بەشی(١٩)
مـەلا سـەدۆی سەگباب
گێلەفەقێ، هێشتا خۆت و مەلا قادەی قۆشمەچی و پشتەی پشتە مل پان، لەسەر ئەو لۆژیکە تڕکەن و قەناعەتە حیزەتانن کە ڕووداوە سروشتییەکان هەمووی غەزەبی اللەیە؟
کوڕم، بە درێژایی تەمەنی مرۆڤایەتی و گەردوون و ژیان، لە هەموو سەردەمێکدا کارەساتە سروشتییەکان لەسەر زەوی هەبوونە و زەوی لەرزە و بوومەلەرزەی بەهێز و وێرانکەر ڕوویانداوە. یانی بەو لۆژیکە نزمەی ئێوەی مەلای نەزان و فەقێی گێل بێت، لە چاخی دایناسۆرەکانیش بوومەلەرزە و کارەساتی سروشتی بەهێز هەبووە و خودا غەزەبی لە داینەسۆرەکان گرتووە؟
کوڕە ئێوە چین دەم لە هەموو شتێک و بابەتێک دەژەنن؟
هەی فەقێ و زانای بوومەلەرزە و پسپۆڕی بواری جندۆکەناسی هاهاها.
کوڕە شێتم دەکەن ئێوە؟
فەقێی کلاو حیز، لۆ خاتری خودای، بابەتی جیۆلۆجی و کەشناسی و زانستی گەردوونناسی، کەینێ ئیشی مەلای نەخوێندەوار و فەقێی گێلە؟
بە ئێزدانی مەزن سوێند، شتێکم لە دەست بێت، هەر مەلا و فەقێیەک، جگە لە باسی ئادابی تارەت و چۆنییەتی چوونە تەوالێت و ئەتەکێتی جیماع کردن لەگەڵ چوارژنان و خۆ ئامادەکردن لۆ حۆری و غیلمانی بەهەشتێ، خۆیان لەیەک بابەتیتر هەڵقورتێنن، زمان و کلکیان دەبڕم.
هەرچەندە من وەکو مەلا و فەقێیان باوەڕم بە کلک بڕین و سەربڕین و دەست بڕین و شت نییە، بەڵام لێرە دەیبڕم.
کەرە بەسیکەن و واز لەو گەمژییه بێنن. ئەنگۆ مەلا و فەقێ، وەڵاهی ئابڕووی زانست و دینیشتان بردییە.
کاکە کەی بوومەلەرزە هۆکارەکانی کفر و زینا و خراپی مرۆڤەکانە؟!
بوومەلەرزە پەیوەندی بە گۆڕانی جیۆلۆجی و بە جۆگرافیاوە هەیە. جاری واشە، هەڵە و دەستی مرۆڤەکان خۆی تێدایە.
بۆ نموونە: دروستکردنی بەنداو و لێدانی بیری قوڵی نەوت.
ئینجا بۆ زانیاری تۆ و مەلا پشتەی نەخوێندەوار، لە ژاپۆن بوومەلەرزەی وا ڕوو دەدات، هەزار جار هێندەی ئەوەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، و سوریا و تورکیا بەهێز.
بەڵام لەویا تاوەر و بیناکان بە کوالێتێکی پۆلاین و باش و بە شێوەیەکی ئەندازەیی باش دروستکراون و وەک ئەوەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، و تورکیا و سوریا بە پوخڵەواتی دروست نەکراون. بۆیە بە کەمترین زیانی گیانی و مادی کۆتاییان دێت.
