ریزبه‌ندی كاری به‌نكه‌كانی تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌نكی ناوه‌ندییه‌وه بڵاوكرایه‌وه
به‌نكی ناوه‌ندی عێراقی رێزبه‌ندی به‌نكه‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی جۆر وباشی كاری ئه‌و به‌نكانه، به‌پێی سیسته‌می "كاملز"ی ئه‌مریكی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنیان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئابووری بازاڕ و شێوازی مامڵه‌كردنیان.
له‌و رێزبه‌نده‌دا نۆ به‌نك توانیای نمره‌ی " زۆرباش" به‌ده‌ست بهێنن و13 به‌نكی تر نمره‌ی "باش" به‌ده‌ست بهێنن له‌كۆی 27 به‌نكی تایبه‌ت كه خراوه‌ته ریزبه‌ندی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق.
له‌یه‌كه‌مین ئه‌و ریزبه‌نده‌دا به‌نكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وه‌به‌رهێنان " الشرق الأوسط للأستثمار" پله یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن له‌شێوازی كاركردن ومامڵه‌كردنیدا، وله‌دوای ئه‌ویش "الأئتمان العراقي"وله‌هه‌مان رێزبه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌نكی كوردستان نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ربه‌رهێنان به پله نۆیه‌م هات به ژماره "زۆر باش" 2C، واته سێیم خشته‌ی زۆرباش.
ئه‌و رێزبه‌نده‌ش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ چاودێری خه‌رج ودڵنیایی له‌به‌نكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌نجامدراوه و له‌ماوه‌ی 31 كانونی یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ری) 2008 تاوه كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بووه وئه‌مرۆ خشته‌ی ئه‌و ریزبه‌نده له‌به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوبرا بڵاوكرایه‌وه.