به‌ڵگه‌نامه‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق
راگه‌یاندنی كۆتایی كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی كوردستان – عێراق
له ژێر درووشمی ( له پێناو به هێزتركردنی ریزه‌كانی حزب‌و، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری، بۆ بنیاتنانی دیموكراسی فیدراڵی‌و داكوكیكردن له ده‌سكه‌وت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان تێده‌كۆشین).
ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی كوردستان، رۆژانی ( 12 – 13 – 14 )ی ئاداری 2008، له شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه‌دا، كۆبوونه‌وه‌و، كاروباری چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبیان ئه‌نجامدا.
كۆنگره به ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی حزب‌و گه‌ل‌و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی نیشمانی دیموكراتی عێراق‌و، دوای وه‌رگرتنی متمانه، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
هاوڕێ كه‌مال شاكر سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب، وتاری ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی پێشكه‌ش كرد، پاشان هاوڕێ حه‌مید مه‌جید مو‌سا سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق‌و، هاوڕێیان عه‌زیز محه‌مه‌د ، كه‌ریم ئه‌حمه‌د، هه‌ریه‌ك وتاریان پێشكه‌ش كرد.
له دانیشتنی یه‌كه‌مدا، تێكرای ئه‌و بروسكه‌و سڵاونامانه، كه ئاراسته‌ی كۆنگره كرابوون خوێنرانه‌وه, پاشان نوێنه‌رانی كۆنگره به‌سه‌ر چوار وه‌رشه‌دا دابه‌ش بوون:- (وه‌رشه‌ی راپۆرتی سیاسی، به‌رنامه، په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ده‌رئه‌نجامی كار‌و چالاكییه‌كانی حزب.
دوای به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی ئه‌ندامانی حزب، به‌گیانی به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر دوارۆژی حزب‌و پته‌وكردنی یه‌كێتی ریزه‌كانی‌و په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانی له‌نێو جه‌ماوه‌ر له گفتوگۆكاندا، راپۆرتی تێكڕای وه‌رشه‌كان له دانیشتنی گشتیدا، خرانه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه، پاشان ده‌نگیان له‌سه‌ردراو، چه‌ندین بڕیار‌و راسپارده بۆ كاری داهاتوو وه‌رگیران.
له دووا كاره‌كانیدا، كۆنگره له بارودۆخێكی ئاشكرا‌و شه‌فافدا، له هه‌ڵبژاردنێكی دیمواكراسی‌و به‌ده‌نگی نهێنی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و كۆمیته‌ی چاودێری ناوه‌ندی هه‌ڵبژارد.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا به‌كۆی ده‌نگ هاوڕێ (كه‌مال شاكر)ی به سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارد، پاشانیش مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
شه‌قڵاوه
15/3/2008
وتاری هاورێ كه‌مال شاكر له كۆنگره‌ی چواره‌می حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق
هاورێیانی تێكۆشه‌ر
وا ئه‌مڕو له سایه‌ی چه‌تری گه‌وره‌ی حزب، كه چواره‌مین كۆنگره‌یه‌تی، كۆده‌بینه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن‌و، دارشتنی سیاسه‌ت‌و، پێداچونه‌وه به به‌رنامه‌و، په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و، هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانمان له تێكرای رێكخراو‌و، بواری كاری حزبیدا. بنه‌مای سه‌ركیمان له ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه تێكۆشه‌رانه‌یه، گفتوگۆی عه‌قلانی دیموكراسیانه‌و، له‌یه‌كتر حاڵیبوون‌و، میتۆدی نوێخوازی‌و، خه‌مخۆری پێشكه‌وتنی حزب‌و به‌هێزكردنی رێكخراوه‌كانی‌و بته‌وكردنی پێگه‌یی جه‌ماوه‌رییه‌تی. دوور له‌م میتۆد‌و رێبازه‌ش ناكرێ ئه‌و ئه‌ركه سیاسییه گرنگانه‌ی كه ئه‌مڕۆ رووبه‌رووی شیوعییه‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌نجام بدرێت.
له ساڵانی دوای گرێدانی سێیه‌مین كۆنگره‌ی حزبمانه‌وه له 2004دا، هه‌رێمی كوردستان‌و، سه‌رانسه‌ری عێراق‌و، هه‌روه‌ها جیهان‌و،ناوچه‌كه‌مان په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی. ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ش پێوه‌رو، بناغه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ركه‌كانمانه كه دوور له ئاره‌زوی سیاسی، واقیعی زیندوو بناغه‌ی سه‌ره‌كی، ئه‌و ده‌ستنیشانكردنه‌یه.
یه‌كێك له‌و ئه‌ركه هه‌ره گرنگانه‌ی كه پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، ئه‌و ململانییه سه‌ركییه‌یه كه ئێستا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دارشتنه‌وه‌ی دوارۆژی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت‌و، شێوازی سیستمی سیاسی تێیدا، له ئارادایه. ئه‌م ململانێیه راسته‌وخۆ وابه‌سته به دابینكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستانه‌وه كه له دوای راپه‌رینه‌وه شێوازی فدرالی هه‌ڵبژاردوه بۆ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌ندی عێراقێكی دیموكراسیه‌وه.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌ركی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی مه‌ده‌نی فدراڵ، كه مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان دابین بكات، ئه‌ركێك نییه له بوارێكی زه‌مه‌نی زۆر كورتدا‌و، ده‌سبه‌جێ دوای روخاندنی دیكتاتوری به شێوه‌یه‌كی میكانیكی، بێته دی، به‌ڵكو ئه‌ركێكی تێكۆشه‌رانه‌ی ئه‌وتۆیه كه ده‌بێت تیایدا كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر به‌هه‌ند وه‌ربگرین، له‌وانه‌ش چوارچێوه‌ی ته‌رزاوی هێزه‌كان‌و، ململانێ‌و ناكۆكی پرۆژه‌كان‌و، كه‌ڵه‌كه‌بونی ئه‌زمونه‌كان‌و، ئاڵوزبون‌و تێكه‌ڵبوونی كارتێكردنی هۆكاری ناوخۆیی به‌په‌له‌ی یه‌كه‌م‌و، هۆكاری ده‌ره‌كی‌و، قورسایی خودی پرۆسه‌كه، كه مۆركی بنیاتنانه‌وه به خۆوه ده‌گرێت، جگه له توانای هێزه كوردستانییه‌كان‌و ره‌وتی دیموكراتی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا له به‌رێوبردنی ململانییه‌كان‌و، سازدانی توانای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له‌م ململانێیه‌دا.
له‌ماوه‌ی ساڵانی دوای روخاندنی دیكتاتۆری كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتن‌و په‌یماننامه نێوان هێزه سیاسییه‌كانی عێراقدا، ئه‌نجام دراوه‌و، هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی لایه‌نێكی هاوبه‌شكاری گرنگبوون له هاوسه‌نگیی ئه‌م رێكه‌وتننامانه، كه له‌هه‌موویان گرنگتر ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری عێراقی فدراڵ ـ كه حزبمان به‌شداربوو له دارشتنیدا ـ و، پاشانیش بریاردانی ئه‌و پرۆژه‌یه له ریفراندۆمێكی گشتیدا.
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فدراڵ سه‌ره‌رای تێبینیمان له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی، بنه‌مایه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی فدرالی، كه به‌شداری سیاسی له ناوه‌ندی بریار‌و، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌گه‌یه‌نێت‌و، تاراده‌یه‌كی به‌رچاو مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، دابین ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، قورسایی‌و دژواری‌و، ئاڵۆزی ئه‌م ئه‌ركه‌مان له‌به‌ر چاو بووه. به‌شێك له‌و ئالۆزیانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قورسایی ئه‌رك‌و فره‌بوونی كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌كان له‌و وڵاتانه‌ی كه تیایاندا له دیكتاتۆریی ره‌هاوه گۆرانكاری به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی مه‌ده‌نی ده‌كرێت. ئه‌م ئه‌ركانه، له‌هه‌لومه‌رجی ئێمه‌دا دژوارتره، به هۆی شێوازی روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری ـ كه دوور له ئاره‌زوی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی شێوازی روخاندنی ـ له رێگای شه‌ره‌وه روخێنرا، بێ ئه‌وه‌ی كۆكبوون له‌سه‌ر جێگرێكی دیموكراتی نێوان لایه‌نه سسیاسییه‌كان هه‌بێت. ئه‌مه جگه له ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سنووریان له‌گه‌ڵا عێراقدا هه‌یه‌و، چالاكی هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و، له‌سه‌روی هه‌مویانه كرده‌وه تیروریستیه‌كانی قاعده‌و، چالاكی تیرۆریستانه‌ی پاشماوی رژێمی دیكتاتۆری رووخا‌و، كه تێكرای ئه‌م خاڵانه‌ش زیاتر زه‌مینه‌یان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی ملمڵانێی تایفه‌گه‌ری‌و ئاینزایی سازكرد، به‌ڵام یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره‌گرنگه‌كان، كارتێكردنی ئاسه‌واره‌كانی سیاسه‌تی رژێمی دیكتاتۆری‌و، ئه‌و شێواندنه سه‌رانسه‌رییه، كه نه‌ك ته‌نها قه‌یرانی له ده‌وڵه‌ت‌و سیستمی سیاسی‌دا درووستكردبوو، به‌ڵكۆ له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌دا قه‌یرانی به‌رهه‌مهێنابوو.
پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، له سایه‌ی ئه‌م تابلۆیه‌ی خستومانه‌ته روو، كه له راپۆرتی سیاسی كۆنگره‌دا، به تێروته‌سه‌ل تر ئاماژه‌مان پێكردوه، به‌رێوه ده‌چێت. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌رای تێپه‌ربوونی پێنج ساڵ له‌سه‌ر روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری، تا ئێستا دۆسێی هه‌ڵپسێراو له ئاستی سه‌رانسه‌ری عێراقدا، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وابه‌ستن به په‌یوه‌نده‌ی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌نده‌وه‌و، به‌رجه‌سته‌بوونی په‌یوه‌ندی فدرالی له‌و په‌یوه‌ندییه، له ئارادایه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه دوارۆژێكی تاریك‌و، نه‌زانراه‌و له به‌رده‌م ئه‌زمونی كوردستان‌و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ن، به‌ڵكو به‌و په‌ڕی متمانه‌وه به پشت به‌ستن به جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان‌و به پاراستنی یه‌كێتی ریزه‌كانی لایه‌نه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كانی له پێناوی دیموكراتی‌و مافه‌كانماندا، دوارۆژ بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌ل‌و وه‌دیهێنانی دیموكراسییه.
لێره‌دا سه‌رله‌نوێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه حزبمان له‌سه‌ره‌تاوه، تێراونینی بۆ په‌یوه‌ندی فدراڵی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌ندی عێراقه‌وه، له روانگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وا‌و دیموكراسیانه بووه بۆ مه‌سله‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و، دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه چه‌ندین ساڵه قوربانیی جۆراجۆری له پێناویدا، پێشكه‌شكردووه.
بۆیه ئه‌و فدراڵییه‌ی حزبمان ده‌یخوازێت فدراڵییه‌كه مۆركی سیاسی هه‌یه‌و، له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌و، ناكرێ ئه‌م شێوازه فدرالییه كۆپیبكرێت‌و، له سنووری ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقدا په‌یڕه‌و بكریێت، كه له بنه‌ڕه‌تدا، كێشه‌كان له ئاكامی ناوه‌ندێتی ره‌های حكومه‌ته ناوه‌نده‌كان، مۆركی ئیداری، نه‌ك سیاسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی، وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها گرنگه ئه‌وه‌ش دووپات بكه‌ینه‌وه، كه ناكری له هه‌لومه‌رجی ده‌ستنیشانكراوی ئه‌مرۆی عێراقدا، باس له دیموكراسی بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ فدرالی نه‌كرێ. بۆیه پێمان وایه، دیموكراسی‌و فدرالی دوو چه‌مكی تێهه‌ڵكێشن‌و، ناكرێ له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه، بانگه‌وازی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، بۆ كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تێكرای هێزه دیموكراسییه‌كانی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری عێراق، له پێناوی بنیاتنانی ره‌وتێكی دیموكراتی كاریگه‌ر له‌سه‌ر پێشهاته سیاسییه‌كاندا.
ئه‌م بۆچونه سیاسییه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی حزبی شیوعی كوردستان‌و حزبی شیوعی عێراقه، كه هه‌ردوولا ته‌واكه‌ر‌و پشت‌و قوڵایی سیاسیین بۆ یه‌كتر.
له كاتێكیشدا، كه حزبمان ئه‌گه‌ری بوون، وپه‌یدابوونی كێشه نێوان حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌ر چاوبوو، به میتۆدێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی عه‌قلانه‌ی‌و، له روانگه‌ی داكۆكیكردن له مادده‌كانی ده‌ستوری فدراڵا‌و، داواكارییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان‌و، پاراستنی سامانی نیشتمانییمان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه كرد. بۆیه به‌ڕاشكاوی ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد، كه ئێمه پشتگیری له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كه‌ین‌و، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌كردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ین، كه پێشتریش بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرابوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له گه‌ڵ به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستانین له دانانی سیاسه‌تی بواری نه‌وت‌و، مافی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتدا. ئه‌وه‌شمان نه‌شارده‌وه كه ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ (گرێبه‌ستی كار) داین له پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت‌و، له‌گه‌ڵ (گرێبه‌ستی به‌شداری)دا نین، كه له یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماژه‌ی پێكراوه.
ئه‌مرۆش جارێكی دیكه، داواكاریمان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌مواركردنی یاسای وه‌به‌رهێنان‌و، یاسای نه‌وت‌وگاز له كوردستاندا دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی خاوه‌ندارییه‌تی زه‌وی له كوردستاندا‌و، دانانی دیسپلین بۆ وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی بیانی‌و، پشتگیریكردن‌و، یارمه‌تیدانی سه‌رمایه‌داری نیشتمانی‌و، په‌یڕه‌وكردنی سیستمی فره‌یی مولكه‌یه‌ت، واته له ته‌ك كه‌رتی تایبه‌ت‌و كه‌رتی تێكه‌ڵاو، كه‌رتی گشتی به‌رهه‌مهێنه‌ر، بمێنێته‌وه.
ده‌بێ ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه نه‌بوونی متمانه نێوان ره‌وته سیاسییه‌كانی به‌شداربوو له حوكم‌و له په‌رله‌مان، له ناوه‌ندی عێراقدا، فاكته‌رێكه بۆ بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك، له وه‌رگرتنی به‌ڵینی زامنكراو، له مه‌سه‌له هه‌ڵپسێڕاوه‌كاندا. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه مانه‌وه‌ی كێشه‌كانه.
حزبمان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌و دۆسێی هه‌ڵپسێراوه، نێوان هه‌رێمی كوردستان وناوه‌ند، له رێگای گفتوگۆ‌و نه‌رمی نواندن له چوارچێوه‌ی وابه‌ستبوونمان، به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و، به‌ها‌و نه‌ریته دیموكراسییه‌كان.
هاورێیانی تێكۆشه‌ر
ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌رووی حزبمان ده‌بێته‌وه، ئه‌ركی سه‌خت‌و دژواره‌و، ته‌نانه‌ت بنه‌مایه‌كه بۆ به‌رهه‌مێنانی فیكری، له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموونی تێكۆشان‌و، مۆرك‌و ئاڵۆزی ئه‌ركه‌كان. پێویسته بنه‌مای فیكری، كه فیكری ماركسیزم‌و، تایبه‌تمه‌ندی نیشتمانییمان‌و، تێكۆشانمان بۆ دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وه‌ك حزبێكی شیوعی نوێخواز‌و، چه‌پی دیموكراسیخواز‌و، داكۆكیكه‌ر له ده‌سكه‌وت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌رو زه‌حمه‌تكێشانی گه‌له‌كه‌مان، له به‌رنامه‌و هێڵه سه‌ركییه‌كانی تێكۆشانمان، هه‌رده‌م ئاماده بێت‌و، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان‌و گوتاری سیاسیمان، پشت به‌و بنه‌ما فیكرییانه‌وه ببه‌ستێت‌و، قورسایی وه‌زع‌و ئاڵۆزی هه‌لومه‌رجی تێكۆشان‌و بارودۆخی تایبه‌تی خۆمان، فشاری ده‌روونیمان نه‌خاته سه‌ر، له كاتی بیركردنه‌وه له مه‌سه‌له‌كان‌و بریارداندا.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه، بۆ ته‌واوكردنی خستنه‌رووی ئه‌و هه‌ڵوێستانه كه له سه‌ره‌تاوه جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه، ده‌توانین ئاماژه به هێڵی گشتی دیكه‌ی ئه‌ركه‌كانمان بكه‌ین، له‌وانه:
ـ پاراستنی یه‌ك ریزی هیًَزه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و، یه‌كگرتووی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر بنه‌مای كاریگه‌ركردنی به‌شداری تێكرای لایه‌نه‌كانی له ناوه‌ندی بریار‌و، پشت به‌ستن به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وته‌كان‌و، فراوانكردنی مه‌ودای ئازادییه گشتییه‌كان له بواری مافی مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریدا‌و، له بواری مافی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و، پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی گه‌لی كوردستان پێكده‌هێنن.
ـ پشتگیریكردنی هه‌موو هه‌وڵ‌و كۆششیێك له بواری چه‌سپاندنی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان.
ـ دابینكردنی داواكارییه سه‌ركیه‌كانی جه‌ماوه‌ر له بواری پێداویستییه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخ‌و شیاو، كه خۆشگوزه‌رانی‌و به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسوده‌یی زامنده‌كات.
ـ دانانی ستراتیجێكی نیشتمانی، حكومی‌و جه‌ماوه‌ری بۆ روبه‌روبونه‌وی گه‌نده‌ڵی‌و، بریاردانی یاسای ده‌ستپاكی، كه بیرۆكه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای 2007 وه ئاماژه‌مان پێكردبوو.
ـ پشتگیریكردن له تێكرای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێت، بۆ ریفۆرم كردن له سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێندن‌و خوێندنی باڵادا، به شێوازێكی دیموكراسی‌و مۆدرینانه.
ـ كاركردن بۆ هه‌مواركردنی تێكرای ئه‌و یاسایانه‌ی، كه بواری به جیاكاری دژ به ئافره‌تان داوه‌و، پشتگیریكردن له دانانی یاسایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی توند‌وتیژی دژ به ژنان‌و، هه‌مواركردنی یه‌كسانیخوازانه‌ی یاسای باری كه‌سێتی، له بواری تێكرای مافه‌كاندا.
ـ هاندانی رۆشنبیری دیموكراسی پێشكه‌وتنخواز له بواره جۆراجۆره‌كانی داهێناندا‌و، بایه‌خدان به لاوان‌و قوتابیان‌و وه‌رزشه‌وانان‌و، گرنگیدان به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
ـ كاركردن بۆ دانانی یاسای دیموكراسی‌و عادیلانه‌ی كار‌و، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كارگێرانی بیر‌و بازو.
ـ بایه‌خدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و، به‌رهه‌می كشتوكاڵی‌و، پاراستنی زه‌وی كشتوكاڵی‌و مافی جوتیاران.
هاورێیانی خۆشه‌ویست
له ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆنگره‌دا رێكخراوه‌كانی حزب له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستاندا چه‌ندین چالاكی جه‌ماوه‌رییان بۆ داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك‌و جێگیركردنی شێوازی تێكۆشانی مه‌ده‌نی ئاشتیانه‌و زیاتر دیموكراتیزه‌كردنی سیستمی سیاسی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌نجام داوه. ئه‌م چالاكییانه جێگای شانازی شیوعییه‌كان‌و دۆست‌و لایه‌نگرانییانه.
ئه‌مرۆش كه ئێوه‌ی نوێنه‌رانی رێكخراوه حزبییه‌كان كه له‌كۆنگره‌دا، به‌و ئه‌ركانه‌و، شێوازی ئه‌نجامدانیان ده‌چنه‌وه، پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، كه جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه حزبییه‌كان، ته‌نها به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجام نادرێت. له فه‌لسه‌فه‌ی ماركسه‌وه فێربووین، كه ئه‌ركه‌كانمان ته‌نها شیكردنه‌وه‌و، لێكدانه‌وه‌ی واقیع نییه. شیكردنه‌وه‌و حاڵی‌بوون له واقیع ئه‌ركێكی گرنگ‌و پێویسته بۆ دانانی پرۆژه‌ی گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
حزبمان، حزبی گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رو پێشكه‌وتن‌و عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانیخوازییه. هه‌ڵبه‌ته بوونی به‌رنامه‌ی گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ركێكی ته‌واكه‌ره بۆ ئه‌ركی حاڵیبوونمان له ره‌هه‌نده‌كانی واقیع، به‌ڵام ناكرێ كاره‌كانمان له‌م سنووره‌دا بمێنێته‌وه. ده‌بێ حزبمان خاوه‌نی میكانیزمی گونجاو بێت بۆ كاری تێكۆشه‌رانه‌ی رۆژانه، له پێناوی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه. ئه‌مه‌ش پێویستی به حزبێكی تێكۆشه‌رانه‌ی مودرین‌و نوێخوازه، كه هه‌رده‌م چه‌مكه فیكرییه‌كانی‌و، شێوازی كاركردنی به گوێره‌ی واقیع نوێ كاته‌وه. حزبمان پێویستی به عه‌قڵی به‌كۆمه‌ڵا‌و، ته‌فاعل كردنی بیروبۆچونه‌كان‌و، فراوانكردنی دیموكراسی ناوخۆیی‌و، ته‌بایی له ریزی رێكخراوه‌كانی‌و، هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری تاكی‌و به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه. حزبمان پێویستی به رێكخراوی بته‌و‌و یه‌كگرتوو وكاریگه‌ر له نێو جه‌ماوه‌ردا، هه‌یه. جۆره رێكخراوێك كه ئه‌ندامه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و نیشتمان‌و چینی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانه‌وه بێت.. حزبێك له كاروانی پێشكه‌وتن‌و مه‌عریفه‌و نوێخوازی به‌جێنه‌مێنێت.
گومان له‌وه‌دا نییه، كه حزبمان خاوه‌نی ئه‌م جۆره وزه‌یه‌یه‌و، له توانایدا هه‌یه هه‌رده‌م به لاوێتی له گۆڕه‌پانی تێكۆشاندا، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل‌و نیشتیمان‌دا، پێشه‌نگی گیانفیدایی بێت.
با له روانگه‌ی گرنگی ئه‌رك‌و برپرسیارییمان به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌ست به كاری كۆنگره‌كه‌مان بكه‌ین.
سه‌ركه‌وتوو بێت چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی كوردستان.
راپۆرتی سیاسی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق
(له پێناو به‌هێزتركردنی ریزه‌كانی حزب‌و، پێگه‌یی جه‌ماوه‌ریی، بۆ بنیاتنانی دیموكراسی‌و فیدراڵی‌و، داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان، تێده‌كۆشین)
به‌رایی
هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری عێراق، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له ساڵانی دوای گرێدانی سێیه‌مین كۆنگره‌ی حزبمانه‌وه، (حزبی شیوعی كوردستان) كه له (8 تا 10 ی 4/2004) به‌سترا، گۆڕنكاری گرنگیان به خۆوه بینیوه. هه‌روه‌ها جیهان‌و ناوچه‌كه‌مان په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، كه به ئاستی جۆراوجۆر ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا جێهێشت، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه تائێستا ململانێیه‌كی توندوتیژ سه‌باره‌ت به دوارۆژی عێراق‌و شێوازی ده‌وڵه‌ت‌و جۆری سیستمی سیاسی‌و ئابوری‌و وكۆمه‌ڵایه‌تی، به خۆوه ده‌بینێت.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا حزبمان له (2 تا 3 /12/2005) دا واته مانگێك به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی، دووه‌م كۆنفراسی گشتی خۆی گرێدا‌و، راپۆرتێكی سیاسی فیكری گشتی لێ به‌رهه‌م هات، تێدا چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخ‌و په‌ره‌سه‌ندانه‌ی كرد‌و، به‌پێ رێبازی ماركسیستانه، هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی ململانێكان كرد‌و گه‌یشته كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام كه تائێستاش زیندوێتی خۆیان پاراستوه‌و، كاروانی رووداوه‌كان‌و بارودۆخه‌كه‌ش راستی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌یان سه‌لماند.
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسی له كوردستاندا
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابوردوودا په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی گرنگ له‌دۆخی كوردستان روویداوه‌و، كرۆكی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندانه له كۆمه‌ڵێك خاڵدا به‌رجه‌سته ده‌بێت له‌وانه: كۆتایهاتنی ململانێ توند‌وتیژی ناوخۆیی‌و، سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئاشتییانه‌ی نێوان حزبه‌كان‌و، ده‌رك كردنی هێزه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی (پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمیان دابه‌شكردبوو، به پێداویستی ته‌وافوقی نیشتیمانی كوردستانی‌و، كۆتایی هێنان به دابه‌شبوون‌و، رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردستانی، ئه‌مه‌ش له‌رێگای به‌شداری كردنی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا. له ئاكامی ئه‌م بۆچونه زۆربه‌ی هێزه كوردستانیه‌كان، به‌لیستێكی كوردستانی ئیتیلافی چوونه نێو هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان. حزبمان به‌ر له سێیه‌مین كۆنگره‌ی‌و له دوایشدا له پێناو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاری ده‌كردو بانگهێشتی بۆ ده‌كرد، به‌و بڕوایه كه خاڵی هاوبه‌شی كۆكه‌ره‌وه له‌ئه‌ركه‌كانی هێزه كوردستانیه‌كاندا له‌م قۆناغه مێژووییه هه‌ستیاره‌دا، زۆرتره له‌و خاڵانه‌ی كه ناكۆكیان له‌سه‌ره. وێرای ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ی كه هاوشانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، به‌تایبه‌ت له‌رووی ئاماده‌كاری‌و به‌رێوه‌بردنیه‌وه، بیرۆكه‌ی ته‌وافوق‌و هاوپه‌یمانی له‌نێوان هێز‌و حزبه سیاسیه كوردستانییه‌كان، هه‌رده‌م به باشترین رێگه چاره‌و دروست ترین میكانزم ده‌مێنێته‌وه بۆ كاری هاوبه‌شی ئه‌و هێزانه، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه، قۆناغی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سیستمی دیموكراسی فیدراڵ‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافی ده‌ستوری (یاسایی)و سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان. به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردندا راگه‌ینرا توێژه جیاجیا‌و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه روویان كرده سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و لیستی نیشتیمانی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگیان دا، به‌مه‌ش گوزارشتیان له‌لایه‌نگیری خۆیان بۆ ته‌وافوقی كوردستانی كرد‌و، ده‌رك پێكردنی خۆیان بۆ سروشتی قۆناغه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی، پیشاندا. هه‌ر له ئاكامی ئه‌مه‌شدا هاوپه‌یمانی كوردستانی توانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له قۆناغی گواستنه‌وه‌و پاشتریش بۆ چوار ساڵ‌و، هه‌ندێ پۆستی گرنگ له ده‌وڵه‌تدا به‌ده‌سبهێنێت.
حزبمان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له شاره‌كانی كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و دهۆكدا، كرد. ئه‌مه‌ش یان شان به‌شانی لیستی ئیتیلافی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزه كوردستانیه‌كان له شاری كه‌ركوكدا، یاخود به به‌شداریی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیاری كرا‌و وه‌ك له‌هه‌ولێر‌و دهۆك‌و، یاخود به‌ته‌نها چووه هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ك له شاری سلێمانی، ئه‌مانه‌ش به‌پێی ده‌سته‌به‌ربونی هاوپه‌یمانی گونجاو له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا، هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ چوونه نێو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ بوونی یه‌ك لیستی كوردستانی ئیتیلافی بووین، به‌و شێوازه‌ی كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان، پێكهێنرا.
ئه‌زموونی كاری هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی (هه‌ولێر، سلیمانی، دهۆك) دروستی بۆچونه‌كه‌مانی سه‌لماند، ئه‌وبوو هه‌ماهه‌نگی‌و بوونی ته‌وافوقی كوردستانی وای كرد ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام بدرێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ـ جگه له كه‌ركوك ـ كه ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌پێی پێویست جێبه‌جێ نه‌كردو له ئاكامی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و هۆكاری سیاسی ویاسایی به ئیفلیجی مایه‌وه، له كاتێكدا ده‌كرا چاره‌سه‌ری ته‌وافوقیانه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه هه‌ڵنه‌بژێردرابا، ئه‌مه‌ش وێرایی جیاوازی تیڕوانینه‌كان له‌مه‌ر پێناسه‌و ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدرال به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی كه‌سه‌ر به‌هه‌رێمه‌كان نین.
دوای تێپه‌ربوونی پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه، ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی كرد‌و، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی دارشت‌و، به‌رێز مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز مام جه‌لال له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌سه‌رۆكی كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا‌و، په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ندین یاسای دارشت له‌وانه، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و یاسای وه‌به‌رهێنان‌و یاسای هاوكاریكردنی خێزانی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان‌و یاسای خزمه‌ت‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت‌وگاز‌و، یاساكانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه... هه‌روه‌ها په‌رله‌مان رۆڵیكی فشاربه‌ری گێرا بۆ كۆتایی هێنان به‌حاڵه‌تی دابه‌ش بوون‌و دوو ئیداره‌یی‌و، راگه‌یاندنی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم. هه‌روه‌ها حزبه كوردستانیه‌كان‌و دۆستانی گه‌لی كوردستان‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌گه‌ری كوردستانی رۆلی خۆیان گێرا له زیادكردنی فاكته‌ره‌كانی فشار به‌رووی وه‌دی هێنانی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌كو ئیستحقاقێك كه ده‌بێ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر بێته‌دی.
له‌ساڵی یه‌كه‌میدا په‌رله‌مانی كوردستان به بارودۆخێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ری‌و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی زۆر بۆوه، به‌تایبه‌تی له بواری به‌رده‌وامبوونی ململانێ حزبی‌و په‌نجاو په‌نجاو دابه‌شبوونی هه‌رێم‌و داموده‌زگاكان نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا. ئه‌م بارودۆخه تا ئایاری 2006 به‌رده‌وامبوو، دوواتر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به دامه‌زراندنی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرا كۆتایی به‌حاڵه‌تی دابه‌شبوون‌و دووئیداره‌ی هێنرا .. به‌ڵام ئه‌م پر‌وسه‌یه چوار وه‌زاره‌تی نه‌گرته‌وه، ئه‌وانیش (دارایی، نێوخۆ، پێشمه‌رگه، داد) به‌و ئاراسته‌یی كه له‌ماوه‌ی سالێكدا یه‌كبخرێن. ئه‌وه بوو دوای ساڵێك وه‌زاره‌تی داد یه‌كیگرت، به‌ڵام ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی دیكه هه‌رمانه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین جار راگه‌ێنرا كه هه‌نگاوی پێشكه‌وتوو بۆ یه‌كخستنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه نراوه، كه به بۆچونی حزبمان پێویستیه‌كی به‌په‌له‌یه‌و، بانگه‌شه ده‌كه‌ین كه به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن‌و، هیوا ده‌خوازین ئیراده‌ی سیاسی هه‌ردوو حزب و، ئیستحقاقاتی ده‌ستوری‌و، ده‌سه‌ڵاته سنورداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ (ناوه‌ند)و، ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌تی فیدرال له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا، وێرای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ناوخۆیی‌و ده‌ركیه‌كان‌و، به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌ردوو لایه‌ن(یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان) بۆ رێكه‌وتنی ستراتیجییانه، یه‌كخستنی وه‌زاره‌ته‌كان ئاسان تر بكات‌و، ئێمه‌ش به‌رده‌وام كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین‌و، بڕوامان به پێداویستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌یه.
كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌بنكه‌یه‌كی فراوان‌و قه‌واره‌یه‌كی ئیداری‌و وه‌زاری گه‌وره‌و هه‌ڵایسانێكی دامه‌زراویی، بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری هه‌رێم، دامه‌زرا.
دوای دووساڵ له‌ئه‌داكردنی حكومه‌تی هه‌رێم بیر له‌بچووكردنه‌وه‌و تێكه‌ڵكردنی هه‌ندێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه پێویستی به هه‌یكه‌لیه‌تێكی حكومی هاوچه‌رخ‌و سیستمی كارگێری نوێ‌و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار هه‌یه، كه ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی گه‌لی كوردستان به‌رێوه به‌رێت به‌ئاراسته‌ی چاكسازی‌و مۆدرینكرده‌نه‌وه‌و، دامه‌زراوه‌یی‌و سازدانی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان‌و بنیاتنانی ژێرخان‌و چاككردنی دۆخی ژیان، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رابردوو له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگاكان هه‌یه، له رێگای پشت به‌ستن به پێداویستی بابه‌تیانه‌و بنه‌مای زانستی‌و كارگێری دامه‌زراوه‌یی‌و، راست كردنه‌وه‌و، سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌ببێته‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌و پێشخستنی ئه‌دای حكومه‌ت.
گۆرانكاری چلۆنایه‌تی له ژیانی سیاسی‌دا
له ته‌ك ئه‌وانه‌دا ژیانی سیاسی له كوردستاندا په‌ره‌سه‌ندنێكی چلۆنایه‌تی رووه‌و فراوانكردنی به‌شداری سیاسی، به‌خۆوه بینیوه، ئه‌وه بوو ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دامه‌زرا. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه مانگانه كۆده‌بێته‌وه‌و تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سازداوه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و میكانیزمه‌كانی كاری خۆی بریارداوه‌و، درێژه به كاره‌كانی خۆی ده‌دا له بواری توێژینه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی‌و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش بۆ یه‌كخستنی گوتاری سیاسی كوردستانی‌و پته‌وكردنی به‌ره‌ی نێوخۆ‌و سه‌ر له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دروست له نێوان دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهاته نوێیه‌كان‌و پڕۆسه‌ی چاكسازی‌و بنیاتنان‌و، حزبمان كار بۆ كاراكردنی رۆلی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وئه‌داكه‌ی ده‌كات.
حاڵه‌تی ته‌وافوقی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی كاری كرده سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌هاكانی دیموكراسی‌و شارستانی. ده‌زگاكانی هه‌رێم (سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) چه‌ندین چالاكی به‌رچاویان به‌خۆوه‌بینی‌و، چه‌ندین كۆنگره‌و سیمیناریان سازدا بۆ جێگیركردنی بۆچوونی دیموكراسی‌و چاكسازی‌و نوێكاری حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانی‌و فراوانكردنی مه‌ودای ماف‌و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان‌و راده‌ربڕین. هه‌روه‌ها هه‌رێم ژماره‌یه‌ك چالاكی جه‌ماوه‌ری به‌خۆوه بینی له شێوازی خۆپیشاندان‌و ئیمزاكۆكردنه‌وه‌و یاداشت پێشكه‌شكردن‌و ناردنی وه‌فد بۆ په‌رله‌مان. ئه‌مه‌ش وێڕای پانتایی ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌وانی‌و راگه‌یاندن‌و كاركردن به ئاراسته‌ی كاراكردنی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و چاككردنی سیستمی كارگێڕی‌و یاسایی‌و چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و دارایی‌و جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابڵۆقه‌دانی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌ترسیداره‌كان، به‌تایبه‌ت دیارده‌ی توند‌وتیژی دژی ئافره‌تان‌و، ئاراسته‌كردنی وزه‌و تواناكان به‌ره‌و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی داد.. ئه‌م ئاراسته دیموكراسییه‌و مه‌ده‌نیانه له توانادا نییه بێنه‌دی له ماوه‌یه‌كی كورتدا‌و به‌بێ ئاماده‌كردنی ژێرخانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و به‌به‌شدارییه‌كی كارای هه‌موو هێزه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌م پڕۆسه گرنگه‌دا.
پرۆسه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندن‌و، گرنگی بوونی به‌رنامه‌رێژی ستراتیژی
به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو كه كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بچووك‌و سنووردار له نێو هه‌رێمدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی بچووكیان ئه‌نجامدا، وه‌كو بنیادنانی كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ، یاخود خشت‌و قیر (ئه‌سفه‌لت)و پێداویستییه‌كانی خانووبه‌ره كه له توانایدا نه‌بوو باری ئابووری راست بكاته‌وه، یاخود چاكتری بكات، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا هه‌رێم به‌رفراوانییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی له رووی بزاوتی بنیات‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌یاندندا. هه‌ندێ كۆمپانیای گه‌وره به‌شدارییان له بنیادنانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ هه‌رێم كرد. ئه‌مه‌ش له بواری ده‌زگای گه‌شت‌و گوزار‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ورێكخستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان‌و، گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت‌و، دامه‌زراندنی وێستگه‌ی كاره‌باو، تۆڕی گه‌یاندن‌و، به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ به توانای فراوان‌و، دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌ندی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌ند‌و ئه‌هلی. بونی ئه‌م پرۆژانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نین كه كه‌شی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی‌و نێوخۆیی له‌باره‌و، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ كه پلانی وه‌به‌رهێنانی ئابووری گشتگیر له‌سه‌ر بنه‌مای پلاندانانی زانستی‌و به‌رنامه‌ڕێژی ستراتیژی دابنرێ، به جۆرێك له گه‌ڵ پێداویستییه هه‌نوكه‌یی‌و كرده‌ییه‌كانی هه‌رێم بگونجێن‌و، گرنگی به پرۆژه‌كانی نیشته‌جێ بوون‌و ئاو‌و كاره‌باو دابینكردنی هه‌لی كار، بدات، له ته‌ك بنیادنانی پایه گه‌وره‌كانی ژێرخانی پڕۆژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان بۆ وه‌دیهێنانی په‌ره‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی چاوه‌ڕوانكراو.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ته‌نها بواری بنیاد‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی دیكه‌شدا په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆوه بینی. له‌م رووه‌وه چه‌ندین كۆنگره، هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمیناری رۆشنبیری‌و چالاكی راگه‌یاندن‌و فیستیڤاڵی هونه‌ری وسیاسی وتایبه‌تمه‌ند و دامه‌زراوه‌یی گرێدران كه رۆشنبیران‌و سیاسه‌تمه‌دار‌و خه‌ڵكی پسپۆڕ له وڵاتانی جیاجیا‌و، سه‌ر به ره‌وتی جیاجیا به‌شدارییان تێداكرد‌و بواری چاپ‌و په‌خش‌و، كردنه‌وه‌ی پیشانگا له هه‌رێمدا فراوانی به‌خۆوه‌بینی. حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به ژیاندنه‌وه‌ی گونده‌كان له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی رێگاوبان‌و بنیادنانی خانووبه‌ره‌و داموده‌زگای خزمه‌تگوزاری له هه‌ندێ گونددا داوه‌و، رووی له‌و ناوچانه كرد كه هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمدان چونكه بێبه‌شن له خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی، بۆیه پاڵپشتی به‌رچاوی پێشكه‌شكردن، چ له رووی میلاكی ئیدارییه‌وه‌و، چ له رووی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ساكاره‌وه.
بواری فێركردن له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا پێشكه‌وتنێكی به‌رفره‌وانی بۆخۆوه بینیوه، هه‌ر له‌قۆناغی بنه‌ڕتییه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ‌و خوێندنی باڵا، كه ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌وه هه‌یه، په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی تیایدا بكرێته په‌ره‌پێدانی چلۆنایه‌تی. ئه‌وجۆره یایه‌خدانه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێركردن‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، په‌ره‌پێدانی توانا زانستییه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ كار بكرێت بۆ باشكردنی ژیان وبارودۆخی ئه‌وانه‌ی له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردندا كارده‌كه‌ن‌و، هاندانی توێژینه‌وه بدرێت‌و، داهێنه‌ران خه‌ڵاتبكرێن.
هه‌رێم بزاوتێكی دیبلۆماتی په‌ره‌سه‌ندووی به‌خۆوه‌بینی‌و چه‌ندین وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی‌و نێو نه‌ته‌وه‌یی فه‌رمی‌و نافه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی باڵادا سه‌ردانیان كرد‌و چه‌ندین وڵات كونسوڵخانه‌ی خۆیان له هه‌رێمدا كرده‌وه.. هه‌روه‌ها وه‌فدی جۆراوجۆری كوردستان چه‌ندین سه‌ردانیان بۆ وڵاتان ئه‌نجامداو چاویان به سه‌رۆك‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه كه‌وت. ئه‌مه‌ش وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كانی نووسینگه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌دا. حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین نێرده‌ی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌كرد‌و، بزاوتی بازرگانی‌و گه‌شتی ئاسمانی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر‌و سلێمانی چالاكتر بوو.
كاركردن بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كان
هاوكات له‌گه‌ڵا ئه‌م لایه‌نه پۆزه‌تیڤانه، ژیانی گشتی له كوردستاندا زۆر دیارده‌ی پاشڤه‌بر به‌خۆوه ده‌بینێ، كه حاڵه‌تی بێزاری‌و ناڕه‌زایی لای چه‌ندین توێژ‌و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌دا، خوڵقاندووه. دابینكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ست به سووته‌مه‌نی‌و كاره‌باو بواری ته‌ندروستی‌و نیشته‌جێبوون‌و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان، بۆته خه‌مێكی گه‌وره له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان، چونكه نرخ به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و به ئاستێكی گه‌وره له توانستی مووچه‌و كرێ‌و داهات بۆ كڕین كه‌مده‌كاته‌وه‌و، ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی كه‌مده‌رامه‌ته‌كان. هه‌موو ئه‌مانه وای كرد كه خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكاته دوو كۆمه‌ڵگه‌ی دژ به یه‌ك، كه‌مینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كاندایه‌و، زۆرینه‌یه‌ك كه له شاره‌كاندا دوچاری مه‌ترسی هه‌ژاری ده‌بنه‌وه. مه‌ودای نێوان ئیداره‌و توێژه هه‌ژار‌و مامناوه‌نده‌كان به‌رده‌وام له زیادبووندا بوو به پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی سروشتی چاوه‌ڕوانكراو له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه تێیدا ناوه‌ندێكی فراوان هه‌ست به بێبه‌شی‌و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری ده‌كات.
وێرای رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێوه‌ری حزبایه‌تی به‌رته‌سك له‌دامه‌زراندندا، به‌ڵام پرۆسه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه. بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكرێته‌وه‌و رێنماییه‌كان كارا بكرێت‌و، پشت به بنه‌مای زانستی‌و ئیداری‌و كه‌فائه‌ت‌و پێشبركێی ئازاد به‌پێی رێوشوێنی دامه‌زراوه‌یی، ببه‌سترێت.
وێڕای بزاوتی ئاوه‌دانكردنه‌وه، له‌بواری خانووبه‌ره‌دا (بیناكردنی ستونی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت) به‌ڵام قه‌یرانی نیشته‌جێ بوون به‌رده‌وام وه‌كو بارێكی قورس له‌سه‌ر شانی هاووڵاتی مایه‌وه، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه پڕۆژه‌ی سندوقی پاڵپشتی نیشته‌جێكردن بخرێته‌ڕوو بۆ هاندانی بنیادنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی قه‌رزی عه‌قاری به قازانجی كه‌م وه‌كو ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌نجامی ده‌دات.
له سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه چه‌ندین كێشه له كاری حكومه‌تدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش كێشه‌ی (موازه‌نه‌ی) دارایی هه‌رێم‌و میكانیزمه‌كانی گه‌یشتنی‌و ئه‌و رێژانه كه بۆ مه‌سه‌له‌كانی بواری سه‌روه‌ری‌و حوكمرانی ده‌بڕدرێن، (ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فدراڵه‌وه بۆ پێداویستییه هاوبه‌شه‌كان سه‌رف ده‌كرێ، كۆبۆنی خۆراك، داو‌وده‌رمان، نه‌وت، كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی.. هتد)، هه‌روه‌ها داهاتی نێوخۆیی له‌و باج‌و خه‌راجانه‌ی كه ره‌وانه‌ی بودجه‌ی فدراڵا ده‌كرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێژه زۆره‌ی بۆ مووچه ته‌رخانكراوه كه به‌پێی لێدوانی به‌رپرسان ده‌گاته نزیكه‌ی 70%.
ئه‌م كێشه‌یه هاوكات بوو له‌گه‌ڵا دیارده‌ی بێكاری ده‌مامكدراو كه به‌راده‌یه‌كی زۆر، گه‌وره بووه، له كاتێكدا ژماره‌ی كرێكارانی بیانی له هه‌رێم له زۆربووندایه. ئه‌مانه‌ش كرێكارانی كۆمپانیاكان تا ده‌گاته خاوێنكه‌ره‌وه‌ی شه‌قام‌و فه‌رمانگه‌كان، پێكدێنن.. ئه‌م گیروگازه ناسروشتییه، نیگه‌رانی دروستكردوه‌و، له هه‌ندێ رووه‌وه په‌یوه‌سته به واقیعی بوونی دوو ئیداره‌ی له‌پێشتردا‌و، ململانێی هه‌ردوو حزب بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی‌و بێ هیچ پلان‌و حیسابێكی ئاینده‌یی، ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانیان له دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌دایه‌كی وه‌زیفیان هه‌بێ، دامه‌زراندوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌م له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا‌و دوای یه‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌ردوو ئیداره‌كه دركی به مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه كرد‌و (جه‌رد)ی له وه‌زاره‌ته‌كاندا ئه‌نجامداو، لیستی به ژماره‌ی زیاده‌كان به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماده‌كرد، به‌ڵام روون نییه كه چۆن كێشه‌یه‌كی ئاوا گه‌وره چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها به گواستنه‌وه‌ی زیاده‌كان بۆ وه‌زاره‌تی كار چاره‌سه‌ر ناكرێ، چونكه ئه‌وانه هه‌مان مووچه له دارایی حكومه‌ت وه‌رده‌گرن. به‌رده‌وامبونی ئه‌م حاڵه‌ته كورتهێنان (عجز)ی دارایی وا دروست ده‌كات كه له‌وانه‌یه دواجار پاڵا به حكومه‌ته‌وه بنێ بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌و كورت هێنانه، ده‌ست له پاڵپشتی كردنی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، هه‌ڵگرێ. ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی نوێ ده‌خوڵقێنێ كه ره‌نگه نیگه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م بهێنێ. بۆیه ده‌بێ له‌م دیارده‌یه بكۆڵدرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و كه‌ڵك له‌ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگیرێ‌و، وه‌كو سه‌رتایه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌بێ هاوكاری كه‌رتی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێن بكرێت‌و، هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت‌و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان پابه‌ند بكرێن بۆ به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌ك له‌و زیاده حكومییه‌و، كه‌ڵك وه‌رگرن له‌وزه‌ی كارگه‌ران كه ساڵانه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم ده‌رده‌چن‌و روو له بازاڕه‌كانی كار ده‌كه‌ن وسوپای كرێكاران زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش تا كاتی دابینكردنی هه‌لی كار له‌رێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ئابووری به‌رهه‌مهێنی كشتوكاڵی‌و پیشه‌سازییه‌وه.
پێداویستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی‌و كارگێڕی له‌كوردستاندا، فراوان بووه. ئه‌و دیارده‌یه بۆ چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆر ده‌گه‌رێته‌وه، له‌وانه: چاوپۆشی كردن‌و، نه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی. بۆیه ده‌بینین به هۆی نه‌بوونی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی، چه‌ندین پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌و، چه‌ندی دیكه به‌نیوه چڵی جێهێڵراوه‌و، به‌رپرسانی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش دووچاری لێپێچینه‌وه نه‌بوون.. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌ر دژواریش بێت، به‌پله‌ی یه‌كه‌م له رێگای چاكسازی كارگێڕیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. به‌گشتی له‌توانادایه ژماره‌یه‌ك رێوشوێن بگیرێته به‌ر له‌پێناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری، له‌وانه‌ش پشت به‌ستن به سیاسه‌تی چاكسازی‌و نوێكردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی‌و، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ی كارگێڕی شایسته‌و ده‌ست پاك‌و، فراوان كردنی چاودێری حكومی‌و جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانی گه‌وره فه‌رمانبه‌ران‌و، كاراكردنی میكانیزمه‌كانی جێه‌بجێكردنی یاسا‌و، چالاككردنی كاری دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و، ته‌رخانكردنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن تاوه‌كو رۆڵی كارای خۆی بگێڕێ‌و، رێ‌و شوێنی كاری كارگێڕی له جێه‌بجێ كردنی موعامه‌لاتی هاووڵاتیان ساكارتر بكرێ‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كرێ‌و مووچه‌و، دوورخستنه‌وه‌ی دار‌و ده‌سته‌گه‌ری حزبی بۆ پێدانی وه‌زیفه گشتییه‌كان‌و،دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتی كه ئه‌ركی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیدا پێی بسپێردرێت‌و، یاسای ده‌ستپاكی (النزاهه) بڕیاربدرێت‌و، هه‌لی كار به‌پێی پێوه‌رو بنه‌ما كارگێڕییه‌كان، ده‌سته‌به‌ربكرێت.
گرنگی بایه‌خدان به لاوان
له‌سه‌ه‌رتای ساڵی 2006ــه‌وه دیارده‌ی كۆچی لاوانی كوردستان به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌رله‌نوێ زیادی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی پاشه‌كشه‌ی كردبوو. له‌مه‌شدا ژماره‌یه‌ك فاكته‌ری سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كاری كرده سه‌ر سه‌رله‌نوێ قه‌به‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، له‌وانه‌ش: هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردن له‌گه‌ڵ پێداویستی‌و داواكارییه‌كانی لاوان به‌پێی تێڕوانینێكی زانستی بنیات نراو له‌سه‌ر هه‌میشه ئاوڕلێدانه‌وه‌و گوێ گرتن له‌را‌و بۆچوونه‌كانیان‌و، واڵاكردنی بواری كاركردن‌و داهێنان له‌به‌رده‌میانداو، لاوازی وڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان‌و له‌ده‌ستدانی پڕۆژه‌ی ئامانجدار بۆ كاراكردنی رۆڵیان له‌باری گشتیدا.
ژماره‌یه‌ك له‌و فاكته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه حاڵه‌تی بێ ئومێدی‌و هه‌ست كردن به‌بێ به‌شی‌و نادادی‌و گومانی له سوودبوونی به‌شداریكردن له مه‌سه‌له نیشتمانییه گشتیه‌كاندا، خوڵقاند‌وه‌و، لای ناوه‌ندگه‌لێكی زۆری لاوانیشدا بێهوده‌یی درووستكردوه. ئه‌م حاڵه‌ته له به‌شداری نه‌كردنی ناوه‌ندێكی فراوانی لاوان له‌ژیانی سیاسی دا ره‌نگی دایه‌وه‌و، دواتریش له‌گه‌ڕان به‌دوای ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و مه‌ینه‌تیه، له‌رێگای كۆچ كردنیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردنی باری ژیانیان له‌رێگای پرۆگرامسازی‌و سیاسه‌تێكی هه‌نوكه‌یی‌و ستراتیژی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریدا، به جۆرێك رۆشنبیری كار‌و، باوه‌ربوون به خۆ‌و، كاراكردنی رۆڵیان مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خواستیان له‌ژیانێكی ئازاد‌و شایسته مسۆرگه‌ر بێت.
بایه‌خدان به دۆسێی ئاواره‌كان
ده‌یان خێزان كه له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه هه‌ڵاتوون‌و، له‌هه‌رێم دا ده‌ژین‌و، ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌هۆی باری ئاورته‌یی له‌ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراقدا ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه له ترسی تیرۆر‌و توند‌وتیژی تایفی، بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم هاتوون‌و، خێوه‌تگا بۆ هه‌ندێكیان دامه‌زراوه‌و، هه‌ندێكی دیكه‌ش ئیقامه‌یان پێدراوه.
هه‌روه‌ها ده‌یان خێزانی گه‌لی ئاشوری كلدانی سریانی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێرش كرایه سه‌ر كڵێسا‌و ماڵ‌و شوێنی كاره‌كانیان‌و، له ئاكامی ئه‌و سه‌ركوتكاری‌و كوشت‌و بڕ له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه روویان له هه‌رێم كردوه. حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی پێویستی پێشكه‌ش كردن‌و هه‌ڵمه‌تێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی گونده‌كانیان له‌شوێنی نیشته‌جێ بوونی پێشتریان له‌كوردستاندا ده‌ست پێكرد.
پێشوازی كردنی هه‌رێم له‌و هه‌ڵاتوانه‌و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی‌و یارمه‌تی حاڵه‌تێكی ئیجابیه‌و ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی به‌ها مرۆییه‌كان‌و په‌یوه‌ندی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق‌و، پێگه‌ی هه‌رێم لای رێكخراوه مرۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ن، پته‌وتر ده‌كات. ئه‌مه‌ش وا له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌خوازێ كه به‌شداری بكات له‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی ئه‌وانه‌و پێدانی ئه‌و بڕه دراوه‌ی كه له هه‌رێمدا بۆ پاڵپشتی هه‌ڵاتوان دیاری كراوه، هه‌روه‌ها زیادكردنی به‌شی هه‌رێم له‌وزه‌ی كاره‌باو سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تیش نه‌وت‌و، دابین كردنی بڕی به‌شه خۆراك به‌پێی كۆبوونی خۆراك بۆ هه‌ڵاتوان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێزدییه‌كان كه بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له‌قه‌زای شێخانه دووچاری رووداوی توند‌و تیژی مه‌ترسیدار بوونه‌وه‌و، به‌هۆی روداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلامدا به‌ر هێرشێكی توندڕه‌وانه بوونه‌وه‌و، بوو به هۆی سوتاندنی ده‌زگای رۆشنبیری‌و گشتیه‌كان‌و، حاڵه‌تێكی نیگه‌رانی توندی له‌ناوچه‌كه‌دا دروست كرد، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم توانی ئابڵوقه‌ی روداوه‌كان بدات‌و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات‌و ئاسایش‌و جێگیری بگه‌ڕێنێته‌وه‌و، به شێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی بكات..
ئه‌و ره‌وشه له‌لای چه‌ته‌كانی ئیسلامی سیاسی ته‌كفیرییه‌وه قۆسترایه‌وه. ئه‌وه‌بوو شاڵاوێكی دڕندانه دژ به‌ئێزدییه‌كان له‌موسڵ ئه‌نجامدرا و، له ئاكامیدا ده‌یان ئێزیدی رفێنرا وكوژرا، یان به ناچاری موسلی جێهێشت. ئه‌م حاڵه‌ته بووه هۆی چۆڵكردنی ناوشار له‌وان‌و، هه‌ڵاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و، قوتابیه‌كانیان كه خوێندنیان به‌ناچاری جێهشتووه، له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگیران.
سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له بواری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان له‌بواری كاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان‌و پرۆسه‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر‌و چالاكییه‌كانی مافیاكانی ئیسلامی سیاسی ته‌كفیری، په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام هه‌رێم به ته‌واوی له پرۆسه‌ی تیرۆرستی‌و ته‌قاندنه‌وه رزگاری نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی به‌ژماره‌یه‌كی كه‌میش بێت، هه‌روه‌ك له (هه‌ولێر، مه‌خمور، شه‌نگال و سلێمانی) روویاندا. هێزه تیرۆرستیه‌كان به‌هه‌موو شێوازێك بۆ نه‌هێشتی ئاسایش‌و سه‌قامگیری له‌هه‌رێمدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ كاری جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێنه ئه‌منیه‌كان بكرێ‌و، حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌م ئه‌ركه‌دا به‌شدار بكرێن، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی میكانیزمی رێكخستن‌و ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حزبه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاه‌رتی نێوخۆ‌و ئاڵوگۆڕكردرنی زانیاری‌و چاوخشاندنه‌وه به‌و بنه‌ماو میكانیزمانه‌ی كاری پێده‌كرێ، به‌پله‌ی سه‌ره‌كیش یه‌كخستنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نێوخۆ‌و یه‌كخستنی ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌قامگیربوون‌و پته‌وكردنی ئاسایشی جێگیر له‌كوردستاندا پێویستی به فراوانكردنی دیموكراسی‌و به‌شداری پێكردنی هاوڵاتیان له‌هه‌مو مه‌سه‌له‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به دۆخی گشتییه‌وه هه‌بێ، هه‌یه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری لێبوردن‌و ژیانی هاوبه‌ش‌و نه‌ریتی مافی مرۆڤ، و به‌هاكانی پێشكه‌وتن‌و شارستانی‌و، دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان‌و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان.
په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی فدراڵ‌و هه‌ڵوێستمان له مادده‌ی 140
په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فدراڵ شێوه‌ی ته‌واوی خۆی وه‌رنه‌گرت كه به‌پێی میكانیزمه‌كانی ده‌ستور، ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌ش‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی، دیاری كردوه.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه مادده‌ی (114)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دانی به‌هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی داناوه وه‌كو هه‌رێمێك، به‌ڵام چه‌ند دۆسییه‌ك به‌هه‌ڵپه‌ساردراوی مایه‌وه‌و چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردن ده‌كات. هه‌روا گفتوگۆ‌و جیاوازی سه‌باره‌ت به سنور‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم‌و جیاوازی له‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستوری فدرالی‌و شێوازی په‌یڕه‌وكردنی، سه‌رله‌نوێ سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه. لێره‌دا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و فدرالیه‌ته بكه‌ینه‌وه كه ده‌مانه‌وێ له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی مه‌ده‌نی له عێراقدا بینا بكرێت، به‌وه‌ی كه فدرالیه‌تێكی سیاسیه‌و مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و زه‌مانكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌و، ناكرێت كۆپی بكرێت‌و وه‌ك چاره‌سه‌رێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به‌و كێشانه‌ی سروشتی ئیداری نانه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و، لێكه‌وته‌ی سیاسه‌تی پشت گوێخستن‌و دوورخستنه‌وه‌ن، كه‌رژێمی دیكتاتۆری پێشوو له ساڵانی راپووردودا له ناوچه‌ی دیكه‌ی عێراقدا، په‌یره‌وه‌ی ده‌كرد.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی به(ململانێ له‌سه‌ر) ناوبران، ده‌بوایه به‌گرتنه‌به‌ری راستییه مێژووی جوگرافیه‌كان چاره‌سه‌ربكرانایه، به‌ڵام له‌وه‌دا حزبمان، به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه سیاسیه‌ی له‌دوای روخانی رژێم له ئارادابوو، له‌ریزی ئه‌وانه بوو كه رازیبوون مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، به‌پێی ئیستیحقاق‌و میكانیزمی ده‌ستوری عێراقی فدراڵ، چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت‌و هه‌ڵوێستی حزبمان له مه‌ڕ كێشه‌ی كوردستانێتی كه‌ركوك له‌وه‌دایه كه پێویسته ئاسه‌واره‌كانی سیاسه‌تی دیكتاتۆری له‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی رۆژانه‌و سیاسی هاووڵاتیان نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت له‌بواری په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی جێگیركردنی ماف‌و، ماف گه‌ڕاندنه‌وه‌یه بۆ قوربانیانی رژێمی روخاوو، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه بۆ رێڕه‌وی سروشتی خۆی‌و، گه‌ڕانه‌وه بۆ رای دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌تی زۆره‌ملێی ته‌عریبه‌وه، دابڕاون.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دادی پێشوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماده‌ی (140) ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، وه‌زیری زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیا كرایه سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سازداوه‌و ئه‌رك‌و سروشتی وه‌كو لیژنه‌یه‌كی جێبه‌جێكار، ده‌ستنیشان كراوه. لیژنه‌كه چه‌ندین بڕیاری وه‌رگرتووه كه په‌یوه‌ندی به‌دۆسێی قه‌ره‌بووكردنه‌وه هه‌یه‌و، ده‌ست به‌سه‌رف كردنی هه‌ندێ له قه‌ره‌بووه‌كان كراوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی دیكه له ئارادان‌و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه، له‌وانه كۆبوونی خۆراك‌و گرێبه‌ستی كشتوكاڵی‌و گرفته‌كانی ناوچه‌ی تسعین‌و حه‌مزه‌لی له‌كه‌ركوك، جگه له ته‌واونه‌كردنی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی ئه‌و شوێنانه كه‌مادده‌كه ده‌یانگرێته‌وه‌و، دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ مسۆگه‌ركردنی مه‌رجه‌كانی سازدانی راپرسی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی باڵا هه‌وڵی داوه، به‌ڵام مادده‌ی 140 له‌ماوه‌ی ساڵی 2007 دا جێبه‌جێ نه‌كرا‌و، هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رازیبوو كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌سه‌له هونه‌ری‌و ته‌كنیكیه‌كان، زیادبكرێت.
لێره‌دا ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئیستحقاقی ده‌ستوری‌و، جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌و گرتنه‌به‌ری رێگای گفتوگۆ‌و لێگه‌یشتن‌و، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه ره‌وشی كوردستان‌و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ناكرێت به جیا له‌و ململانێیه‌ی له‌عێراقدا رووده‌دات ته‌ماشابكرێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وله‌تیه‌كان.
