له ناحیه‌ی ڕزگاری شاندێكی په‌رله‌مانی ئیسپانی و چه‌ند شاره‌زایه‌ك كه‌سوكاری
ئه‌نفالكراوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
شرین ئه‌مین
شاندێكی په‌رله‌مانی ئیسپانی و چه‌ندشاره‌زایه‌كی بواری ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێنوێنی
عادل حاجی محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له 14/ 3/ 2009 سه‌ردانی
ناحیه‌ی ڕزگارییان كرد‌و له نزیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له كه‌سوكارو پاشماوه‌ی قوربانیانی
ئه‌نفالیان به‌سه‌ر كرده‌وه، عادل حاجی محه‌مه‌د له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێگای
كوردستانی ڕاگه‌یاند :
ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری
ئه‌نفال كراوه‌كان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له بارودۆخ و ڕه‌وشی ژیان و
گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها زیاتر ئاگا‌داربوو‌نیان له‌كاره‌ساتی ئه‌نفاله، ئه‌و
ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هاتنی ئه‌و شانده كاركردنی
مه‌یدانییه له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له‌كاتی
كاره‌ساته‌كه‌دا ڕوویان داوه كه له ڕابردووش‌دا له‌سه‌ر كێشه‌ی كوردیان نووسیوه.
دواتریش هاوڕێ پێشڕه‌و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له كه‌سوكاری
ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان ووتی :
هاتنی ئه‌م شانده له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندی
چاك هاتوونه ته ناوچه‌كه تا له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوه‌كان
گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌و گرفته‌كانیان بزانن، ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك هاوكاریان بووین له كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و ئه‌و
زانیارییانه‌ی كه پێویستن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه
كه پێویسته ئه‌و شانده هاوكاری گه‌له‌كه‌مان بێت و بتوانن لای خۆیانه‌وه كار
له‌سه‌ر به‌جینۆساید ناساندنی بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
جێی ئاماژه‌یه سروه محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ڕزگاری ئاماده‌ی ئه‌و دیدار‌و
چاوپێكه‌وتنانه‌ی شاندی ئیسپانی بوون بۆ ناحیه‌كه.