گێلەفەقێ با بەتوو و مەلا پشتەی هاوئاوازت بڵێم:(گەر خانووەکەت لە دەوار و خێمە بێت ڕەشەبا دەبێتە ئافەت و غەزەبی خودا بۆت، لانەکەت دەشێوێنێت، بێ ماڵت دەکات بەڵام کاتێک دێیت لە ڕەشەبا و سروشتەکەی تێدەگەیت، ئیدی خانوو لە چادر و خێمە دروست ناکەیت، لەخشت و قوڕ دروستی دەکەیت، ئەوسا ڕەشەبا نەک هەر غەزەب و مەینەتی و ماڵوێرانی نییە، دەبێتە سروە و بای شەماڵیش بۆت. ئەم باسە بۆ بومەلەرزەش ڕاستە، تەماشای جیاوازی ژاپۆن و تورکیا بکە.(٭)
دونێ کومێنتەکی مەلا قادەی قۆشمەچیشم بینی، لە کۆمێنتەکە گووی دەخوارد و دەیگوت ئیمانداران، ئەو بوومەلەرزەیە: بۆ خراپەکاران غەزەبە و بۆ چاکەکاران ڕەحمەتە و شەهیدیان پێ ئەبەخشێ و بۆ بێ ئاگایانیش وشیارکردنەوە و ترساندنە.
قَالَ شَيْخُ الإِسْلاَمِ ابْنُ تَيْمِيَّةَ -رَحِمَهُ اللهُ-: فی مجموع الفتاوى: موجەلەد و سەفحە ٢٦٤/٢٤].ئەوەندە
«وَالزَّلاَزِلُ مِنَ الآيَاتِ الَّتِي يُخَوِّفُ اللهُ بِهَا عِبَادَهُ، كَمَا يُخَوِّفُهُمْ بِالْكُسُوفِ وَغَيْرِهِ».
کوڕە هەی خۆت و شێخولئیسلامت داوەشێن هەزارجاری.
کوڕە وەکی ناڵێن شێخولئیسلام، شێخولئیسلام، ڕێک ئەمن ئیمان لە کەللەمدا نامینێت.
شێخ محەمەدی خاڵ ڕۆ، شێخ سەعیدی پیرانم ڕۆ. شێخ ئەحمەی بارزان و شێخایەتیم ڕۆ.
شێخولجەهالەت، شێخولخەرەفاندن، شێخولجاشاندن.
کوڕم دەزانی ئەو شێخولئیسلامەی توو و مەلاقادەی قۆشمەچی جاشبوو؟
شێخوجەهالەت و جاشی عارەب و باوکی تیرۆر، کە بە ڕەگەز کوردە و خەڵکی شارەزوورە. فەڕەنگ بابەی دەڵێت:قسەکردن بە غەیری زمانی عارەبان مەکروهە ! ڕیوایەتەکی درۆ و دەلەسەی بنەمالەی ئومەوییەکانیش لۆ چەسپاندنی تەعریب و پشتڕاسکردنەوەی جاشایەتی و درۆیەکەی دێنتەوە و دەڵێت(من يحسن أن يتکلم بالعربية فلا يتکلم بالعجمية، فإنه يورث النفاق).
واتە: هەرچی دەزانیت بە زمانی عارەبان قسەی بکات، ئەوا با بە زمانی عەجەمان قسەی نەکات، چونکە دوو ڕوویی بەرهەم دێنێت!
ئاخ گێلەفەقێ،
ئێمە هەر بەوە ماڵمان وێرانـە
کـلـکـی تەورەکە لقی خۆمانـە
دەک گۆڕت پڕ نووربێت پیرەمێردی مەزن.
وەرە سەیرکە ئەو ئیبنولجاشەی عارەبان، لە دوای مەلایەکی وەکوو تۆ مونەوەر و شاعیر و نووسەر و کوردپەروەر، چۆن بووەتە ستایلی دینداری کورد، و شێخی کوردە بۆرەی باشوور و ئەقڵی مێگەڵی کوردی لاقەکرووە!
ئەوشێخەی تیورسەنی توندئاژۆیی، چۆن نەزانانە دەڵێت:
(موسوڵمان نابێت بە غەیری زمانی عەرەبی قسە بکات، مەگەر بۆ پێویستیەک بێت.(٭)
کوڕم جاران مەلا سەدروڵڵا هەبوو، لەتوو و مەلا پشتەی زۆرکەرتربوو. مەلا سەدۆی بێ ئەستۆپ دەڵێم، دەزانی چی دەگوت؟
:موسوڵمانان، وڵڵاهی باوەڕ بەو کەشناسی و شتەنەکەن، کەس نایزانێت کەی دەبارێت و نابارێت. باران و تەرزە و بەفر و هەموو شتەک بە دەستی اللەیه و خودا حەزی لێ بێت کەستەک و قەرسەقوڵی کەریش دەبارێنێت.. ئیماندارینە پەیامبەر دەڵێت:گەر ئەو جوولەکانە گوتیان بەیانی باران دەبارێت، بەیانی فیعلەن، قسەی جولەکەکان ڕاست دەرچوو و بینیتان باران دەبارێت و لافاو هەستا، هەر باوەڕ مەکەن و بڵێن: وەڵڵاهی درۆیە!
وای لەو مەلا مێشک کەرانییەی. لای مەلا سەدروڵڵای، مەلاسەدۆی سەگباب، بشفڕێت هەر بزنە.
گێلەفەقێ، ئەو مەلا سەدۆیه زۆر زمان درێژ و نەخوێندەوارەکی زۆر بە قووەت بوو و بەردەوام بە بێ دەرپێ و بەپێ خاوسی و بێ ئەستۆپ، دەکەوتە ناو مەزوعان و بێ ڕێزی بە زانست دەکرد و هێرشی دەکردەسەر زانایان.
وەڵڵاهی درۆی وا خوڕافی دەکرد، ئەو گێلەفەقێیەی ئێمە و نێرەکەرەکەی ماڵی کەریمۆکە ماڵی خێڵانیت لێگرێ بدابایە.
دەیگوت:ئیماندارینە کاتێک ڕەشەبا دەستپێدەکات، ئەوە هەردووک ئەستێرەی (لەیل و مەجنون) لە ئاسمانێ دەیانەوێ بگەن بە یەک، اللە سوبحانە وەتەعالا، ڕێگرییان لێدەکات و تووڕە دەبێت و دەیکات بە زریان و ڕەشەبا، تا چاو چاو نەبینێت و ئەو لەیل و مەجنونەی کە بوونەتە دوو ئەستێرە، چاویان پڕی تەپ و تۆز بێت و نەتوانن یەکتری ببینن و بگەن بە یەک.
بەهۆی درۆ قۆڕەکانی ئەو مەلا سەدۆ سەرک ئەستوورەی، نیوەی پیرەژنی گوندی دەیانگوت دەستمان موبارەک و بە تفەڕک بووە.
دەزانی چۆن گێلەفەقێ؟
مەلا سەدۆ دەیگۆت:هەرکاتێک زەوی لەرزە ڕوویدا، هەر ژنێکی بە تەمەن دەستی لە زەوی بخشنێت و سێ جار بڵێت:ئللاهومە سەللی عەلا سەیدینا موحەمەد، دەستی دەبێت بە تفەڕک و بەسەر هەر نەخۆشییەکی پێستی لە نموونەی (بیرۆ)ی دابێنێت، یەکسەر چاک دەبیتەوە.
ئەو مەلا سەدۆ سەگبابەی بەردەوام پەلاماری زانستی دەدا و جوێنی بە کەشناسان دەدا و تەکفیری دەکردن و هەموو مێگەڵی لێکردبوون بە دووژمن، و مەڕە بێ مێشکەکانی ژێردەست و هەواداری خۆی لە دژ پەمپ و هاندەدان، دواتر کە بینی وڵاتانی پێشکەوتوو، باران و هەوری دەستکردیان درووست کرد، مەلای نەخوێندەوار نققەی لەخۆی بڕی و ببڕای ببڕ، جارەکیدی ئەو قسە قۆڕەی نەکردەوە.
کوڕم جا ئەو مەلا و فەقێیانە چەند بە فێڵ و تەبیاتی ڕێویانینە، ماوەیەکی باران نەبارێت و کەی کەشناسی گوتی:دوو بەیانی باران دەباریت، خێرا بەیانی بەخۆیان و یەک دنیا مەڕ، دەڕۆنە ئەو دەشت و دەرەیە و دەست بە نوێژه بارانێ دەکەن، تا بەیانی کاتێک بارانەکە دەباریت، بڵێن: ئەها نوێژە بارانە باراندی. هاهاها.
کوڕم وەڵڵاهی نوێژه بارانە و بووکە بە بارانە تەنها لەناو مەڕەکانی باشوور مۆدێلی ماوە.
