توركیا بۆندێكی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت
له‌یه‌كێك له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌عێراق، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی توركی ( تباو) توانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی باشووری عێراقی له‌كێلگه‌كانی رومیله به‌ده‌ست هێنا.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی بڵاویكردۆته‌وه كۆمپانیای توركی بۆنده‌كه‌ی به‌كردنه‌وه‌ی 45 بیری له كێلگه‌ی رومیله بردۆته‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای به‌سرا، كوژمه‌كه‌ی ده‌گاته 318 ملیۆن دۆلار.
ئه‌و به‌رپرسه‌ش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند به بوونی 56 بیری تر له‌و كێڵگه‌یه چه‌ندین كۆمپیانیای بیانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن وبه‌شداری كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن له‌ئاینده‌دا.
هه‌مان كۆمپانیا له‌كۆتایی ساڵی پار بۆندێكێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی برده‌وه له‌كێڵگه‌كانی به‌دره له‌باشووری پارێزگای واست، به‌هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "گابروم"ی روسی و "كۆجاس"ی كۆریای باشووری و "بیتروناس"ی مالیزی.
یه‌ده‌كی نه‌وتی به‌دره ده‌گاته 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، وله‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی چه‌ندین بۆندی دایه كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مهێنانی وبوژانه‌وه بكه‌ن له‌و كه‌ره‌ته گرینگه‌ی عێراقدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری عێراق له‌ئاینده‌دا.