له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی كه پێویسته كه‌لك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك قه‌لغانێكی ره‌وای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگیرێت بۆ ته‌كاندان به جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌و په‌له لێكردنی، له‌كاتێكدا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خودی خۆی داوای ماوه‌ی زیاتری بۆ ته‌واوكردنی پێداویستیه‌كان كردوه، زۆر گرنگه لای خۆمانه‌وه بایه‌خ به ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه بدرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به زیاتر یه‌كخستنی هه‌وڵی هێزه كوردستانییه‌كان له‌كه‌ركوك‌و شوینه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه‌و، دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر شتێك كه كه‌شی كاری هاوبه‌ش لێڵ ده‌كات، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی هێزه كوردستانییه‌كان له‌و شوێنانه به‌ته‌نها، به‌ڵكو له‌نێو جه‌ماوه‌ری ئه‌و هێزانه‌شداو، ئاراسته‌كردنی كادیر‌و رێكخراوه حزبییه‌كانی ئه‌و هێزانه رووه كاری جه‌ماوه‌ری هاوبه‌ش، به‌وه‌ی كه خزمه‌تی شاره‌كه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تێدابێت. پێویسته په‌یوندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و شوێنانه له توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و كلدان‌و ئاشوری‌و سریانی‌و، هێزه سیاسیه راسته‌قینه‌كانیان پته‌و بكرێت‌و، به‌شه‌فافیه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاورده‌كاندا بكرێت.
حزبمان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی مانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوی كوردستانی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها خستنه‌گه‌ری هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه حكومه‌تی فدراڵ پابه‌ندیه‌كانی خۆی له‌پێناوی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور جێبه‌جێبكات، ئه‌مه‌ش له‌رێگای دابین كردنی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی ناوبراو به‌پێی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات‌و، هه‌ل بۆ ئه‌و هه‌وڵانه نه‌ڕه‌خسێندرێ كه به‌دوای میكانیزمی ئه‌وتۆدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ته‌جاوزكردنی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 140ی ده‌ستور، یاخود به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ماده‌كه له ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی، وه‌كو به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی داواكاری هه‌رێمایه‌تی یاخود نێوده‌وڵه‌تی.
گرنگی پرۆژه‌ی چاكسازی‌و بنیاتنانی حوكمی یاسا‌و دامه‌زراوه‌كان
ئه‌زموونی كوردستان زۆر ده‌سته‌كه‌وتی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌و، گه‌لێك ئه‌ركی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری بۆده‌ستبه‌ركردنی خزمه‌تگوزاری‌و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری‌و نه‌هێشتنی هه‌ژاری‌و گه‌نده‌لی‌و چاره‌سه‌ركردنی لاوازی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان‌و زامنكردنی مافی زه‌حمه‌تكێشان له‌شاروگونده‌كان‌و، هه‌مووشتێك كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ژیانێكی شایسته وخۆشگوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان، چاوه‌روانده‌كرێت. ئه‌و كۆمه‌ڵه گرفت‌و ئاڵوزییه‌ی كه له دۆخی سیاسی كوردستاندا هه‌یه‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جیددی‌و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان هه‌یه، له ده‌ستنیشانكردنی دیارده نێگه‌تیڤه‌كان‌و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ره‌كان، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه هه‌موو لایه‌ك به‌شدارن له ئه‌ستۆگرتن‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی قۆناغی ئێستای تێكۆشانی نیشتمانی دیموكراتی. له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت‌و دیاردانه‌ی رێگرن له به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانی دیموكراسیدا، كارێكی سه‌خت بێت به بێ هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ته‌واوكردنی بنیاتنانی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان‌و، كاراكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان‌و، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و، چاكسازی‌و نوێكردنه‌وه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی حكومه‌ت‌و پێكهێنانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی(هیئه النزاهه) سه‌ربه‌خۆ یان به‌سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانی كوردستان‌و، بڕیاردانی ده‌ستوورێكی دیموكراسیانه‌ی مه‌ده‌نی عه‌لمانی له كوردستاندا.
ره‌وشی ئافره‌تان‌و تێكۆشان بۆ دابین كردنی مافه‌كانیان
ئافره‌تانی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا توانیویانه به رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت به‌شداری ژیانی سیاسی بكه‌ن. ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق، وه‌كو وه‌زیریش له هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و فدراڵ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، به‌شداربوون. هه‌روه‌ها ئافره‌تانی كوردستانی پۆستی كارگێڕی‌و دادوه‌رییان وه‌رگرتووه‌و، یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانیش ئیلزامی كردووه كه نابێ رێژه‌ی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراودا له چواریه‌ك كه‌متر بێت. هه‌روه‌ها چه‌ندین تۆڕی هه‌ماهه‌نگی له نێوان رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له هه‌ر یه‌ك له هه‌ولێر‌و سلێمانی دروستبوون. ئه‌و تۆڕانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی یاساییان پێشكه‌شكرد‌و، له گفتۆكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش به‌شداربوون كه له لایه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له باره‌ی كێشه‌كانی باری كه‌سێتی‌و توندوتیژییه‌وه، ئاماده‌كرابوون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش له ساڵانی رابردوودا دیارده‌و حاڵه‌ته‌كانی توند‌وتیژی له دژی ئافره‌تاندا ته‌شه‌نه‌یان كرد، له‌وانه‌ش دیارده‌ی كوشتنی ژنان به بیانوی ئابروبردن‌و، خۆسوتاندن‌و خۆكوژی ژنان. به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م لایه‌نه‌وه، داواكانی په‌یوه‌ست به پیاده‌كردنی توند‌وتیژی له هه‌مبه‌ر ژناندا، كه له ساڵی 2005 دا له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانیدا توماركراون گه‌یشتۆته 942 حاڵه‌ت. له ساڵی 2006 یشدا ژماره‌ی ئه‌و داوایانه گه‌یشتۆته 1201 حاڵه‌ت. ئه‌و داوایانه په‌یوه‌ستن به لێدانی ژنان‌و برینداركردنیان‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له رێگه‌ی به‌كارهێنانی توند‌وتیژی له دژیاندا‌و، حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ئه‌نقه‌سد‌و ده‌ستدرێژی كردنی سێكسی‌و، لاقه (ئیغتصاب)و، ده‌ستدرێژی له‌كاتی كاركردندا، وێڕای ده‌ستبه‌رداگرتنی دارونه‌داری ئافره‌ت‌و بواربێنه‌دانی بۆ هاوسه‌رگیری‌و خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له ساڵی 2006دا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه تۆماركراون گه‌یشتونه‌ته 102 حاڵه‌ت‌و له دادگای لێكوڵینه‌وه‌ی هه‌ولێریش له هه‌مان ساڵدا 26 حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراوه. رووداوه‌كانی هه‌وڵی خۆكوژی له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه كه له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر تۆماركراون گه‌یشتۆته 678 حاڵه‌ت، 97% ی حاڵه‌ته‌كان ده‌رحه‌ق به ئافره‌تانی لاو ئه‌نجامدراون‌و، 203 ئافره‌تیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. حاڵه‌ته‌كانی هه‌وڵدانی ژنان بۆ خۆكوژی به پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی سلێمانی له ساڵی 2005 دا، گه‌یشتۆته 143 حاڵه‌ت، كه 123 حاڵه‌تیان هه‌وڵی خۆكوژی بوون له رێگه‌ی ئاگر له خۆ به‌ردانه‌وه. هه‌رله ساڵی 2005 دا، پۆلیسی سلێمانی 79 حاڵه‌تی كوشتنی ژنانی تۆماركردووه. له ساڵی 2006 یش ، 255 حاڵه‌تی توند‌وتیژی تۆماركراوه كه بوونه‌ته هۆی گیان له ده‌ستدان، له‌وانه 198 حاڵه‌تی سووتان، 44 حاڵه‌تی مردن به گولله، 11 حاڵه‌تی خنكاندن، 2 حاڵه‌تی كوشتن به ئامێری تیژ. هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری له سلێمانی ساڵی 2005 ، 723 حاڵه‌تی سووتانی ژنانی تۆماركردووه‌و، له ساڵی 2006 یشدا، 604 حاڵه‌ت تۆماركراوه. لێره‌دا پێویسته بگوترێ كه ئه‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی شێوه جۆراوجۆره‌كانی توند‌وتیژی دژ به ئافره‌ت له كوردستاندا له به‌رده‌ستن، قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی دیارده‌كه وه‌ده‌رناخه‌ن.
له كاتێكدا كه حزبمان پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه ئامانجیان راییكردنی هه‌مواركردنی دیموكراتییانه‌یه له یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188 ی ساڵی 1959 كه ئێستا له‌كوردستاندا به‌ركاره، به جۆرێك یه‌كسانی له مافه‌كاندا له نێوان پیاو و ئافره‌ت مسۆگه‌ر بكات، له هه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رچی زووتر یاسایه‌ك گه‌ڵاڵه بكرێت بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو شێوه‌كانی توند‌وتیژی له‌دژی ئافره‌تانی كوردستان، هه‌روه‌ها داوا له بزاڤه‌كانی ئافره‌تان‌و هێزه دیموكراسییه‌كان ده‌كات هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵوێسته‌كانیان بكه‌ن‌و كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: تواناداركردنی ئافره‌ت‌و به‌شداریكردنی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا هاوكاتی به‌شداربوونی له پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار‌و گه‌یشتنی به پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كارگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تین له پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی‌و گه‌شه‌كردن‌و ئاشتی دا. بۆیه پێویسته هاوپه‌یمانێتی گونجاو بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پێكبهێنرێت‌و، كار بۆ زیادكردنی رێژه‌ی 25% بڕیار له‌سه‌ردراو وه‌ك لایه‌نی كه‌می به‌شداری ئافره‌ت له ده‌سته هه‌ڵبژێردراوه‌كان، بكرێت.
دووه‌م: نه‌هێشتنی هه‌ژاری به متمانه‌كردنه سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئابووری‌و نه‌شونماكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاراستنی ژینگه‌و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستی به به‌شداربوونی ئافره‌ت هه‌یه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. بۆیه پێویسته هه‌موو شێوه‌كانی تێكۆشانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و شارستانی له ئێستا‌و ئاینده‌دا بگیرێته به‌ر تاكو ئه‌م ئاڕاسته‌یه خۆی له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تدا ببینێته‌وه‌و، ئه‌م داوایه به داواكارییه‌كی لاوه‌كی ئه‌ژمار نه‌كرێت.
سێیه‌م: مشتومڕی ئازادییه دیموكراسییه‌كان، مشتومڕێكه له پێناو رۆشه‌نكردنه‌وه‌و عه‌قلانیه‌ت‌و كه‌لتوری لێبوورده‌یی‌و قه‌بوڵكردنی ئه‌ویتر‌و، پته‌وكردنی دیالۆگ‌و، په‌یوه‌سته به تێكۆشان له پێناو مافه‌كانی ئافره‌ت‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی. بۆیه حزبمان پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه مه‌به‌ستیانه كاری بزاڤی ئافره‌تان له سه‌ر بنه‌مای هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و فره‌یی‌و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان یه‌كبخه‌ن.
تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری‌و ره‌هه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی له بواری تێكۆشانی داخوازیكارانه‌ی جه‌ماوه‌ردا، به خۆیه‌وه بینیوه. له‌ماوه‌ی ساڵی 2006 دا، چه‌ندین كار‌و چالاكی جه‌ماوه‌رییانه‌ی روویاندا‌و، هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ش ته‌شه‌نه‌كردنی گرفتی رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌رو نه‌بوونی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌كو ته‌زووی كاره‌باو كه‌می ئاوی شیاوی خواردنه‌وه‌و كه‌می خزمه‌تگوزاری‌و هه‌لی كاركردن‌و، چه‌ندین داواكاری دیكه‌یان له پشته‌وه بوو، هاوكاتی رووكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی.
ئیداره‌ی حكومه‌ت‌و هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشی كوردستان به شێوه‌یه‌كی نادروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و جموجۆڵانه كرد. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌و جموجۆڵه جه‌ماوه‌رییانه‌و، ئه‌و ره‌فتارانه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك قۆزرانه‌وه كه هه‌ندێ كاریان كرد له بنچینه‌دا ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ ئامانجی خۆپیشانده‌راندا.
رێكخراوه‌كانی حزبمان له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان له رۆژی شه‌هیدی شیوعی‌و رۆژی جیهانی كرێكارانی 2007 دا، ده‌ستپێشخه‌ربوون له ئه‌نجامدانی رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی، كه مۆركێكی مه‌ده‌نیانه‌ی دیموكراسی‌و دیسپلینی هۆشمه‌ندییانه‌ی به‌رزی تێدا هه‌بوو. ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو چالاكییه پێشكه‌شكردنی داواكاری رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌رو پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان بوو به ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت‌و، مه‌شق پێكردنی جه‌ماوه‌ریش بوو بۆ خۆدانه به‌ر تێكۆشانی جه‌ماوه‌رییانه به شێوازێكی مه‌ده‌نی شارستانییانه.
سیاسه‌تی ئابوری‌و ئاقاری گه‌شه‌سه‌ندن
سیاسه‌تی ئابووری له كوردستان‌و سه‌رجه‌م عێراقدا متمانه ده‌كاته سه‌ر پڕاكتیزه‌كردنی سیاسه‌تی" چاكسازی ئابووری"، ئه‌مه‌ش به‌پێی مه‌رجه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی‌و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌مه‌به‌ستی راییكردنی گۆڕینێك له هه‌یكه‌لی ئابووری‌و گۆڕینی له "ئابووریه‌كی ده‌وڵه‌تییانه‌ی فه‌رمانییه‌وه- اقتصاد دوله اوامری"، كه متمانه ده‌كاته سه‌ر پلاندانانی ناوه‌ندی‌و باڵاده‌ستی كه‌رتی ده‌وڵه‌ت‌و ئیداره‌یه‌كی بیرۆكراسیانه‌ی مشه‌خۆر، به‌ره‌و ئابوورییه‌كی بازاڕیی له‌ده‌ست ده‌رچوو(منفلت)، به‌پێی قه‌ناعه‌تی پێشوه‌خت به هزری لیبڕاڵی نوێ، كه پێویستی به‌وه‌یه بازاڕ ببێته ته‌وه‌ر‌و میكانیزمێك بۆ ئاراسته چالاكی ئابووری‌و داهات‌و هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و به‌تایبه‌تكردنێكی(خصخصه) گشتگیر‌و خێرا، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ی جیددی‌و راسته‌قینه له ئارادابێت. به‌پێی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بێت رۆڵی ئابوورییانه‌ی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه كه ده‌گاته نه‌هێشتنی ئه‌و رۆڵه‌و په‌له‌ی یه‌كه‌م به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات.
ئه‌م سیاسه‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ببێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مشه‌خۆر‌و ته‌نانه‌ت پێداویستییه‌كانی به‌كاربردنی رۆژانه‌ش له بواری به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی‌و سامانی ئاژه‌ڵیش له ده‌ره‌وه بهێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رباری سیاسه‌ته‌كانی رژێمی پێشوو بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری‌و هه‌ژاركردن‌و په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كانی هه‌ڵئاوسان به‌هۆی له ناوچوونی په‌یتاپه‌یتای وزه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خۆجێی، به‌تایبه‌تیش له هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵ‌و پێشه‌سازیدا، به‌رامبه‌ر شاڵاوی كاڵای هاورده. هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی بێكارییه‌كی فراوان گوشارده‌خاته سه‌ر كرێیه راسته‌قینه‌كان‌و، چه‌سپاندنی متمانه‌كردنه سه‌ر داهاته‌كانی به‌شی هه‌رێم له گوژمه‌ی گشتی ئیتحادی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داپۆشینی تێچووه‌كانی بودجه.
یاسای وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا به‌پێی خه‌سڵه‌ته‌كانی لیبڕاڵیزمی ئابووری زێده‌ڕۆ داڕێژراوه‌و ده‌رچووه. له تێبینییه‌كانمان له باره‌ی ئه‌و یاسایه جه‌ختمان كردۆته‌وه كه پێویسته وه‌به‌رهێنان به شێوه‌یه‌كی گشتی هانبدرێت‌و، وه‌به‌رهێنانی نیشتمانیش هانبدرێت‌و، پڕانسیپی فره‌یی له بواری موڵكداریدا پێڕه‌وبكرێت. سه‌رباری ئابووری بازاڕ و میكانیزمه‌كانی پێویسته رۆڵی حكومه‌ت‌و ده‌ست تێوه‌رادانی له ئابووری نیشتمانی‌و به‌جێهێنانی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانی پشتگوێ نه‌خرێت‌و، هه‌روه‌ها كه‌رتی تێكه‌ڵاو هانبدرێ و حكومه‌تیش له كه‌شێكی ئاشكرا‌و شه‌فافییه‌تی ئابووریدا به‌شداری وه‌به‌رهێنان بێت‌و، سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان بپارێزرێ‌و، میكانیزمێكی رۆشه‌ن بۆ كاركردن له سایه‌ی ئابووریه‌كی بازاڕی رێكخراودا دابنرێت. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه داوامان كرد سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی هانبدرێت‌و به‌شداری حكومه‌ت له پڕۆژه بنكه‌ییه‌كان‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پیشه‌سازییه‌كانی ته‌حویلی‌و كاره‌باو خانووبه‌ره‌و رێگاوبان‌و پرده‌كان مسۆگه‌ر بكرێت، سه‌رباری ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شداری هێزی كاری نیشتمانی له‌و پڕۆژانه‌و، پاراستنی مولكداری زه‌وییه‌كان له كوردستاندا‌و، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌ك بۆ پاراستنی به‌كاربه‌ر‌و به‌رهه‌می ناوخۆیی‌و پاڵپشتیكردنی.
هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وت
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وت، حزبمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه سامانی نه‌وت، به‌تایبه‌تیش ئه‌مباركراوه‌كه‌ی، به‌حوكمی سروشته ستراتیژییه‌كه‌ی وه‌ك موڵكێكی گشتی گه‌ل بمێنێته‌وه. ئه‌م دۆخه تازه‌یه پێویستی به رۆڵی كارای هه‌رێمی كوردستان له‌نه‌خشه‌كێشانیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌و ئیداره‌دانی ده‌بێت له هه‌ڵسوڕاندن‌و ده‌رهێنانی سامانه سروشتییه‌كان‌و دۆزینه‌وه جیۆلۆجیی‌و جیۆفیزیاییه‌كان بۆ گه‌ڕان‌و هه‌ڵكه‌ندن به دوای نه‌وت‌و گازدا. پێویسته به پێی ده‌ستوور حكومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ حكومه‌تی فدراڵیدا به‌شداربێت له كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كان له گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان له پێناو گه‌شه‌پێدانی بیره نه‌وته‌كانی كوردستانی عێراق. له‌لایه‌كی دیكه‌دا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌مانگی ئابی/2007 بڕیاری له‌سه‌ر یاسای نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان دا، كه له‌نێوه‌ڕۆكیدا پشتی به ده‌ستوری فدراڵی‌و ره‌شنووسی یاسای نه‌وت‌و گاز، كه له مانگی شوباتی 2007 له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتحادی، رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كه‌راوه،به‌ستوه، كه ئێستا ئه‌م پرۆژه یاسایه له چاوه‌ڕوانی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیه له خولی نوێی خۆیدا، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌هۆی دابه‌شبوونی كوتله سیاسیه‌كان‌و هه‌ڵوێستیان له‌یاساكه‌دواكه‌وت. له بواری گرێبه‌ستی نه‌وتدا حزبمان وای ده‌بینێ كه به‌رهه‌مهێنانی نیشتمانی ناوخۆیی باشترین رێگایه كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هاوكاری كۆمپانیای وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستی (خدمه) له‌چاڵه دۆزراوه‌كان‌و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی (به‌شداری) له‌چاڵه نوێیه‌كان‌و نه‌دۆزراوه‌كان‌و ئه‌وانه‌ش كه ده‌كه‌وێته ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی تێدا گرانه‌و خه‌رجی زۆری ده‌وێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی. پێویسته شێوه‌ی كۆتایی یاسای نه‌وت‌و گاز به‌جۆرێك بێت كه مافی هه‌مووان مسۆگه‌ر بكات‌و زه‌مانه‌تی باشترین ئیداره‌دانی پیشه‌سازی نه‌وتی بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كیش بێت كه شه‌فافیه‌ت له‌و گرێبه‌ستانه‌و دادوه‌ری له‌دابه‌شكردنی سامانه‌كه‌دا، دابین بكات.
گرنگی بایه‌خدان به شێوازه جیاوازه‌كانی مولكداری
هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سیاسه‌تێكی دیراسه‌كراو هه‌یه كه رۆڵی كه‌رتی حكومه‌ت ره‌چاو بكات له رێگه‌ی چاكسازی‌و گه‌شه‌پێدانی رۆڵی ئه‌و كه‌رته له رێگه‌ی دابینكردنی ئیداره‌ی ئه‌ستۆپاك‌و لێهاتوو، دانانی ده‌سته‌ی چاودێریی كارا‌و، كاركردنی بێ‌وچان بۆ دژایه‌تی كردنی بیرۆكراسیه‌ت‌و، نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ر له نێو ئیداره‌كاندا. له‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندی به كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌یه ده‌بێ یاسا‌و رێسا ده‌ربچن تا بازاڕ رێكبخرێ‌و مافی كرێكاران مسۆگه‌ر بكرێ‌و، مافی به‌كاربه‌ران‌و لایه‌نه‌كانی گرێبه‌سته‌كان‌و مه‌رجه‌كانی كێبڕكێ مسۆگه‌ر بكرێت‌و، كۆنتڕۆڵی چۆنایه‌تی به‌روبووم‌و كه‌لوپه‌له ئاڵوێرپێكراوه‌كان ده‌سته‌به‌ربكرێت‌و ماوه به قۆرخكردن نه‌درێ، سه‌رباری جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر پته‌وكردنی رۆڵی ده‌زگاكانی چاودێری دارایی ده‌وڵه‌ت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا.
گه‌شه‌پێدانی ئابوری پێویستی به په‌رپێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت‌و حكومه‌ت‌و پێشبركێ له‌هه‌ندێك بواردا، هه‌یه، وێرای گه‌شه‌پێدانی شێوازه جیاوازه‌كانی مولكداری: گشتی‌و تایبه‌ت‌و تێكه‌ڵاو‌و هه‌ره‌وه‌زی، به شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامده‌ر بێت به پێداویستیه‌كانی ئابوری هه‌رێم‌و به گه‌شه‌پێدانێكی هاوسه‌نگ.
ره‌وشی كشتوكاڵی‌و گرفته‌كانی
له‌بواری كشتوكاڵیدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ كشتوكاڵ ده‌شێن له پارێزگاكانی هه‌رێم(هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمه‌وه ده‌رچوون 5329519 دۆنمه. زۆربه‌ی ئه‌و زه‌وییانه ده‌كه‌ونه سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی مسۆگه‌ر‌و نیمچه مسۆگه‌ركراوی باراناوین یان ئاودێرین. كه‌چی ئه‌و رووبه‌رانه‌ی سوودیان لێوه‌رده‌گیرێ نزیكه‌ی 33% ی ئه‌و زه‌وییانه پێكده‌هێنن، كه بۆ كشتوكاڵكردن ده‌ستده‌ده‌ن. پێكهاته‌ی به‌روبوومی ساڵانه پێكدێت له به‌روبوومه‌كانی دانه‌وێڵه كه نزیكه‌ی 85% ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ساڵانه ده‌چێنرێن پێكده‌هێنێت، سه‌وزه‌كان نزیكه‌ی 7% ی پێكده‌هێنن، به‌روبوومه زه‌یتییه‌كان نزیكه‌ی 4%ی زه‌وییه چێنراوه‌كان پێكده‌هێنن‌و، بێستانه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م پێكده‌هێنن. ئه‌و رێژانه‌ی سه‌ره‌وه له بواری ئاسایشی خۆراكیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێم، به جۆرێ ده‌بینین كه‌لێنێكی گه‌وره له نێوان رێژه‌كانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له گه‌ڵ ئه‌و پێداویستییانه‌ی داواكاری خۆجێی ده‌یانخوازێ له ئارادایه‌و، زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌م بواره‌ش به دراوی قورس(العمله الصعبه) له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌هاوردرێن.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له بواری كشتوكاڵیی هه‌رێمدا پێڕه‌و ده‌كرێت به‌شداره له جێگیركردنی ئه‌م دۆخه ناسروشتییه. ئێستا پڕۆژه‌كانی بیناسازی‌و شارییه‌كان له سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌مه‌ش له رێگای كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وی كوشتوكاڵی به‌مه‌به‌ستی فره‌وانكردنی سنووری شاره‌وانی پارێزگا‌و شارۆچكه‌كان‌و له‌رێگای كڕینه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارو سامانداره تازه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری گه‌شتوگوزاریی تایبه‌تی له سه‌ر دروستبكه‌ن، یان بۆ كاروباری دوور له به‌رهه‌می كشتوكاڵی به كاریان بهێنن. به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌رتی كشتوكاڵی به ده‌ست زۆر كێشه‌وه گرفتاره له‌وانه‌ش كه‌می پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان‌و نه‌بوونی ئه‌و كارگانه‌ی متمانه ده‌كه‌نه سه‌ر به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆجێیی‌و، لاوازی به‌رچاو له دابینكردن‌و به‌كارهێنانی په‌یینی كیمیایی‌و تۆ‌و ده‌رمانی قه‌ڵاچۆكردنی په‌تای كشتوكاڵی، سه‌رباری باری خراپی جه‌نگه‌ڵه‌كان‌و لاوازی له به‌ڕێوه‌بردن‌و هه‌ڵسوڕاندنیان‌و بایه‌خ نه‌دان به له‌وه‌ڕگه سروشتییه‌كان‌و، سوود وه‌رنه‌گرتنی پێویست له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی به‌رده‌ست‌و، دواكه‌وتوویی له بواری به ئامێركردنی كه‌رتی كشتوكاڵی‌و، لاوازی له خزمه‌تگوزارییه‌كان ناردنه بازاڕ‌و كه‌می بایه‌خدان به سامانی ئاژه‌ڵی‌و ماسی. چه‌ندین پرۆژه‌بڕیار له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوون بۆپاراستن‌و پشتیوانی كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی‌و، په‌كخستنی مادده‌ی 8 ی یاسای ژماره 90 یاسای رێكخستنی خاوه‌ندارێتی زه‌وی كشتوكاڵی، كه‌چی یاساكانی ئێستا كه چالاكییه كشتوكاڵییه‌كان‌و موڵكیه‌تی كشتوكاڵی رێكده‌خه‌ن، به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌شیاو و نه‌گونجاون. ئه‌مه‌ش پێداویستی یاسای نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كشتوكاڵییه‌كان ده‌خوازێت.
له‌وه‌ی كه له پێشدا ئاماژه‌مان پێكردن، روونده‌بێته‌وه كه به‌كرده پێویستیمان به پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌یه‌و، هاوكاتیش پێویسته نه‌خشه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تێكی كشتوكاڵی دابڕێژرێت له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه متمانه بكاته سه‌ر هاندان‌و پشتیوانیكردنی ئه‌م كه‌رته، تاكو له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا ئه‌كتیڤ بێت، له رێگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شێواز‌و هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان‌و بایه‌خدان به توانا مرۆییه‌كان‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی‌و به‌رفراوانكردنی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ كشتوكاڵ ده‌ستده‌ده‌ن‌و، پێش‌گرتن له دروستكردنی پڕۆژه‌كانی بیناسازی له سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان‌و، پاراستنی به‌رهه‌می خۆجێیی‌و، پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویست به جووتیاران‌و ئاماده‌كردنیان له پێناو هاندانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی‌و ئاژه‌ڵی‌و، سوود وه‌رگرتنی باشتر له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌رێگای دروستكردنی به‌نداو رێكخستنی تۆڕی ئاودێری‌و دانانی رێوشوێن بۆ لێدانی بیری ئیرتوازی‌و كه‌لك وه‌رگرتنی باش له‌ئاوی روباره‌كان‌و گۆڕینی هاوكێشه‌ی به‌دێهاتكردنی شاره‌كان به به‌شاركردنی دێهاته‌كان‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان دێهات‌و شار له رووی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه له رێگه‌ی راكێشانی رێگاوبان‌و پرد‌و كاره‌باو دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و پاراستن‌و پشتیوانیكردنی به‌رهه‌می جووتیاران‌و پێشكه‌شكردنی پێداویستییه زه‌روورییه‌كان تاكو كۆچی پێچه‌وانه بخوڵقێنرێت، چونكه دێهاته‌كان پێگه‌یه‌كی گرنگی ئابووری كوردستانن.
رێكخستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان
په‌یویه‌ندیه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ل ده‌روه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا، پێشكه‌وتنی به‌خۆوه دیوه، به‌ڵام سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه یه‌ك لایه‌نه‌یه، چونكه رێژه‌ی هاورده ده‌هێنده‌ی هه‌نارده‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازی له‌به‌رهه‌می ناوخۆیی‌و نه‌بوونی پێوه‌رێك بۆ میكانزمی بازاڕ. ئه‌م هه‌لومه‌رجه وا ده‌خوازێ گرنگیه‌كی جدی به باشتركردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی‌و، ده‌ركردنی یاسای نوێ بۆ بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، بدرێت، به جۆرێك چاره‌سه‌ری ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی بازار‌و لاوازی رێكخستن بكات‌و، چاودێریش له‌سه‌ر كاڵاهاورده‌كان له‌رووی جۆریی وماوه‌ی ئیكسپایه‌ربوونَ و نیشانه‌ی شیوێنی به‌رهه‌مهێنانی و مافی مولكایه‌تی باشتر بكات‌و، سزای گزی وساخته‌ییكردن به‌ناوبانگی كاڵاكان، بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ری پاراستنی به‌كاربه‌ر‌و، هانده‌ری گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی بازرگانی بێت‌و، داهاتی دارایی بۆ هه‌رێم زامنبكات.
پێویستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و سه‌رجه‌م كارگه‌رانی هزر‌و بازوو
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، دوابه‌دوای ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌خۆیه‌وه بینی‌و ره‌نگدانه‌وه‌یان به سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌وه، گۆڕانكاری چۆنایه‌تی له سروشتی چینی كرێكاردا روویاندا‌و، تائێستاش ئه‌و چینه به ده‌ست ئه‌و سیاسه‌ته ناڕه‌وایانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له گۆڕنراوه‌وه پیاده‌ده‌كران، گرفتاره‌و، هێشتاكه‌ش كرێكارانی كه‌رتی حكومی، به فه‌رمانبه‌ر ئه‌ژمارده‌كرێن‌و، له رووی یاساییه‌وه ناسنامه‌و مافه چینایه‌تییه‌كانیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌روها پاكتاوكردنی كه‌رتی حكومی وه‌ك سیاسه‌تێكی لیبڕالیزمی نوێ، به‌رده‌وامه‌و، زۆربه‌ی ئه‌و كارگانه‌ش كه فرۆشراون یان به‌كرێ دراونه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنان، به‌كارنه‌هێنران.