هەرئەو مەلا سەدۆ بێ ئەستۆپە کاتێک کۆرۆنا و تاعۆن لەچین سەری هەڵدا و خەڵکێکی زۆری کوشت، دەیگوڕاند:ئیماندارینە، تۆڵە و غەزەبی ئەڵڵایه لۆ ئەو شیوعی و کۆمۆنیستە کافر و پشیلە خۆرانەی ئەوێ، کە دژایەتی موسوڵمانە ئیگۆرییەکان دەکەن.
کەچی دوای حەفتەک، کاتێک هەر ئەو کاکە کۆرۆنایەی غەزەبی اللەی گەیشتە ئێران و سعودیا و ئەفغانستان و وڵاتانی تری ناوچەکە و هەمان شێوەی چین و یوهان، هەزارانی لێکوشتن، مەلا سەدۆ سەد و هەشتا پلە پشتی لە قسەکانی پێشووی خۆی کرد و لۆژیکی بەرلەحەفتەیەکی لە دەم و قنەوە گا و گوتی:ئیماندارینە، ئەوە کۆرۆنایە ڕەحمەت و بەسەرکردنەوەی اللەیە و مردووەکانمان هەمووی شەهیدن. هاهاها.
تو لەوە گەڕێ، مەلا سەدۆ لێمان بووەتە قەشە و پاپای سەدەکانی ناوەڕاست و پسوولەی لێخۆشبوون و چوونە بەهەشت و دۆزەخ بە خەڵکی دەفرۆشێتەوە. باشە مەلا سەگۆ، گەر ئەوەی چین، تۆڵە و غەزەبی اللەبێت لەبەرامبەر ئەوەی چین، موسوڵمانا ئیگۆریەکان دەچەوسێنێتەوە. ئەی بۆ اللەکەی ئێوە، لەبەرامبەر ئەو هەموو چەوساندنەوە و کوشن و وێرانکردنەی کورد، لە لایان تورک و پارس و عارەبەوە، توڕە نابێت و تۆڵەناسەنێتەوە؟ بۆچی باسی وەها تۆڵەیەک و تووڕەبوونێک ناکەیت؟
چونکە دەماری جاشایەتی و گەوادیکردنتان لۆ عارەب و تورکی عوسمانی و دوژمنانی کورد، ڕێگەتان پێنادات؟
کوردی سلۆپی و جزیرا بۆتان و ناوچەوی سوری ئامادە و شڕناخ و گەڤەر و عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی، جولەکەی ئیسرائیلن، بۆیە تورکی فاشیست وای لێکردن؟
کۆڕه عەیبە و بەسیکەن و واز لەو تێگەیشتنە گەوجانەیەتان بێنن سەبارەت بە خوا و گەردوون و مڕۆڤ.
ئەو گەردوونەی من و تۆی تیادەژین، پڕی کۆد و نەزانرا و نهێنییە.
ئەو گەردوونە تابلۆیەکی ئێزدانی زۆر ئاڵۆز و لێوان لێو لەسەیر و سەمەرە و جوانییه.
ڕاستە ئەو گەردوونە خوداوەند دروستی کردووە، وەلێ گەردوونێکە، بە پێی یاسا ماتماتیکی و فیزیاییەکان بەڕێوەدچێت.
ئەو گەردوونەی ئێوەی مەلا و فەقێ، زۆر مناڵانە و گەمژانە لێی حاڵی بوون و هەمیشە بە ئەقڵییەتێکی میتافیزیکی و ئایینی تەژی لە ئەفسانە و پڕوپووچی، هەوڵی لێکدانەوەی دەدەن.
