کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان- لقی ئه‌وروپا یه‌که‌مین کۆنفرانسی خۆی به‌ست
10-3-2009
رێگای کوردستان
رۆژی شه‌ممه 07.03.2009 به بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 دا ،که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌که‌مان توانیان ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له کوردستان ده‌ربپه‌ڕێنن ،له‌ژێر درووشمی ( تێده‌کۆشین له پێناوی به‌رز وپیرۆزڕاگرتنی ناو وناوبانگی پێشمه‌رگه وبه‌زیندوویی ڕاگرتنی یادی داستان ونه‌به‌ردیه‌کان) له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لقی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵه‌که هه‌ڤاڵ ( صلاح حسین)و کارگێڕی لق هه‌ڤاڵ ( جوتیار ڕه‌شید) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان یه‌که‌میین کۆنفرانسی خۆی به‌ست.
سه‌ره‌تا به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیده‌نه‌مره‌کان ده‌ستیپێکرد .به‌ناوی ده‌سته‌ی ڕێکخه‌ری کۆنفرانسه‌که‌وه هه‌ڤاڵ(ڕه‌نج ساڵه‌یی) به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی کرد و له‌چه‌ند خاڵێکدا به‌کورتی ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆک وئامانجی به‌ستنی کۆنفرانس و گرنگی پێکه‌وه‌کارکردنی لایه‌نه‌کانی کرد .
پاشان هه‌ڤاڵ ( صلاح حسێن) وه‌ک به‌رپرسی لقی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵه‌که خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌و کۆنفرانسه‌دا له پێناو خۆڕێکخستن وپێکهێنانی کۆمیته‌ی تایبه‌ت به وڵاتی نه‌مسا تاوه‌کو له داهاتوودا کار‌و چالاکیه‌کانیان چرتر بکه‌نه‌وه،هه‌روه‌ها ماف و خواستی پێشمه‌رگه ماندوونه‌ناسه‌کان ،که له ڕۆژه‌سه‌خت ودژواره‌کانی قۆناغی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا چه‌کی شه‌ره‌ف وکوردایه‌تییان له شان کردبوو به به‌رز وپیرۆزی بپارێزرێن .
ده‌رباره‌ی مێژووی ڕاپه‌ڕین و ئه‌و ده‌ستکه‌وته مێژوویی ومه‌زنانه‌ی له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه به‌دیهاتوون ،ناوبراو وتی "شانازییه بۆ هه‌موو یه‌کێک له ئێمه یادی ئه‌و ڕۆژه مه‌رزنه به‌رز وپیرۆز ڕابگرین و به سه‌ربڵندییه‌وه باس له قاره‌مانێتی وگیانبازی پێشمه‌رگه‌ی شاخ ، ڕێکخستنه‌کان و زیندانییه‌سیاسییه‌کانمان بکه‌ین ،که له هه‌ڕیتی لاوێتی و به‌گیانی له‌خۆبردووییه‌وه ئاماده‌ی درێژه‌دان به خه‌بات بوون و تاوه‌کو ئه‌مڕۆش ڕاستگۆیانه و به‌هه‌مان هه‌ڵوێسته‌وه سه‌نگه‌ری کوردایه‌تییان چۆڵ نه‌کردووه و ئاماده‌نه‌بوون ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ببن و خیانه‌تیان به گه‌ل ونیشتیمان نه‌کردووه "
به‌دوایدا تیشکی خسته سه‌ر مێژووی درووستکرنی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێڕینه‌کان له کوردستان ،که چوارلایه‌نی سیاسیی سه‌ره‌کی ( یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، حزبی سۆسیالیستی کوردستان ، حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ، حزبی شیوعی کوردستان) له‌خۆده‌گرێت و به بیرۆکه‌یه‌کی گونجاو و به به‌های له قه‌ڵه‌مدا بۆ زیندووڕاگرتنی مێژووی خه‌باتی پێشمه‌رگه .هه‌روه‌ها ڕوونیشیکرده‌وه " ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆیان بونیاتنا شایسته‌ی هه‌موو ڕێز و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌کن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌که‌کانی کوردستان له‌پێناوی پاداشتی ماددی و ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تیدا هه‌رگیز ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌عس ودوژمنانیان نه‌گرتبووه‌به‌ر"
پاشان باسی له هه‌وڵ وچالاکیه‌کانی لقی ئه‌وروپای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێڕینه‌کانی کوردستان کرد ،که تاوه‌کو ئێستا له چه‌ندین وڵاتانی ده‌ره‌وه کۆمیته ولقی به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه پێکهێناوه و هه‌وڵه‌کانیشیان به‌رده‌وامه تاوه‌کو ئه‌و هه‌نگاوه وڵاته‌کانی دیکه‌ش بگرێته‌وه .
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه " له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به ڕه‌سمی ناسراون و هه‌موو کۆمه‌ک وهاوکاریه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ویاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له کار‌و پرۆژه‌ی داهاتوویاندا ده‌خوازن چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره له‌ناویاندا مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه ،تاوه‌کو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌روه‌ها دۆستانی گه‌له‌که‌مان له نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌و قۆناغانه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدان بن "
دوا به‌دوای به‌رپرسی لقی ئه‌وروپای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان ، هه‌ڤاڵ ( جوتیار ڕه‌شید) کارگێڕی لقی ئه‌وروپا له‌سه‌ر گرنگی پێکه‌وه کارکردن وهه‌مئانگی لایه‌نه‌سیاسییه‌کان دوا و وتی " ته‌بایی و یه‌کڕێزی لایه‌نه‌سیاسیه‌کان ڕۆڵی کاریگه‌ر و به‌رچاوی له خوڵقاندنی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 دا هه‌بووه و ئه‌وه‌شی به‌به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر وه‌سف کرد ، هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سایه‌ی یه‌کڕیزی و یه‌ک گوتاریدا توانیویه‌تی ئامانجه‌کانی بپێکێت و مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پێکه‌وه کارکردنه‌شدا ده‌ستکه‌وت و ئامانجی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستده‌هێنێت "
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌ربڕی لقی ئه‌وروپای کۆمه‌ڵه به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو که‌موکورتی و که‌مته‌رخه‌مییه‌ک به‌دواداچوون بکات به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌کانیان وزیاتر خزمه‌تکردنیان .
پاشان ده‌رگای پرسیار ،پێشنیار و وه‌ڵام له نێوان ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفرانسه‌که و پێشمه‌رگه‌دێرینه‌ئاماده‌بووه‌کاندا واڵاکرا و به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه و دیموکراسی ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوونیان کرد.
له‌کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا وله که‌شو هه‌وایه‌کی دیموکراسیانه‌دا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمیته‌ی نه‌مسا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه هه‌ڵبژێردرا ،که له‌م هه‌ڤاڵانه‌ی خواره‌وه پێکهاتبوون :
1/ هه‌ڤاڵ ڕه‌نج 23 ده‌نگ
2/ هه‌ڤاڵ نیازی 19 ده‌نگ
3/ هه‌ڤاڵ عه‌تا 15 ده‌نگ
4/ هه‌ڤاڵ سوهه‌یله 13 ده‌نگ
5/ هه‌ڤاڵ فه‌رهاد 8 ده‌نگ .
دواجار له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و ئاماده‌بووانه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی کۆمیته کرا و له‌شوێنی خۆشیانه‌وه کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) له نه‌مسا وێرای پیرۆزباییکردن له‌و هه‌ڤاڵانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری و پشتیوانی‌یان بکه‌ن ،له پێناو سه‌رخستنی کار‌و چالاکی و به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان .
