پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مێژوونووسی گه‌وره میخائیل لازاریف
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی دڵته‌زێنی كۆچی دواییكردنی مێژوونووسی گه‌وره‌ی جیهان ( میخائیل لازاریف ) مان بیست , به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاراسنه‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م مێژوونوسانی جیهان ده‌كه‌ین .
لازاریف ئه‌و كه‌ڵه نووسه‌ر و رۆشنبیره گه‌وره‌یه‌بوو كه گیانی نێونه‌ته‌وه‌یی و راستگۆیی به‌ته‌واوه‌تی له به‌رهه‌مه مێژووییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ببوو , دوور له تێروانینی ئایدیۆلۆژی و سیاسی له‌و بواره‌دا داهێنانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا , هه‌روه‌ها له نووسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌لی كوردیشدا به‌شاكاری گه‌وره چه‌ندین رووبه‌ری تاریكی ئه‌و مێژووه‌ی رووناككرده‌وه و به به‌ڵگه‌نامه‌وه ده‌یان به‌سه‌رهات و چیرۆكی واقیعی گه‌له‌كه‌مانی له فه‌وتان رزگاركرد .
هه‌ربۆیه‌ش حزبی شیوعی كوردستان و تێكڕای گه‌له‌كه‌مان ناوی لازاریف تا هه‌تایه به‌زیندوویی راده‌گرێت .
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
10- 3- 2010