وەلێ ماتماتیک زان و فیزیازانەکان و زانایانی بواری جیۆلۆجی و گەردوونناسەکان، بە یاساکانی فیزیا و بیرکاری و ئەقڵی، شرۆڤە و شیکردنەوە بۆ نهێنی و دیاردەکانی گەردوون و دیاره سروشتییەکان دەکەن و هەوڵی تێگەیشتن لەو تابلۆ سەرسۆڕهێنەرەی ئێزدان و دۆزینەوەی نهێنییەکان دەدەن و پێمان دەڵێن: زۆرجار ئەو ڕووداو و کارەساتە سروشتیانە، لە ئەنجامی چالاکییەکانی ئینسان خۆی لەسەر هەسارەی زەوی و لەو گەردوونە ڕوودەدەن، نەک بەهۆی تاوان و گوناح و شتەوە، وەک ئەو مەلا و فەقێ نەخوێندەوارانە وایان حاڵی کردوون. ئێزدانی مەزن، زۆر لەوە دادپەروەرتر و بە بەزەیی و بە ویژدانترە، بێت و لەسەر شتێکی پووچ و تڕوهاتێک، و ئازادی و حەزیکی مرۆڤ و کاری مرۆڤەکان، ئەو هەموو شار و وڵاتە وێران بکات و دەیان هەزار ژن و منداڵ و گەنج و پیر و مرۆڤی بێ تاوان، بەو شێوە هۆڤانەیە و بە زەوی لەرزەیەک ژێر خاک و کۆکوژ بکات.
کەچی مەلا و فەقێی مێشک پڕ خورافە و پڕوپووچ دێن و خەڵکی دەتۆقێنن و نەزانانە لە کاتی ڕوودانی هەردیاردەیەکی سروشتی قسەی حیز دەکەن و دەڵێن:ئیمانداران، ئەوە تۆڵەسەندنەوە و تووڕەیی و سزای ئەڵڵایە! ئەو دەرەنجامی گوناح و لادانە. ئەوە لەبەر مەلها و قەحپەخانەکانە!
کوڕه دەبڕۆن، قسەی حیز و گوواوی.
وەڵاهی گەر ئەو بوومەلەرزە و تسونامی و شتە هەر بەڕاستی توڕەیی و تۆڵەسەندنەوەی خوداوەندبیت، ئەوە بەرهەمی ئەو هەموو گووخواردنەی ئەو جۆرە مەلا و فەقێیەی باشوورە، کە ساڵەهایە بوونەتە دەرد و بەڵا. بوونە ڤایرۆس و کەڵەگا.
کوڕە ئەنگۆ ئەو قسه قۆڕانە لە کوێ دێنن؟
مەلا عەتۆی حەنبەلی دەزانی لە پرسەی حاجی عاسۆی ماڵی خێڵانی چی دەگوت؟
ئیمانداران، قیامەت هەڵناستێ تا وڵات پڕ نەبێت لە دەهؤڵ کوت، و گۆرانی بیژەکان زۆر نەبن. ئێستا وڵاتی ئێمە پریەتی لەم جۆرە کەسانە.
کوڕه بەخوا منیش دەڵێم: فەقێ هی تۆ هەڵسێ، قیامەت هەڵناسێ، تا ئەو وڵاتە پڕی لە فەقێی وەکو تۆ گێل، و گەمژەی وەکو مەلا عەتائوڵڵای نەبن. ئەوەتا وا خەریکە باشوور پڕ بووە. هاهاها.
کوڕم سەیری هەڵوێستی گۆرانی بێژ و ئەکتەرەجیهانییەکان بکە، کە ئەنگۆی فەقێ و مەلا به قەحپە و بەڕەڵا ناویان دەبەن هی وایان تێدایە بە ملیاران دۆلاری لەپێناو کاری چاکە و هاوکاری مرۆیی و لقەوماوان و بێ سەرپەرشتان و پرۆژەی خێرێ بەخشیوە. بۆ نموونە، ئەنجلینا جۆلی.
هەر دووێنێ خاتووتە هونەرمەندی لوبنانی، نەجوا كەرەم بڕیاریدا ٢ملیۆن دۆلار ببەخشێت بە زیانلێكەوتوانی بومەلەرزە تراژیدیاکەی کە ئێوە دڵێن غەزبی اللە بوو. ئەساڵە نەسڕیش بڕی 3 ملیۆن دۆلاری بەخشی بە زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە.
کوڕە نانسی عەجرەمیش تەواوی داهاتی كۆنسێرتەكەی لە كوەیت بۆ هەمان مەبەست تەرخان کرد.
