رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان لیژنه‌ی پشتیوانی كردن له‌رۆژنامه‌نووسانی مێینه له‌هۆڵی هوتێلی چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م یاده كۆڕێكی بۆ به‌ڕێز د. نازناز محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارو سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان ساز كرد، له‌م راپۆرته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین پوخته‌ی قسه‌كانی ناوبراو بخه‌ینه به‌ر دیدی ئێوه‌ی كه ناونیشانی كۆڕه‌كه بریتی بوو له (رۆڵی سیسته‌می په‌روه‌رده له پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و ژنان).
په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی ئافره‌ت
د.نازناز محه‌مه‌د هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك مامۆستای زانكۆ بووه‌و ماوه‌ی سێ ساڵ و نیویشه سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه وای لێكردووه كه به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانین له‌رێگای سیسته‌می په‌روه‌رده پێگه‌و پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و ژنان به‌هێز بكه‌ین ده‌توانین ئاماده‌یان بكه‌ین ببن به كادیری به‌تواناو سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ناوبراو باسی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كرد‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد ئێمه به هه‌ڵه له‌په‌روه‌رده گه‌یشتوینه پێمان وایه سیسته‌می په‌روه‌رده ته‌نها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ شێواز و سیسته‌می په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ كه له‌خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئینجا بۆ باخچه‌ی ساوایان‌و قوتابخانه، دواتریش زانكۆ له‌ته‌نیشت ئه‌مانه‌ش مزگه‌وت رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌پێگه‌یاندنی مرۆڤ .
خێزان رۆڵێكی ئه‌رێنی نییه له پێگه‌یاندن!؟
د.نازناز گوتی: به‌حوكمی باكگراوندی مێژوویی خۆمان و حوكمی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان خێزانه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی تێبپه‌ڕن كه كچانی ئه‌كتیڤ دروست بكه‌ن ، د.نازناز محه‌مه‌د 99%ی كچانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه نه‌یانتوانیوه رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بی له كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكو رۆڵی كچانی به‌رۆڵێكی لاوه‌كی ناوبرد باسی له‌وه كرد كه نه‌بوونه به‌كه‌سانی داهێنه‌رو خاوه‌ن ره‌ئی و خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌هێزی خۆیان گوتیشی دیاره رۆڵی كچان نه‌ك ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگره له‌كۆمه‌ڵگه بیانییه‌كانی وه‌كو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خوارووی ئه‌فریقا هه‌مان رۆڵیان هه‌یه، بۆیه گوتی: ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م قۆناغه ببڕین و پێویستیمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و بابه‌تیانه هه‌یه.
ئه‌و گوتی: رۆڵ و ده‌وری هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌هه‌ندێ ناوه‌ندو سه‌نته‌رو بواردا ده‌رده‌كه‌ون گه‌ڕانده‌وه بۆ دایكێكی میهره‌بان كه كچه‌كه‌ی له‌رووی سۆزدارییه‌وه فێر ده‌كات، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ پیاوان كه ده‌توانن كاریگه‌ر بن له‌پێگه‌یاندنی ئافره‌تان، به‌نموونه‌ش باسی چه‌ندین سه‌ركرده‌و پیاوی تێكۆشه‌ری كوردی كرد كه ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانه‌كه كچه‌كانیان جێ په‌نجه‌یان دیار‌و به‌رچاوه،د.نازناز محه‌مه‌د رۆڵی ئافره‌تانی له‌پێگه‌یاندن به‌پیاوان گرێدا‌و گوتی: كه‌مجار هه‌بووه ئافره‌تان به توانا‌و پشت به‌ستن به‌خۆیان ده‌ربكه‌ون و خۆیان له‌گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام كاتێك پیاو له‌پشت سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به‌یه‌كه‌كانی ئافره‌تان ده‌وه‌ستێ، ئه‌وا ئافره‌تان زووتر‌و زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.
