گومانی تێدا نییه كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان بای خۆی كێشه‌ی سیاسی و دارایی و ئیداری و رۆشه‌نبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاندن و...و...هتد، هه‌یه، به‌شێكیش له‌به‌ر پرسیارێتی هوشیاركردنه‌وه و رێخۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی میدیا و راگه‌یاندنه هه‌مه جۆره‌كان و هه‌ر لایه و پشكی خۆی له هه‌ردوو لایه‌نی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی به‌رده‌كه‌وێت. راگه‌یاندن به‌ر پرسیارێتی له‌وه‌دایه كه كێشه و هه‌واڵ و زانیاریه هه‌مه جۆره‌كان به شێوه‌یه‌كی دروست و شه‌فاف به مرۆڤه‌كان بگه‌یه‌نێت و هه‌میشه له چوارچێوه‌یه‌كی چاكسازی زانستیانه‌ی هاوچه‌رخدا هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌قامگیركردنی به‌ها ئینسانیه‌كان بنێت، كار بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ناكۆكی و دوژمنایه‌تی دژه مرۆیی بكات و پشت به فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتووی ئینسانی و زانستی سه‌رده‌م ببه‌ستێت. دیارده‌ی زۆری ژماره‌ی رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی میدیای بینراو بیستراو به‌لایه‌كدا هێمایه‌كه بۆ هه‌بوونی په‌راوێزێك له ئازای و به‌لایه‌كی دیكه‌شدا ئاماژه‌یه‌كه بۆ جۆرێك له بێسه‌روبه‌ری و زۆری و بۆری و به‌فیڕۆدانی به‌شێكی گرنگ له سه‌رمایه‌ی نیشتمانی كه ده‌كرێ له‌بواری دیكه‌ی پێویستدا وه‌گه‌ڕبخرێ. له‌و میانه‌دا ده‌پرسین ئاخۆ میدیا و راگه‌یاندنه كوردییه‌كان توانیویانه كێشه هه‌مه چه‌شنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بخه‌نه‌ڕوو؟
جه‌بار عه‌زیز رۆژنامه‌نووس له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه" میدیا به‌گشتی رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا ومیدیاش وه‌ك باقی شته‌كانی تر دوو دیوی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به دیوه پۆزه‌تیفه‌كه‌یدا ئاراسته نه‌كرێ كاره‌سات ده‌خوڵقێت و جه‌هاله‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت" جه‌بار ده‌ڵێ " میدیای ئێمه به گشتی تا ئێستا نه‌یتوانیوه له ئاستی كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی دابێت، به تایبه‌تی راگه‌یاندنی بینراو، ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به كلیپێكه‌وه سه‌ر قاڵ ده‌كات ئه‌وه‌نده كێشه‌و گرفته گشتییه‌كانی خه‌ڵك نه‌بوونه‌ته خه‌می" جه‌بار هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه به‌وه ده‌زانێت كه میدیای ئێمه به‌گشتی "به حزبی كراوه، جگه له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك كه به په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست ده‌ژمێردرێن، میدیای به حزبی كراویش ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی ره‌نگ كردنی كۆمه‌ڵگایه به ره‌نگ و ئایدۆلۆژیایی حزب و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی حزب، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی كێشه‌كانی خه‌ڵك نییه"
لوقمان كه‌ریم ، كه خاوه‌نی كتێبخانه‌ی (ئازادی)یه له شارۆچكه‌ی حاجیاوا، پێیوایه رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان، كه ئه‌و ناویان ده‌نێ ئازاده‌كان، هه‌ندێ جاران كه‌مته‌رخه‌م و ناڕاستن و ده‌ڵێ"كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له‌لایه‌ن رۆژنامه ئازاده‌كانه‌وه، زۆر شت هه‌یه وه‌ك و خۆی بڵاوی ناكه‌نه‌وه، زۆر جار هه‌واڵ یان رووداو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك پۆزش دێننه‌وه، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش باش نین" لوقمان هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه " پێویسته رۆژنامه‌كان خه‌ڵكانی شاره‌زا بكه‌نه په‌یامنێر له هه‌موو جیگایه‌ك. چونكه ئه‌ركی زیاتریان له‌سه‌ر شانه ئه‌توانن كاری باشتر و شایه‌سته‌تر بۆ خه‌ڵكی ئه‌نجامبده‌ن" یه‌كێ له‌و دیاردانه‌ی سه‌رنجی لوقمان راده‌كێشن و به باشی ده‌زانێ پانتاییه‌كی كه‌متری بۆ ته‌رخان بكرێت له رۆژنامه‌كاندا بریتییه له رێكلام ، بۆیه پێیوایه" رێكلامه‌كانیان زۆره، پێویسته كه‌م بكرێته‌وه".
