له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆزدا خه‌ڵكانێكی زۆر روو له كڕینی جلوبه‌رگی
كورده‌واری ده‌كه‌ن
ئا: ئاریان ئه‌كره‌م
ده‌ستی كوڕێكی بچووكی گرتووه و كوڕێكی گه‌وره‌تریشی له ته‌نیش وه‌ستاوه، له
دووكانێكی به‌رامبه‌ر بازاڕی هاوچه‌رخی شاری هه‌ولێر وه‌ستاوه و خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی
جلوبه‌رگی ئاماده‌كراوی كوردییه بۆ منداڵه‌كانی، به كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ڵێت
"ئێستا یه‌كه‌و تاخمێك جلكی كوردیتان بۆ ده‌كڕم به‌س په‌له‌ی مه‌كه‌ن"، (كه‌ریم
سه‌لاح) وایووت، ئه‌و ته‌مه‌نی (33) ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێره،
دوو كوڕ و كچێكی هه‌یه، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته. ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌كه منداڵه‌كانی داوای كڕینی جلوبه‌رگی كوردی لێده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی
منداڵانێكی زۆر له گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كه‌یان كڕیویانه، هه‌روه‌كو وتی "خه‌ڵكێكی
زۆر له گه‌ڕه‌كی ئێمه جلی كوردیان بۆ منداڵه‌كانیان كڕیوه و منداڵه‌كانی منیش
حه‌زیان لێیه و داوایان كردووه منیش بۆیان ده‌كڕم"، وتیشی "ئێستا به‌هاره و
جه‌ژنی نه‌ورۆز دێت كه جه‌ژنی كوردانه بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م جلی كورده‌واری بۆ
منداڵه‌كانم بكڕم".
سیامه‌ند یه‌كێكه له‌و سه‌دان باوك و دایكانه‌ی كه به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و
جه‌ژنی نه‌ورۆز جلوبه‌رگی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كڕن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌رووبه‌ری هاتنی وه‌رزی به‌هار و چه‌ژنی نه‌ورۆز، كه
له‌گه‌ڵ خۆیدا دونیایه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ و ئاڵواڵا ده‌هێنێته ئاراوه و سروشت جوان
ده‌بێت، خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردن ده‌بن بۆ ئه‌و بۆنانه.
هه‌ر بۆیه ئێستا له شاری هه‌ولێر دیارده‌ی كڕینی جلوبه‌رگی كوردی و رووتێكردنی
خه‌ڵك بۆ پۆشینی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه تایبه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه، دیارده‌یه‌كی
به‌ربڵاوه، ئه‌وه‌ش كه‌سانێكی زۆر پێیان جوانه و داوای به‌ره‌وپێدان و
به‌رده‌وامبوونی ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك دووكان له بازاڕی قه‌یسه‌ری و به‌رامبه‌ر بازاڕی هاوچه‌خ و
ده‌ڵاڵخانه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر، گرنگییه‌كی زۆر به ئاماده‌كردنی
جلوبه‌رگی كورده‌وای بۆ منداڵان ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ دابینیكردنی ته‌واوی پێداویستی و
كه‌لوپه‌له‌كانی، وه‌كو كڵاو و جامانه و كڵاش و كه‌ڕك و شاڵ و پشتێن....هتد،
ئه‌وه‌ش واده‌كات ماندووبوونێكی زۆر بۆ خه‌ڵك بگێڕێته‌وه له به‌دوا گه‌ڕانی ئه‌و
كه‌لوپه‌لانه و كڕینیان.
(كاروان) دوكانداره جلوبه‌رگی كوردی ده‌فرۆشێت، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه
ماوه‌یه‌كه خه‌ڵكانێكی زۆر به‌تایبه‌تی منداڵان روویان له كڕینی جلوبه‌رگی كوردی
كردووه، هه‌روه‌كو وتی "دوو هه‌فته ده‌بێت خه‌ڵكێكی زۆر رانكوچۆغه‌ر و
كورته‌كوشه‌روار لۆ منداڵه‌كانیان ده‌كڕن، ئێمه‌ش هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانمان ئاماده
كردووه، تاوه‌كو خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ویستیان بیكڕن ناچار نه‌بن بچنه دووكانی دیكه و
ماندووبن".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه رانكوچۆغه‌ری ئاماده‌كراوی جیاجای هه‌یه، كه‌وا
هه‌ریه‌كه‌وه نرخی جیاوازی هه‌یه، له‌وانه "لۆ منداڵانی ته‌مه‌ن (9-12) ساڵ به
(15-20) هه‌زار دیناره، هه‌شه گرانتره، به‌س له‌وه هه‌رزانتر نییه، ته‌نها
ئه‌گه‌ر شه‌روار به ته‌نها ببات، كڵاش به (20) هه‌زاره، قه‌میس به (5)
هه‌زاره، پشتێن به (5) هه‌زاره، تاخمی ته‌واویش به (50) هه‌زاره". وتیشی ئه‌و
پاره‌یه گران نییه و خه‌ڵك به‌دڵخۆشییه‌وه ده‌یكڕن "ئه‌و پاره‌یه زۆر نییه و
خه‌ڵك زۆر مامه‌ڵه ناكه‌ن به‌دڵخۆشی ده‌یكڕن، چونكه ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان
رازی بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له‌كه‌یه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ناوبراو وتی "چه‌ند
ساڵه له‌وه‌ختی به‌هار و نه‌ورۆزدا خه‌ڵك روو له كڕینی جلوبه‌رگی كوردی ده‌كه‌ن".
