كرێكارانی بۆتان مانده‌گرن
سه‌ندیكای كرێكارانی بۆتانی رایگه‌یاند كه به‌یانی 11ی ئازار گه‌وره‌ترین مانگرتن له سه‌رتاسه‌ری وڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت كه تایبه‌ته به كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی دارایی بۆ رزگاركردنی وڵات له‌م كێشه ئابورییه‌ی تێیكه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تیش دامه‌زراندن له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت راگیراوه‌و كرێی كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌رانیش كه‌م كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆرج بایاندریۆی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی بۆتان له واشنتۆن له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی بۆ هه‌وڵه‌كانی كه ده‌یدات بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری‌و رزگاربوون له‌و قه‌رزانه‌ی كه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كۆبۆته‌وه.