لەفارسی یەوە: ئەرسەلان حەسەن
مێژوونووس؟ فەیلەسووف؟ چونکە وشەیەکی باشتر نییە، دەکرێت بڵێین تیۆرسێنی کەلتووری. هزرەکانی "ئیڤا ئێلڤس" بە پێچەوانەی تیۆرسێنان ڕامانەکانی گلەییئامێز نین، بەڵکو خافڵگیرکەرن، حەق و ڕەقن، چونکە هەموو تووێژینەوەکانی لەناخی دڵەوەن. خولیایەکن وازی لێناهێنن. ئیڤا ئێلڤس، لە مەغریب هاتووەتە دنیاوە و لە فەڕەنسە گەورە بووە، لەباشترین زانکۆکانی جیهان خوێندوویەتی و پاشان وانەی تێدا گووتوونەوە. لە ئەنجامدا بووەتە ڕووناکبیرێکی نێودەوڵەتی. "گۆڤاری گێرنیکا"، ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ کردووە.
ژیانی زۆر مۆدێرنمانفرە سۆزداریین. لێرەوەبوو ئێلڤس دەستیکرد بەڕیشەدۆزی خولیا هاوچەرخو مەسەلە سۆزدارییەکان، کە بەقسەی ئەو، لە ناوەندەکانی کارەوە دەست پێ دەکات، لەجێگایەک، کە بە هەموو شێوەیەک سەیر بەرچاوبکەوێت، لە فێرکارییەکانی فرۆیدەوە بۆ زیادکردنی کارایی کرێکاران سوودی لێوەردەگرن. دواتر هزرەکانی دەروونشیکاری گەورەیان بۆبەشە تایبەتییەکانمان هەڵڕشت، بەو ئەندازەیەی ئەمڕۆ بێ سوودوەرگرتن لە چارەسەری دەروونی ناتوانین تاریفی ژیانمان بکەین، وەک ئێلڤس لەتازەترین کتێبی ڕزگارکردنیڕۆحی مۆدێرن: چارەسەر، هەست و کەلتوورییارمەتیدانی خۆت،باسی دەکات.
پێدەچێت پێویستبکات بگەڕێینەوە بۆیادەوەرییەکانی منداڵیمانتاڕوونی بکەینەوە، چیدەکەین و پیویستییە سۆزداریەکانمان بەڕەسمی بناسین. ئێلڤس چەمکی "زیرەکی سۆزداری" هاڤاد گاردنەر بە بەردەوامی بازاڕی گەرمی دەروونناسی دەزانێت. ئەوەی بۆ گاردنەر جۆرێک قابلیەتە لەکاردانەوەی تاک بە تاک، لەڕوانگەی ئێلڤس "سەرمایەداری سۆزداری" پێشکەوتووە.
ئێلڤس لە یەکەم کتێبی بەکارهێنانییۆتۆپیایڕۆمانسی: خۆشەویستی و دژایەتییە کەلتوورییەکانی سەرمایەداری، سەرنجی لەسەر وابەستەیی خۆشەویستی بەسەرمایەداری بەکاربەر چڕدەکاتەوە. کاتێک خۆشەویستی لەسەدەی نۆزدە ناوەندی ماڵ دەبەزێنێت و دەچێتە کەشی گشتییەوە، "ڕێکەوت" بەومانایەی ئەمڕۆ دەیناسین دێتەدنیاوە. هاوکات، جاڕچییەکان ستراتیژییەتی بازاڕدۆزی تازەیان بۆ بەروبوومی ماڵەوە دەئەفرێنن تا ژنان پەلکێش بکات. ئەوەندە نابات کە عیشق و عاشقی و بەکارهێنان لێکجیاناکرێنەوە. نزیکەی تا پەنجا ساڵی داهاتوو هەروا دەمێننەوە، کاتێک عیشق و عاشقی بە عەقڵانی دەکرێن. ئەوەی لەسەردەمی خۆشەویستی سەرنجڕاکێش بوو، لێپرسینەوە دەکات، ئەوشێوەیەی ئێلڤس لە کتێبەکەی ئینتیما ساردەکان: گەیشتن بە سەرمایەداری سۆزداریدا باسی کردووە.
