حەمید فرازەندە
لەفارسییەوە: ئەرسەلا ن حەسەن
شاعیر جۆن یوجێل، لە ساڵی (١٩٢٦ - ١٩٩٩) لە تورکیا ژیاوە و هەرگیز لەژیانی ڕۆژانەی و لە شیعرەکانیدا باکی بەداشۆرین نەبووە. لێی دەپرسن بۆچی داشۆرین مامۆستا؟ دەڵێت: "لە وڵاتێکدا ئەم هەموو منداڵە بیژووە هەبێت، دەکرێت بێ داشۆرین قسە بکەی؟"
جارێکی دیکە لێیدەپرسنەوە، هەڵدەچێ و دەڵێت: "باپێتان بڵێم: دەوڵەتمەردان و لەشفرۆشەکان سەرچاوەی ئیلهاممن".
بەڵام پاش ماوەیەک جیاوازی لە نێوان داشۆرین وداشۆراندا کردو گووتی: "داشۆران لە زاری فاشیستەکاندا چاڵی گەندوگووە، لەزمانی چینی کرێکار، گوڵێکە دەپشکووێت".
جۆن یوجێل شاعیرێکی گرینگ بوو. لە ناو شاعیران و خوێنەرانی شیعر، خۆشەویستی و ڕێزیجێگاسەرنج بوو. چەندجارێک زیندانی کراوەو چەندان جار بڕیاری حکومی بۆ دەرچووە. مامۆستای بێ چەندوچوونی زمانی کلاسیکی ئینگلیزی بوو. هێشتا وەرگێڕانەکەی شکسپیری لە زمانی تورکیدا بێ هاوتایە. دەیگووت: "من شیعر زۆر بەجدی ناگرم، ئەوەندە بۆمن بەسە کە شیعر بەجدیم بگرێت... شیعر یەکجێ دێت: یان وەنەوشەیەکی ئەفریقی دەکاتە بیانوو یان لاوێکی خەڵتانی خوێن. پاشان بەرەوڕووم دادەنیشێت: ئێستا ئەگەر بتوانم بنووسم".
شاعیر لە لایەکەوە دەڵێت، شیعر چەندە جدییە و ناتوانرێت بە بێ نووسینی ئۆقرە بگری و لە لاکەی دیکە دەڵێت، بەجدی نایگرێت. لە ڕاستیدا ئەم هەستە دوو فاقییە وەک زەقترین تایبەتمەندی شیعری جۆن یوجێل دیارە. شیعرەکانی شیعرێکە هەستیاریی ئازار و گرفتارییەکانی دنیایەک تێیدادەژین.
تەنزەکانی تەنزێکن لەدرۆ، فریوودان و لێکدژی و گەمژەییەکانی ڕیشەگرتوو لەڕێسای کۆمەڵایەتی دەکۆڵنەوە و هەندێک جار بەجۆرێک خۆی دەخاتە ناو چاڵەکەوە تا بڵێت لە ڕێساکە بەدەرنییە، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئاشکراکردنی گاڵتەجاڕی دۆخێک هەم فریودەر و هەم فریودەدرێت. لەوانەیە سەرەتا لەخوێندنەوەی شیعرەکانی بزە بکەوێتەسەر لێوەکانمان، بەڵام ئەگەر سەبرمان بێت، دەبینین چ حیکمەتێکی قووڵ لە پشت ئەم تەنزە هەندێکجار کۆمیدییەدا پەنهانە. ڕوانینەکانی تەنیا ڕەخنەگرانە نییە، بیر لە وەرچەرخانی کۆمەڵایەتیش دەکاتەوە. لە یەکێک لە هاوڕێکانی بیستم: دەیگووت جارێک لە سەر ڕۆخی بەردێکی مەیدانێک دانیشتبووین. لەنکاو بانگی چەند منداڵێکی کرد کەمێک دوورتر لە ئێمە یارییان دەکرد. کە منداڵەکان هاتن، هەستا دەستی لەڕوویان بەرزبکاتەوە. گووتم: چ دەکەی گیانەکەی دڵم؟
گووتی: کاتێک گەورەدەبن، هەر وەک بابە گەمژەکانیان دەبن.با لەمەودوا... بێگومان ئەوەندە بەسبوو و لەوە زیاتری نەگووت.
شیعری جۆن یوجێل بە شۆڕش و تووڕەیی چاوەڕوان نەکراو شەقازللە لەڕوومان دەدات. جارێک خۆمان لەبەردەم شیعرەکانی ڕووتوقووت دەبینین. بەدیوێکی دیکەدا، تووڕەیی بەهێز لە شیعرەکانی شۆڕدەبنەوە و شاعیر بێ هیچ خۆسانسۆرکردنێک بەوپەڕی ڕووتی دەروونی دەریان دەبڕێت.
