ده‌ستگیركردنی ئافره‌تێك به‌تۆمه‌تى تیرۆر
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌وه‌ی كاری بۆ رێكخستنی " سیخور و تیرۆریستانی" ئه‌مریكا كردووه له‌ئافره‌ت وپیاو له ئه‌وروپا وئاسیا.
پێبینی ده‌كرێت به‌وه‌ی كۆلین لاروز ته‌مه‌ن 57 ساڵ، دانیشتووی ناوچه‌ی فلادلفیای ویلایه‌تی به‌نسلڤانیا ساڵی 2009 هاریكاری مادی تیرۆری كردبێت، جگه له‌هاوكاری لوجیستی و هاریكاری رێكخستن له‌رێگی ناسنامه‌و مرۆڤ، كه ببێته هۆی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌به‌رژه‌وه‌ندیكانی ئه‌مریكا له‌كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها وه‌رزاره‌تی داد ئه‌مریكی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند تۆمه‌ته‌كان بریتین له‌وه‌ی كاری " خۆكوژی" ئه‌نجامبدرێت وپاره كۆكردنه‌وه وبازدان به‌سه‌ر یاسای كۆچكردن له‌رێگه‌ی ژنهێنانی ساخته، وكۆكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی جۆراوجۆر وزیاتر له‌چه‌ند پاسپۆرتێك.
لاروز كه مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئه‌كتۆبه‌ر) ده‌ستگیركرا به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ پیاوان وئافره‌تان له چه‌ند وڵاتێك ورازی بوون به‌شووكردنی به‌كه‌سێك له‌سوید بۆ ئه‌وه‌ی كاری كوشتن له‌و وڵاته ئه‌نجامبدات، هه‌رچه‌ند سه‌رچاوه‌كان ناوی كه‌سی ئامانجیان ئاشكرا نه‌كردووه.
له‌رێگه‌ی ئاشكرا بوونی پۆسته ئه‌لیكترۆنیه‌كانی به‌ناوی "جیهاد" بڵاویكردۆته‌وه كه‌ده‌یه‌وێت "شه‌هید"ببێت له‌رێگه‌ی كاری خۆكوژیه‌وه وئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه " سروشتی له‌شی رێگه‌ی" پێداوه به‌ئازادی بسورێته‌وه له‌نێو وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش كاره‌كانی ئاسانتر ده‌كات.
تۆمه‌تێكی تر كه ئاراسته‌ی كراوه ئه‌ویش درۆكردنه له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدراڵی له ته‌مووز (یۆلیۆ)ی رابردوو، كه نكۆڵی له‌ناردنی هه‌ر پۆسته‌یه‌كی تیرۆریستی ڕه‌وانه كردبێت و هیچ كاتێك ناوی "الجهاد"ی به‌كارنه‌هێناوه.
داوكاری گشتی ئه‌مریكی مایكل لیفی رایگه‌یاند كه ئه‌مه ئه‌و ئاراسته‌یه نیشان ده‌دات كه تیرۆریستان تاچه‌ند ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ئه‌مریكی رێكبخه‌ن بۆریزه‌كانی نێو گروپه‌كانی خۆیان.