به‌ڕێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئابووری ئیكۆ
رێگای کوردستان
له (11)ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، به‌به‌شداری چه‌ندین سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌مین
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی هاریكاری ئابووری (ئیكۆ) له شاری
تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا چۆنێتی په‌ره‌پێدانی هاوكارییه
ئابوورییه‌كان‌و ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌ندامه نوێیه‌كان تاوتوێكرا.
له لایه‌ن عیراقیشه‌وه مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف
به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی ئیكۆ كرد.
رێكخراوی ئیكۆ، رێكخراوێكی ناوچه‌ییه‌و له‌ساڵی (1985) دامه‌زراوه،سه‌ره‌تا هه‌ر
سێ وڵاتانی (ئێران‌و توركیا‌و پاكستان) ئه‌ندامبوون تێیدا، دوای هه‌ره‌سهێنانی
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت،ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه ئابوورییه گه‌یشتۆته
(10) وڵات كه ئه‌وانیش بریتین له (ئێران‌و پاكستان‌و توركیا‌و تاجیكستان‌و
ئه‌فغانستان‌و ئازه‌ربایجان‌و توركمانستان‌و قیرغستان‌و ئۆزباگستان)،كه
سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره به تایبه‌ت له بواری وزه‌یه‌یان له‌ده‌ستدایه‌و له‌گه‌ڵ
هه‌ر یه‌كه له ئه‌وروپا‌و كه‌نداو‌و روسیا‌و هندستان‌و چین سنوری هاوبه‌شیان
هه‌یه‌و رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئێكۆ له ساڵی (2007)دا
گه‌یشته 511)) ملیار دۆلار، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه ته‌نیا (30) ملیار دۆلار
تایبه‌ته به ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
چاودێرانی ئابووری له‌و بڕوایه‌دان كه هۆكاری سه‌ركه‌توونه‌بوونی ئه‌و رێكخراوه
نه‌بوونی كاریگه‌ری ئه‌وتۆی وه‌ك رێكخراوه هاوشێوه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
كه ئابووری وڵاتانی ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌یه یه‌كسان نیه‌و ئابووری ئه‌و
وڵاتانه له‌ده‌ست حكومه‌تدایه هاوكات كه‌رتی تایبه‌ت له‌و وڵاتانه ئه‌و هێز‌و
تواناییه‌ی نیه كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجی هاوكارییه
ئابوورییه‌كان، هه‌روه‌ها رێكخراوی هاریكاری ئابووری وه‌ك رێكخراوه هاوبه‌شه
ئابوورییه‌كانی تر كاریگه‌رییه‌كی زۆری كێشه سیاسیه‌كانی به‌سه‌ریدا زاڵه تا
راده‌یه‌ك كه زۆربه‌ی وته‌و وتاره‌كان كه له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه
پێشكه‌شده‌كرێت جه‌خت له‌سه‌ر ته‌وه‌ره سیاسیه‌كان ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و رێكخراوه‌یه له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان‌و
وه‌رگرتنی ئه‌ندامه نوێیه‌كاندایه‌و له‌و روه‌شه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی
ئێكۆ كه له تاران به‌ڕێوه‌چوو (مه‌نوچه‌هر موته‌كی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامبوونی عیراق له‌و رێكخراوه‌یه ده‌ربڕی.
هاوكات، (مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد) سه‌رۆك كۆماری ئیران كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات له وته‌یه‌كدا ئه‌و كۆنگره‌ی به‌گرنگ
زانی،كه‌تییدا جیهان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك
پێشنیازی بۆ رێكخراوه‌كه‌و به‌رنامه‌ی كاری كۆنگره‌كه خسته‌ڕوو كه دوو رۆژی
خایه‌ند، له‌ناویاندا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرێبه‌سته بازرگانییه دوو
لایه‌نه‌كان‌و كاركردن به‌یه‌ك دراوی یه‌كگرتوو بۆ وڵاتانی ئه‌ندام‌و كاركردنیش پێی
له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ‌و دامه‌زراندنی بانكی بازرگانی‌و گه‌شه‌پێدان تایبه‌ت
به‌وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئیكۆ،ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری
بارزگانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه له ئاست پێویستدا نییه‌و داوایكرد
ئه‌و قه‌باره‌یه زیاد بكرێت،وتیشی: (كۆبووینه‌ته‌وه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه
به‌تایبه‌ت له‌رووی ئابوورییه‌وه به‌پێی توانای رێكخراوی ئیكۆ،ئێمه خاوه‌ن
مێژوو‌و كه‌لتووریكی هاوبه‌شین)،بۆیه ده‌توانین رۆڵی باش ببینین له‌چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشانه‌و له‌و بواره‌شدا ئیكۆ خاوه‌ن توانایه‌كی تایبه‌ته بۆ هاریكاریكردنی
وڵاتانی ئه‌ندام.
هه‌ره‌وه‌ك ره‌خنه‌ی له‌سیستمی سه‌رمایه‌داری گرت كه‌به‌هۆیه‌وه (100) ساڵه مروڤ
له‌چوارچێوه‌یه‌كی كورتدا قه‌تیس كراوه‌و هه‌ژارییه‌كی زۆر له‌جیهان
بڵاوبووه‌ته‌وه‌و پاره‌ش له‌ده‌ستی كۆمه‌ڵیك خه‌لك كۆبووه‌ته‌وه،بۆیه ده‌بێت
رێكخراوه‌كه سیستمێكی ئابووری ئه‌وتۆ دابڕێژێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها
مرۆییه‌كان بێت‌و جێگه‌ی ئه‌م سیستمه ئابوورییه‌ی ئێستا بگرێته‌وه.
له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه‌دا،(عه‌بدولا گویل) سه‌رۆك كۆماری
توركیا به‌پێویستی زانی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخروای ئیكۆ كار بۆ چاره‌سه‌كردنی
قه‌یرانی دارایی جیهان بكه‌ن، وتیشی: ده‌بێت رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی بۆ سیستمی
ترانزێت ئیمزا بكرێت‌و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ش په‌ره‌یان پێبدرێت.
سه‌رۆكی توركیا راشیگه‌یاند:پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت‌و وه‌به‌رهه‌م هێنان په‌ره‌ی
پێبدرێت‌و هه‌ول َ بۆخۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان بدرێت.
رێكخراوی هاریكاری ئابووری (ئیكۆ) له ناوه‌راستی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی
رابردوو به‌ده‌ست پێشخه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی توركیا كۆچكردوو (تۆركۆت ئۆزال)
له‌نێوان ئه‌و وڵاته‌و ئیران‌و پاكستان دامه‌زرا‌و پاشان گه‌شه‌یه‌كی فراوانی
كردوه‌و هه‌ریه‌كه له (ئه‌فغانستان‌و ئازه‌ربایجان‌و قیرغیزستان‌و كازاخستان‌و
ئۆزباكستان‌و تاجیكستان‌و توركمانستان) تیایدا بون به‌ئه‌ندام‌و له‌م كۆنگره‌یه‌شدا
وڵاتانی عیراق‌و به‌حره‌ین‌و سوریا وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف به‌شداری ده‌یه‌مین
كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن.