باراك ئۆباما نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك كرد
له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رزگار عه‌لی پێشوازی كرد له هه‌ریه‌ك له غابرییل ئیسكۆبار سه‌رۆكی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه له كه‌ركوك و باڵیۆزی ئه‌مریكا له كه‌ركوك له‌لایی خۆیانه‌وه بروسكه‌ی پیرۆزبای سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئاراسته‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك كرد به‌رامبه‌ر به شداری كردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی 2010، وهیوای سه‌ركه‌وتنی خواست بۆ هه‌مو قه‌واره سیاسێكان له هه‌ڵبژاردن .
دواتر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رزگار عه‌لی رایگه‌یاند رێژه‌ی به‌شداربوان له كه‌ركوك زۆر دڵگیر بوو له‌چاو پارێزگاكانی تری عێراق، وئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌ركوك بشێوینن، چونكه پارێزگای كه‌ركوك پارێزگای برایه‌تیه و ئارامه له‌لایه‌ن باری ئاسایشه‌وه وهه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌شداربونی هاولاتیان ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان بدركێنن و پاڵپشتی كاری سیاسی بن له شاره‌كه .