زه‌وتكردنی مافی ئافره‌ت
د. نازناز محه‌مه‌د باسی دواكه‌وتوویی كه‌لتوری كوردی كردوو به‌هۆكاری زه‌وتكردنی مافه‌كانی ئافره‌تانی زانی‌و كۆتی داب‌و نه‌ریت‌و كه‌لتوری كوردی بونه‌ته به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر له‌به‌ده‌ستهێنانی مافی ئافره‌تان، كه‌لتوریش به‌ئاین‌و داب‌و نه‌ریت‌و....هتد. زانی به‌بێزاریه‌وه باسی له‌كه‌لتوری كوردی كرد كه‌لتوری به‌هۆكار زانی له بێ ده‌سه‌ڵاتی ئافره‌تان. باسی له‌وه كرد كه به‌درێژایی مێژوو هه‌تا كۆمه‌ڵگا پێكشه‌وتووه‌كانیش هه‌رده‌م ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان كه پیاوه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گیانی ئافره‌تان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز ئافره‌تان هه‌ڕه‌شه نیین بۆ سه‌ر گیانی پیاوان.
كێ له‌پشت ئافره‌تی سه‌ركه‌وتووه؟
د.نازناز محه‌مه‌د وتی ئه‌گه‌ر له‌رووی زانستییه‌وه سه‌رنج بده‌ینه كوتانی منداڵان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كوتان دژ به‌نه‌خۆشی سورێژه‌یه، هه‌مان ئه‌و ده‌رزیه‌یه كه به‌رگریه‌ك له‌له‌ش دا دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زه‌عیف تا ئاماده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه، كه‌واته ئافره‌تانیش پێویستیان به‌پیاوێكی دڵسۆز هه‌یه وه‌ك باوك و هاوسه‌ر و براو هتد. تا ئافره‌تان فێر بكات كێن ئه‌وانه‌ی مافیان لێ زه‌وت كردوونه‌و ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات، بۆیه گوتی: ده‌بێ ئه‌و كه‌سه دڵسۆزانه رێنیشانده‌ر و فریادڕه‌سی ئافره‌تان بن‌و پشتیان پێ ببه‌ستن. بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌م رۆڵه به‌دایكێكی دڵسۆز و میهره‌بان وا به‌ئاسانی بێته دی وئه‌و وتیشی: ئه‌سته‌مه بۆ منی دایك بتوانم كچه‌كه‌م له‌م هه‌ڕه‌شانه ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و تێی بگه‌یه‌نم هه‌ڕه‌شه‌كان چین. بۆیه ده‌بێ ئافره‌تان هه‌ر له‌خێزانه‌وه ئه‌م پشتگیری‌و سیقه‌یه له‌ناوخێزان دروست بكه‌ن بۆ ئافره‌تان، به‌پاڵپشتی پیاوان، چونكه گه‌ر رۆژانه یاسای نوێ له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێ‌و ڤیستیڤاڵ ساز بكه‌ن، به‌ڵام هیچی وه‌ك ئه‌وه نییه كه له‌خێزانه‌وه بڕوا به‌خۆبوون بۆ ئافره‌تان دروست بكه‌ین و رۆڵی خێزانی له‌م رووه به‌گرنگ و به بایه‌خ زانی.
خێزان‌و باخچه‌ی ساوایان‌و قوتابخانه
د.نازناز گوتی: له‌ژینگه‌ی قوتابخانه‌و فۆرمی دروستكردنی جۆری قوتابخانه‌كه و بایه‌خدان به‌و چالاكییانه‌ی كه كچان بڕوا به‌خۆیان دروست ده‌بن، بۆیه زۆر جاران كچان له‌م گۆڕه‌پانانه زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌ون‌و وه‌ك له‌خێزان، چونكه زۆر جاران به‌هۆی ناهۆشیاری خێزانه‌كانیان توانای كچان خه‌فه ده‌بێت، به‌ڵام كه‌سه‌یری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌بینین ( 50 تا 60 ) قوتابی له پۆڵێكدا كۆكراونه‌ته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نها كچان بگره بۆ كوڕانیش زه‌حمه‌ت ده‌بێ توانا‌و به‌هره‌ی به‌دیار كه‌وێت بۆیه په‌روه‌رده سیسته‌می قوتابخانه‌ی زۆر به‌گرنگ زانی به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تان گوتی: تاكه شوێن بۆ كچان تا ته‌مه‌نی (18) ساڵی قوتابخانه‌یه‌كه تیایدا هه‌ست به كه‌سایه‌تی خۆیان بكه‌ن، بۆ گرنگه له قوتابخانه باشترین پڕۆگرام و مۆدرێنترین مامۆستا‌و كه‌ره‌سته‌یان بۆ دابین كرێت به‌هه‌موو شێوازێك هان بدرێن تا كچان له‌م ناوه‌ندانه خۆیان بدۆزنه‌وه بۆیه قوتابخانه‌ی به‌شوێنی گۆڕان به‌تایبه‌تی بۆ كچان زانی‌وهانی كچانی دا بخوێنن، به‌ڵام د. نازناز محه‌مه‌د بێزاری خۆی ده‌ڕبری له‌به‌رامبه‌ر پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه سه‌رده‌میانه نییه، هه‌روه‌ها داوای گۆڕانی كرد له مامۆستایان و گوتی كاتی زۆرمان ده‌وێ تا مامۆستاكانیش هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌كانی تابگۆڕێت له‌رووی عه‌قڵیه‌ته‌وه.
