شەهیدان و رێبازە پیرۆزەكەیان دەبن و حزبێكیش تۆی خەم خۆرو دڵسۆزی وەكو (شەمال عادل سەرلیم)ی هەبێت ناكەوێت و داهاتووش روونە.

  • 1