بۆ پێشتر ئاماده‌كرنی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ش (كاروان) وتی "مانگی یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ
چه‌ند به‌رگدوورێك پێكهاتین كه به‌جومله رانكوچۆغه‌ر و كورته‌كوشه‌روارمان لۆ
بدوورێت، زۆرمان ئاماده‌كردووه و ده‌یفرۆشین".
ئه‌م دیارده‌یه زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان، به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ
ده‌گرێته‌وه، جگه له‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی منداڵاندا نییه، به‌ڵكو
له‌سه‌ر ئاستی گه‌نجان و به ته‌مه‌نه‌كانیشه.
ساماڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن (12) ساڵه، داوای رانكوچۆغه‌ری له باوكی كردووه، وتی
"حه‌زم له رانكوچۆغه‌ره و به بابم گۆتییه لۆم بكڕی، چونكه نه‌ورۆزێ ده‌چینه
سه‌یران ئه‌وجا له‌به‌ر ده‌كه‌م"، وتیشی كه منداڵانی كۆڵانه‌نكه‌یان و خزمه‌كانیان
كڕیویانه بۆیه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ برایه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت.
(خه‌نده سعید) قوتابی زانكۆیه، وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێكرد ساڵی پار تاخمێك جلی
كوردی جۆری پوله‌كه‌ی ره‌نگ سووری به (120) هه‌زار كڕیوه، ئێستاش ده‌یه‌وێت
تاخمێكی دیكه بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش وتی "هه‌موو ساڵێك له به‌هاران تاخمێكی نوێ
ده‌كڕم، چونكه ده‌چینه له‌گه‌ڵ قوتابیانی كولێژ و له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ش سه‌یران،
منیش حه‌زم له جلی تازه‌یه". ناوبراو به‌دڵخۆشییه‌وه وتی "له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
ده‌سته‌خوشكه‌كانم رێككه‌وتووین و بڕیارمانداوه كه هه‌ریه‌كه‌مان تاخمێك جلی
كوردی تازه بكڕین و له سه‌یران له‌به‌ری بكه‌ین". خه‌نده وتی كه هه‌رچه‌نده
ئه‌وان قوتابین و پاره‌یان كه‌مه، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه باوكی گفتی پێداوه
پاره‌ی بداتێ بۆ كڕینی جلوبه‌رگ، وتیشی "سه‌یران به جلوبه‌رگی پوله‌كه‌ی و
بریقه‌وباقی كچان جوانه، بۆیه چه‌ندی پاره بۆ سه‌رف بكه‌ی هه‌ر كه‌مه"
ئه‌و ره‌وشه‌ی كچان شتێكی نامۆ نییه له‌لای كوڕاندا، به‌ڵكو ئه‌وانیش به‌هه‌مان
شێوه‌ی كچان خه‌ریكی كڕینی جلوبه‌رگی كوردین، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر له‌لای
به‌رگدووره‌كان به‌درووین ده‌ده‌ن.
(ئیلهام محمه‌د) كه مامۆستایه له یه‌كێك له‌گونده‌كان وتی "جلی كوردی جوانه،
به‌ڵام ئێستا دوورینی ئه‌وه‌نده سه‌یر ده‌كری وه‌ك به‌دله‌ی بوك و حه‌فله وایه"،
ئه‌و وتی: كه‌وا جل‌و به‌رگی كوردی ئه‌و دوورینه فۆلكلۆر و مۆركه كورده‌وارییه‌ی
پێوه‌نه‌ماوه.
(نازم خه‌یات) له قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دووكانی به‌رگدرووی هه‌یه، جه‌ختی له‌وه
كرده‌وه كه هه‌موو ساڵێك له‌وكاتانه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی كاته‌كانی دیكه
خه‌ڵكانێكی زۆر جلوبه‌رگی كوردی به درووین ده‌ده‌ن. وتیشی "نرخی به‌رگدرووین
هه‌رزانه، رانكوچۆغه‌ر به (25) هه‌زار و كورته‌ك و شه‌رواریش به (35) هه‌زار
ده‌درووین".
(یاسین) دووكانی قوماش فرۆشی له بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر هه‌یه، ئه‌و كه
بۆ كڕیارێك خه‌ریكی بڕینی قوماشێك بوو، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ماوه‌یه‌كه
خه‌ڵكانێكی زۆر قوماش بۆ جلوبه‌رگی كوردی و بۆ پانتۆلیش ده‌به‌ن، به‌ڵام زیاتر بۆ
جلوبه‌رگی كوردی ده‌به‌ن"، وتیشی "ئێستا قوماش فرۆشتن بازاڕی باشتر بوو وه‌ك له
مانگێك پێش ئێستا به‌تایبه‌تی قوماشی (سینی-ئیتاڵی) كه نرخه‌كه‌ی (17) هه‌زاره و
قوماشی ساف (سینی) نرخه‌كه‌ی (13) هه‌زاره".
به‌مشێوه‌یه ساڵانێكه كاتێك به‌هار و نه‌ورۆز دێت خه‌ڵكانێكی زۆر له هه‌ردوو
ره‌گه‌زه‌وه خه‌ریكی كڕین و به راداندانی جلوبه‌رگی كوردین، ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌ی
جوانه و شوناسی مرۆڤی كوردی زیاتر ده‌رده‌خات.