بۆ كچان ده‌یانه‌وێ ببنه مامۆستا؟
د. نازناز محه‌مه‌د گوتی: زۆربه‌ی خێزانه‌كان ده‌یانه‌وێ كچه‌كانیان ببن به مامۆستا، چونكه پێیان وایه ئه‌ركی مامۆستایه‌تی تاڕاده‌یه‌ك ئاسانه و پشووی زۆر تێدایه، وكاته‌كه‌ی كه‌مه بۆیه گوتی مامۆستایه‌تی ئه‌ركی دووه‌مه بۆ ئافره‌تان ئه‌ركی یه‌كه‌م دایكایه‌تییه، چونكه ئافره‌ت له‌زاتی خۆی په‌روه‌رده‌یه، دروستكه‌ری مرۆڤه له‌پێگه‌یاندن، بۆیه ده‌بێت مامۆستا بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكات عه‌شقی له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌ی هه‌بێت، ده‌بێت قوتابخانه و لێبكرێت مامۆستا‌و قوتابی به جۆرێك تێكه‌ڵاوین كه‌به‌یانی تا ئێواره به‌یه‌كه‌وه ده‌بین و كاریگه‌ریان له‌سه‌ریه‌كتر بێت.
د. نازناز محه‌مه‌د گله‌یی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت كرد كه، مامۆستایان ئافره‌ت له‌پاڵ مامۆستایه‌تیان له‌سه‌ر شانه كه‌دایكایه‌تیه، به‌ڵام نه‌بوونی دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان‌و قوتابخانه‌كان گرفتی گه‌وره‌ن بۆیان بۆیه ناچار ده‌بن داوای مۆڵه‌تی دایكایه‌تی بكات‌و هه‌وڵده‌دات راپۆرتی پزیشكی ئاماده بكات تا له‌ده‌وامی مامۆستایه‌تی دروبكه‌وێته‌وه به‌مجۆره به‌ساڵێك دایكایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگا داده‌برێت.
زۆری منداڵ له‌ناوخێزاندا
د. نازناز محه‌مه‌د گوتی: ئه‌گه‌رچی له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیش له‌به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌م پێشنیازه‌م كردووه كه ئێمه وه چه‌نانه‌وه دیاری بكه‌ین، چونكه هه‌ر قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه دروست ده‌كرێت ده‌وترێت ئه‌زمه‌ی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌مان هه‌یه، چونكه ناكرێت به‌م ژماره زۆره‌ی دایك‌و منداڵ دروست ده‌كات كه به‌س ژماره‌یه‌ك نه‌ك چڵۆنایه‌تی ئه‌م گۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و به‌هاو چه‌رخ بوون بڕوات، بۆیه ئافره‌تانی به‌زه‌ره‌رمه‌ندزانی له‌وه‌ی كه‌له‌وه چه‌نانه‌وه وریانین، چونكه گوتی تووشی نه‌زیفێكی جه‌سته‌ی دابڕان له‌كۆمه‌ڵگا له‌وكاره‌و له‌وپیشه‌یی هه‌یه‌تی، بۆیه حه‌قه لێژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ئافره‌تان رێكخراوه‌كان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، د. نازناز محه‌مه‌د ئه‌م بیانوانه‌ی به‌تاڵكرده‌وه كه گوایه ئاینی ئیسلام رێگری وه چه‌نانه‌وه به‌حرام ده‌زانی‌و یان به‌وه‌ی كه ئێمه میلله‌تێكین گوایه ئه‌نفال كراوین نابێ وه چه‌نانه‌وه دیاری بكه‌ین ئه‌مه‌ش له‌روانگه‌ی رووحی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌م بیانوانه هیچ كاریگه‌ریان نیه‌و بیانوی لاوازن‌و بۆ دابینكردنی وه‌چه‌نانه‌وه.
