كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان /
لقی راپه‌ڕین ساڵیادی دامه‌زراندنی به‌رز ڕاده‌گرێت
رێگای كوردستان/
رۆژی 10/3/2009/كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان لقی راپه‌ڕین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستانی به‌رزڕاگرت. به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان به‌شێك له‌هاوڕێ یانی ئافره‌ت پێشوازیان كرد له هه‌ریه‌ك له‌شاندی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان وئافره‌تانی سۆسیالیست و رائید حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژ به‌ژنان وئافره‌تان و چه‌ندین رێخكراو لایه‌نی تر كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی رێخكراوی
-------------------------------------------------------------------
كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای لقی راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانیان كرد
به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان و 10ی مارس ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه
له رۆژێكی مێژوویی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌شێوازو چالاكی جۆراوجۆر‌و به‌پێی سروشتی هه‌ر وڵاتێك یادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان ده‌كرێته‌وه.
مه‌به‌ست له‌م یادكردنه‌وه‌یه‌ش ئاماژه‌كردنه به‌مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای ئافره‌تان كه سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مۆركێكی جیهانی گشتی هه‌یه، كرۆك و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بۆنه‌یه‌ش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رای گشتی جیهانه سه‌باره‌ت به‌و جیاكاری و توندوتیژییه‌ی به شێواوی جۆراوجۆر دژ به ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێ.
8س مارس رۆژی تێكۆشانه له‌پێناو نه‌هێشتنی جیاكاری و نابه‌رامبه‌ری له‌مافه‌كان و، تێكۆشانه دژ به هه‌ڵاواردن و له‌پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسانی خواز‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی دا.
هه‌روه‌ها له 10ی مارسدا كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان یادی ساڵ رۆژی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه، وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی دیموكراتی جه‌ماوه‌ری له‌ساڵی 1952 دا‌و له گۆڕه‌پانی تێكۆشانی سیاسی و دیموكراتی بووه له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ژنان.
ئه‌مساڵیش به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان و 10ی مارس رۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه، وێڕای سڵاوی یه‌كسانیخوازیمان بۆ ئافره‌تانی ووڵات و كه‌سانی یه‌كسانیخواز، داوا له تێكڕای رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و، تێكڕای ئه‌و هێزانه‌ی به‌ده‌نگ مافه‌كانی ئافره‌تانه‌وه دێن، ریزه‌كانمان یه‌كخه‌ین له پێناو:-
• پاراستنی ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی له یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188 ی ساڵی 1959 له‌په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و، كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا زیاتر به‌ره‌و یه‌كسانیخوازانه ئاراسته بكرێت.
• داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له كوردستاندا بڕیار بدات.
• ده‌نگی خۆمان ده‌خینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و رێكخراو‌و هێزانه‌ی كار بۆ هه‌مواركردنی مادده‌ی 41 له ده‌ستوری عێراقدا ده‌كه‌ن.
پیرۆزبێت یادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان.
پیرۆزبێت یادی 10ی مارس رۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان.
كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
ئازاری 2009