له عێراقدا به هۆی سروشتی بۆرژوازی مشخۆر‌و بوونی بیرۆكراسی له به‌ریوبه‌رایه‌تی كاری حكومه‌تدا كه كۆنترۆڵی چالاكی ئابووری كردووه‌و، سه‌رباری كه‌می كارگه‌و پڕۆژه حكومییه به‌رهه‌مهێنه‌كان له كوردستاندا كه پاكتاوده‌كرێن، رۆڵی توێژه مامناوه‌ندییه‌كان به‌رچاو ناكه‌وێ‌و ژماره‌و توێژێكی به‌رفراوانی چینی ناوه‌ڕاست چوونه‌ته ریزی زه‌حمه‌تكێشان كه به‌رفراوانبوونێكی گه‌وره به خۆیه‌وه ده‌بینێ به جۆرێ سه‌رجه‌م كارگه‌رانی هزر‌و بازوو ده‌گرێته‌وه.
حزبمان جه‌خت له سه‌ر پاراستنی مافی كرێكاران‌و سه‌رجه‌م كارگه‌رانی هزر‌و بازوو ده‌كاته‌وه‌و، داواش ده‌كات، به‌پێی پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، یاسایه‌كی نوێ‌و عادیلانه‌ی كار بریار بدرێت كه بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن‌و سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی هێزی كاری حكومه‌ت زامنبكات‌و، سنور بۆ نه‌هێلانی بێكاری ده‌مامكدراو، دابنێ‌و، كار بۆ دانانی پلانی راهێنانی پیشه‌یی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی‌و لێزانی هێزی كارگه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ربێت بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیا، بكات. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، یاسایه‌كی نوێی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربچێت. له‌هه‌مانكاتیشدا پێداده‌گرێ له سه‌ر ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی رێكخستنی سه‌ندیكای كرێكاران‌و توێژه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان‌و، ئازادی چوونه ریزی سه‌ندیكاكان‌و، به‌شداربوونی خودی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان له هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای ئازاد، كه گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و نێوه‌ندانه بكا.
كاراكردنی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، رۆڵێكی بنچینه‌یی له به‌دیهێنانی دیموكراسیدا ده‌گێڕن‌و، له رێگه‌ی به‌شداری ئاره‌زوومه‌ندانه له بواری گشتی‌و سیاسی‌دا، ئامرازێكی ده‌ستپێشخه‌ری تاكه‌كانه كه گوزاره له ویستی ئازادانه‌و، ئه‌و به‌شدارییه پۆزه‌تیڤه ده‌كات كه هه‌ڵقوڵاوی كاری خۆبه‌خشییه. حزبمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێویسته له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌كان بێت، به‌تایبه‌تی له‌و خاڵه‌نه‌دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومه‌ت پێكده‌گه‌ن و تێهه‌ڵده‌كێشرێن. كاتێك ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت سنووردار‌و به‌رته‌سك بێت، واتای ئه‌وه ده‌به‌خشێ كه حكومه‌ت ده‌ست ناخاته نێو كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، ته‌نها له به‌رته‌سكترین سنووردا نه‌بێ. له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌ستێوه‌ردانه‌كه‌ی رێزگرتنی ته‌واوی ماف‌و ئازادییه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه پێشێل ناكات‌و، به‌م جۆره‌ش رێگا واڵا ده‌بێ كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی شێوه‌یه‌ك له چاودێری له‌سه‌ر كار‌و ره‌فتاره‌كانی حكومه‌ت، بكات.
له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی په‌رواێزێكی دیموكراسی تێدا به‌دی ده‌كرێ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش كه به قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕن هه‌روه‌كو ئێستای وڵاته‌كه‌مان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به یه‌كێك له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه به‌ره‌و دیموكراسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ‌و، هه‌بوون‌و هێزه‌كه‌ی به گرنگترین مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه به‌ره‌و دیموكراسی زیاتر و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێن.
ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له 4/10/1992دا شێوازی فدرالیه‌تی هه‌ڵبژارد وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تی ئیتحادی له عێراقێكی دیموكراتی فدراڵدا. په‌یوه‌ست به‌و هه‌ڵبژاردنه‌و، دوای گۆرانكاری له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق پاش روخاندنی دیكتاتۆری‌و، له ئاكامی پێداویستیی بنیاتنانی سیستمی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رێوه‌بردن له هه‌رێمدا، ده‌بێ په‌له له بریاردانی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بكرێت‌و، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش گرنگییه‌گی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێواز‌و مۆركی سستمی سیاسی‌و، بنه‌ما ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیرییه‌كانی‌و، روونكردنه‌وه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه باڵاكانی ده‌سه‌ڵات‌و، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا‌و، ئه‌مه‌و، جگه له گرنگی ئاماژه كردن تیایدا بۆ ماف‌و ئه‌ركی هاووڵاتیان. هه‌روه‌ها گرنگی ئه‌و ده‌ستوره له‌وه‌دایه كه یاسای بناغه‌ییه بۆ تێكرای یاساكانی دیكه‌ی هه‌رێم.
حزبمان پێی وایه كه ده‌بێ ده‌ستوری چاوه‌روانكراو پرانسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی سیاسی دیموكراسی فدراڵ له كوردستاندا بگرێته خۆی، له‌وانه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و، زامنكردنی ئاڵوگۆركردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و، دابینكردنی پرانسیپی چاودێری‌و، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی كاری ده‌سه‌ڵاته‌كان له رێگای دادگای ده‌ستوریی باڵاوه.
پێویسته ئه‌و ده‌ستوره تێكرای ماف‌و ئازادییه‌كانی تاك له بواری سیاسی‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری،كه له په‌یماننامه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتوون، له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون، بگرێته خۆ‌و، دابینی یه‌كسانی به‌رامبه‌ر یاسا‌و دادگا‌و، ئازادی بیروبۆچون‌و كۆبونه‌وه‌و، مافی خوێندن‌و، مافی كار‌و، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، سه‌رپه‌رشتی دایكایه‌تی‌و مافی منداڵان، بكات.
هه‌روه‌ها گرنگه ئه‌و ده‌ستوره به شێوه‌یه‌كی روون، ئاماژه به مافی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان‌و، كلدان ـ ئاشوری ـ سریان‌و، عه‌ره‌ب‌و، یه‌كسانی نێوان هه‌موان له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون، بكات‌و، مافی رۆشنبیری‌و ئیداری بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه تا ده‌گاته شێوازێك له حوكمی زاتی له‌و شوێنانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوان پێكدێنن، بدات‌و، یه‌كسانی نێوان تێكرای پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تایبه‌تمه‌ندی كه‌لتورییان هه‌یه، مسۆگه‌ر بكات.
په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان
حزب رووبه‌رووی حاڵه‌تێكی واقعی ده‌بێته‌وه كه له چه‌ندایه‌تی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌كان‌و، مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ خودی پڕۆژه‌كه‌ی، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ قۆناغی داهاتوو، به‌رجه‌سته ده‌بێت. له هه‌مان كاتدا ئامانج و به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش هه‌ن كه به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسیه جیاوازه‌كان ده‌ریده‌بڕن. هه‌ندێ جار شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا هه‌ن له ئاكامی كاریگه‌ریی هۆكاره ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كاندا به‌دیار ده‌كه‌وێ، یان كز ده‌بێ، به هه‌مان شێوه ئه‌و ناكۆكیانه له ژێر كارتێكردنی توانا خودییه‌كانی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسیدایه. هه‌ڵوێستی هه‌ر لایه‌ن‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌و ناكۆكییانه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا هه‌ن‌و، ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه گشتیه‌كه‌یی، له چوارچێوه‌ی میكانیزمه‌كانی كاری دیموكراسی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌ویتر‌و، ئه‌كتیڤبوون له‌گه‌ڵیدا، بنه‌مای په‌یوه‌ندی حزبمان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه، پێكده‌هێنێت.
حزب ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه له چوارچێوه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ركی قۆناغی مێژوویی‌و، له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستنیشانكردنی هێزه بزوێنه‌ره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مامه‌ڵه كردن‌و كارتێكردنی له گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا، له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه‌یدا، ده‌ستنیشانده‌كات. هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیدا هه‌وڵده‌دات رۆلی سیاسی هه‌بێت به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه هه‌نووكه‌ییانه‌ی بنیاتنراون له سه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ناكۆكییه‌كی دیاریكرا‌و، له رێگه‌ی سازاندنی به‌رژه‌وه‌نده لێكنزیكه‌كان له پێناوی دروستكردنی بڕیارێكی هاوبه‌ش‌و گوتارێكی یه‌كگرتوو، كه سوودی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا هه‌بێت، به‌پێی پڕانسیپی ته‌بایی و ئاشته‌وایی، له‌پێناو بیناكردنی ده‌وڵه‌تی هه‌مووان.
حزبمان له سیاسه‌تی گشتیدا كه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی گیانی هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كان، له‌و روانگه‌یه‌وه كه داكۆكی كردن له پێداویستییه‌كانی جه‌ماوه‌رو كێشه‌ی نیشتمانی كوردستان، به یه‌كه‌وه گرێ بدات‌و، ئامانجه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه له‌م قۆناغه‌دا بهێنێته‌دی. په‌یوه‌ندیه‌كانیشی له گه‌ڵ ته‌واوی هێزه كوردستانییه‌كان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بنیاتناوه.
حزبمان له په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌كانیدا له گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان به‌رده‌وام بووه له رێگه‌ی نوێنه‌رانی حزب كه به‌شداربوون له ده‌سته‌كانی نوێنه‌رایه‌تی‌و حكومیدا. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حزب له په‌رله‌مان و هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و پارێزگاكاندا هه‌وڵده‌ده‌ن داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن‌و به‌هاكانی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا بكه‌نه بنه‌مایه‌ك كه په‌یوه‌ندیان به كاروباری گشتییه‌وه هه‌یه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه حزبمان به‌شداری له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستان كرد.
هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێی‌و پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان
كوردستان رووبه‌ڕووی گه‌ف‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تووند‌و، ده‌ستدرێژی سه‌ربازی له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێران بۆته‌وه. گوندوناوچه سنووریه‌كان كه‌وتونه‌ته به‌رهێرشی تۆپبارانكردن، به‌بیانووی لێدانی ئه‌ندامانی(پژاك)و(pkk)و، له ئاكامی ئه‌مه‌شدا زیانی گیانی‌و مادی‌و ژێرخانی به‌دانیشتوانی ئه‌وناوچانه گه‌یشتووه، به‌شێوه‌یه‌ك ناچاری جێهێلانی كردوون. له‌ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌می 2007وه توركیا ئاستی گه‌فه‌كانی به‌رزكردۆته‌وه‌و هێزی سه‌ربازی زۆری له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێم كۆكردۆته‌وه، پاشانیش په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته رێگای به‌حكومه‌ته‌كه‌ی داوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێم‌و، به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ش ناره‌زایی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمایه‌تی وعێراقیدا، هه‌یه.
مه‌به‌ستی توركیا له‌م هه‌ڕه‌شانه، لاوازكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان‌و، رێگاگرتنه له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵوێستی مێژوویی توركیا له پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و داخوازیه‌كانی له كوردستانی عێراقدا. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ستدرێژییه دوور نییه له ململانێی نێوخۆی توركیا، له‌نێوان دامه‌زراوه سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نییه‌كان، له‌سه‌ر شوناسی ده‌وڵه‌ت‌و هه‌مواركردنی ده‌ستور. هه‌ر ئه‌و تووندكردنه‌ش په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌یه كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوخۆییان له ده‌ره‌وه‌ی سنوریان ده‌ده‌ن، له كاتێكدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به هۆی تاكڕه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له سایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا، دوچاری قه‌یرانی ناسنامه بونه‌ته‌وه‌و، كار بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م و زه‌وتكردنی مافه‌كانی‌و قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخراوه سیاسییه‌كانی، ده‌كه‌ن. ئه‌م قه‌یرانه‌ش به‌ئه‌زمونی مێژوو سه‌لمێنراوه، كه به به‌كارهێنانی چه‌ك و هێزی سه‌ربازی، چاره‌سه‌رناكرێت‌و، پێویسته رێگای ئاشتیانه‌و داننان به فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ستوردا‌و، داننان به مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌و وڵاتانه‌دا، بنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه له ئاشتی‌و ئاسایش‌دا بژین.
به شێوه‌یه‌كی گشتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌رێم له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا‌و، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئاینده‌ش له لایه‌نه هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه، یاخود له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، پێَویسته به شێوه‌یه‌كی هۆشمه‌ندانه‌ی دوور له كاردانه‌وه‌ی خێرا، بێت‌و، دوور له زمانی هه‌ڕه‌شه‌و گه‌ف بێت‌و، پێویسته جه‌خت بكرێته سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان‌و رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمانیی ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئیراده‌ی سه‌ربه‌ستی گه‌لانیان‌و، داماڵینی فتیله‌ی ناكۆكییه‌كان‌و، گه‌ڕان به‌دوای رێگاچاره‌ی دیموكراسیانه‌و ئاشتیانه‌و دادوه‌رانه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان‌و، ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی‌و، گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و رێساكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ مه‌سه‌له سنورییه‌كاندا.
له هه‌مان كاتدا ده‌بێ حكومه‌تی فدراڵ رۆڵی چاوه‌روانكراوی خۆی ببینی له داكۆكیكردن له سه‌ربه‌خۆیی‌و، سه‌روه‌ری نیشتمانی.
پێشهاته‌كانی ره‌وشی سیاسی له عێراقدا
حزبمان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی ره‌وشی سیاسی‌و، هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا ده‌كات، له چوارچێوه‌ی رێبازێك كه جه‌خت له‌سه‌ر گرێدانی، ئه‌ركه نیشتمانیه‌كان‌و بیناكردنه‌وه‌ی بنه‌مای ده‌وڵه‌تی عێراق، به ئه‌ركه دیموكراسییه‌كان، كه خۆی، له پێویستی بڵاوكردنه‌وه‌و بته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و بیناكردنی رژێمێكی دیموكراسی فیدرال، له‌سایه‌یدا مافه دیموكراسییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستبێت‌و، داننان به كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فدراڵا له‌چوارچێوه‌ی ده‌وله‌تی عێراقی فدراڵدا، ده‌نوێنێ. ئه‌مه‌ش هه‌ر له به‌شداریكردنی حزبی شیوعی عێراق له ئه‌نجومه‌نی حوكم‌و، به‌شداری حزبمان له هه‌ڵبژاردن‌و، راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور‌و، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و، وای داده‌نێ ئه‌و گۆڕه‌پانانه بوارێكن بۆ ململانێ كردن له‌پێناو گێڕانه‌وی ته‌واوی سه‌روه‌ری نیشتمانی‌و وه‌ده‌رنانی هێزه بیانییه‌كان‌و، تێكۆشان له پێناو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی‌و، پێشكه‌وتن‌و، داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌حمه‌تكێشان. لێره‌دا ناكرێت مامه‌له له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و دوو ئه‌ركانه(ئه‌ركی نیشتمانی‌و ئه‌ركی دیموكراسی) به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه‌یاندا، بكرێت.
ره‌وشی ناخۆشی وڵات‌و هه‌ڵه كوشنده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر‌و، ململانێی نێوان هێزه سیاسیه عێراقیه‌كان، به قۆزتنه‌وه‌ی بوونی بۆشایی، بۆ خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه هه‌لێكی گونجاویان بۆ ده‌ركه‌وتنی چه‌ته‌كانی تیرۆر‌و كاولكاری، ره‌خساندوه‌و، بواریشی بۆ گه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی ته‌كفیریی وسه‌دامیه‌كان له رێگای بۆمبرێژی‌و تیرۆركردن‌و سوتاندن‌و وێرانكردنی ژێرخان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ری‌و، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵا به‌هه‌موو رێگایه‌كی وه‌حشیگه‌رانه، خولقاندوه. هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه زیانێكی گه‌وره‌یان به‌گه‌ل‌و شكۆی نیشتمانی گه‌یاندوه. له‌به‌رامبه‌ردا، رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌و ماوه درێژه‌دا كاریگه‌ر‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، تاوای لێهاتوه ئه‌و باره ببێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وه‌ره، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاسایش‌و ئارامی عێراق، به‌ڵكو بۆته هۆكاری هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌كه‌و ئاشتی جیهان. له‌ئه‌نجامی ئه‌و باره‌دا عێراق دووچاری دیارده‌ی كۆچی ده‌ره‌كی‌و ناوخۆیی بۆته‌وه‌و، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌هۆی ره‌وشی ئه‌منی‌و ئابورییه‌وه، ملیۆنه‌ها عێراقی گرتۆته‌وه. كۆچپێكراوه‌كان له‌په‌ناهه‌نده‌ییدا به‌ده‌ست گرانی ده‌ناڵێنن‌و، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش ته‌نها له‌سایه‌ی جێگیربوونی باری سیاسی‌و ئابوری، دێته دی، كه بواری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له‌جیاتی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی نیشتمانی‌و گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رێكی دیموكراسی بۆ كێشه‌ی تایفی له عێراقدا، بنیاتنراوبێت، هه‌ندێك بۆ پێناسی تایفه‌گه‌ریه‌كی داخراو بایاندایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ده‌ستخستنی جۆرێك له زه‌مانه‌ت‌و ده‌ستكه‌وت بۆ تایفه‌یه‌كی دیاریكرا‌و. لایه‌نه‌كانی ململانێ په‌نایان برده به‌ر میلیشیا‌و ده‌سته‌ی چه‌كداریی‌و پیاده‌كردنی تووندوتیژی، وه‌ك ئامرازێك بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانیان. هه‌روه‌ها به‌شه‌به‌شێنه‌یان( المحاصصه) وه‌ك شێوازێك له بیانكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وله‌ت، قوڵكرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانونی یه‌كه‌می 2005 هاوسه‌نگییه‌كی رێژه‌یی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌رهه‌مهێنا. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش دوای دواكه‌وتنی بۆ سێ مانگ، له‌ئه‌نجامی ته‌وافوق‌و رێكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی‌و ئه‌نجامی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن‌و موحاسه‌سه، پێكهات. حكومه‌تی ناوه‌ندییش له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی زۆر گران‌و ناسروشتی كارده‌كات‌و نه‌یتوانیوه شتێكی هه‌ستپێكراوی راسته‌وخۆ بۆ ژیانی هاوڵاتیان به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له سایه‌ی ململانێیه‌كی تووند له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق‌و، ده‌سته‌وه‌ستانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی‌و، به‌ربه‌ستیه‌كانی دۆسیه‌ی ئاسایش‌و، شكستی پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی، كارده‌كات. ئه‌و هه‌لومه‌رجه هاوكاته له‌گه‌ڵ خراپتر بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و زیادبونی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی‌و گرژبوونی پرۆسه‌ی سیاسی‌و زیادبوونی كوتله‌و كوتله‌بازی چ له نێوان كوتله سیاسیه جیاوازه‌كان، یان ناوخودی هه‌ر كوتله‌یه‌ك بێت. سه‌ختبوونی رێگای گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌وافوقی‌و رازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان، پرۆسه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵ‌و، كشانه‌وه‌ی هه‌ندێك له حكومه‌ت‌و، ریزبه‌ندی نوێی له‌سه‌ربنه‌مای نوێ لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌ئه‌نجامی ده‌سته‌وه‌ستان‌و ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی سیاسی‌و هه‌ست كردن به مه‌ترسی ره‌وشه‌كه، گۆڕه‌پانی سیاسی جموجۆڵ‌و په‌یوه‌ندی خێرای به‌خۆوه‌بینی. ئه‌وجوڵه‌یه هه‌موو كوتله‌كانی گرته‌وه‌و، كوتله خۆكشاوه‌كانیش له حكومه‌ت ئاماده‌بوون له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداربن. له ئاكامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، رێكه‌وتنی چوارلایه‌نی‌و دواتریش به‌یاننامه‌ی پێنچلایه‌نی مۆركرا. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، به‌پێی داخوازی كوتله‌ی(ته‌وافوق) بۆ فره‌وانكردنی به‌شداری له ناوه‌ندی بڕیاردا، كۆبوونه‌وه‌كانی (ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی + سه‌رۆكی وه‌زیران) كارا كرا. هه‌روه‌ها چه‌ندین دیداری ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌به‌شداری چه‌ندین كوتله‌ی سیاسی سازكراو ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خولی دووه‌می خۆی ده‌سپێكرده‌وه‌و، چه‌ندین پرۆژه‌یاسای له‌به‌رده‌مه‌دایه، بۆ بڕیاردانیان، له‌وانه یاساكانی( نه‌وت و گاز ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ، سه‌رچاوه‌كانی درایی، لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری، هه‌مواركردنی ده‌ستور). سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، بابه‌ته ناكۆكیه‌كانی له‌مه‌ڕ (هه‌مواركردنی ده‌ستور، ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند، سه‌رچاوه‌كانی دارایی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار، مادده‌ی 140).. چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌رده‌كات .
هه‌ندێك چوونه‌پێشه‌وه له بواری گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش‌و ئارامی، به‌هۆی چه‌ند فاكته‌رێكه‌وه، له‌وانه زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازو پیاوانی ئاسایشی عێراق‌و ئه‌مریكایی‌و، دروستبوونی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حوه‌و، بلۆككردنی سوپای مه‌هدی‌و، هه‌ندێك هاوكاری هه‌رێمایه‌تی، هاتۆته‌كایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و باشبوونه رێژه‌ییه‌ش باری ئاسایش زۆر ناسك‌و بنه‌ما له‌رزۆك‌و جه‌نجاڵییه‌و، چه‌ندین تێهه‌ڵچوونی گه‌وره روویاندا، كه جه‌خت له به‌رده‌وامبوونی ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و نفوز‌و، سامان ده‌كاته‌وه. هه‌روا ته‌نگژه‌ی حكومه‌ت تائێستا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و نه‌توانراوه پۆسته وه‌زاریه به‌تاڵه‌كان پڕبكرێته‌وه‌و ئاشته‌وایی‌و خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌كی دابن بكرێت..
له سایه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌دا، راپۆرتی (پترایۆس‌و كرۆكه‌ر) به كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێشكه‌شكرا. هه‌ردوو راپۆرت هیچ ئاماژه‌یه‌كیان تێدا نه‌بوو به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له ستراتیژی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی ناسه‌پێنراو، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفی‌و ئه‌تنی، پێشنیار كرا .
حزبمان هه‌ڵوێستی خۆی به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پرۆژانه راگه‌یاند‌و، جه‌خت له‌سه‌ر پێداویستی بیناكردنه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراسی‌و فیدرالی یه‌كگرتوو، ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانێ كه ته‌واوی سه‌ره‌وه‌ری نیشتمانی بگێڕدرێته‌وه‌و، بڕیارێكی نیشتمانیانه‌ی سه‌ربه‌خۆش له‌بواری چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ بوونی بێگانه له‌وڵاتدا، بدرێت. حزبمان گرێدانی رێكه‌وتنێك بۆ ده‌رخستنی عێراق له به‌ندی حه‌وتی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و، گه‌یشتنه سه‌ربه‌خۆبوونی خۆی به پێویست ده‌زانێ‌و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه لایه‌نی عێراق بگاته باشترین رێگا بۆ ده‌ستنیشانكردنی ماوه‌یه‌كی دیاریكرا‌و، بۆ پێویستبوونی به یارمه‌تی ئهمریكاو، گه‌یشتن به‌رێوشوێنێكی یاسایی روون له‌باره‌ی سه‌روه‌ری نیشتمانی‌و، دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی ئهمریكاو، په‌یوه‌ندی ئه‌و هێزه به هێزه‌كانی عێراق‌و، خۆ لادان له هه‌رجۆره رێككه‌وتنێكی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ هه‌تا هه‌تایێ.
له‌بواری ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ،بارودۆخی ئابوری به‌روه‌باشیه‌كی زۆر نه‌گۆڕاوه. ئاراسته‌ی گۆرانكارییه‌كان رێره‌وی نه‌هێشتنی كه‌رتی گشتی‌و، به‌تایبه‌تیكردنی دامه‌زراوه گشتیه‌كان‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی حكومه‌ت، گرتووه، ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی به‌پیره‌وه‌چوونی مه‌رجه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی‌و، بانكی ده‌ولی‌و، رێكخراوی بازرگانی جیهانی، كه ئاكامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ئابوری بازاڕدایه. هاوڵاتیان هیچ هه‌ستیان به ئه‌نجامێكی باشی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌كردوه‌و، له ئاكامیدا بێكاری زیادیكردوه‌و نرخ گرانتربووه‌و، ته‌نگژه‌ی نیشته‌جێبوون به‌رده‌وامه‌و قه‌یرانی كاره‌باو سووته‌مه‌نی‌و كێشه‌كانی دیكه‌ی ئابوری، هه‌ر به‌رده‌وامه‌و، قوڵتر بونه‌ته‌وه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌وڵه‌ت له رێبازی سیاسه‌تی بنیاتنانی پیشه‌سازی‌و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، دوور كه‌وتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده داهاتی ده‌وڵه‌ت به به‌راورد به ساڵانی پێشوو، باشتربووه‌و، راپۆرته سه‌رژمێرییه‌كان ئاماژه به زیادبوونی به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیی ده‌ده‌ن به نرخی ئێستا،له 15ملیار دۆلاروه بۆ 31.7ملیاردۆلار له ساڵی 2004 دا ، تاگه‌یشته 32.3ملیار دۆلار له‌ساڵی 2005 و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خام، كه له‌ساڵی 2005 دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خام گه‌یشته 62 دۆلار، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی گشتی تا گه‌یشته 20.8 ملیار دۆلار، كه‌له‌ساڵی 2004دا ،ته‌نها 17.7ملیار دۆلاربوو. هه‌رچی نرخی فرۆشتنی دیناری عێراقیشه ئه‌ویش به‌رزبۆته‌وه‌و، له كاتێكدا نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار له‌ساڵی 2004دا (1.670)دینار بووه، ئێستا، ئه‌و نرخه (1.270)دیناره بۆ هه‌ر دۆلارێك ، كه به‌م شێوه‌یه دیاره به‌شێك له هێزی دیناری عێراقی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه عێراق بۆته گه‌وره‌ترین وڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و، بۆته وڵاتێكی ئاكار نادیار‌و تاریك‌و، كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی زۆرینه‌ی بێوه‌ژن‌و هه‌تیو‌و، ته‌ڵاقدراو، بێنه‌وان. گه‌نده‌لی دارایی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وله‌ت له‌دوای 2003دا به‌پێی خه‌مڵاندنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق گه‌یشتۆته زیاتر له 70% . ژماره‌ی بێوه‌ژن به‌پێی هه‌ندێك سه‌رژمێری گه‌یشتۆته 565 هه‌زار ئافره‌ت‌و، رێژه‌ی ته‌ڵاقدانیش له ماوه‌ی ساڵانی 2003 – 2006دا به رێژه‌ی 22% زیادی كردوه‌و، به‌پێی پێوانه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق نزیكه‌ی 5.6 ملیۆن مرۆڤی عێراقی له ژێر هێلی هه‌ژاریدا ده‌ژین. له‌و بارودۆخه‌دا دانانی سیاسه‌تی به‌په‌له‌ی ئابوری‌و ستراتیژی بۆ رزگاركردنی وڵات له‌و ته‌نگژه توونده‌ی تێیكه‌وتوه، زۆرگرنگه. ئه‌مه‌ش له‌رێگای هاندانی هاوبه‌شی له‌نێوان كه‌رتی حكومه‌ت‌و تایبه‌تدا‌و، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هاندانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ‌و بیانی‌و، كاركردن بۆ راكێشانی ئه‌و سه‌رمایانه بۆ به‌شداریكردنیان له پێشخستنی ئابوری له‌رێگای پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی‌و، كشتوكاڵیدا.
پێداویستی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی مه‌ده‌نی فیدراڵ
له عێراقدا
هاوتا له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی هه‌شته‌مین كۆنگره‌یدا حزبی شیوعی عێراق پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی دیموكراسی راگه‌یاند، به‌و نیازه‌ی كه رێگایه‌كه بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه كوشنده‌یه‌ی له ئارادایه‌و، بنه‌مایه‌كی گونجاویشه بۆ كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی ئه‌و هێزه نیشتمانیه‌عێراقیانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیان له چاكبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌دا هیه. حزبی شیوعی عێراق له پرۆژه‌كه‌یدا جه‌ختی له ریزبه‌ندیه‌ك له ئامانج‌و میكانزم كرده‌وه بۆ دروستكردنی ره‌وتێكی سیاسی نیشتمانی كه ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه، له رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسی له (موحاسه‌سه و تایفیه‌ت) كه كرۆكی ته‌نگژه سیاسیه‌كه‌ن، به‌ده‌ست بهێنێت. شیاوی باسه كه ئه‌وه ته‌نها حزبی شیوعی عێراق نیه پرۆژه‌ی راگه‌یاندبێت، چونكه گۆڕه‌پانی سیاسی‌و، به‌هۆی ئاسته‌نگه زۆره‌كانی، پڕه له پرۆژه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێزه سیاسیه‌كان هه‌ستیان به پێویستی گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رێ بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه، كردوه. هه‌روه‌ها بوونی پرۆژه‌ی هاوشێوه‌ی پرۆژه‌كه‌ی حزبی شیوعی شتێكی پۆزه‌تیڤانه‌یه‌و، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی شتی هاوبه‌ش له نێوان هێزه جیاجیاكان كه لانی كه‌م له‌سه‌ر پرسه جه‌وهه‌ریه‌كان كۆكن.
به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه باڵاكان‌و، گه‌وره‌یی ئاسته‌نگه‌كان، هانمانده‌دات بۆ راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری نیشتمانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و، كردنه‌وه‌ی بواری گفتوگۆیه‌كی فره‌وان له‌نێوان هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسیان گه‌ره‌كه، ئه‌مه‌ش بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆگرامێكی نیشتمانی‌و دیموكراسی، كه هێزه‌سیاسیه‌كان له‌خۆ كۆبكاته‌وه‌و بنكه‌یه‌كی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ریی به‌رفره‌وان، پێكبهێنێت‌و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی راسته‌قینه‌ی چاوه‌ڕوانكراویش پشتی پێببه‌ستێت. ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه له‌توانای دابێت ئامانجه‌كانی گه‌ل‌و كۆششكه‌كانی بۆ گه‌یشتن به عێراقێكی دیموكراسی فدرالی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو بهێنێته دی‌و له سایه‌یدا، رۆڵه‌كانی به ئاسایش‌و ئارامی‌و ژیانێكی ئازاد‌و خۆشگوزه‌رانی شادببن.
بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و رێبازه، حزبی شیوعی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ره‌وتی دیموكراسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان كرد‌و بانگه‌وازی له‌پێناو بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وه‌ڵه‌تێكی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی له‌عێراقدا راگه‌یاند‌و، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا حزبی شیوعی كوردستان به‌شدار بوو. ئامانجی ئه‌م چالاكییه ئه‌وه‌یه كه داوای چاككردنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و پێشخستن‌و هه‌مواركردنی ده‌ستور به شێوه‌یه‌ك ئاكارێكی مه‌ده‌نی دیموكراسی پێبه‌خشێت‌و، كار بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی‌و بیناكردنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه‌ییه‌كان بكرێت. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌تكردنه‌وه‌ی تووندوتیژی‌و ده‌مارگیری‌و موحاسه‌سه‌ی تایفگه‌ری‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلشیاكان، ده‌بێت، به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوون‌و، دادپه‌روه‌ری، كه له عێراقێكی دیموكراسی فدرالدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌و بانگه‌وازه پێشوازییه‌كی ئیجابی لێكراو، له هه‌ڵمه‌تی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌ماوه‌رێكی زۆر له كه‌سایه‌تی سیاسی‌و زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵ به‌تێكڕا به‌شداریان كرد‌و، به‌هه‌نگاوێكی هانده‌رانه‌یان زانی، بۆ رێكخستنه‌وه‌و، كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان‌و، كاراكردنی رۆڵی ره‌وتی دیموكراسی له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و هاتنه‌دی ئه‌و گۆڕانه دیموكراسییه‌ی ئێستا له‌وڵاتدا به‌ڕێوه‌یه، به به‌هێزكردن‌و پێشخستنی رۆشنبیری برایه‌تی‌و لێبورده‌یی له‌نێو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه دێته دی. پێویسته به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی برایه‌تی نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد بته‌وتربكرێت‌و، هه‌رچی هزر و پیاده‌كارییه‌كی رێگری له به‌رده‌میدا هه‌یه ره‌تبكرێته‌وه‌و، له‌وه‌شدا شیوعیه‌كان رۆڵی دیاریان هه‌یه له چه‌سپاندنی برایه‌تی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا‌و، ئه‌و ره‌سیده ئیجابیه پێویستی به به‌هێزتركردن به‌رده‌وام له رێگای بنه‌ماكانی گفتوگۆی جدیه‌وه، هه‌یه.
ئه‌زموونی سیاسی عێراق وانیشانده‌دات كه دیموكراسیه‌ت كه‌شوهه‌وایه‌كی ئیجابی بۆ ئه‌و گفتوگۆیه ده‌رخسێنێت‌و، له‌رێگای كرده‌ی یاسایی‌و سیاسییه‌وه، كه‌موكوڕی‌و كه‌لێنه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌وڕۆ له كاتێكدا پرۆسه‌یه‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاڵۆز له رابردووییه‌كی ته‌په‌سكراو بۆ ئێستا و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش به‌رێوه‌یه، پێویستییه‌كی زۆر به بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری برایه‌تی له‌عێراقدا هه‌یه.
ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی
حزبمان به‌ر له‌ئێستا‌و، له شیكردنه‌وه سیاسیه‌كانی پێشوویدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگییه‌كی ستراتیژی بۆ سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌یه، كه‌دوای نه‌مانی دووجه‌مسه‌ری گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆه بینیوه‌و، له‌ئه‌نجامدا، به نیسبه‌ت ئه‌مریكاوه زه‌روره‌ته سه‌رله‌نوێ ناوچه‌كه، به‌پێی پێداویستی هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی نوێی، رێكبخاته‌وه. ئه‌وگۆڕانكاریه سه‌رچاوه‌ی له بوونی سامانی نه‌وت‌و، گرنگی جیۆسیاسی ـ ئابووری ناوچه‌كه، وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش وا له ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كات كه سه‌رله‌نوێ وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ناوچه‌كه به سستمی نوێی جیهانی، تێكهه‌ڵكێش بكات.
پرانسیپ‌و هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و ستراتیژه نوێیه، له گرنگیدان به دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ به‌پێی چه‌مكی لیبرالیه‌تی نوێ، به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئازادكردنی بازاڕ‌و به‌رته‌سك كردنی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌بواری ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیرتر له سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانی ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه‌دا‌و، بروابوون به‌وه‌ی كه ده‌كرێ هێزی ئه‌مریكایی بۆ ئامانجی "ئه‌خلاقی"به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ك‌و، له‌لایه‌كی دیكه‌دا گومانكردن له توانای یاسا‌و ده‌مه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌رده‌م له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاسایشه مه‌ترسیداره‌كانی جیهان .
به‌هۆی ئه‌نجامه كرده‌ییه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بارودۆخی عێراق‌و هه‌روه‌ها گۆڕانی پارسه‌نگی نێو كۆنگرێس به به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسیخوازه‌كان، ئه‌و ستراتیژه پێداچوونه‌وه‌ی جیدی به‌خۆیه‌وه بینی. ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه له راپۆرته‌كه‌ی بیكه‌ر ـ هاملتون ی ناسراوه به "رێگا بۆ پێشه‌وه"به‌رجه‌سته بوو، كه له 6ی دیسمبه‌ری 2006 دا ده‌رچوو. له‌وێدا به روونی ئاماژه ده‌كات كه"ئه‌وستراتیژی ئێستا كه‌ڵكی جێبه‌جێبكردنی نه‌ماوه" و "ناكرێت هه‌مان رێبازی په‌یڕه‌وكراو له‌وكاته‌وه عێراق داگیركراوه، درێژه پێبدرێ،چونكه بێ ئه‌نجامه". هه‌رچه‌نده وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و پلانه نوێیه‌وه، نوسراوه، رووی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش به هۆی ترسی ئه‌مریكا له لاته‌ریكبوونێكی سیاسی‌و له‌ده‌ستدانی نفوزی له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێك له بنه‌ما فیكرییه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی "رێگا بۆپێشه‌وه" خۆی له پلانه نوێیه‌كی بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گرتنه‌به‌ری ستراتیژیه‌تێكی نوێی ئه‌مریكایی بۆ چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵا ره‌وشی عێراق، به‌تایبه‌تی‌و، ناوچه‌كه به‌گشتی، دیته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و خاڵانه‌دا كه ئاماژه بۆ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵا محوه‌ری وڵاتانی میانڕه‌و له‌به‌رامبه‌ر وڵاته تووندرۆكاندا، ده‌كات.
هه‌ڵوێستی دیموكراسخوازه‌كان‌و ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمارییه‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی پلانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكادا نه‌بوون‌و، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران‌و پیران بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌نگیاندا. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆش ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌و، ده‌ستخستنی پاڵپشتی دارای به‌بڕی 100ملیار دۆلار بۆ به‌رده‌وامبوونی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق‌و ئه‌فغانساندا، به‌كارهێنا. حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا‌و كۆنگرێس گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی ته‌وافوقی مه‌رجدار به هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه نوێكه له ناوه‌راستی 2007دا. به‌م شێوه‌یه، هه‌ریه‌ك له پترایۆس سه‌ركرده‌ی هێزه‌كان‌و كرۆكه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌غدا، دوو راپۆرتیان له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی 2007دا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوو راپۆرته‌كه هچ ئاماژه‌یه‌كی تێدانه‌بوو به گۆڕانكاری گرنگ له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵكو جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیداره‌ی بۆش له‌عێراق كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هه‌مواركردنی ته‌كتیكی‌و، داواكردنی پێدانی كاتی زیاتر به‌هێزه‌كان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كان. پاشان بڕیارێكی ناسه‌پاوی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه سیناتۆر جۆزێف بایدن‌و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی فدرالی (شیعه، سوننه، كورد) ده‌ركرا، كه له‌بنه‌ڕتدا پشتی به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستا‌و ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتنه‌كانی ئاینده به‌دیدی خۆیان، ده‌به‌ست، سه‌ره‌ڕای پشتبه‌ستنیان به كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشوو، له‌وانه راپۆرتی(نووسینگه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی حكومه‌ت) كه له‌سه‌ر داوای كۆنگرێس پێَشكه‌شكرابوو. هه‌موو ئه‌وانه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌ی عێراق رۆڵێكی سه‌ره‌كی له ململانێی ناوه‌خۆی ئه‌مریكا ده‌بینێت، چاوه‌رێش ده‌كرێت ئه‌و ململانێیه له‌نێوان دیموكراتخواز و كۆماریه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌عێراق درێژه بكێشێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به خۆئاماده‌كردن بۆ به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئهمریكاو كه له‌ساڵی 2008 ئه‌نجامده‌درێت، گرێدراوه. ئه‌مه له‌وكاته‌ی ئیداره‌ی بۆش به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه،كه ئه‌و ململانێیه‌ی عێراق شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆكاری له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا‌و، به‌كه‌متر له‌سه‌ركه‌وتن قبول ناكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به شێوه‌ی هاوكاری ناراسته‌وخۆ، یارمه‌تی سوپای توركیای دا كه له‌سه‌رتای شوباتی 2008 دا، سنووری عێراقی به‌زاندو، هه‌ندێك ژێرخانی وێران‌كرد، له‌وانه هه‌ندێ پرد له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
زیادبوونی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی له كاروباری
ناوخۆی عێراق
له ساڵانی رابردوودا ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی له كاروباری نێوخۆی عێراق، زیادیكرد. ده‌ستێوه‌ردانه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن سوریا‌و ئیرانه‌وه دێن، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وان ئه‌و كاره ئه‌نجام ناده‌ن،به‌ڵكو له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعودیا‌و میسر‌و هی دیكه‌ش، له ئارادابووه. هه‌ر بۆنموونه كۆنگره‌یه‌ك له قاهیره بۆ هه‌ندێك له‌هێز‌و حزبی سوننه‌ی عێراق سازكرا، كه‌هێنده‌ی نه‌مابوو رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن سازبكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستی درێژ نه‌كردبا بۆ شكست پێهێنانی. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵی ئێران له ده‌ستخستنی توانای ئه‌تۆمی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له زیادبوونی ترسی سعودیا‌و وڵاتانی كه‌نداو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا جارێكی دیكه هاتۆته‌وه سه‌ر هێڵ‌و میوانداری كۆنگره‌یه‌كی هێزه سیاسی تایفیه مۆرك سوننه‌كانی كرد‌و، هاوكاری بۆچوونی ئه‌و هێزه سیاسیه عێراقیانه‌شه، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری بخه‌نه به‌ر جێه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق‌و، پێشتر‌و ئێستاش گه‌فی هێرشكردنه سه‌ر كوردستان ده‌كات‌و، سوپایه‌كی زۆری له‌سه‌ر سنوور كۆكردۆته‌وه‌و، په‌رله‌مانه‌كه‌شیان ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته حكومه‌ت، بۆ هێرشكردن سه‌ر خاكی كوردستان.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌م دواییه‌دا هه‌ولی دروستكردنی پارسه‌نگییه‌كی نوێ له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تی ده‌دا‌و، له‌هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سعودیا‌و ئه‌رده‌ن‌و میسر‌و وڵاتانی كه‌نداو، بۆدروستكردنی هاوبه‌ندیه‌كی دژ به هه‌وڵه‌كانی ئیران له‌به‌ده‌ستخستنی توانای ئه‌تۆمی، سه‌ركه‌وتوو بووه‌و، له‌توركیاش بنه‌كه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی سه‌ربازیی به‌كارخسته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران له ئێستادا نایه‌وێ رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی هه‌موو تواناكانی بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی خستۆته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌هێزترین وڵاتی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا، هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه كه هه‌ژموونی خۆی له‌ناوچه‌كه بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش له‌رێگای كه‌ڵك وه‌رگرتنی له سیاسه‌ته چه‌وته په‌یڕه‌وكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا‌و، كه‌ڵك وه‌رگرتن له جیاوازی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئهمریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو، نێوان ئهمریكاو روسیای ئیتحادی، له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی دامه‌زراندنی راداری چاودێری و موشه‌ك له چیك‌و پۆڵۆنیا.
بێگومان،ئه‌مریكا له‌لای خۆیه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆگه‌ڕ بۆ جێپێ له‌قكردنی باری سیاسی له ئێراندا‌و به‌رده‌وام جه‌خت له‌گرتنه به‌ری هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌هه‌موو ئاراسته‌كان ده‌كاته‌وه، به هه‌ڕه‌شه لێكردن‌و، پاشان به ئاماده‌باشی بۆ دانوستاندن ته‌نها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی عێراق له‌گه‌ڵیدا. به‌مانایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ری هه‌ردوو چاره‌سه‌ری سه‌ربازی‌و ئاشتییانه له ئارادایه..به‌ڵام ئه‌زمونی ئه‌مریكا له‌عێراقدا ، چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ناكاته پله یه‌ك، به‌ڵام هه‌رچی چاره‌سه‌ری ئاشتیشه، ئێران پێی رازی نیه به‌بێ وه‌رگرتنی به‌رامبه‌رێكی پڕبه‌ها‌و، گرنگ (چونكه ئێران، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌و ئاینده‌ی سیاسی‌و پێشڕه‌وایه‌تیكردنی ناوچه‌كه‌و شانبه‌شانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، به‌یه‌كه‌وه گرێداوه). بۆیه ده‌بینین، پرۆژه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی ئه‌لقاعیده له‌ناوچه‌كه و هه‌ندێك حزب و رێكخراوی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له‌عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئینجا میسر و ئه‌رده‌ن و سعودیا و سودان و رێكخراوه ئیسلامیه شیعه‌كان له‌وڵاتانی كه‌نداودا، یه‌كی گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تیكردنی ئهمریكاو سه‌رقاڵكردنی له‌و شوێنانه‌و به‌فیڕۆدانی تواناكانی له‌لایه‌ك و، له‌لای دوه‌میشدا، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌شوێنی خۆی بخولێته‌وه‌و نه‌چێته پێشه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا به‌رده‌وامه له باشتركردنی توانای هێزی سه‌ربازی خۆی‌و، توانای ئه‌و هێزی سه‌ربازی ئه‌و رێكخراوانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی كه سه‌ر به‌ئه‌ون‌و، ناوه‌ناوه‌ش كێشه‌ی گه‌رم بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كاتی زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، ده‌خولپێنی‌و، پێی وایه ئه‌و چه‌كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا، ببێته وڵاتێكی ئیسلامی گه‌وره له‌هه‌رێمه‌كه‌دا‌و، هه‌ژموونی به‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسه‌پێت‌و، هاوشانی وڵاته زلهێزه‌كان بێت له ده‌ستنیشانكردنی دوارۆژی په‌ره‌سه‌ندنی وڵاتانی ناوچه‌كه.
ویست‌و هه‌نگاوه‌كانی ئێران دودڵی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و به‌ریتانیا‌و، بگره تا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپاو حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، دروستكرده‌وه، به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی لوبنان( كێشه‌ی فه‌تح‌ولئیسلام) له خیوه‌تگه‌ی (النهر البارد)و، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه‌و رێگریانه‌ی كه حزبوڵڵا ده‌یخاته به‌رده‌م دروستبوونی دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌رووداوی تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریریدا، هه‌روه‌ها كوده‌تاكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌شی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین كه پێی هه‌ندێ شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ستراتیژی، به‌پاڵپشتی‌و رێنوێنی تاران‌و دیمه‌شق ئه‌نجامدراوه.
بارگرژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
هه‌ر له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له سیاسیه‌تی داگیركردن‌و به‌كارهێنانی توند‌وتیژی به بیانووی دژایه‌تیكردنی هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی‌و، له هه‌مان كاتدا هه‌نگاوی پراكتیكی جیددی له‌گه‌ڵ رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستیندا نه‌ناوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و، مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشتیی به‌رده‌وام.
له‌پایزی 2007دا كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلس كه به‌شدارییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی‌و عه‌ره‌بی تیدابوو، سازكرا، به‌و نیازه‌ی سه‌رتایه‌كی نوێی كارا بێت، بۆ دانوستاندنی چاره‌سه‌ری كۆتایی‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی خاوه‌ن سه‌ره‌وه‌ری خۆی. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌نجامه ئیجابیانه‌ی كۆنگره‌كه پێیگه‌یشت،كه له به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌بوون، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مین كێشه‌كه هیچ پێشكه‌وتنێكی فیعلی به‌خۆوه نه‌بینی‌و، هه‌رزوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌نجامه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و، ململانێی نێوخۆی هێزه فه‌لستینییه‌كان، به‌رده‌وام بوو. حكومه‌تی ئیسرائیلیش له‌سه‌ر سیاسه‌تی سنور به‌زاندن‌و، گرتن‌و، به‌كارهێنانی چه‌ك‌و هێزی سه‌ربازی‌و، داخستنی ده‌روازه‌كان به‌رده‌وامبوو. به‌وشێوه‌یه‌ش ئاراسته‌ی دانوستاندنه‌كان چه‌قی.
ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی فه‌له‌ستین، جوله‌و هه‌نگاوی كرده‌یی و هاوكاری جدی له ئیسرائیل ده‌خوازێت بۆ خێراكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین، له رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ‌و، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه ئاشتی‌و ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌بێت‌و، پێگه‌ی هێزی تیرۆر له ناوچه‌كه به گشتی لاواز ده‌بێت.
ملمڵانێكان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا‌و هه‌ڵوێستی هێزه چه‌په‌كان
كۆتایی ساڵی 2006و سه‌رتای ساڵی 2007 جیهان شه‌ڕێكی سیاسی‌و دیبلۆماسی بینی كه‌له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له روسیای ئیتحادی‌و چین‌و، هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌وروپایی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، بۆ به‌رپاكردنی سستمێكی جیهانی چه‌ند جه‌مسه‌ری‌و، كۆتایپێهانی تاك جه‌مسه‌ری، كه به‌ته‌واوی ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا زاڵه. ئه‌مه‌ش به هه‌ستپێكردنی ئه‌و وڵاتانه به مه‌ترسی تاكڕه‌وی ئه‌مریكا له‌بڕیاردانی چاره‌نووسی جیهان. ئه‌و وڵاتانه‌و له‌پێشه‌وه‌یاندا به‌پله‌ی سه‌ره‌كی روسیای ئیتحادی كۆششی دیبلوماسی زۆری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ئه‌نجامدا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دید‌و سیاسه‌تیان. له میانه‌ی ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك جار راگه‌یاندنی ئاگرینی له‌ناكاو فرێده‌درا، بۆ دروستكردنی رای گشتی‌و، وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی ئهمریكاو دروستكردنی ره‌وشێكی نێوده‌وڵه‌تی نوێ، كه له‌گه‌ڵ جیهانی چه‌ند جه‌مسه‌ری بێته‌وه‌و، ده‌ربڕی ئیراده‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بێت..ئه‌و هه‌نگاوه شتێكی نوێ نیه، چونكه ستراتیژ‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌روسیا‌و چین دژ به‌سیاسه‌تی ئهمریكاو تاك جه‌مسه‌ری بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌دا ستراتیژی هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپایی(ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا) له‌بنه‌ڕتدا به‌رجه‌سته‌یه‌له كاركردن بۆ دروستكردنی رژێمێكی هاوسه‌نگ‌و دادوه‌ر‌و دیموكراسی، كه له‌سه‌ر پێوه‌ری یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و، ئه‌و ئامانج‌و بنه‌مایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دروستبووه. ئه‌ویش به‌ده‌وری خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوشانی‌و به‌شداری‌و دادوه‌ریی، له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا بیناكراوه.
له‌نێو شه‌ڕی ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئهمریكاو به‌هێزكردنی رۆڵی ئه‌وروپا له كێشه گه‌وره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، رۆژبه‌رۆژ ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی‌و پاڵپشتی له‌سیاسه‌تی راستڕه‌وه‌كان روو له‌زیابوونه‌و، دیارده‌ی دژایه‌تیكردنی بێگانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌په‌ره‌سه‌ندایه. ئه‌و دیارده‌یه زیاتر له چاڵاكیه جۆراوجۆره‌كانی میللی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاڵاكیه‌كانی هێزه نازیه نوێكان‌و راستڕه‌وه تووندڕۆكان به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێگه‌ی گرنگیان برده‌وه، سه‌ره‌رای رۆڵی چه‌پی تووندڕه‌و، كه هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا دژ به ئاراسته‌و سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ده‌بینن.
هێزی سیاسی هه‌مه‌جۆر له ئه‌وروپادا دژ به شه‌ڕی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رژێمی دیكتاتۆری عێراق، وه‌ستان‌و، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌مریكا هه‌مان شێواز به‌كاربهێنێت له‌به‌رامبه‌ر كێشه هاوشێوه جیهانیه‌كان‌و، له روانگه‌ی توانا‌و هێزی سه‌ربازییه‌وه كه هه‌یه‌تی‌و، هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌بوونی جه‌مسه‌رێكی ركابه‌ر بۆی، ره‌فتار له‌گه‌ڵ كێشه‌كان بكات.
له‌لایه‌نێكی دیكه‌دا، كاریگه‌ری چه‌پی ئه‌وروپایی، تاراده‌یه‌كیش هی ئه‌مریكای لاتینی له سه‌ر رای گشتیدا، زیادی كردوه‌و، چه‌ند هه‌نگاو‌و چاڵاكی كاریگه‌ریان، له‌دژی شه‌ڕوشۆڕ‌و سیاسه‌تی به‌هه‌ژاركردن‌و سیاسه‌ته‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی‌و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ژینگه، به‌رپاكردوه. ئه‌مه‌ش وای كرد حزبه‌كانیان بگنه ده‌سه‌ڵات له هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی( ئیتاڵیا‌و ئیسپانیا‌و، به‌شێوه‌یه‌كی نیوه‌به‌نیوه‌ش له ئه‌ڵمانیاو، به‌رازیل‌و، جگه له بردنه‌وه‌ی حزبی شیوعی قوبرسی ـ ئه‌كیل ـ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا. ئه‌و هێزه چه‌پانه چاڵاكی به‌رفراوانیان بۆ داكۆكیكردن له په‌ناهه‌نده‌و كێشه‌ی بێكاری‌و هه‌ژاری‌و به‌رژه‌وه‌ندی په‌راوێزخراوه‌كان، ئه‌نجامداوه. له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتیشدا، له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌نگژه‌ی ئابوری، له‌وانه ئاسه‌واری گواستنه‌وه‌ی ئابوری بازاڕی سۆسیالیستی ناوه‌ندی بۆ ئابوری بازاڕی كراوه‌و، بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و بێكاری‌و فره‌وانبوونی جیاوازیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، خه‌ریكه ئاكاری چه‌پێكی نوێ به‌دیاربكه‌وێت.
هه‌ندێك ناوه‌ندی چه‌پ، رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌ك ده‌بێته‌وه، له‌وانه نه‌بوونی توانی كۆكردنه‌وه‌و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، له‌كاتێكدا به‌ملیۆنه‌ها بێكارو بێ‌بڕوا به حكومه‌ته فرمانره‌واكان‌و، په‌ناهه‌نده هه‌ن، كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكه‌ن، به ئاستی به‌شداریان له خۆپیشاندان‌و چاڵاكیه پرۆتستۆییه‌كان‌و، شه‌ڕه‌ی سه‌رشه‌قامه‌كاندا. گرفتی گه‌وره لای ئه‌و ناوه‌نده چه‌پانه، بریتیه له باوه‌ربوونیان به درووشمی (ئه‌مریكا له‌كوێ بوو،ده‌بێت چه‌په‌كان دژایه‌تی بكه‌ن). ئه‌و بۆچونه كه چه‌پی كۆن كاری پێده‌كرد، وای كرده‌وه هه‌ندێك له‌و هێزه چه‌پانه دۆسیه‌كانی مافی مرۆڤ‌و تێكۆشانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كان له دژی چه‌وساندنه‌وه‌و دیكتاتۆره‌كان پشتگوێ بخه‌ن‌و، دوودڵن له هاوپشتیگرتنی قوربانیانی له‌نێوبردن‌و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، هه‌روا دوودڵن له ئه‌نجامدانی هه‌ندێك چاڵاكی دژ به رژێمه سه‌ركووتكه‌رو، رژێمه تاك كه‌سییه‌كان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌و سه‌رسووڕهێنه‌رانه له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامیه سیاسیه تووندڕۆو نه‌ته‌وه‌ییه شۆڤێنیستكانی به‌ره‌چه‌له‌كی وڵاتانی (جیهانی سێ)و دانیشتوی وڵاتانی رۆژئاوا، به‌شداری خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كان ده‌كه‌ن.
باری چه‌پی عه‌ره‌ب جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ چه‌پی جیهانیدا نیه، به‌ڵكو له رووی ئه‌داو ئاماده‌بوونیان له‌وان لاوازتره‌و، له‌وه‌ش زیاتر حزبه شیوعی‌و ماركسیسته‌كان له بارێكی لێكترازان‌و جیاوازین له بۆچوون‌و شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتن، له كێشه هاوبه‌شه ناوخۆییه، ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانی وڵاته‌كانیان‌و، هه‌رچه‌نده له‌رووی جوگرافییه‌وه نزیكن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانیان، یان كاری هاوبه‌ش سازده‌ن. ئه‌م باره بۆ هۆكاری جیاواز ده‌گه‌رێته‌وه، له‌وانه جیاوازی فیكری‌و سیاسی له تێگه‌یشتنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له جیهانی هاوچه‌رخدا رووده‌ده‌ن‌و، مۆركی سیسته‌می باوی كۆمه‌ڵگه‌و، بوونی شێزازێكی له‌رزۆك له دیموكراسی له سیستمی سیاسیدا‌و، جیاوازی له دانانی ئه‌وله‌ویاتی تێكۆشان لای هه‌ندێك دژ به ( ئیمپریالی‌و سه‌رمایه‌داری)، پێش له چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له نیشتمانی‌و دیموكراسییه ناوخۆییه‌كان‌و، چه‌ندین جیاوازی دیكه‌ش..به‌م شێوه‌یه نه‌توانراوه هه‌موان بگه‌نه دارشتینێكی یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆ‌و واقعی قۆناغه‌كه، كه هه‌ردوو لایه‌نی داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی (نه‌ته‌وه‌یی) له‌دژی داگیركاری‌و بریار سه‌پاندن‌و، لایه‌نی داكۆكیكردن له پێداویستیه‌كانی چاكسازی‌و دیموكراسی‌و ئازادییه‌كان‌و، مافه‌كانی مرۆڤ‌و، دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، بۆ بیناكردنی وڵاتی یاسا‌و دامه‌زراوه‌كان.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی، په‌ره به چاڵاكی له‌ناوچه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان ده‌ده‌ن، بۆ چوونه پێشه‌وه له پرۆژه‌ی به‌ئیسلامكردنی كۆمه‌ڵگه‌و ته‌ریب به‌وه‌ش هه‌نگاونان به پرۆژه‌كه‌یان بۆ به‌ئیسلامكردنی ده‌وڵه‌ت. له‌وه‌دا ئه‌ركی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی چه‌پ‌و دیموكراسیخوازه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمایه‌تی‌و جیهانی، خۆی له‌بنه‌ڕتدا، له كۆششی بێوچان‌و به‌رچاوخستن‌و گرێدانه‌وه‌ی تێكۆشانی سه‌ندیكایی‌و داخوازی گشتی ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شێوه‌كانی هاوپشتی‌و تێكۆشانی ئافره‌تان‌و لاوان‌و تێكۆشانی جوتیاران‌و به‌رهه‌مهێنی بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كار‌و به‌رهه‌مهێنان له‌ئه‌نجامی بزاڤه میللییه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری جیاكارییه‌كان. ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزانه، سه‌ره‌ڕای چینی كارگه‌ران، به‌ردی بناغه پێكده‌هێنن، كه ناكرێت پشتگوێ بخرێت له‌كۆی تێكۆشاندا له دژی شه‌ڕانگێزی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ.
تێكۆشانمان بۆ ئاشتی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
جیهانگیرییه‌كی مرۆیانه
حزبمان ته‌وه‌ری تێكۆشانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، له پێناو جیهانێك ئاشتی‌و ئاسایش باڵی به‌سه‌ریدا بكێشێ‌و، پێشكه‌وتن‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ وه‌ده‌ستبێ، به ته‌وه‌ری تێكۆشانی نیشتمانی دیموكراسی خۆی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیدا‌و، له ئاستی هه‌ر وڵاتێكیش به‌ته‌نها، گرێده‌دات. حزبمان وای ده‌بینێ كه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاراسته نوێیه‌كانی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخی به‌نموونه ئه‌مریكاییه‌كه‌ی له ئارادا نییه گه‌ر ئیعتماد بكرێته سه‌ر رژێمه دیكتاتۆریه سه‌ركوتكه‌ره داپلۆسێنه‌ره‌كانی گه‌له‌كانیان‌و، ته‌نها به پشت به‌ستن به توانا‌و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ئازاد، ده‌توانرێ به‌ره‌نگاری سه‌رمایه‌داری‌و مه‌رج‌و سیاسه‌ته‌كانی ببینه‌وه. ده‌توانین بڵێن كه تێكۆشان له پێناو رزگاربوون له هه‌موو شێوه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت‌و، پشتبه‌ستن به وزه‌و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی جه‌ماوه‌رو، تێكۆشان له پێناو بنیاتنانی دیموكراسی له نیشتماندا، به‌ره‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربووی جیهانگیریی وه‌حشیگه‌رانه‌و هه‌ژموونكاری ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه، به‌هێزتر ده‌كات.
حزبمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی جیهانگیری، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاكامانه‌یه، كه ته‌نها خزمه‌ت به ده‌سته‌یه‌كی كه‌می سه‌رمایه‌داری ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بزاڤی سۆسیالیستی‌و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له جیهاندا به‌ده‌ستی هێناوه، به فیرۆ بده‌ن‌و، ده‌ستكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافه‌كانی كرێكار‌و كارگه‌ران (شغیله) بكاته قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه‌كان، كه ئێستا له‌رێگای جوله‌ی سه‌رمایه‌كانیان به‌بێ هیچ پێشمه‌رج‌و سنورێك، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئابووری جیهانیدا هه‌یه‌و، هه‌موو پرۆسه ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وه‌له‌تی نه‌ته‌وه‌یی خستۆته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیهانییه‌وه. حزبمان پالپشتی ئه‌و ئاراسته فیكریی‌و سیاسیانه ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌جیهانی كردنی خه‌بات‌و هاوكاری تێكۆشان له دژی شه‌رانگێزییه‌كانی جیهانگیری سه‌رمایه‌داری داده‌رێژرێت‌و، خۆی به هاوكار له هه‌موو سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی هێزه چه‌په‌كانی ئه‌مریكای لاتین‌و هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی جیهان ده‌زانێت، كه به‌راستی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه گه‌وره‌ن، چونكه ئه‌وه ئه‌نجامی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ره.