د.نازناز گووتی ئێمه میلله‌تێكن به‌ژماره هه‌موو شتێكمان زۆره مرۆڤ ، بڕی نه‌وت، وه‌زیر، شاخ وداخ، به‌ڵام ئایا كوالیتی مرۆڤی باشمان هه‌یه تاببینه به‌رێوه‌به‌ری باش، مامۆستای باش ، ئه‌ندازیاری باش تاهه‌موو رۆژێ هه‌ناوی شه‌قامه‌كانمان هه‌ڵنه‌درێ، ئێمه تاچه‌ند كارمان له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه كردووه، ئه‌و گوتی پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كار له‌سه‌ر مرۆڤ سازی بكه‌ین و چۆن مرۆڤه‌كان دروست بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به ته‌نزیمی خێزانه‌وه دروست ده‌بێت.
كچان و رۆڵی زانكۆ :
د.نازناز محه‌مه‌د گوتی له‌زانكۆكانیش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كچان ده‌خوێنن كه‌كۆی 48%ی قوتابی‌وخوێندكاره‌كان پێك دێنن ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی گونجاوه، به‌ڵام به‌كام كوالێت، ئه‌و گوتی بۆماوه‌ی ده ساڵ مامۆستای زانكۆ بووم، به‌ڵام چوار كچی سه‌ربه‌ست وبڕوا به‌خۆم نه‌دۆزیه‌وه كه جگه له ئاماده‌كردنی وانه‌كانی خۆی بتوانێ ته‌جاوزی بابه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ی بكات تا له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه ئاماده‌یی هه‌بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یان كوڕمان زۆر به‌ئاسانی له‌م بواره تێگه‌یاند ئه‌و گله‌یی له‌كچان كرد‌و گوتی بۆچی ئه‌م ره‌غبه‌ته له‌لایه‌ن كچان كوژراوه‌و وانییه، ئه‌و رۆڵی زانكۆی گه‌رانده‌وه بۆ دروست كردن و پێگه‌یاندنی كچان به‌ڵام به‌داخه‌وه، كچان له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه هیچ سوود له زانكۆ نابینن بۆیه جگه له‌خوێندنی پرۆگرامه‌كانیان له‌چه‌ند مه‌لزه‌مه‌یه‌ك چیتر فێرنابن هه‌روه‌ها گله‌یی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆش كرد كه‌پۆستی سه‌رۆكی به‌شی سه‌رۆكی زانكۆ ناده‌ن به‌ئافره‌تان له‌كۆی(13) زانكۆ سه‌رۆك زانكۆیه‌ك ئافره‌ت نییه، ته‌نانه‌ت بۆرد‌و راگره‌كانیش هه‌ر پیاون.
رۆڵی مزگه‌وت وئافره‌تان:
د.نازناز محه‌مه‌د گوتی: دروست بوونی گیانی مزگه‌وت ده‌بێت پیاوبێت حوجره‌كانیش هه‌ر هه‌موو فقێ‌یه‌كان ده‌بێ بۆیه به‌درێژای كۆمه‌ڵگای ئێمه وایه هه‌رچی هه‌مانه له‌خه‌لیفه‌كان و ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامیان له‌رووی حكومرانی به‌رێوه‌بردووه هه‌ر هه‌مووی پیاوانن و ئوانیش رۆژی هه‌ینیش ده‌چن گوێ له‌مامۆستاكان ده‌گرن هه‌ر پیاوانن، بۆیه ده‌توانم بڵێم مزگه‌وت رۆڵێكی ئیجابی نه‌دیوه له‌پێگه‌یاندن و به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئافره‌تان. بۆیه داوای كرد ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌موسڵمان ده‌زانن باچاكسازی بكه‌ن كه‌ئافره‌تانیش ئاماده‌یان هه‌بێت له‌مزگه‌وته‌كان، ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان نیه و وه‌یاخود توند ره‌ونیه له‌سه‌ر موسلمانان با داوای له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌لمانی بكات كه‌رێگه نه‌درێت به‌مزگه‌وته‌كان توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان بڵاوبكرێته‌وه‌و دژی یاسای باری كه‌سیه‌تی بوه‌ستنه‌وه‌و به‌كافرو خوا نه‌ناسمان بزانن، هیواشی خواست مزگه‌وته‌كان شوێنێك بن، شوێنێكی خۆشه‌ویست بۆئافره‌تان و كۆمه‌ڵگاو ناوه‌ندێكی باش بێت بۆ پێگه‌یاندنی ئافره‌تان.