هەموو مەلای کوردستان دینارەکیان لێبەرنابیتەوە لۆ خێرێ. مەلا و فەقێ هەرمەردن بڵێن:ئەلیف و بێ، قرچۆکانە باوکیان بکوژیت، دینارەکی نابەخشن.
نموونەی وەکی مەلا مەزەی مەردن سوکایەتی بە دار و بەرد بکەن و بە خەڵکی بڵێن: بە قوربانی ئیمای عومەری بن، کوڕم، عومەر و عەلی عارەبان بەتۆی سەرلێشێواو و کوردی داماو چی؟
کوڕە ناوەڵڵا هەرچی مەلای نەخوێندەواری وەکو مەلامەززە و مەلا پشتەی پشت مل پان هەیه، هەمووی بەساقەی یەک تاکە نەعل و هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانەی ئەنجلینا جۆلی بکەم. ئەو ئەنجلینایەی کە تا ئێستا دووجار لەو سەری دنیایێ ئەو هەمووڕێیەی بڕییە و هاتیتە شنگال، کەچی ئەوەتا، شنگال ئەو کارەساتەی بەسەرهات و دووبست ئەولاتری لوتی ئەو هەموو مەلا نامرۆڤ و نەخوێندەوارەی کوردە، یەکیان کوردبوون و مرۆڤ بوون و جوامێری بوونی خۆیان نەسەلماند، سەردانی ئەو برا و خوشکە قوڕبەسەر و لێقەماو و ماڵوێرانبووانەیان بکەن.
زمان درێژ و بێ کردارینە.
گێلەفەقێ، تەنها لە ڕێگەی چەناڵی یۆتۆبەوە، ئەو مەلا عەتۆ دەجالەیه، مانگانە نزیکەی بیست هەزار دۆلاری دەست دەکەوێت.
مەڕەکانی باشوور سەلامەت و بازاڕی مەلا و فەقێکان خۆش.
ئاخ لەدەست ئەو مەلا وفەقێ نەخوێندەوارانەی باشوور، وەڵڵاهی پیرتان کردم پیر.
کوڕە چ ئەمنی نەکوشتییه ئەوە نەبیت، کابرای سەرک ئەستوور، پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆیه و دنیایەک لەقەب و ( پ) و (د) و گووی لەپێش ناوی خۆی داناوە، کەچی بوویتە مەڕ وبزنی ئەو مەلا و فەقێیانە!
نیچەی مەزن، هەرچەندە کەسێکی عەدەمی بوویت، بەڵام ڕەبی گۆڕەکەت پڕی نوور بێت .
ئەێ ڕەحمەتت لێبێت کە دەتگوت: هەرکاتێک تەوقەم لەگەڵ پیاوێکی ئاینی کردبێت، بە پێویستم زانیوە کە دەبێ دەستم بشۆم.
ڕەبی ئەوخوداوەندەی کە جاڕی مەرگیتدا، بە ڕەحمەت و سۆزی خۆی داتپۆشێت.
وەڵڵاهی تۆ شایەنی نوور و ڕەحمەتی خوداوەند نەبیت، یەک مەلا و فەقێ، شایەن نین.
ئەو مەلا و فەقێ نەزان و نەرسسانەی پێیان ناخۆشە بە مەسیحی و کاکەیی و زەردەشتی و جوو و ئێزدانی و بێ دینەک بڵێیت:ڕەحمەتت لێبێت. دەڵێن گوناحە و جائیزنییە!
تۆسەیری ئەو کەربابانە، وەره ببیتە مانعی بەزەیی خودای لەو هەموو خەڵکەی!
کوڕە خۆ ئەنگۆ کوڕی خودای نین؟
خۆتان بە چی دەزانن؟
بۆ ڕەحمەت و بەهەشت و بەخشندەیی خودا مولکی باوکتانە؟
کوڕە دەوەڵڵاهی خودا لە دۆڵێکە و ئەو فەقێ و مەلا جەهننەمیانەیش لە دۆڵێکیتر.
-------------------------------------
٭ فتاوى علماء البلد الحرام صـ963، وعزاه لألفاظ ومفاهيم في ميزان الشريعة صـ65."
٭ڕێبین ئەحمەد ڕەشید، بوومەلەرزە و غەزەبی خوا!