پلان دانه‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی بالی كوژرا
ئه‌مڕۆ (سوسیلو بامبانخ)ی سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی دژه تیرۆری ئه‌نده‌نوسی له شه‌ڕ‌و پێكدادانێكی چه‌كداریدا له دورگه‌ی جاوا توانیویانه به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كانی دورگه‌ی بالی (دولماتین)و دوو له یاریده‌ده‌ره‌كانی بكوژن.
ئه‌مه‌و (دولماتین) یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌نده‌نوسی له ساڵی (2002)دا پلان داڕێژه‌ری كرده‌یه‌كی تیرۆرستی بووه له دورگه‌ی بالی ئه‌نده‌نوسی كه له ئاكامیدا زیاتر له (200) كه‌س بونه قوربانی.
جێگای ئاماژه‌یه (دولماتین) به‌رپرسی رێكخراوی قاعیده‌ی بووه له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكا‌و ئه‌نده‌نوسیا‌و فلیپین داواكرا‌و بوو له ساڵانی (2000 تا 2002) به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌بوسیان له فلیپین بووه.