باوكی منداڵه شه‌هیده‌كه‌ی بناری قه‌ندیل: "ناكرێ مام جه‌لال وكاك مه‌سعود هه‌روا
بێده‌نگ بن وهیچ نه‌ڵێن
محه‌مه‌دچاوشین
دایك وباوكی ئه‌ومنداڵه ته‌مه‌ن یه‌كساڵ و نیوه‌ی كه له‌شه‌وی 10-3-2009 به‌هۆی
به‌ركه‌وتنی تۆپی هێزه‌كانی ئێرانه‌وه له‌بناری قه‌ندیل گیانی له‌ده‌ست دا داوا
له‌سه‌رۆك كۆماری عێراق وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه له‌ئاست
تۆپبارانه‌كانی ئێران هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و داواش ده‌كه‌ن ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ
ژیان وگوزه‌رانی ئاواره‌كانی قه‌ندیل بدۆزنه‌وه چونكه له‌ڕه‌وشێكی ناله‌باردا
ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
شه‌وی 10-3 ی ئه‌ومانگه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران گوندی (ڕه‌زگه)ی بناری
قه‌ندیل تۆپباران ده‌كات وله‌ئه‌نجامدا تۆپێك به‌رماڵی هاوڵاتی (عه‌لی حه‌مه‌د)
ته‌مه‌ن31 ساڵ ده‌كه‌وێت به‌وهۆیه‌شه‌وه خاوه‌ن ماڵ وخێزانه‌كه‌ی بریندارده‌بن و
منداڵه ته‌مه‌ن یه‌كساڵ ونیوه‌كه‌شی به‌ناوی (محه‌مه‌د عه‌لی) گیان له‌ده‌ست
ده‌دات.
عه‌لی حه‌مه‌د و خۆشی بایز دایك وباوكی ئه‌ومنداڵه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی
قه‌ڵادزێ له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان و ڕه‌وشی ته‌ندروستیان باشه.
له‌لێدوانێكدا بۆڕێگای كوردستان عه‌لی حه‌مه‌د وێڕای ئێدانه‌و شه‌رمه‌زاركردنی
ده‌ست درێژیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌رگونده‌كانی بناری قه‌ندیل
گوتی"حكومه‌تی ئێران به‌بیانوی بونی گه‌ریلاكانی(پژاك) گونده‌كانمان تۆپباران
ده‌كات ,به‌ڵام گه‌ریلاكان له‌به‌رزایی چیاكانن,كه‌چی ئێران تۆپبارنی ئێمه‌ده‌كات
وهه‌رئێمه‌ش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته سه‌رۆك كۆماری عراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و له‌هاوڵاتیه‌كانی خۆیان بپرسنه‌وه و گوتیشی" ئێمه
ئاواره‌بووین وماڵ و حاڵمان شێواوه ,ژیان وگوزه‌رانمان زۆرسه‌خته,سه‌رباری
ئه‌وه‌ش زیانی گیانیشمان به‌ركه‌وتووه, ناكرێ مام جه‌لال وكاك مه‌سعود هه‌روا
بێده‌نگ بن وهیچ نه‌ڵێن".
ئه‌وهاوڵاتیه‌ی بناری قه‌ندیل داواشی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وڕێكخراوه‌خێرخوازه‌كان كرد كه چاره‌سه‌رێكی گونجاوی ئه‌وخه‌ڵكه‌ئاواره‌بووه‌ی
گونده‌كانی بناری قه‌ندیل بكه‌ن و له‌ونه‌هامه‌تیه‌ی كه‌تێ ی كه‌وتوون ڕزگاریان
بكه‌ن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا دا ناوبراو وێڕای ئاماژه‌دان به وه‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی
خه‌باتی شاخدا گونده‌كانی بناری قه‌ندیل لانكه‌ی شۆڕش و پشت وپه‌نای پێشمه‌رگه‌بوون
به‌ڵام به‌رپرسانی ئێستای كورد لێیان ناپرسنه‌وه و توركیا‌و ئێرانیش به‌ئاره‌زوی
خۆیان ئه‌وناوچه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن وگوتی"ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ڕه‌وشی ژیان
وگوزه‌رانمان به‌وشێوه‌ی ئێستا ناله‌باره وله‌ژێرمه‌ترسی فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی سوپای
توركیا‌و تۆپبارانی ئێران داین به‌ڵام له‌ونێوه دا كه‌س بیرێك له‌چاره‌نووسی
ئه‌وخه‌ڵكه‌ی بناری قه‌ندیل ناكاته‌وه,ئایا ئاوا پاداشتی ئه‌وخه‌ڵكه‌ی بناری
قه‌ندیل ده‌ده‌نه‌وه؟ یا ئه‌وه‌تا پێمان بڵێن ئه‌وناوچه‌یه چۆَڵ كه‌ن وناتوانین
بتان پارێزین یان ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ورو به‌ر ڕێك بكه‌ون و ئه‌و
مه‌ترسیانه‌ش له‌كۆڵ ئێمه بكه‌نه‌وه و ڕزگارمان بكه‌ن".