راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی
له رێكه‌وتی 14ی ئادار له‌شاری هه‌ولێر كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان- عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له رۆڵی راپه‌ڕین‌و ئه وئامانجانه كران كه په‌یوه‌ستن به‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌نێو ره‌وتی به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نیشتمانی كوردستان. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه سیاسیانه‌دا كه زه‌روره‌تی ژیان خولقاندوونی له‌پێناو چه‌سپاندنی زیاترین به‌شداری هاوڵاتیان له‌بڕیاری سیاسی‌و ئاڵوگۆڕه دیموكراسییه ئاشتیخوازه‌كان وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی گرنگی دیموكراسی‌و هێنانه‌دی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری‌و سیسته‌مێكی یاسایی فیدراڵی، كه بێگومان له م قۆناغه مێژووییه دا جیا له ئه‌مانجه سیاسییه‌كان چه‌ندین بۆنه‌ی پڕ له‌ئازاری ده‌ستی رژێمی داڕماوی ئه‌و كاتیش ده‌گرێته خۆی له‌كیمیابارانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و ده‌ست پێكردنی ئه‌نفالكردنی هه‌زاران هاوڵاتی بێ دیفاع. هه‌ر له‌م روانگه‌یه شه‌وه بووحزبمان له‌پاڵ هێزه نیشتمانیه‌یكان به‌شدارییه‌كی چالاك‌و به‌رپرسانه‌ی كرد له‌راپه‌ریندا، چ له (5) ئادار له رانیه و چ له (6) ئادار له‌هه‌ولێرو چ له‌رۆژه‌كانی تری راپه‌ڕین‌و رزگاری ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه .
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی گفتوگۆی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆیی كوردستان‌و ته‌واوی عێراق كرد ، به‌تایبه‌تی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و ئه‌و ریزبه‌ندیه سیاسییه نوێیه‌ی كه له‌ئاكامیدا ئه‌گه‌ری دروست بوونی هه‌یه و، هۆكارێكه بۆ گۆرینی پارسه‌نگی سیاسی هێزه‌كان .
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێ‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌رێمی كوردستاندا. گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موواركردنه نوێیانه ی كه له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و تێبینیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و پێشنیاره نوێیانه كرد كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانن بۆ گفتوگۆكردن و بریاردان .. تیایدا ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی به‌رز نرخاند له كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆپاڵاوتن بۆ(25) ساڵ وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ زیاتر هاتنه پێشه‌وه‌ی گه‌نجان‌و زیادكردنی رێژه‌ی به‌شداری ژنان له (25%) بۆ (30%) دا كه ئه‌م دوو هه‌مواركردنه دوو هه‌نگاوی گرنگن‌و وا ده‌خوازێ هانده‌رێكی گرنگ‌و كارا بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو په‌رله‌مان وئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌كان وته‌واوی بواره‌كانی تری گارگێریدا ره‌نگ بداته‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا كۆبوونه‌وه‌كه وای پێ باش بوو كه سوود له‌ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی كه له‌و یاسایه‌دا هه‌بوو چاره بكرێت و , هانده‌رێكی كارا بێت بۆ هاوڵاتیان له به‌شداركردن و دروستكردنی رای گشتی له‌په‌رله‌مانی نوێ‌ی كوردستاندا‌و ببێته زامنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و پاك وه‌ك هه‌نگاوێكی چلونایه‌تی له‌ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستاندا‌و به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی، له‌رێگه‌ی مسۆگه‌ركردنی پێویستیه هه‌نوكه‌یی و رۆژانه‌كان‌و ئاراسته‌بوون رووه‌و بوژانه‌وه‌یه‌كی چه‌سپاو به‌پشت به‌ستن به توانا مرۆییه‌كانی كوردستان‌و ئه‌زموونه‌كانی جیهان.
له‌هه‌مان كاتدا كۆبونه‌وه‌كه وای ده‌بینێ بۆ هێنانه دی ئه‌م ئه‌ركانه پێویست به رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری ماڵی كوردستانی و یه‌كخستنی تواناكان و به‌هێزكردنی قورسایی سیاسی كوردستانی ده‌كات، له‌پێناو ته‌واوكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه كوردستانییه‌كان‌و، دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی دیموكراسی فیدراڵ‌و، سه‌ربه‌خۆیی‌و سه‌روه‌ری و ، دانانی سنۆرێك بۆ ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه ده‌ره‌كیانه .
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له گرنگی وكاریگه‌ری به‌شداری گه‌لی كوردستان كرد له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، به‌ده‌ربڕینی رای خۆیان له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه و. ئه‌نجامدانی له‌واده‌ی یاسایی دا و،ده‌نگدانیان به‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ده‌ربڕی پێداویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه بێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی شیوعی كوردستان - عیراق
14/ 3/ 2009