"خەڵک بۆ نووێژەبارانە چوونەدەشت
هەموویان دەستنووێژییان گرت
دەستییان بۆ ئاسمان هەڵبڕی
حەوت ڕکات نووێژییان کرد
پاشان سێ بزنیان کردە قووربانی
تۆ زیاترت هەڵگرت و من کەمتر...
گووللەیەک لەناویدان
دەنگی تیر و تفەنگ
پۆلیس بەسەریاندابارین، دواتر"
ئارگۆ و داشۆرین بۆ جۆن یوجێل، کردەیەکی پاڵاوتنە. جۆرێک ڤاکسیناسیۆن لە بەرامبەر ستەمگەری و نادادپەروەری بۆ ڕووتکردنەوەی کاری پیرۆز. گاڵتەجاڕی لای یوجێل کردەی کۆمەڵایەتی و کردەی شیعر پێکەوە دەبەستێتەوە. مێژوو بۆ ڕۆژی مردنی ڕۆژنامەیەک دەگۆڕێت و بۆ ئەمە، پشتدەبەستێت بە زمانی کۆڵان و بازاڕ، ئاوازی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان.
دوای کودەتای جەنەراڵ کەنعان ئۆزن لە ساڵی ١٩٨٠، کتێبێکی شیعری بڵاودەکاتەدەوە کە لە شیعری گاڵتەئامێز لەو کۆمەڵەیەدا، بەئاماژەکردن بە کودەتا، وشەی "قوون"یش لە شیعرەکەدا دەبینرێت. ئەوەیان کردە بیانوو و شاعیریان ڕاپێچی زیندان کرد. دوای چەند مانگێک دادگاییکردن، سەرۆکی دادگا ڕاستەوخۆ پێی دەڵێت، تۆ چەندین جار لە شیعرەکانتدا وشەی "قوون"ت بەکارهێناوە. نازانی لە وشە قەدەغەکراوەکانە؟ جۆن یوجێل دەڵێت، ڕێبدە باسی ئەو ڕووداوەتان بۆ بکەم لە گووندەکەمان ڕوویدا: پیرەمێردێک لە گووندەکەمان نەخۆشبوو، بۆ چارەسەرکردن بردیانە شار. دکتۆر شافی بۆ نووسی و پێیگووت بیخاتە کۆمییەوە. شافەکەیان لە دەرمانخانە کڕی و گەڕانەوە، بەڵام مابووەوە چی لێبکەن. دواجار ناچاربوون تەلەفۆن بۆ دکتۆر بکەن. "جەنابی دکتۆر دەرمانەکەمان کڕی، بەڵام گووتت لەکوێی باوێین؟" دکتۆر دەڵێت: "ئێ، بەڵێ تێدەگەم، بیخەنە کۆمی نەخۆشەکەوە."کە تەلەفۆنەکە دادەخەنەوە، دووبارە دێهاتییەکان واق وڕماو تەماشای یەکتردەکەن. ناچاردەبن بەترس و لەرزەوە دووبارە تەلەفۆن بکەنەوە بۆ دکتۆر. ئەمجارە دکتۆر تووڕە دەبێت و دەقیژێنێت: "بۆ تێناگەن، لە قوونی ڕۆبکەن!!" کە دێهاتییەکە تەلەفۆنەکە دادەخاتەوە، بەخەڵکەکە دەڵێت: "نەمگووت دکتۆر تووڕە دەبێت؟" ... پاشان جۆن یوجێل پشت لە دادوەر دەکات و دەڵێت: "جەنابی سەرۆک،لە فەرهەنگی ئێمەدا بەئێرەدەڵێن، قوون." قازی کە لەپێکەنینیان دەتریقێتەوە، یەکجێ بڕیاری ئازادکردنی شاعیر ئیمزا دەکات.
بەم شیعرە تەنزئامێزەی، کۆتایی بەم نووسینە دەهێنین:
پرۆدۆنی فەیلەسووفی فەڕەنسی، وتەیەکی بەناوبانگی هەیە:
خاوەندارێتی واتا دزی.
کۆمەڵانی خەڵکی ئێمە هەنگاوێک لە پێشترن:
ئێمە پێیدەڵێین پارەی هیرۆیین.
شتێک وەک قاچاخچی هیرۆیین، یانی.
بەڵام ئەوە بەدبەختی نییە:
ئێمە پێشتر بەجنێومان دەگووت سەرمایە.
بەوپێیەش بوو بە سەرمایەدار...
ئەمەیە مەتەڵەکە، پرۆدۆن گیان!
https://baangnews.net