به‌رنامه‌ی حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق
حزبی شیوعی كوردستان وه‌ك گوزارشتێك له تێكۆشانی نیشتمانی دیموكراسی و چینایه‌تی شیوعییه‌كانی كوردستان، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌و، به په‌ره‌سه‌ندنی شێواز‌و جۆره‌كانی كاری رێكخستنه‌كانیان، وه‌ك درێژه‌پێدانی رێكخراوی هه‌رێمی كوردستانی حزبی شیوعی عێراق، كه له حوزه‌یرانی 1993 دا گۆڕا بۆ حزبی شیوعی كوردستان ــ عێراق ، هه‌ڵقوڵاوه.
حزب به پشت به‌ستن به شرۆڤه‌كردنی واقیعی كوردستان به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌و، به رێنمایكردنێكی داهێنه‌رانه‌ی ماركسیزم‌و، سوودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی چه‌پ‌و دیموكراسیخوازان‌و، خه‌باتی جه‌ماوه‌رو، ده‌ره‌نجامی كه‌له‌پوری تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی له پێناو ئازادی‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌رنامه‌ی خۆی داده‌ڕێژێ‌و، سیاسه‌تی خۆی داده‌نێ‌و، گوزارشت له گوتاری سیاسییانه‌ی ده‌كات.
حزبی شیوعی كوردستان له‌پێناو مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان‌و، یه‌كسانی مافه‌كان له نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا، تێده‌كۆشێت‌و، له قۆناغی ئه‌مرۆدا، فیدرالیزم به رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدرال داده‌نێت‌و، به ئامرازێكی نزیككه‌ره‌وه‌ی بریاردانی مافی چاره‌نووس گه‌لی كوردستان ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی بنیاتنانی سیسته‌می سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی‌و فره‌حزبی‌و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌شداری به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیان له دروست كردنی بریاری سیاسی‌و، كاروباری ژیانیان‌و، رێزگرتنی نه‌ریته‌كانی هاوڵاتی بوون‌و ئازادییه گشتییه‌كان‌و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ‌و، رێزگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه كه‌لتورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
حزب له پرۆژه‌ی خۆیدا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، تێكۆشانی نیشتمانیی دیموكراسی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به خه‌باتی، له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵات‌و، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاك‌و، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی‌و، تۆڕی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و، دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كرێكاران و جوتیاران و رۆشنبیران و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان‌و، توێژه په‌ڕاوێزكراوه‌كان‌و، زامنكردنی یه‌كسانی ژن‌و پیاو له مافه‌كاندا‌و، ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ به‌شداری ئافره‌ت له ناوه‌نده‌كانی بریاردا‌و، گرنگیدان به به‌شداری لاوان له پرۆسه‌ی گۆڕانكاریدا.
حزب به‌شێكه له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان‌و، باوه‌ڕی به مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی نیشتماندا، هه‌یه، به مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی یه‌كگرتووشه‌وه‌و، په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌م بزاڤه له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری‌و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی‌و تێكۆشان له‌پێناو دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بنیاتده‌نێت‌و، هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی رایه‌ڵه‌كانی تێكۆشان له‌گه‌ڵ حزبه چه‌پ‌و دیموكرات‌و پێشكوتنخوازه‌كانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای تێكۆشانی هاوبه‌ش، له‌پێناو دیموكراسی‌و ئازادی‌دا، ده‌دات.
حزب تێگه‌یشتنی خۆی ده‌رباره‌ی سۆسیالزم، له‌سه‌ر بنه‌مای فراوانكردنی دیموكراسی‌و، هه‌ژماردنی سۆسیالزم به پرۆسه‌یه‌كی ژیانی‌و گه‌شه‌سه‌ندووی داهاتوو‌و، نوێخوازانه به پێی نوێبوونه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی مرۆڤایه‌تی‌و، شێوازی دابینكردنیان، بنیات ده‌نێت. پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه پله به پله له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان‌و هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌رو به‌هێزكردنی توانستی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئازاد بنیاتبنرێ. ئه‌مه‌ش پێویستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێكۆشان هه‌یه، دژ به نایه‌كسانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، دابه‌شكردنی نا یه‌كسانی سامان‌و، كه‌م وكوڕیه‌كانی دیكه‌ی سه‌رمایه‌داری، كه له‌سه‌ر چاوچنۆكی‌و، چه‌وساندنه‌وه بونیاتنراوه.
حزبی شیوعی كوردستان به‌شێكه له بزاڤی دیموكراسی چه‌پ‌و سوسیالستی نوێخواز له جیهاندا‌و، بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی جیهانی نوێ و ره‌وا تێده‌كۆشێ كه له سه‌ر بنه‌مای ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری تاكه‌جه‌مسه‌ری‌و، رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی لیبریالزمی نوێ كه له هه‌ر دوو ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا، ده‌سكه‌وته‌كانی ره‌نجده‌ران به‌فیرۆ ده‌دا‌و، تۆڕی پاراستن‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌سده‌دا‌و، هه‌ژاری‌و جیاكاری فراوانده‌كات، بنیات بنرێ. حزب دژبه بیرۆكه‌ی شه‌ڕی پێشینه‌و ده‌سوه‌شاندنی خۆپارێزه‌رانه‌یه‌و، بۆ وه‌ستان له رووی خراپه‌كارییه‌كانی جیهانگیری سه‌رمایه‌داری‌و، ئاراسته‌كردنی ده‌سكه‌وته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژی له هه‌موو بواره‌كان دا بۆ خزمه‌ت كردنی مرۆڤایه‌تی، كارده‌كات.
1- له بواری سیاسی دا:
حزبی شیوعی كوردستان تێده‌كۆشێت له پێناو:
-ته‌واوكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی‌و، ئاماده‌كردنی پێداویستیی جێبه‌جێكردنی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ ده‌رچونی هێزه بیانیه‌كان له عێراقدا، هاوكات له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری دیكتاتۆری‌و، زامنكردنی ئاسایش‌و سه‌قامگیری له رێگه‌ی به تینكردنی رۆڵی جه‌ماوه‌ر، بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر، له رێگه‌ی قێزه‌ونكردنی جیاكاری تایفه‌گه‌ری‌و مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و حزبی به‌ر ته‌سك، له ژیانی سیاسی گشتیدا‌و، له به‌ڕێوه‌بردنی كاری ده‌زگا عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی‌و،تێكرای كاری حكومی له هه‌رێمی كوردستان‌و، سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
-ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێراقی دیموكراتی فیدراڵ به پێی بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان.
-ته‌واوكردنی دامه‌زراندنی سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان‌و، له ئاستی ده‌وڵه‌تی عێراقی فدراڵدا، به‌و پێیه‌ی كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و بناغه‌ی ره‌وابونێتی، له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی دیموكراسی‌و، عه‌لمانی‌و، ئاڵوگۆركردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و، زامن كردنی پرنسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و، راپه‌ڕاندن‌و،دادوه‌ریی، له یه‌كتر.
-به ده‌ستوریكردنی بونیاتنانی ژیانی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی‌و، چه‌سپاندنی گیانی هاوڵاتیبوون‌و، رێزگرتن له مافی مرۆڤ‌و، ئازادییه گشتییه‌كان، كه له رێكه‌وتننامه‌و په‌یماننامه نێو دوڵه‌تیه‌كاندا هاتوون‌و، به‌هێزكردنی كه‌لتوری گفتوگۆ‌و، به‌یه‌كتر قایلبوون‌و، رێزگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و، ئاینیی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌مه‌جۆره‌كان.
-به‌هێزكردنی رۆڵی ئه‌و ده‌سته نوێنه‌رایه‌تیانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراون، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و شاره‌وانییه‌كان. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی زامنكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر شانیان دایه‌و، به پێی ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستنیشانده‌كات.
- دانانی رێوشوێنی یاسای گونجاو له بواری وه‌زیفه گشتیدا‌و، داڕشتنی سیاسه‌تێكی كاریگه‌رانه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری ودارایی‌و، ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وا، له ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌زگای ده‌سپاكی(نزاهه) له هه‌رێمدا‌و، دانانی میكانیزمی چاودێری جه‌ماوه‌ری، له ڕێگای بینین‌و ئاگه‌داربوون له زانیاری پێویست.
- گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له رووی مێژویی ـــ جوگرافییه‌وه كوردستانین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌ی 140 له ده‌ستوری فیدراڵ‌دا، له‌چوارچێوه‌ی رێبازی پاكتاوكردنی ئاسه‌واری دیكتاتۆری‌و شه‌ڕه شۆڤینیه‌كانی، له رێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌و به‌زۆر راگوێزراوه‌كان‌و هاورده‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان‌و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موویان به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی لێیان كه‌وتووه‌و، چاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شكردنه ئیدارییانه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت بۆ مه‌رامه شۆڤینیه‌كانی خۆی ئه‌نجامی دابوون‌و، وه‌رگرتنی رای دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له رێگای ریفراندۆمه‌وه.
-چالاككردنی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ره‌وشه گشتییه‌كاندا‌و، له به‌شداری كردنیان له‌كاتی داڕشتنی سیاسه‌ت‌و یاساكان له لایه‌ن حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌وه‌و، دابینكردنی سه‌ربه‌خۆیی كاركردنیان‌و، هاندانی كاری خۆ به‌خشی به مه‌به‌ستی گه‌شه پێدانی مرۆیی‌و، پرۆسه‌ی بونیاتنان.
2- مافی نه‌ته‌وه‌كان‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان:
أ- حزبی شیوعی كوردستان باوه‌ڕی به‌مافی یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی نێوان هاوڵاتیان، به‌پێی بنه‌مای به‌هاكانی هاوڵاتی بوون‌و رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه رۆشنبیری‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌یه‌و، له پێناو په‌یڕه‌وكردنی مافه ده‌ستوری‌و،كارگێڕی‌و، كه‌لتورییه‌كان بۆ توركمان‌و،كلدان ئاشوری سریان‌و، عه‌ره‌ب، تێده‌كۆشێ، تا گه‌یشتنه شێوازێك له ئوتۆنۆمی له‌و ناوچانه‌ی كه تێدا زۆرینه‌ی دانیشتوان پێك دێنن‌و، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی:
- دابینكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سانی ئاواره‌و، ده‌ركراوی ئه‌م نه‌ته‌وانه بۆ ناوچه‌كانی دانیشتنی ئه‌سڵی خۆیان‌و، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له هه‌موو ئه‌و زیانه‌ی پێیان كه‌وتووه‌و، بایه‌خدان به‌و ناوچانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشكراون.
- دابینكردنی مافه كارگێڕی‌و، كه‌لتورییه‌كان‌و، مافی خوێندن به زمانی دایك بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان.
- زامنی به‌شداریكردنی توركمان‌و، كلدان ئاشوری سریان له وه‌رگرتنی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، به پێِی رێژه‌ی دانیشتوانیان له هه‌رێم دا.
- به‌رێوبردنی ئه‌و شارۆچكه‌و گوند‌و ناوچانه‌ی كه رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وانه زۆرینه‌ی دانیشتوان پێك دێنن، له‌لای خۆیانه‌وه.
- به‌تینكردنی گیانی هاوكاری‌و برایه‌تی‌و دۆستایه‌تی نێوان رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه هه‌مه جۆره‌كان‌و، زامنكردنی به‌شداری به كۆمه‌ڵی رۆڵه‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، له به‌رێوبردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه فره نه‌ته‌وه‌یی تێدایه.
ب- رێزگرتنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌لتوری‌و ئاینی ئیزیدی‌و كاكه‌یی‌و سابیئه مه‌ندائی‌و، زامنكردنی په‌یڕه‌وكردنی مه‌ڕاسیمه تایبه‌ته‌كانیان‌و، پاراستنی كه‌له‌پور‌و بۆچوون و بیروڕاكانیان.
3- سیاسه‌تی ئابووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تی:
حزب له هه‌ردوو بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كار ده‌كات له پێناو:
-په‌یڕه‌وكردنی پرنسیپی فره‌یی له بواری خاوه‌ندارییه‌تی‌و، پاراستن‌و دروستكردنی كه‌رتی حكومی به‌رهه‌مهێنه‌ر‌و، كاركردن بۆ چاككردنی له رێگه‌ی به‌رده‌ستكردنی پێوه‌ری ریفۆرمی كارگێڕی‌و لێهاتوویی‌و لێپرسینه‌وه‌و، زامنكردنی به‌شداری حكومه‌ت له پڕۆژه ناوه‌ندییه گرنگ‌و بناغه‌ییه‌كان، به تایبه‌تی له بواری دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و، پیشه‌سازی گۆڕین‌و نه‌وت‌و كاره‌باو نیشته‌جێكردن‌و رێگاوبان‌و، هاندانی سه‌رمایه‌داری نیشتمانی له هه‌ردوو كه‌رتی هه‌ره‌وه‌زی‌و تێكه‌ڵاو.
-كارتێكردنه سه‌ر سیاسه‌تی ئابوری بازار، له رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مۆنۆپۆڵ‌و، هه‌ستان به رۆڵی خۆی له خه‌رجی گشتی‌و جێبه جێكردنی وه‌زیفه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانی خۆی.
-هه‌مواركردنی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره‌ی كه خاوه‌ندارییه‌تی زه‌وی‌و سامانه سروشتیه‌كانی كوردستان بپارێزرێت‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی‌و بیانی له سایه‌ی كه‌ش‌وهه‌وای روونی‌و ئاشكرایی ئابووریدا.
-پاراستنی زه‌وی كشتوكاڵی‌و، په‌ره‌پێدانی هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ر له گونده‌كان دا، له رێگه‌ی هاندانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بچووك‌و ناوه‌ندی‌و، هه‌ره‌وه‌زی‌و، تایبه‌ت‌و، تێكه‌ڵ‌و،حكومی دا.
-دابینكردنی پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پیدانی كشتوكاڵی نوێ، له رێگه‌ی بایه‌خدان به دروستكردنی به‌ربه‌ستی ئاو‌و، سوود وه‌رگرتن له ئاوی باران‌و، ئاوی ژێر زه‌وی‌و، بایه‌خ دان به باخ‌و، یارمه‌تی‌و، قه‌رزدان به جوتیاران.
-بایه‌خدانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌باو كاركردن بۆ هه‌مه‌جۆری سه‌رچاوه‌كانی‌و، بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانی، به تایبه‌تی له بواری دابینكردنی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه‌و، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ.
-په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزارو، ئاماده‌كردنه‌وه‌ی هاوینه هه‌واره‌كان‌و، بایه‌خدان به وه‌به‌رهێنانی هه‌مه جۆر له بواری گه‌شت‌وگوزاری دا.
-بایه‌خ دان به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی‌و، به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان به‌یه‌كتر له رێگه‌ی هێڵی خێرا‌و، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی هێڵی ئاسنین بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق‌و، وڵاتانی دراوسێ.
-دابینكردنی خانوو به‌ره‌ی گونجاو بۆ هاوڵاتیان، له رێگه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جێكردنی حكومی‌و بونیادی ستونی‌و، پێدانی قه‌رزی عقار‌و، هه‌مواركردنی یاسای به كرێدانی خانوو‌و،شوێنه بازرگانییه‌كان.
-پاراستنی ئه‌نكێتی خۆراك‌و چاككردنی جۆر‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یو زامنكردنی پاراستنی توانای كڕینیی‌و ئاستی فراوانبوونی.
-چالاككردنی سیسته‌می باجگری‌و، به‌ره‌و سه‌ر (تصاعدی) ئاراسته‌كردنی، به‌پێی داهاتی ساڵانه‌ی هاوڵاتیان.
-دانانی یاسایه‌ك بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی، به مه‌به‌ستی زامنكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان‌و، په‌ره‌پێدانی ده‌زگا ته‌ندروستی‌و، نه‌خۆشخانه‌كان.
-دانانی یاسایه‌ك بۆ بیمه‌و سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای مسۆگه‌ركردنی چاكترین ئاستی داهات بۆ دابینكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هاوڵاتی له‌كاتی بێكاری‌و په‌ككه‌وتن‌و پیری دا.
-نه‌هێشتنی بێكاری له رێگه‌ی دابینكردنی هه‌لی راسته‌قینه‌ی كاركردن‌و، چاره‌سه‌ركردنی بێكاری ده‌مامكدراو له رێگه‌ی چاوخشاندنه‌وه به بواری وه‌زیفه‌ی گشتیدا‌و، راهێنان‌و په‌ره‌پێدانی توانای زێده‌كان، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانه‌وه‌یان له بازاری كاردا.
-ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان‌و، دیكۆمێنت كردنی زانیارییه‌كان له كۆمپیوته‌ر. به‌كارهێنانی كۆمپیۆته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له بواری خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به هاوڵاتیان‌و، كاری هه‌مه‌جۆری وه‌زاره‌ته‌كان.
-پایه‌خدان‌و رێزگرتنی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان له پێشمه‌رگه‌و زیندانی سیاسی‌و، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێداویستی تایبه‌تیان هه‌یه‌و، به‌ته‌مه‌نن‌و، زامنكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی بۆیان.
-بایه‌خدان به خێزانی شه‌هیدان‌و قوربانیانی ئه‌نفال‌و بۆردمانی كیمیایی.
-بایه‌خدان به پێوستی‌و داخوازی توێژه په‌راوێزكراوه‌كان‌و، هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر بۆیان له شوێنی نیشته‌جێبوونیان دا.
4-مافه‌كانی چینی كرێكار:
له بواری مافه‌كانی چینی كرێكاردا حزبی شیوعی كوردستان تێده‌كۆشێ بۆ:
- دانانی یاسایه‌كی نوێ‌و یه‌كگرتووی كار به‌پێی یاسا‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ست به كار، كه مافی كار و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی له كرێ‌و خانه‌نشینیدا زامن بكات.
- دانانی یاسایه‌كی نوێ بۆ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه مافی بیمه وه‌رگرتن له كاتی بێكاری‌و نه‌خۆشی‌و پیری‌و په‌ككه‌وتندا زامنبكات‌و، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كرێكاران.
-دیاری كردنی كاتی كاركردن به (36) كاتژمێر كار له هه‌فته‌یه‌كدا.
-داكۆكیكردن له مافی كرێكارانی كه‌رتی گشتی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی چینایه‌تی بۆیان، به جۆرێك یاسای كاری یه‌كگرتوو بیانگرێته‌وه.
-دانانی سیسته‌مێكی نوێ و یه‌كگرتوو بۆ كرێ كه پێداویستیه‌كانی ژیان ره‌چاو بكات‌و، هاوسه‌نگی له نێوان نرخ‌و كرێدا دروست بكات.
-سوود وه‌رگرتن له كرێكارانی بیانی به پێی پێداویستی ئابوری كوردستان‌و، چاودێریكردنی حكومه‌ت بۆ ئه‌م بواره. پێویسته یاسای كاری یه‌كگرتوو ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی له كوردستان كارده‌كه‌ن بگرێته‌وه.
-بایه‌خدان به سه‌نته‌ره‌كانی راهێنانی كرێكاری‌و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی كرێكاران و ئاستی كاركردنیان.
- كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری كرێكاری‌و، بایه‌خدان به ئافره‌تی كارگه‌ر‌و، لاوانی كرێكار‌و، كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی حه‌ز‌و به‌هره‌كانیان‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیرییان.
- چالاككردنی رۆڵی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان‌و، زامنكردنی سه‌ربه‌خۆییان‌و، په‌ره‌پێدانی به‌شداری كردنیان له لێژنه جۆراوجۆره‌كانی كارگه‌كان‌و، پڕۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنان دا.
-دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌ناوی ( دادگای كاركردن) بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ستن به یاسای كار‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
5-مافی جوتیاران:
حزب له بواری كاركردن بۆ دابینكردنی مافی جوتیاراندا تێده‌كۆشی بۆ:
- داڕشتنی یاسای نوێ بۆ رێكخستنی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی‌و، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌یوه‌ست به خاوه‌ندارێتی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و مافه‌كانی جوتیاران‌و، پاراستنی كرێكاری بواری كشتوكاڵ.
-كۆمه‌ك كردنی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له رێگه‌ی كڕینه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیاران‌و وه‌رزێران، به نرخێكی گونجاو.
-نه‌هێشتنی باج‌و سه‌رانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی نیشتمانی.
-یارمه‌تیدانی جوتیاران به په‌ینی كیمیایی‌و ئامێری كشتوكاڵی.
-پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك‌و ئاسانكاری هه‌مه جۆر له پێناو په‌ره‌پێدانی سامانی ئاژه‌ڵداری له بواری مه‌روماڵات‌و په‌له‌وه‌ری‌و، به‌خێوكردنی هه‌نگ‌و، سامانی ماسی‌و، دانانی پلانی ساڵانه بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه كشتوكاڵییه‌كان‌و، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی سامانی ئاژه‌ڵداری ده‌گرێته‌وه.
-پشتگیری پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی جوتیاران‌و، هاندانی چلاكی هه‌ره‌وه‌زی له بواری به‌رهه‌مهێنان‌و بازاڕی كشتوكاڵیدا‌و، له بواری دابینكردنی ئامێره كشتوكاڵییه‌كاندا.
-به‌هاوچه‌رخكردنی گونده‌كان‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی له بواری كاره‌باو ئاوه‌ڕۆ‌و، هاندانی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌و یانه‌ی رۆشنبیری‌و وه‌رزشی‌و، كردنه‌ی خولی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری‌و، بایه‌خدان به تێكرای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه هانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جوتیاران بۆ گونده‌كانیان ده‌دات.
-پشتگیری‌و هاندانی بانكه كشتوكاڵیه‌كان‌و، چالاككردنی رۆڵیان له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵیدا.
-رێگه‌گرتن له فراوانكردنی یه‌كه ئیدارییه‌كان به ئاراسته‌ی ناوچه كشتوكاڵییه‌كان‌و، فراوانكردنی ئه‌و یه‌كانه به‌ره‌و ناوچه به‌رده‌ڵانییه‌كان.
6-مافی ئافره‌ت:
حزبی شیوعی كوردستان بۆ هێنانه‌دی یه‌كسانی نێوان ئافره‌ت‌و پیاو، له مافی مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كار ده‌كات بۆ:
-پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو ئه‌و یاسا‌و دیكۆمێنت‌و جاڕنامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی مافی ئافره‌ت‌و یه‌كسانی له هه‌موو بواره‌كاندا زامنده‌كات‌و، كاركردن بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پرینسیپانه له یاسا نیشتمانییه‌كاندا.
-نه‌هێشتنی هه‌موو دیارده‌یه‌كی جیاكاری دژبه ئافره‌ت‌و، كاركردن بۆ به‌شدارییه‌كی كارای ژنان له بواره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی‌و دادوه‌ریدا به ئاستێكی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی له ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا.
-هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سایه‌تی، به‌جۆرێك یه‌كسانی ژن‌و پیاو له به‌رامبه‌ر یاسادا زامنبكات‌و، فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌بكات‌و، هه‌موو دیارده‌كانی جیاكاری دژبه ئافره‌ت نه‌هێڵێت.
-دانانی یاسایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو شێوازه‌كانی توند‌وتیژی خێزانی دژ به ئافره‌ت‌و منداڵ.
-زامن كردنی پشتگیری حكومه‌ت بۆ كاری رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان‌و ئه‌وانه‌ی بۆ مافه‌كانی ئافره‌ت‌و گه‌شه‌پێدان‌و پێشكه‌وتنی‌و، چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، ئه‌و ئاسه‌واره سایكۆلۆژییه‌ی كه له ئاكامی شێواندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانه‌وه دروست ده‌بن.
-كۆمه‌ككردنی ئافره‌تی كارگه‌ر‌و، هاندانی بۆ به‌شداریكردن له چالاكی ئابووریدا.
-بایه‌خدان به ئافره‌تی لادێ‌و، كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی‌و زیادكردنی به‌شداریی له به‌رهه‌مهێناندا.
7-مافی منداڵان:
له بواری دابینكردنی مافی منداڵاندا حزب كارده‌كات بۆ:
-بایه‌خدانی زیاتر به سه‌نته‌ره‌كانی چاودێری‌و پێگه‌یاندنی منداڵه بێ سه‌رپه‌رشته‌كان.
-بایه‌خدان به ته‌ندروستی منداڵ بوون‌و، زیادكردنی داینگه‌و باخچه‌ی ساوایان.
-په‌یڕه‌وكردنی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به چاودێری منداڵان‌و كاری نه‌وجوانان.
8-لاوان و قوتابیان:
حزبی شیوعی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای لاوان‌و قوتابیان كارده‌كات بۆ:
-به‌گه‌ڕخستنی به‌شداری لاوان و قوتابیان له ره‌وشی گشتیدا‌و، هۆشیاركردنه‌وه‌یان به گیانی هاوڵاتی بوون‌و كه‌لتوری پێكه‌وه ژیان‌و گفتوگۆ‌و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر‌و كاری خۆبه‌خشی‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری پێشكه‌وتنخواز له ناو ریزه‌كانیاندا‌و، دابینكردنی په‌یوه‌ندی‌و تێكه‌ڵبونی لاوان‌و قوتابیانی كوردستان له‌گه‌ڵ لاوان‌و قوتابیانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و جیهان، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
-چاككردنی بار‌و دۆخی ژیانی لاوان‌و، نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له ریزه‌كانیان‌و، ئاماده‌كردنیان بۆ بازاڕی كار‌و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری له نێو ریزه‌كانیان‌و، په‌یداكردنی هه‌لی كاركردن بۆ ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگا‌و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان.
-ته‌مه‌نی كاندیدكراو بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردن له 30 ساڵه‌وه بكرێته 25 ساڵ.
-بایه‌خدان به كاری لاوان‌و، ئه‌و رێكخراو‌و یانه‌و تیپه لاو‌و قوتابییانه‌ی له بواری رۆشنبیری‌و هونه‌ری‌و وه‌رزشیدا چالاكن‌و، دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییانه.
-كۆمه‌ككردنی ئه‌و لاوانه‌ی نیازی هاوسه‌ریه‌تی و پێكهێنانی خێزانیان هه‌یه‌و، كاركردن له پێناو دابینكردنی خانوو بۆیان له رێگه‌ی پشتگیری حكومه‌ت‌و، كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان.
-دابینكردنی به‌شی ناوخۆیی‌و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌و، زامنكردنی یارمه‌تیه‌كی مانگانه بۆ قوتابیان به پێی رچاوكردنی ئاستی بژێوی‌و كه‌مترین ئاستی داهات.
-پاداشت كردنی قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو به‌هره‌دار‌و، درووستكردنی هه‌لی یه‌كسان بۆیان له وه‌رگرتنیان له خوێندنی باڵا‌و، له ناردنیان بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
9-په‌روه‌رده‌و فێركردن:
له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا حزب تێده‌كۆشێ بۆ:
-چالاككردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی‌و پرۆگرامی خوێندن به پێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری زانست‌و پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی جیهان‌و، دابینكردنی شوێن وجێگای پێویست بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
-خوێندنی بابه‌تی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت له په‌یمانگا‌و زانكۆكاندا.
-بایه‌خدان به زمانی كوردی به‌و پێیه‌ی كه زمانی خوێندنی فه‌رمیه له هه‌موو قوتابخانه‌كان دا‌و، په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی فێركردنی تایبه‌ت به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی.
-دانانی زمانێكی ستانداری یه‌كگرتووی كوردی له ئاستی په‌روه‌رده‌و، خوێندن بۆ سه‌رانسه‌ری كوردستان.
-بایه‌خدان به په‌ره‌پێدانی زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له هه‌رێم دا‌و، زامنكردنی خوێندنی رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وانه به زمانی دایك‌و بنه‌مای كه‌لتوری‌و رۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیان‌و، په‌ره‌پێدانی كار‌و به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی خوێندنی توركمانی‌و سریانی.
-زامنكردنی خوێندنی ئیلزامی تا قۆناغی بنه‌ره‌تی‌و، دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندنی به خۆڕایی له قۆناغه هه‌مه جۆره‌كانی خوێندندا.
-دیسپلین و سنوور دانان بۆ وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن دا، به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له زانكۆ حكومیه‌كان دا كاریان پێ ده‌كرێت.
-په‌یڕه‌و كردنی فێركردنی تێكه‌ڵاو له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن دا.
-په‌ره‌پێدانی زانكۆكان‌و په‌یمانگه‌و خوێندنی پیشه‌یی، له رێگه‌ی ریفۆرمی سیسته‌می فێركردن.
-په‌ره‌پێدانی توانستی قوتابخانه‌كانی ئێواران‌و چاودێری كردنی كاره‌كانیان به‌پێی دیسپلینه‌كانی په‌روه‌رده.
-چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی دواكه‌وتنی خوێندن به تایبه‌تی جێهێشتنی كچان له پرۆسه‌ی خوێندندا.
-پاراستنی مافی مامۆستایان‌و، په‌ره‌پێدانی توانا‌و داهێنانیان‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی‌و رۆشنبیرییان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری‌و هۆشیاری دیموكراسی له قوتابخانه‌كاندا.
-ئاماده‌كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ مامۆستایان له شوێنه دووره‌كان كه تیایدا كارده‌كه‌ن.
-دروستكردنی بارودۆخی گونجاو بۆ هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایان‌و، خاوه‌ن توانسته زانستیه‌كان بۆ كوردستان.
-بایه‌خدان به چالاكی دیده‌وانی‌و وه‌رزشی‌و هونه‌ری‌و چالاكییه داهێنه‌ره‌كانی دیكه.
10-رۆشنبیری:
حزبی شیوعی كوردستان له پێناو بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆشنبیری دیموكراسی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنخواز كارده‌كات، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی عه‌قلانیه‌ت‌و روناكبیری‌و هه‌مه‌چه‌شنی فیكری له كۆمه‌ڵگه‌دا‌و، خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن‌و بونیاتنان، دژ به عه‌قلیه‌تی توندوتیژی‌و داپڵۆسین‌و ته‌كفیر‌و ره‌وابه‌خشین به تیرۆر‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رقوكینه. حزب له پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه تێده‌كۆشێ له رێگه‌ی:-
-رێزگرتن له فره‌فیكری‌و فره‌نه‌ته‌وه‌یی له بواری رۆشنبیری دا‌و، كرانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی رۆشنبیری جیهانیدا.