جبار ئیسماعیل (جبار ئاوه‌ژێی) له‌وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له جه‌بار عه‌زیز و لوقمان كه‌ریم پێیوایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری راگه‌یاندن پێویسته قۆناغه‌كان هه‌ڵاوێربكرێن و كێشه‌كانی خه‌ڵك بكرێنه پێوه‌ر، له‌مباره‌یه‌شه‌وه گوتی" قۆناغی راگه‌یاندن له دوای راپه‌ڕینی(91)وكۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ گۆڕانی پربایه‌خی له‌گه‌ڵ خۆی دا هێنایه سه‌كۆیه‌كه، به‌ڵام راگه‌یاندنی كوردی هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه خواستی خه‌ڵك تا ئاستی ویستنیان بهێنێته دی و خه‌مخۆری و خه‌ڵك دۆستی له راگه‌یاندنه‌كاندا به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتووه كه هاووڵاتیان پشتی پێببه‌ستن و به‌مینبه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیانی بزانن".
كاروان له‌تیف دوكاندار له حاجیاوا له‌و قه‌ناعه‌ته‌دایه كه" زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان سه‌ر به حیزبه‌كانن" ئه‌مه‌ش وایكردووه، وه‌ك كاروان ده‌ڵێ" ناتوانین بڵێین هیچیان نه‌كردووه، به‌ڵام له راستیدا وه‌كو پێویست هه‌ڵنه‌ستاون به جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركی خۆیان" له‌م قسه‌یه‌شیدا كاروان به‌یه‌ك چاوی سه‌یری هه‌موو رۆژنامه‌كان ناكات و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه كه‌مترخه‌می حكومه‌تیش هۆكارێكه بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك و ده‌ڵێ " به‌شێك له رۆژنامه‌كان توانیویانه كه‌مێك له كێشه‌كانی هاووڵاتیان بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی گوێ پێنه‌دان و گوێ نه‌گرتنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كردنیان ته‌نها بۆته نووسینی سه‌ر كاغه‌زو به سه‌ربردنی كاتی به‌رنامه‌كانی راگه‌یاندنی بیندراو و بیستراوه‌كان".
بێستون عه‌لی(بێستون بنگردی)رۆژنامه‌نووس له سۆنگه‌یێكی دیكه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌ی میدیای كوردی و پێوایه میدیاكه خۆی گرفتاری كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆییه وگوتی" میدیای كوردی خودی خۆی خاوه‌نی كێشه گه‌لێكی ماددی و مه‌عنه‌وی زانستییه،چونكه راگه‌یاندن له ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای حزب ناتوانێت ئه‌و رۆڵه ببینێ كه پێویسته بۆ خستنه‌ڕووی كێشه هه‌ستپێكراوه‌كان هه‌یبێت" هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه‌گه‌له‌ی میدیای كوردی له روانگه‌ی (بێستون)ه‌وه هه‌مه‌جۆرن له‌وانه‌ش وه‌ك ده‌ڵێ " دیاره هۆكاره‌كانی بوون به كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌رخستن له هه‌رێمی كوردستان زۆرن، له‌وانه هه‌ندێكیان ماددین و هه‌ندێكی دیكه‌شیان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به نه‌بوونی زانستی راگه‌یاندن و كادیری پرۆفشناڵ له‌و بواره‌دا.یاخود ململانێی سیاسی و ته‌نانه‌ت خێڵه‌كیش هۆكارێكی تره له‌شاردنه‌وه‌ی نهێنی و كێشه‌كان و هیشتنه‌وه‌یان به داخراوی" بێستون به‌شێكی دیكه‌ی گرفه‌تكانی میدیای كوردی بۆ هه‌ژموونی حزب به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وله‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ" زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پشتیوانی ماددییان له لایه‌ن حزبه‌وه‌یه، بۆیه نه‌توانراوه ئه‌و دۆخه بشكێنرێت و بێلایه‌نانه په‌رده له‌سه‌ر كیشه‌كان لابدرێت و بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی روونبكرێته‌وه، چونكه هه‌ر كارێك لادان بێت له ئایدۆلۆژیایه‌ك و ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و په‌یره‌وكه‌رانی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ شكێنراوه‌ته‌وه و میدیای كوردیش به‌ده‌ر نییه له‌وكێشه‌یه‌و،نه‌یتوانیوه تا ئاستێكی كارا‌و ئازایانه بێته مه‌یدان".
شادان نادر كه مامۆستایه له ئاست ئه‌دای راگه‌یاندنه‌كان گه‌شبینتره و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه" زۆر جار كێشه خراوه‌ته‌ڕوو چاره‌سه‌ری بۆ كراوه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه" بۆیه پێیوایه "راگه‌یاندن ده‌وری گرنگی هه‌بووه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا" له لایه‌كی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و گه‌شبینییه‌ی شادان بێبه‌ش نییه و جه‌ختی لێده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ"،پێویسته بزانین ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردی زۆر هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ كرانه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، به تایبه‌ت ئازادی راگه‌یاندن" شادان له دوا وته‌یدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له ئه‌دای ئه‌رێنی راگه‌یاندنه‌كان به‌پێویستی ده‌زانێ كه" راگه‌یاندنه‌كان پێویسته هه‌موو كاتێك له گۆڕان و ریفۆڕم دابن بۆ خستنه‌ڕووی جۆری ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ر و بابه‌تی زانستی و رۆشه‌نبیری جۆراو جۆر كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێگه‌ریدا ببێته‌وه".