-به‌هێزكردنی رۆڵی رۆشنبیر‌و نوسه‌ر‌و شاعیر‌و هونه‌رمه‌ند‌و رۆژنامه‌نووس‌و، كارگه‌رانی بواری رۆشنبیری‌و داهێنان، له مه‌سه‌له گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵدا‌و، بایه‌خدان به دابینكردنی پێداویستی چالاكییه‌كانیان‌و، زامنكردنی پێویستیه‌كانی ژیانێكی شیاو بۆیان.
-دابینكردنی پێویستیه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری دیموكراسی له رێگه‌ی بایه‌خدان به كتێبخانه‌و، هونه‌ری سینه‌ما‌و شانۆ‌و، كۆمه‌ككردنی تیمه هونه‌ریه‌كان‌و، بواره‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری‌و، دابینكردنی شانۆ‌و هۆڵ‌و نمایشی سینه‌مایی.
-پارێزگاریكردنی ئاسه‌واره دێرینیه‌كانی كوردستان‌و ژیاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری شارستانی، له رێگه‌ی بایه‌خدان به مۆزه‌خانه‌كان.
-به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه هه‌مه‌جۆره‌كانی رۆشنبیری جیهان له رێگه‌ی به‌شداریكردن له چالاكیه رۆشنبیریه جیهانییه‌كان‌و، هه‌وڵدان بۆ ناساندنی كه‌لتورو كه‌له‌پوری كوردستان له‌م چالاكیانه دا.
-بایه‌خدان به ئه‌كادیمای كوردی‌و په‌ره‌پێدانی پێكهاته‌كه‌ی.
-بایه‌خدان به به‌رهه‌می داهێنه‌رانه‌ی لاوان‌و پشتگیریكردنیان به شێوازی مادی‌و مه‌عنه‌وی‌و یارمه‌تیدانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
11-چالاكی وه‌رزشی:
حزبی شیوعی كوردستان له روانگه‌ی گرنگی وه‌رزش له پێكهاته‌ی هۆش‌و له‌شی تاكه‌كان‌و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، كار بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌كات:
-هاندان و یارمه‌تیدانی تیپ‌و یانه وه‌رزشییه‌كان‌و چالاكییه جۆراجۆره‌كانیان، به پێی ئاستی چالاكییه‌كانیان.
-بایه‌خدان به‌به‌شداری یانه‌و تیپه وه‌رزشكارییه‌كان له‌و چالاكییانه‌ی له ئاستی سه‌رانسه‌ری عێراق‌و ئاستی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامده‌درێن.
-بایه‌خدان به وه‌رزش له قوتابخانه‌كاندا‌و، گرنگیدان به كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی‌و، خوێندنی باڵا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی كادیر له‌م بواره‌و، پشتگیریكردنی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی.
-بایه‌خدان به وه‌رزشی ژنان‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی، له‌وانه هۆڵی وه‌رزش و مه‌له‌وانگه.
ژینگه:
حزب له بواری ژینگه‌دا كار ده‌كات بۆ:
داڕشتنی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ژینگه‌و، به‌گه‌رخستنی رۆڵی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به ژینگه‌وه له پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵی‌و سروشتی‌و ئاویی‌و، فراوانكردنی كاری نه‌مام چاندن‌و، دروستكردنی باخ‌و باخچه‌ی گه‌شتوگوزارو، رێكخستنی راوكردن.
پاراستنی ئاو‌و هه‌وا‌و سروشتی كوردستان به گشتی له پیسبوون به پاشماوه‌و ئاوه‌ڕۆكان.
-گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی‌و جێگه‌ی پرۆژه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان.
-هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین‌و، به دواداچوونی ئاسه‌واری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كه له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری له‌ناوچوو به‌كار هێنرابوو‌و، گرنگیدان به‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتوانیان به‌ر بۆردمانی كیمیایی كه‌وتووون‌و، رێكخستنی به‌كارهێنانی ده‌رمانی كشتوكاڵی به‌پێی دیسپلینی پاراستنی ژینگه.
-بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری پاراستنی ژینگه‌و، هاندانی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تایبه‌تمه‌ند به بواری پاراستنی ژینگه.
په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان:
له بواری په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا حزب كار ده‌كات بۆ:
-په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌زگاكانی به ده‌وروبه‌ری ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی.
-بونیاتنانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندن‌و رێزگرتنی سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق‌و، ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له كار‌و باری ناوخۆیی‌و، له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
-پشتگیری تێكۆشانی بزاڤی گه‌له خه‌باتگێڕه‌كان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی‌و بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆیان.
-تێكۆشان دژ به شه‌ڕ‌و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی‌و، كاركردن له پێناو پاراستنی ئاشتی له جیهاندا.
به‌هێزكردنی رۆڵی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ پاراستنی ئاشتی‌و ئاسایشی جیهانی‌و، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی جیهانی ره‌وا‌و هاوسه‌نگ، بۆ به‌دیهێنانی ئاسووده‌یی، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و، به‌پێی پره‌نسیپی فره‌یی‌و مافی مرۆڤ‌وهاوكاری نێوان گه‌لاندا.
-به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی به ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی له ناوچه‌كه‌دا.
پێڕه‌وی ناوخۆی
حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق
پێشه‌كی:
حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق وه‌ك پێداویستییه‌كی چینایه‌تی‌و نیشتمانی، له ئاكامی په‌ره‌سه‌ندنی هۆشمه‌ندی چینایه‌تی‌و سیاسی گه‌لی كوردستان به گشتی‌و، رۆڵی كرێكاران‌و ره‌نجده‌ران له تێكۆشانه نیشتمانی‌و چینایه‌تی یه‌كاندا، دامه‌زراوه.
ئه‌م رێكخراوه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی عێراقدا له ساڵی (1945) دا به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ناوی لقی كوردی حزبی شیوعی عێراق راگه‌یه‌نراوه‌و، مافی دانانی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی پێدراوه، پاشان بوو به لقی كوردستان.
له ئایاری (1966)دا لقی كوردستان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆی به‌ست‌و، دواتر له سێیه‌مین كۆنفرانسی حزبدا له كانوونی یه‌كه‌می (1967) گۆڕا بۆ (رێكخراوی هه‌رێمی كوردستانی حزبی شیوعی عێراق)و، له ئایاری (1969)دا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆی به‌ست‌و، به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی‌و دیموكراسی، داڕشت.
له دوای ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌ی كه له ئه‌نجامی راپه‌ڕینی ئاداری (1991) دا هاته‌كایه‌وه، رێكخراوی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له (30/6/1993) دا به‌ست‌و (حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق)ی وه‌ك درێژه‌پێده‌ری رێكخراوی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند.
حزبی شیوعی كوردستان، حزبی كرێكاران‌و جوتیاران‌و سه‌رجه‌م ره‌نجده‌رانی بیروبازووه‌و، هه‌ڵگری په‌یامی نیشتمانی‌و دیموكراسی‌و یه‌كسانی‌و مافه‌كانی مرۆڤـ‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
پره‌نسیپه‌كانی بیناكردنی حزب
مادده‌ی یه‌كه‌م:
حزب
حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه، كه هزری ماركسیزم رێنیشانده‌ریانه‌و، سوود له كه‌له‌پووری پێشكه‌وتنخوازی گه‌لی كوردستان‌و، مرۆڤایه‌تی وه‌رده‌گرن‌و، هه‌موو تواناكانیان بۆ گه‌ل‌و نیشتمان‌و، دۆزی چینی كرێكار‌و ره‌نجده‌ران‌و، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ته‌رخان ده‌كه‌ن‌و، له پێناو پێشكه‌وتن‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆسیالیزمدا تێده‌كۆشن. رێكخستن‌و ژیانی نێوخۆیی‌و، چالاكییه‌كانی حزب له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ندێتی دیموكراسی، داده‌ڕێژرێت، كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا، به‌رجه‌سته ده‌بن:
1- كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزب ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌و، به شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و، باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنه.
2- یه‌كێتی فیكری‌و سیاسی‌و رێكخراوه‌یی خۆی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی دیموكراسی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆدا، داده‌ڕێژێت، كه یه‌كێتی ئیراده‌و كار‌و رێكخستنه.
3- بڕیاری حزبی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێت‌و، كه‌مایه‌تی بڕیاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات‌و، ئازاده له‌به‌رده‌م سه‌رچاوه حزبیه‌كاندا رای خۆی ده‌رببڕێت‌و، ده‌توانێ بیروبۆچونی سیاسی‌و فكری خۆی له رۆژنامه‌كاندا بڵاوبكاته‌وه‌و، له بواری رێكخستنیش بۆچونه‌كانی خۆی له بڵاوكراوه‌ی ناوخۆیی حزبدا، بڵاوبكاته‌وه.
4- ده‌سته‌كانی خواره‌وه بڕیاری ده‌سته باڵاكان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن‌و، مافیانه داوای چاوگێڕانه‌وه به‌و بڕیارانه‌دا بكه‌ن.
5- راپۆرت گۆڕینه‌وه له نێوان ده‌سته حزبییه‌كانی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌دا، په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
6- به‌شداریكردنی چالاكانه‌ی ئه‌ندامانی حزب له داڕشتنی فیكر‌و سیاسه‌تی گشتی حزب‌و، له بڕیاردانی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ژیان‌و بینای حزب‌و پێكهاتنی ده‌سته سه‌ركردایه‌تییه‌كانییه‌وه هه‌یه‌و، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و ده‌ستانه.
7- ده‌سته سه‌ركردایه‌تییه‌كان له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به چاره‌نووس‌و سیاسه‌تی حزبه‌وه هه‌یه، پێویسته رای گشتی حزب وه‌ربگرن.
8- ئازادی راده‌ربڕین‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای جۆراوجۆر له‌نێو رێكخراو‌و ده‌سته حزبییه‌كانداو، گوێ‌گرتن له‌و بیر‌و رایانه‌و سوود لێوه‌رگرتنیان.
9- هه‌ڵبژاردنی هه‌موو ده‌سته سه‌ركردایه‌تییه‌كان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له رێگای ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت. دانان له بارێكی نائاساییدا سنوورداره‌و، به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی سه‌رووتر ده‌بێت.
10- پێڕه‌وكردنی پره‌نسیپی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن گشت رێكخراوه‌كانی حزبه‌وه، له‌گه‌ڵا ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسی تاكه كه‌سی.
11- پێڕه‌وكردنی ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن.
مادده‌ی دووه‌م
پێكهاته‌ی حزب
1- ئه‌ندامێتی له حزبدا
هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستانی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندامی حزب‌و، پێویسته داوایه‌ك به‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام تا رێكخراوی بنچینه‌یی به ته‌واوی له‌خۆی‌و ته‌زكییه‌كه‌ی دڵنیاو رازی نه‌بێت، به پالێوراو دانانرێت.
2- پاڵاوتن
أ: ماوه‌ی پاڵاوتن بۆ هه‌موو هاونیشتمانییه‌كان (6 )مانگه .
ب: رێكخراوی بنچیینه‌یی ده‌توانێ ته‌نیا یه‌كجار بۆ ماوه‌ی (3) مانگ ماوه‌ی پاڵاوتن درێژ بكاته‌وه.
ج: ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی له خاڵه‌كانی (أ،ب) ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پالێوراو نه‌یسه‌لماند شایه‌نی ئه‌ندامێتی حزبه، رێكخراوی بنچینه‌یی به ئاگاداری ده‌سته‌ی سه‌روتری، بۆی هه‌یه پاڵاوتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه .
د: پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی پاڵاوتن، پالێوراو مافی داواكردنی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی هه‌یه.
ه: پالێوراو له ماوه‌ی پاڵاوتنیدا هه‌موو مافه‌كانی ئه‌ندامی حزبی هه‌یه، جگه له مافی ده‌نگدان‌و، خۆكاندید كردن بۆ ده‌سته سه‌ركردایه‌تیه‌كان. ده‌بێ پاڵێوراو له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامی حزب راپه‌رێنێ .
3- كۆمیته‌كانی خواره‌وه له ناردنی راپورت بۆ كۆمیته‌ی (پارێزگا- محلی) له مه‌ڕ ته‌واوكردنی ماوه‌ی پاڵاوتن‌و پێشنیازه‌كانی بۆ به‌خشینی ئه‌ندامێتی، به‌رپرسن.
4ـ مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندام:
هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كه ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (18) ساڵ بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندامی حزب به مه‌رجێك كه:
أ ـ به‌رنامه‌ی حزب په‌سه‌ند بكات‌و به پێڕه‌وی ناوخۆوه پابه‌ند بێت.
ب ـ له رێكخراوێكی حزبدا كار بكات.
ج ـ ئابوونه‌ی بڕیاردراوی مانگانه بدات.
مادده‌ی سێیه‌م
(ئه‌ركه‌كان‌و مافه‌كانی ئه‌ندامی حزب)
أ ـ ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامی حزب:
1ـ سیاسه‌ت‌و بڕیاره‌كانی حزب جێبه‌جێ بكات‌و، پره‌نسیپه‌كانی رێكخستن پێڕه‌و بكات‌و، یه‌كێتی حزب بپارێزێت.
2ـ هه‌وڵی تێگه‌یشتنی رێبازی حزب بدات‌و، داكۆكی لێبكات‌و، به‌ته‌نگ به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی ئاستی فیكری‌و رۆشنبیری گشتی خۆیه‌وه بێت، هه‌روه‌ها شاره‌زایی خۆی له مێژووی حزب‌و، چینی كرێكاری كوردستان‌و عێراق‌و، بزووتنه‌وه نێشتمانی‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی جیهانی فراوان بكات.
3ـ پێویسته قسه‌و كرداری یه‌ك بێت‌و، له تێكۆشاندا نموونه‌یی بێت‌و، له ژیانی حزبی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا دیموكراسییانه ره‌فتار بكات‌و، بۆ كاری خۆبه‌خش ئاماده بێت.
4ـ ئه‌منییه‌ت‌و نهێنی حزب بپارێزێ. راستییه‌كان نه‌شێوێنێ‌و له حزب نه‌یانشارێته‌وه.
5ـ ره‌خنه‌و ره‌خنه له خۆگرتن به گیانێكی بابه‌تییانه پێڕه‌و بكات.
6ـ په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵا جه‌ماوه‌ردا پته‌و بكات‌و گوێیان لێبگرێ‌و، سیاسه‌ت‌و ئامانجه‌كانی حزبیان بۆ روون بكاته‌وه‌و، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕای دیموكراسی‌و سوسیالیزم بدات.
7-له كاتی به‌جێهێشتنی شوێنی كار‌و نیشته‌جێبوونی خۆی، رێكخراوه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه.
ب ـ مافه‌كانی ئه‌ندامی حزب:
1ـ هه‌موو ئه‌ندامان له حزبدا یه‌كسانن. شوێنی حزبییان به گوێره‌ی ئه‌ركه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.
2ـ له داڕشتنی سیاسه‌تی حزب‌و، چاودێری جێبه‌جێ كردنیدا، به‌شداری ده‌كات.
3ـ بۆی هه‌یه ره‌خنه له هه‌ر ده‌سته‌و ئه‌ندامێكی حزب بگرێت و، پێشنیاز‌و را‌و تێبینییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به ده‌سته‌كه‌ی خۆی، یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی حزبی سه‌رووتر بكات.
4ـ بۆی هه‌یه خۆی یان ئه‌ندامی دیكه بۆ ده‌سته حزبیه‌كان بپاڵێوی‌و هه‌ڵبژێرێ.
5ـ له هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌كی حزبی دا ئاماده ده‌بێت، مه‌گه‌ر به‌هۆیه‌كی تایبه‌تییه‌وه بۆی نه‌گونجێ ئاماده ببێ‌و، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕیارێك، كه ده‌رهه‌قی وه‌رگیراوه لای ده‌سته باڵاكان ناره‌زایی خۆی ده‌ربڕێت.
6- ئه‌ندامێتی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له رووی ته‌مه‌ن‌و ته‌ندروستییه‌وه توانای راپه‌ڕاندنی كاره حزبییه‌كانیان نییه، پارێزراوه.
7- مافی وه‌رگرتنی زانیاری له كاروچالاكییه‌كانی حزب هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م
وازهێنان له حزب
1ـ ئه‌ندامی حزب بۆی هه‌یه واز له حزب بهێنێ‌و رێكخراوه‌كه‌شی ده‌بێ به ده‌سته‌ی سه‌رووی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
2ـ هه‌رئه‌ندامێكی حزب، له هه‌ر ئاستێكدا بێت، به‌بێ هۆیه‌كی ره‌وا چوار مانگ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا رێكخراوه‌كه‌ی نه‌مێنێ، پێویسته ئاگادار بكرێته‌وه. له حاله‌تی به‌رده‌وامبوونی پچڕانی پێوه‌ندی، به ده‌ستكێشاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌و، پێویسته رێكخراوه‌كه‌ی به فه‌رمی ئاگاداری بكاته‌وه.
3ـ رێكخراوه بنچینه‌ییه‌كان‌و ئه‌ندامانی حزب، بۆیان هه‌یه پێشنیاز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامی واز هێناو بۆ ریزه‌كانی حزب بكه‌ن. ره‌زامه‌ندی‌و، گه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن (كۆمیته‌ی پارێزگا ـ محلی) بڕیار ده‌درێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
بریاره‌كانی پاراستنی دیسپلینی حزبی
ـ له كاتی پێشێلكردنی پێڕه‌وی ناوخۆدا، ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌ی خۆیدا دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بێت‌و، رێكخراوه‌كه‌شی بریاری دیسپلینی حزبی پێویست وه‌رده‌گرێت، كه بریتین له:-
(وریاكردنه‌وه، به‌لاوه‌نان له لیژنه حزبییه‌كان، ئینزار، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ).
2ـ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی حزب توندترین بریاری دیسپلینی حزبییه‌و له‌و كاته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه (دوو له‌سه‌ر سێی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی بریار له‌سه‌ردراو كاری تێدا ده‌كات، بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن‌و، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵا تره‌وه ئه‌و بریاره په‌سه‌ند بكرێت.
3ـ بڕیاری وه‌لانان‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی له ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌خرێته به‌رده‌م كۆنگره‌ی حزب.
4ـ له كار راگرتنی ئه‌ندام، یان یه‌كێك له ده‌سته‌كانی حزب، كردارێكی كاتییه‌و، له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی حزبییه‌وه بۆ پاراستن‌و لێپرسینه‌وه، یان هه‌ر حاله‌تێكی دیكه‌ی له‌و جۆره، به ناچاری پیاده ده‌كرێ‌و، پاش كۆتایی هاتنی هۆیه‌كانی، كۆتایی پێدێت.
5ـ ده‌سته حزبییه‌كان به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانیان بۆیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌سته‌كه‌ی كه ئه‌ركه‌كانی به چاكی رانه‌په‌ڕێنێ، له ئه‌ندامێتی ده‌سته‌كه بخات. ئه‌مه‌ش پاش ره‌زامه‌ندیی ده‌سته‌ی سه‌رووتر.
رێكخراوه‌كانی حزب‌و ده‌سته سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان
مادده‌ی شه‌شه‌م:
رێكخراوه بنچینه‌ییه‌كانی حزب:
ـ رێكخراوه بنچینه‌ییه‌كان، له سه‌ر بنه‌مای یه‌كه ئیدارییه‌كان‌و پرۆژه‌كانی كاركردن‌و دامه‌زراوه‌كانی خوێندن‌و شوێنی نیشته‌جێ بوون، تایبه‌تمه‌ندی‌و لێزانی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، پێكده‌هێنرێن.
ـ هه‌ر رێكخراوێكی بنچینه‌یی له (3) هاوڕێ‌و زیاتر پێكدێت. له رێكخراوه فراوانه‌كان له پاڵ سكرتێردا، مه‌كته‌بێك بۆ راپه‌ڕاندن‌و به‌دواداچوونی كاره‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ماف‌و ئه‌ركه‌كانی رێكخراوه‌ی بنچینه‌یی:
ـ لێتێگه‌یشتن‌و به‌شداری كردنی چالاكانه له نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی حزب‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌رداو، گوێ‌گرتن له بیروڕاو پێشنیازیان‌و، به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌سته‌كانی سه‌ره‌وه.
ـ رێكخستنی به‌رنامه‌ی رۆشنبیری بۆ فێربوونی هزری ماركسیزم‌و پێشكه‌وتنخوازو ئه‌زموونی حزبمان‌و، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و نیشتمانی به گشتی‌و، ئه‌و چه‌مكه نوێیانه‌ی له ئارادان.
ـ رێكخستن‌و سازدانی جه‌ماوه‌ر بۆ داكۆكی كردن له مافه‌كانیان.
ـ گه‌یاندنی بڵاوكراوه‌كانی حزب به زۆرترین جه‌ماوه‌ر له سنووری چالاكییه‌كانی خۆیداو، هاوبه‌شی كردن‌و، ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به‌بابه‌ت‌و نوسینی به‌پێز بۆیان.
ـ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌و، به‌هێز كردنی یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی‌و دابه‌شكردنی ئیش‌وكارو، به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی‌و، پێڕه‌وكردنی ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن‌و، هاندانی گیانی ده‌ستپێشخه‌ری له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا.
ـ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌یی‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆنووس‌و راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به چالاكی‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت‌و دارایی بۆ ده‌سته‌ی سه‌روو تر.
ـ وه‌رگرتنی داوای پاڵاوتن‌و، پێشنیاركردنی ئه‌ندامێتی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت‌و زانیاری پێویست له‌مه‌ڕ ئه‌و داوایانه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رووتر.
مادده‌ی حه‌وته‌م
كۆمیته‌ی رێكخستن
1ـ به مه‌به‌ستی سه‌ركردایه‌تیكردن‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاری حزب له سنووری هه‌ر قه‌زایه‌كدا، له كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ریكخستنی ئه‌و سنووره ، ده‌سته‌یه‌ك به ناوی كۆمیته‌ی ریكخستن، هه‌ڵده‌بژێرێت.
2ـ كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ریكخستن:
أ: كۆنفرانسی ریكخستنه‌كان له تێكڕای ئه‌ندامانی سنووری هه‌ر قه‌زایه‌ك، یان له نوێنه‌ره هه‌ڵبژیردراوه‌كانیان، پێكدێت‌و، هه‌ر دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت..
ب: له كۆنفرانسدا راپورتی گشتی كاروچالاكی كۆمیته‌ی ریكخستن تاو توێ ده‌كرێت‌و، نوێنه‌ران بۆ كۆنفرانسی (پارێزگاـ محلی)و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ریكخستن هه‌ڵده‌بژێردرێت.
3ـ ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ریكخستن به پێی هێزی رێكخراوه‌یی ده‌بێت .
4ـ كۆمیته‌ی رێكخستن له نێو ئه‌ندامانیدا سكرتێر‌و مه‌كته‌بێك هه‌ڵده‌بژێرێت‌و، كاروباری رێكخراوه‌كه له‌نێوان كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و، له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی (پارێزگا ـ محلی)دا به‌رپرسیاره‌و، راپۆرتی بۆ به‌رز ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
كۆمیته‌ی (پارێزگا ـ محلی )
1ـ كۆمیته‌ی ( پاریزگا ـ محلی )، هه‌موو هاوڕێیان‌و رێكخراوه‌كانی حزب له سنوری كار‌و چالاكییه‌كانیدا ده‌گرێته‌وه.
2ـ ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه به پێی هێزی رێكخراوه‌یی‌و ئه‌ركه‌كانیان، له كۆنفرانسدا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
3ـ كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ( پارێزگا ـ محلی):
أ: كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ( پاریزگا ـ محلی ) له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی (پاریزگاـ محلی)و نوێنه‌ره هه‌لبژێردراوه‌كانی كۆمیته‌ی ریكخستنه‌كان، پێكدێت‌و، هه‌ر دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت.
ب: له كۆنفرانسدا راپورتی گشتی كار‌و چالاكی كۆمیته‌ی ( پارێزگا ـ محلی) تاوتوێ ده‌كرێت‌و، نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حزب‌و، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ( پاریزگا ـ محلی ) هه‌لده‌بژیردرێت .
ج: كۆنفرانسی كۆمیته‌ی ( پارێزگا ـ محلی ) به سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و، ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمیته‌ی چاودیری ناوه‌ندی ده‌بێت.
4ـ هه‌موو ئه‌ندامانی حزب له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزب رێكده‌خرێن.
5ـ له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی (كلدانی ئاشوری سریانی)و (توركمان) و(عه‌ره‌ب) مافی دامه‌زراندنی رێكخراوی تایبه‌ت تا كۆمیته‌ی محلی یان هه‌یه.
6ـ كۆمیته‌ی ( پارێزگا ـ محلی) ده‌سته‌ی باڵا‌و راپه‌ڕێنه‌ری كاروباری رێكخراوه‌كه‌یه له نێوان دوو كۆنفرانسدا‌و، نوێنه‌ری حزبه له سنوری ده‌سه‌ڵاتیدا‌و، به‌رامبه‌ر كۆنفرانسی ( پارێزگا ـ محلی)و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رپرسه‌و، بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی (پارێزگا ـ محلی)و ده‌سته باڵاكانی حزب جێبه‌جێ ده‌كات‌و، راپۆرتی پێویست سه‌باره‌ت به چالاكی خۆی‌و چالاكی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی (پاریزگا ـ محلی)و كۆمیته‌ی ریكخستنه‌كان‌و پێشخستنیان له بواره جۆراوجۆره‌كان‌و، سه‌باره‌ت به كاروباری دارایی خۆی، پێشكه‌ش به هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كات.
7ـ له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیداو، له كۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوی خۆیدا سكرتێر‌و مه‌كته‌بێك هه‌ڵده‌بژێرێت.
8ـ مه‌كته‌بی كۆمیته‌ی (پارێزگا ـ محلی) له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی (پاریزگا ـ محلی) دا به‌رپرسه‌و، راپۆرتی گشتی‌و چالاكیه‌كان له‌نێوان دوو كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده ده‌كات.
9ـ پلانی خۆ رۆشنبیركردن به ماركسیزم‌و ، به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی حزب رێكده‌خات‌و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ئه‌ندامانی حزب ده‌كات. هه‌روه‌ها به پێی پێویستییه‌كانی كاری حزب بایه‌خ به ئاماده‌كردن‌و په‌روه‌رده‌كردنی كادیری حزب ده‌دات.
10ـ له پێناو چه‌سپاندنی رێكخستنی حزبدا تیده‌كۆشێ‌و، چالاكی رێكخراوه‌كانی حزب له سنوری كاری‌دا رێكده‌خات‌و، سه‌رپه‌رشتی فراوانبوونیان ده‌كات.
11ـ هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی حزب له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو، كاریگه‌ری له رێكخراوه سه‌ندیكایی‌و پیشه‌یی‌و هونه‌ری‌و.. هتد، ده‌دات‌و، له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌و مۆركی جه‌ماوه‌ری‌و دیموكراسییانه‌یان شێلگیره‌و، سه‌رپه‌رشتی چالاكی ئه‌ندامانی حزب له‌و رێكخراوانه‌دا ده‌كات‌و، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵا حزب‌و لایه‌نه دۆسته‌كاندا پته‌و ده‌كات.
12ـ مافی به‌خشینی ئه‌ندامێتی هه‌یه به‌و هاوڕێیانه‌ی داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به كۆی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی (پارێزگا ـ محلی ) .
ده‌سته باڵاكانی حزب
مادده‌ی نۆیه‌م
كۆنگره
1ـ كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌و، (4) ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت.
2ـ كۆنگره له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و، كۆمیته‌ی چاودیری ناوه‌ندی‌و، نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی كۆمیته (پاریزگا ـ محلی) یه‌كان‌و، نوێنه‌رانی ده‌سته پسپۆڕییه ناوه‌ندییه‌كان، پێك دێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆی هه‌یه هه‌ندێ پسپۆر‌و كه‌سایه‌تی حزبی ناودار بۆ كۆنگره بانگ بكات، به مه‌رجێ رێژه‌كه‌یان له (10%)ی ئه‌ندامانی كۆنگره زیاتر نه‌بێ.
3ـ ئه‌ركه‌كانی كۆنگره:
ـ هه‌مواركردن‌و بڕیاردانی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی حزب.
ـ گفتوگۆكردن له سه‌ر پرۆژه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان‌و، داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی‌و سیاسه‌تی رێكخراوه‌یی‌و دارایی حزب.
ـ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و كۆمیته‌ی چاودیریی ناوه‌ندی، له یه‌ك كاتدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
كۆنفرانسی گشتی حزب
1ـ له نێوان دوو كۆنگره‌دا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆنفرانسێكی گشتی رێكده‌خات.
2ـ ئه‌ركی كۆنفرانس به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباری حزب‌و دراسه‌تكردنی په‌ره‌سه‌ندن‌و گۆرانكارییه‌كانی بارودۆخی سیاسییه.
3ـ كۆنفرانسی گشتی له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و، كۆمیته‌ی چاودێریی ناوه‌ندی‌و، نوێنه‌رانی كۆمیته‌ی (پاریزگا ـ محلی) یه‌كان‌و، نوینه‌رانی لیژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌ندی پێك دێت.
4ـ بڕیاره‌كانی كۆنفرانس له‌لایه‌ن ده‌سته حزبیه‌كانه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
1ـ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رزترین ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌و، راپه‌ڕێنه‌ری كاروباره‌كانی حزبه له‌ماوه‌ی نێوان دوو كۆنگره‌داو، له كار‌و چالاكیه‌كانی به‌رامبه‌ر كۆنگره، به‌رپرسه.
2ـ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سكرتێر‌و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت.
3ـ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ئه‌ستۆدایه‌و، راپۆرتی رێك‌وپێك ده‌رباره‌ی كاروچالاكییه‌كانی پێشكه‌ش به كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌كات.
4 ـ سكرتێر سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و، مه‌كته‌بی سیاسی‌و، سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كان، بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ده‌كات‌و، لێپرسراوی یه‌كه‌مه له رێكخستن‌و به‌ڕِێوه‌بردنی كاروباره‌كانیدا‌و، له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌رپرسه‌و، له به‌رده‌م رای گشتیدا نوێنه‌رایه‌تی حزب ده‌كات.
5ـ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌و كۆنفرانس جێبه‌جێ ده‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌خشه‌ی گونجاو داده‌نێت‌و، راپۆرت ده‌رباره‌ی ئاكام‌و ره‌وتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و چالاكییانه پێشكه‌ش به كۆنگره‌و رێكخراوه‌كانی حزب ده‌كات.
6ـ به پێی بڕیاره‌كانی كۆنگره رێبازی گشتی سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی حزب ده‌ستنیشان ده‌كات‌و، كار بۆ ئاماده‌كردن‌و رێكخستنی هێزی حزب‌و جه‌ماوه‌ر ده‌كات.
7ـ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و جێبه‌جێ كردنی داهێنه‌رانه‌ی ماركسیزم كار ده‌كات‌و، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش سیاسه‌تی گشتی حزب جێبه‌جێ ده‌كات‌و، ئه‌ندامانی حزب‌و جه‌ماوه‌ر به گیانی نیشتمانی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراسی‌و برایه‌تی نێوان گه‌لان، په‌روه‌رده ده‌كات.
8ـ هه‌وڵ بۆ پته‌وكردنی یه‌كێتی فیكری‌و سیاسی‌و رێكخراوه‌یی حزب ده‌دات‌و، بنه‌مای دیموكراسییانه‌و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی بۆ پاراستنی‌و، توند‌و تۆڵی حزب پێویستن، مسۆگه‌ر ده‌كات‌و، هه‌وڵی به‌هێز كردن‌و فراونكردنی رێكخراوه‌كانی ده‌دات.
9ـ لێژنه‌و مه‌كته‌به‌كانی ناوه‌ندی پسپۆڕی پێكده‌هێنێت.
10ـ ئاماده‌كاری پێویست بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌كان، له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، ده‌كات.
11ـ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (3) مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه‌و، له كاتی پێویستیشدا بۆی هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ئه‌نجام بدات.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
كۆمیته‌ی چاودیریی ناوه‌ندی
ا: كۆمیته‌ی چاودیریی ناوه‌ندی له به دووادا چوونی چۆنیه‌تی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی حزب‌و به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆ به‌رپرسه‌و، چاودێری چالاكییه دارایی‌و ریكخراوه‌ییه‌كان ده‌كات.
ب: له سكاڵا‌و ناره‌زایی‌و كیشه حزبیه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌و ، له باره‌یانه‌وه راپورت ده‌داته كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
ج: سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رێوه چوونی كاروبار‌و، پێشنیازه‌كانی، به راپورتی ده‌وری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و، له به‌رده‌م كۆنگره‌شدا به‌رپرسه‌و، راپورت پێشكه‌ش ده‌كات .
د: له نێو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژیرێت.
ه: سكرتێرێ كۆمیته‌ی چاودێری ناوه‌ندی، له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ئاماده ده‌بێت.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
كاروباری دارایی حزب
دارایی حزب له ئابوونه‌و پیتاكی ئه‌ندامانی حزب‌و، دۆست‌و لایه‌نگرانی‌و، له ده‌ستكه‌وتی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و چاپكراوه‌كانی حزب‌و، له داهاتی چالاكییه جۆراوجۆره‌كان‌و، بودجه‌ی دیاری كراوی حكومه‌ت، پێك دێت .
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
په‌یوه‌ندی نێوان
حزبی شیوعی كوردستان ـ عێراق‌و، حزبی شیوعی عێراق
1-په‌یوه‌ست به پێكهاته‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی عێراق، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فدرالییه، په‌یوه‌ندی نیوان حزبی شیوعی كوردستان‌و، حزبی شیوعی عێراق له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی‌و نیشتمانی‌و ناسنامه‌ی فیكری هاوبه‌ش‌و گیانی نیونه‌ته‌وه‌یی‌و، تێكۆشانی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌دا، بنیات نراوه.
2-حزبی شیوعی كوردستان له نه‌خشاندنی سیاسه‌ت‌و پلانه‌كانی‌و پراكتیزه كردنیاندا له‌گشت بواری كاركردنیدا، سه‌ربه‌خۆیه. به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆیی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای شیكردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی واقیعی كومه‌ڵگه‌ی كوردستان‌و، پێداویستیه‌كانی داده‌ڕێژێت.
3-حزبی شیوعی كوردستان هه‌موو ئه‌ندامان‌و رێكخراوه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌دا، ده‌گرێته خۆی.
4-میكانیزمی نوێنه‌رایه‌تی كردنی حزبی شیوعی كوردستان له كۆنگره‌و سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی عێراقدا، به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ده‌بێت
بڕیار‌و راسپارده‌كان
بڕیار له باره‌ی دروشمی حزب
كۆنگره جه‌خت له‌و بڕیاره ده‌كاته‌وه، كه كۆنگره‌ی سێیه‌می حزبی شیوعی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ردابوو، له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی دروشمێكی تایبه‌ت به حزب، له شێوه‌ی كارێكی هونه‌ری، كه گوزاره له سروشتی حزب بكات، به‌وه‌ی حزبێكی نیشتمانی دیموكراسی، ماركسی نوێگه‌ره‌و، ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران‌و جووتیاران‌و توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كان‌و كارگه‌ری بیر‌و بازووه، له پێناو دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و سیسته‌می سیاسی‌و، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆسیالیزم تێده‌كۆشێت.
بڕیار سه‌باره‌ت به داكۆكیكردن له مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری كۆماری فدراڵی عێراق‌و جێبه‌جێكردنی
حزبمان به پێویستی ده‌زانێ كه ئاسه‌واره‌كانی دیكتاتۆریه‌ت پاكتاوبكرێن‌و، په‌یوه‌ندی تێكۆشانی برایانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش بنیاتبنرێ. هه‌ڵویستیشی له‌مه‌ڕ ئه‌و ناوچانه‌ی له رووی ئیدارییه‌وه مایه‌ی ململانێی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی فدراڵن، له‌سه‌ر بنه‌مای راستییه میژوویی‌و جوگرافییه‌كان، بنیات ده‌نێت، جا چ له كه‌ركوك بێ، یا له ده‌شتی موسڵ‌و شه‌نگال‌و خانه‌قی‌و ناوچه‌كانی دیكه. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه، داواده‌كات هه‌وڵ به‌رده‌وامبێ بۆ جێبه‌جێكردنی ئیستحقاقه ده‌ستوورییه‌كان‌و پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی فدراڵ، هاوكات جه‌خت له گرتنه‌به‌ری دیالۆگ‌و لێكگه‌یشتن‌و ره‌چاوكردنی بارودۆخی كوردستان به‌گشتی‌و، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌تایبه‌تی ده‌كاته‌وه، كه ناكرێ له‌و ململانێیانه‌ی له سه‌رتاپای عێراقدا هه‌ن دابڕێندرێ، سه‌رباری هه‌ڵوێستی وڵاتانی هاوسێ‌و به‌رژه‌وه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
حزبمان داواكاره وه‌ك شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی سوود له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ربگیرێت، بۆ ته‌كاندان‌و په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140. هه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بوو كه كاتێكی سه‌رباری پێشنیازكرد بۆ كامڵكردنی پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌و ئاماده‌كردنی كه‌شێكی له‌بار، كه له پێشدا پێویستی به یه‌كخستنی هه‌وڵی هێزه‌كوردستانیه‌كان هه‌یه له كه‌ركوك، هاوكاتی دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر شتێك كه هه‌وای كاری هاوبه‌ش ئاڵوده ده‌كات، نه‌ك هه‌ر له ئاستی سه‌ركردایه‌تی هێزه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوكدا، به‌ڵكو له ناو بنكه‌كانی ئه‌و هێزانه‌شدا، هه‌روه‌ها پێویسته كادیران‌و رێكخراوه حزبییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ش به‌ره‌و كاری جه‌ماوه‌ری هاوبه‌ش ئاراسته‌بكرێن، به‌و شێوه‌یه‌ی كه خزمه‌ت به شاره‌كه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت. پێویسته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ره‌سه‌نی شاره‌كه له توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و (كلدان ـ ئاشووری ـ سریان)و، هێزه سیاسییه راسته‌قینه‌كانیان پته‌وبكرێت‌و، به‌شه‌فافیه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاورده‌كان بكرێت.
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان، حزبی شیوعی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێ كه هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی كوردستانی بپارێزرێ‌و، هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌و پێناوه بێ، كه حكومه‌تی فدراڵ له رێگه‌ی دابینكردنی پێداویستییه‌كان، پابه‌ندكارییه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌ر، له پێناو جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، تاوه‌كو ئه‌و لێژنه‌یه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ی پێسپێردراوه، بتوانێ ئه‌ركه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت‌و، هیچ ده‌رفه‌تێكیش به‌و هه‌وڵانه نه‌درێت، كه نیازیانه میكانیزمێكی دوور له كڕۆكی مادده‌ی 140 بدۆزرێته‌وه، یان وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێك بۆ داواكارییه هه‌رێمایه‌تیه‌كان، یاخود نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مادده‌كه له ناوه‌ڕۆكه راسته‌قینه‌كه‌ی دابماڵرێت.
بڕیار له‌باره‌ی كاركردن له پێناو هاتنه‌كایه‌ی ره‌وتی دیموكراسی له كوردستان‌و سه‌رجه‌م عێراق‌و پاڵپشتیكردنی هه‌ڵمه‌تی بنایاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی مه‌ده‌نی له عێراق دا
عێراق ململانێیه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی فۆڕم‌و ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌خوۆیه‌وه ده‌بینێ. ئه‌م ململانێیه له سایه‌ی میراتی قورسی رژێمی دیكتاتۆری‌و ئه‌و ناكۆییانه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ده‌ره‌نجامی گرتنه‌به‌ری جه‌نگن وه‌ك ئامرازێك بۆ هێنانه‌دی گۆڕان له وڵات‌دا. ئه‌و باره هه‌ڵاوێژییانه‌ی(الاوچاع الاستپنائیه) له عێراقدا هه‌ن پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنی ناته‌باییه‌كان‌و ناكۆكییه‌كان هه‌یه، به‌پێی پێڕه‌وكردنی میكانیزمێكی دیموكراسی ئاشتیخوازانه‌و گرتنه‌به‌ری دیالۆگی نیشتمانی هه‌مه‌كی، كه به‌بێ هه‌ڵاوێژی، سه‌رجه‌م هێز‌و ره‌وته سیاسییه‌كان به‌شداری تێدابكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێویسته جێبه‌جێبكرێن، بۆ هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی، له رێگه‌ی سه‌قامگیركردنی بنه‌ماكانی كاری هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كی نیشتمانی به‌رفره‌دا، كه به‌رهه‌می دیالۆگی هه‌مه‌كییه‌و، ئه‌و لایه‌نانه تێیدا به‌شدارده‌بن كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌مه، به‌رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر لایه‌نێك له‌و لایه‌نانه. كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان وایده‌بینێ كه به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركه پێویستی به گه‌ڵاڵه‌كردنی ره‌وتی دیموكراسی له كوردستان‌و سه‌رجه‌م عێراق هه‌یه‌و، یه‌كێ له ئه‌ركه‌كانیشی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ململانێیانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كانی بزاڤی سیاسی عێراقیدا رووده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌جه‌ماوه‌ر كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه به به‌شداركردنی له گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیاره‌تییه نیشتمانییه‌كان‌و رێكخستی له چوارچێوه‌ی نه‌رمدا، كه رێگه‌ده‌دات له ده‌ستنیشانكردنی به‌راییه‌كان، گوێی لێبگیرێ. ئه‌م ئاراسته‌یه بۆی هه‌یه ئه‌زموونی كوردستان بپارێزێ‌و، هه‌وڵه‌كانی داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌رو ئازادییه دیموكراسییه‌كان‌و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵیش، یه‌كبخات. هه‌روه‌ها له‌توانایدایه چاكسازی‌و گه‌شه له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا بكات‌و، ده‌ستووریش هه‌موار بكات به‌وه‌ی مۆركی مه‌ده‌نی ودیموكراسی پێببه‌خشێ‌و، سیاسه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی بچه‌سپێنێ‌و، ده‌وڵه‌تی یاسا‌و، دامه‌زراوه‌كان بنیاتبنێ، ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی‌و مۆدرین كه متمانه بكاته سه‌ر وه‌لانانی توندوتیژی‌و ده‌مارگرژی‌و به‌شبه‌شێنه‌ی تایفه‌یی‌و، نه‌هێشتنی میلیشیاكان، هاوكاتی متمانه‌كردنه سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوون‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و، ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كسانی‌و سه‌ربه‌ستی راسته‌قینه بۆ ئافره‌ت، كه له عێراقێكی دیموكراسی فدڕاڵی، عێراقێكی ئارام‌و ئاسایشدار‌و خاوه‌نی ته‌واوی سه‌روه‌ری خۆی، به‌رجه‌سته‌ده‌بێ.
بڕیار له باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی به‌رفراوان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان‌و عێراق
حزبمان جه‌خت له گرنگی پته‌وكردنی گیانی هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كاته‌وه، له روانگه‌ی پێكه‌وه‌گرێدانی داكۆكی له پێویستییه‌كانی جه‌ماوه‌رو داكۆكی له پرسی نیشتمانی كوردستان‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌م قۆناغه‌دا‌و، به‌ره‌سنكردنی به‌هاكانی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاروباری گشتییه‌وه هه‌یه. ئه‌م تێڕوانینه پێویستی به كاری هاوبه‌ش‌و یه‌كبوونی بڕیاری كوردستانی‌و به‌شداری به‌كرده‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه نیشتمانی‌و دیموكراسییه‌كان له بڕیارداندا، هه‌یه. به‌شداری به‌كرده‌ی هه‌مووان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له چوارچێوه‌ی لیستێكی نیشتمانی دیموكراسی كوردستانی یه‌كگرتوودا، بۆی هه‌یه ئه‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه بهێنێته‌دی‌و یه‌كێتی ماڵی كوردستانی‌و ئه‌وده‌ستكه‌وتانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته‌دی بپارێزێ. هاوبه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان‌و باوه‌ڕی به زه‌رووره‌تی كاركردنی له كوردستان‌و سه‌رجه‌م عێراقدا له پێناو بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی مه‌ده‌نی فدڕاڵ‌و به‌دیهێنانی پڕۆژه‌ی نیشتمانی دیموكراسیخوازانه‌و زامنكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه میكانیزمی كاری هاوبه‌ش‌و سازان‌و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان‌و كاركردن له چوارچێوه‌ی پێكهاته سیاسییه به‌رفراوان‌و كاریگه‌ره‌كانی، گه‌ره‌كه، كۆنگره به‌گرنگی ده‌زانێ هاوپه‌یمانه‌تی به‌رفراوان له گه‌ڵ هێزه نیشتمانی‌و دیموكراسییه‌كانی سه‌رجه‌م عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پێكبهێنێ، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه.
بڕیار له‌باره‌ی بوونی سه‌ربازانی بیانی له عێراق‌و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه له گه‌ڵ ئه‌مریكادا مۆرده‌كرێن
حزبی شیوعی كوردستان دژی ئه‌وه‌بووه جه‌نگ وه‌ك ئامرازێك بۆ گۆڕینی رژێم، به‌كاربێت، كه ئاكامه‌كه‌ی په‌لاماردان‌و داگیركاریی لێكه‌وته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش دروشمی نا بۆجه‌نگ نا بۆ دیكتاتۆریه‌تی به‌رزكرده‌وه‌و، داواكاربوو له جیاتی هانابردنه به‌رجه‌نگ، هه‌وڵی سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه كوردستانی‌و عێراقییه‌كان، له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی نیشتمانی دیموكراسی، یه‌كبخرێ.
رووخانی رژێم به‌و شێوه‌یه‌ی كه له رێگه‌ی جه‌نگه‌وه روویدا‌و، دواتریش داگیركاری‌و به‌شه‌رعیكردنی له رێگه‌ی بڕیاری 1483 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بووه هۆی هاتنه‌كایه‌ی واقعێكی نوێ.
حزبمان له پێناوی دابینكردنی ئه‌و كه‌ش‌و پێداویستییه ماددی‌و سیاسییانه تێده‌كۆشێ تا گوشار بكا له پێناو پاشه‌كشه‌ی هێزه بیانییه‌كان‌و دانانی خشته‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونیان له عێراق‌و، داڕشتنی رێككه‌وتنێك كه له رێگه‌یه‌وه سه‌روه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆی ته‌واو بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ربكرێ، هه‌روه‌ها جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، كه پێویسته په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاوباری ناوخۆ‌و مافی گه‌ل له بڕیاردانی چاره‌نووس‌و رێزگرتنی سه‌روه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بنیاتبنرێ. هه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی كامڵكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی چاره‌سه‌ركردنی دۆسێی ئه‌منی‌و هه‌ڵسوڕاندنی بێت به پێی به‌راییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی‌و هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی‌و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی.
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان داواكاره ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی توركیا كه له نێو هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ده‌رچێ‌و، جه‌ختیشی لێده‌كاته‌وه كه له‌و رێككه‌وتنانه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌نیازه له گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیان به‌دات‌و، په‌یوه‌ستن به ئاینده‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ره‌چاوبكرێ‌و، ده‌ست له سه‌روه‌ری نیشتمانیمان وه‌رنه‌درێ، هه‌روه‌ها داواكاره رێگانه‌درێت بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر خاكی كوردستان‌و سه‌رجه‌م عێراقدا هه‌بێت.
بڕیار به پاڵپشتیكردنی ئامانج‌و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی توركمان‌و، (كلدان‌و ئاشوری‌و سریان)و، سابیئه مه‌ندائییه‌كان‌و، شه‌به‌ك
كۆنگره جه‌ختده‌كاته‌وه له پاڵپشتیكردنی ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵ‌و كۆششانه‌ی گه‌ره‌كیانه مافه‌كانی توركمان‌و، (كلدان و ئاشووری و سریان) له سه‌ربنه‌مای یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی‌و، به‌پێی پێودانگه نیشتمانییه‌كان ده‌سته‌به‌ربكرێ، هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه له گرنگی دابینكردنی پێداویستییه گرنگه‌كانی پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌و رۆشنبیری‌و كارگێڕییه‌كانیان، تا گه‌یشتنه شێوازێك له ئوتۆنۆمی له‌و ناوچانه‌ی كه تێیدا زۆرینه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن. حزبمان داواكاره رێز له تایبه‌تمه‌ندییه رۆشنبیری‌و ئایینییه‌كانی شه‌به‌ك‌و سابیئه مه‌ندائییه‌كان بگیرێت‌و، ئازادی موماره‌سه‌كردنی رێوره‌سمه تایبه‌تییه‌كانیان زامنبكرێ‌و، كه‌لتوریان بپارێزرێت.
بڕیار به پاڵپشتیكردنی ئامانجه‌كانی ئێزییدییه‌كان‌و
ده‌سته‌به‌ركردنی موماره‌سه‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه رۆشنبیری‌و ئایینییه‌كانیان
چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبمان داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی فدراڵ‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه كاربكه‌ن بۆ بایه‌خدانه ناوچه‌كانی ئێزیدییه‌كان كه به‌درێژایی ساڵانی حوكمی دیكتاتۆری پشتگوێخرابوون. حزبمان تێده‌كۆشێ بۆ نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان‌و مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان‌و رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كانیان، هه‌روه‌ها داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی فدڕاڵ‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات قوربانیانی ئه‌نفالی ئێزیدییه‌كانیش له رێگه‌ی دروستكردنی مۆنمێنتێك له دۆغات، به دۆكیومه‌نت بكرێ.
بڕیار به پاڵپشتیكردنی داواكارییه‌كانی كورده فه‌یلییه‌كان
چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبمان داوا له حكومه‌تی فدڕاڵ ده‌كات كه بایه‌خێكی تایبه‌ت به داواكارییه‌كانی كورده فه‌یلییه‌كان بدات، چونكه ئه‌و توێژه‌ی گه‌لی كوردستان به‌درێژایی ساڵانی حوكمی دیكتاتۆری زوڵم‌و ناهه‌قیه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ركراوه كاتێك دووچاری راگواستن‌و كۆچ‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بوون. هه‌روه‌ها موڵك‌و ماڵیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا‌و ژماه‌یه‌كی زۆری لاوه‌كانیان له زیندان‌و گرتووخانه‌كانی دیكتاتۆریدا بێسه‌روشوێنكران.
ئێمه داوا له حكومه‌تی فدڕاڵ ده‌كه‌ین ناعه‌داله‌تی ده‌رهه‌ق به كورده فه‌یلییه‌كان نه‌مێنێ‌و مافی زیانلێكه‌وتووانیان مسۆگه‌ر بكرێ‌و، به شێوه‌یه‌كی عادیلانه قه‌ره‌بووبكرێن‌و، بایه‌خ به كلتور‌و رۆشنبیریان بدرێت كه به به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی‌و ره‌سه‌نی كلتوری گه‌لی كورد ئه‌ژمارده‌كرێ.
بڕیاری حزب به ئاراسته‌كردنی رێكخراوه‌كانی به‌ره‌و كاركردن له بواری كێشه‌ی ئافره‌ت‌و بایه‌خدان به كێشه‌كانی لاوان‌و داخوازییه‌كانیان
چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی كوردستان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بایه‌خده‌داته كێشه‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌هۆی دیارده‌كانی جیاكاری‌و زیادكردنی حاڵه‌ته‌كانی توند‌وتیژی له دژی ئافره‌تان‌و، لاوازی به‌شداریان له ناوه‌نده‌كانی بڕیار‌و هه‌بوونی یاسای نابه‌رابه‌ر ده‌رهه‌قیان. كۆنگره‌ی حزبمان داواده‌كات مادده‌ی 41 ی ده‌ستووری عێراقی فدڕاڵ هه‌مواربكرێ. هه‌روه‌ها پشتیوانی له سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه ئامانجایانه یاسای باری كه‌سێتی به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی پێشكه‌وتنخوازانه هه‌مواربكرێ‌و، هاوكاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داواكارن یاسایه‌ك بۆ رووبه‌رووبونه‌وی توند‌وتیژی دژ به ژنان، دابڕێژرێ. كۆنگره جه‌ختی لێده‌كاته‌وه كه كێشه‌ی ژنان یه‌كێكه له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تێكۆشانی شیوعییه‌كان‌و كێشه‌یه‌كی پله یه‌كی كاری حزبه‌و، پێویسته سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی حزب داكۆكی له‌و كێشه ره‌وایه بكه‌ن‌و، بایه‌خ به كاری حزبی‌و دیموكراسی له نێو ئافره‌تاندا بده‌ن. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه حزبمان پاڵپشتی له هه‌وڵه بێوچانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه دیموكراسی‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی ئافره‌تان ده‌كات كه له كاری رۆژانه‌یان هه‌وڵ له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه ره‌واكانیان، ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها حزبمان پشتیوانی له تێكۆشانی لاوانی كوردستان‌و عێراق ده‌كات له پێناوی باشتركردنی بارودۆخیان له بواره جیاجیاكاندا‌و، به پێویستیشی ده‌زانێ كه میكانیزمی گونجاو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابینبكرێ به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی به‌شداری لاوان له ژیانی گشتی‌و پڕۆسه‌ی بنیاتنان‌و پێشكه‌وتندا.
بڕیاری هاوكاری له‌گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له‌و هه‌رێمانه‌ی كه تێدا ده‌ژین له وڵاتانی هاوسێ
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان له گه‌ڵ تێكۆشانی بێووچانی گه‌لی كوردستان‌مان له هه‌رێمه جیاجیاكانی كوردستاندا له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی، هاوكاره. كۆنگره وایده‌بینێ كه مۆركی گشتی ئه‌م تێكۆشانه مۆركێكی دیموكراسی رزگاریخوازانه‌یه‌و، پێویستی به پشتیوانی سه‌رجه‌م هێزه خێرخوازه‌كان‌و ته‌واوی ئه‌و هێزانه هه‌یه، كه داكۆكی له دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی دیموكراسی ئاشتیخوازانه‌ی عادیل كه به‌شدارده‌بێ له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌و، كار بۆ دابینكردنی ئاشتی‌و ئاسایشی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا، ده‌كات. حزبمان له‌م بواره‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر هه‌رێمێك له هه‌رێمه‌كانی كوردستان ره‌چاوده‌كات كه كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر شێوه‌كانی تێكۆشان‌و هه‌ڵبژاردنی دروشمه‌كان‌و، چاره‌سه‌ره به‌رده‌سته‌كان.
حزبمان له‌وكاته‌دا كه جه‌خت له زه‌رووره‌تی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق‌و رێزگرتنی رێبژاری (خیار)گه‌لی كوردستان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كاته‌وه‌و، پشتیوانی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا له بوونی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا‌و، ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ئه‌وانیتر، له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانانه ده‌كات كه گه‌لی كوردستان تێیاندا پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه، سه‌رجه‌م كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ‌و رێگاچاره‌ی ئاشتیانه‌ی دیموكراسی چاره‌سه‌ربكرێن‌و دان به مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان بنێن.
بڕیاری هاوكاری له گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و سه‌رجه‌م جیهان‌و هێزه دیموكراسی‌و چه‌په‌كان
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان هاوكاره له‌گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و سه‌رجه‌م جیهان‌و، تێكۆشانی ئه‌و هێزه چه‌پ‌و دیموكراسییه پێشكه‌وتنخوازانه‌ی له پێناو دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌قامگیركردنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، تێده‌كۆشن. هه‌روه‌ها هاوده‌نگه له گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆی خۆی. له‌و كاته‌یدا كه حزبمان هه‌مه‌ڕه‌نگی شێوازه‌كانی تێكۆشانی نیشتمانی رزگاریخوازانه له به‌رچاوده‌گرێت به زه‌رووره‌تی ده‌زانێ كه كاربكرێ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی‌و بایه‌خدان به تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئاراسته‌یه كه ده‌بێته هۆكارێكی گوشار بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی ئاشتیخوازانه‌ی عادیل.
سڵاو بۆ سه‌رجه‌م هێزه جه‌په دیموكراتییه‌كان‌و شیوعییه‌كان
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان سڵاوی تێكۆشان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزه چه‌په دیموكراتییه‌كان‌و شیوعییه‌كان ده‌كا‌و، پێرۆزباییش له سه‌رجه‌م سه‌ركه‌وتنه وه‌دیهاتووه‌كانی ئه‌م بواره ده‌كات، له‌وانه‌ش ده‌سته‌به‌ركردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری قوبرس له لایه‌ن هاوڕێیه‌كه‌وه له حزبی ئه‌كیل. هه‌روه‌ها كۆنگره سڵاو ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌كات كه هێزه‌كانی چه‌پ له ئه‌مریكای لاتیندا وه‌ده‌ستیانهێنان. حزبمان جه‌خت له زه‌رووره‌تی ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی‌و بایه‌خدان به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هاوكای ده‌كاته‌وه‌و، داواكاره له روانگه‌ی چوونیه‌ك نه‌بوونه‌وه، كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێ‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ره‌چاوبكرێن. هه‌روه‌ها كۆنگره داوا له‌و هێزانه ده‌كات كه له گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لی عێراق له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واوی نیشتمانی‌و وه‌ده‌رنانی تیرۆر و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی، هاوكاربن.
سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبی شیوعی كوردستان سڵاو ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی حزب‌و بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان‌و شه‌هیدانی بزاڤی نیشتمانی‌و دیموكراسی عێراق‌و، خانه‌واده‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له كاتی تێكۆشانیان له دژی دیكتاتۆریه‌ت‌و سه‌ركوتكردن‌و سته‌م‌و تیرۆردا گیانیان به‌ختكرد، ده‌كات. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر رێگای دیموكراسی‌و فدڕاڵی‌و پێشكه‌وتندا هاتوونه‌ته‌دی به‌ری ره‌نجی تێكۆشان‌و قوربانیدانی شه‌هیدان‌و به‌خشنده‌یی خانه‌واده‌كانیانن .كۆنگره وایده‌بینێ كه وه‌فاداری بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه‌یان بۆ دابینبكرێت پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌ی جیددی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به‌رزانه‌ی كه شه‌هیدان له پێناویدا خۆیان به‌ختكرد. له هه‌مان كاتدا كۆنگره سڵاو ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كات كه قوربانیانی دیكتاتۆریه‌ت‌و سیاسه‌تی پاكتاوكردنی نه‌ژادی‌و كۆكوژی بوون‌و، داوا له حكومه‌تی فدڕاڵ ده‌كات كه بگه‌ڕێن به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان‌و ته‌رمی قوربانییه سته‌ملێكراوه‌كانیش بگوازرێته‌وه ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان. هه‌روه‌ها جه‌ختی لێده‌كاته‌وه كه بایه‌خی پێویست بدرێ به خانه‌واده‌ی قوربانیان‌و پێداویستییه‌كانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه‌یان بۆ دابینبكرێ، كه شایسته به‌وان بێ‌و، به شێوه‌یه‌كی عادیلانه‌ش قه‌ره‌بووبكرێن.
سڵاو بۆ پارێزه‌رانی كۆنگره‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و زیندانه سیاسییه‌كان
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان سڵاو ئاراسته‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه ده‌كا كه‌له پێشمه‌رگایه‌تیدا داستانی قاره‌مانانه‌یان تۆماركرد، به تایبه‌تیش ئه‌و پێشمه‌رگه شیوعییانه‌ی نموونه‌ی قاره‌مانێتی‌و قوربانیدان‌و خۆنه‌ویستی بوون. هه‌روه‌ها سڵاو ئاراسته‌ی هه‌موو زیندانه سیاسییه‌كان ده‌كا وێڕای هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و جیاوازی پێشینه‌ی سیاسی‌و فیكریان، له‌وانه‌ی خۆراگربوون له زیندانه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت به تایبه‌تیش تێكۆشه‌ره شیوعییه‌كان كه په‌نجه‌ره داخراوه‌كانی زیندان، ژووره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نهێنی‌و، ژێرزه‌مینه تاریكه‌كان، نه‌یانتوانی رێگه‌ی خه‌ون به ئازادی‌و سه‌ركه‌وتن به سه‌ر دیكتاتۆریه‌تیان، لێ‌بگرن.
هه‌روه‌ها كۆنگره سڵاو ئاراسته‌ی هاوڕێیانی كارگێڕ‌و پارێزه‌رانی كۆنگره‌و، هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌ت ده‌كات كه به درێژایی رۆژه‌كانی كۆنگره هه‌وڵی سه‌ختیان گرته ئه‌ستۆ.
سڵاوی سوپاس‌و رێز بۆ حزبه سیاسییه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه زانستیی‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبمان سلاوی سوپاس‌و رێز ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و عێراق ده‌كات كه به‌ر له به‌ستنی گۆنگره‌كه تێبینی‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنگره بۆ ناردین‌و، له‌كاتی كۆنگره‌كه‌شدا سڵاونامه‌ی هاوكاری‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی تێكۆشانی مێژووییان بۆ ره‌وانه‌كردین، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له میانی تێكۆشاندا به‌دیهاتووه‌و به خۆێنی شه‌هیدان نه‌خشاوه. كۆنگره به‌هه‌مان شێوه سڵاو ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تییه زانستی‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كا، له‌وانه‌ی به‌شداربوون له كاره‌كانی كۆنگره‌و تێبینی پڕبایه‌خیان داینێ كه بوونه مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گفتوگۆكان‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان.