ئەمڕۆ لەجیاتی ئەوەی چاوەڕوانی شازادەی سواری ئەسپی سپی بین بۆماڵی بەختمان بەرێت، لەڕێگای "شیکاری تێچوون و قازانج"،ئێمە بەدوای ژن و مێردێکی گوونجاودا دەگەڕێین. لەم جیهانە تازەدا، تەنها جەستە سێکسی و فیزیکی چێنراو پێکهاتەی ئینتیمایڕاستەقینە نین. گەڕان لە هاوڕێی کووڕ یان هاوڕێی کچ، زیاتر شتێکە بۆ دۆزینەوەی ئەویترێکی "واقیعی". لێرەدایە باس لە هاوتاکردنی پرۆفایلی کەسایەتی ژن و پیاو دەکەین.لێرەوەیە قسەی بێوچانی کارلێکی سۆزداریڕیشەی لێدەگرێت.
کتێبەکان زیاتر باسی مەسەلەی خۆشەویستی و سۆزداری دەکەن. ئەوشتانەی لەڕوانگەی زۆربەی مرۆڤەکانەوە پەیوەندییان بە بواری دەروونناسییەوە هەیە تا کۆمەڵناسی. بابەتی خۆشەویستی وەک بابەتێکی تووێژینەوەیی ئارەزووی زۆر؟
بەڵێ، سۆزدارییەکان بە شێوەیەکی باو پەیوەندییان بە بواری دەروونناسییەوە هەیە، بەڵام لە هەموو زانستە کۆمەڵایەتی و تەنانەت زانستە مرۆییەکان ڕوویداوە، ناویدەنێم "وەرچەرخانی سۆزداری" [وەک "وەرچەرخانی زمانناسی" و هاوشێوەکانی]. بۆ نموونە پێشتر لە لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکاندا زیاتر دەقەکەیان ڕاڤە دەکرد و زۆر گوێیان بەوواقیعییەتە نەدەدا دەق و فیلمەکان سۆزداری بەرهەمدێنن و لەم ڕێگایەوە بەردانگ پەلکێشی ناخی خۆیان دەکەن و دەیکەن، باسی ڕکابەری دەکەن، کاتێک شتێک بەکاردەهێنیت یان دەربارەی تووێژبەندی کۆمەڵایەتی، بەڵام هەرگیز باسی هەستکردن بەئێرەیی، بچووککردنەوە یان شەرم ناکەن، کە دەتوانن توویژبەندیی چینایەتییان لەگەڵ بێت. کەوایە دەتوانین بڵێین لە زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان وەرچەرخانێکی زۆر جدییمان دیتووە. نەک تەنها لەم بوارانەدا، لە زانستێکی دەمارناسیش لەسەر چەند بەشێک لەمێشک چڕبوونەوە کە سۆزدارییەکان تێیاندا جێگای خۆیان کردووەتەوە.
خاڵێکی دیکە، سەردەمێکی زۆر لە ئەدەبدا بانگەشە کراوە سەرمایەداری خۆشەویستی ڕۆمانسی مومکین دەکات، چونکە گریمانەدەکات سەرمایەداری تاکگەراترە و هاندەری ئازادی، کارێک، وادەکات مرۆڤەکان بە پێی بژاردەی سۆزدارییپەیوەندیبەیەکەوە بکەن. منیش حەزم لێ بوو ڕاستی ئەم بانگەشەیە تاقی بکەمەوە.
چۆن لە فەزای ڕۆمانسی بەڕایەڵەی "جووتکردن" گەیشتی، کە کتێبی "ئینتیما ساردەکان" لەسەری چڕبووەتەوە؟
لە ڕاستیدا ئەم دوو بابەتە پەیوەندییان بەیەکەوە نییە. ئەوەی سەرەتا سەرنجی ڕاکێشام دوو ڤێرژنی زۆر جیاوازی سەرمایەداری بوو، ڤێرژنێک لە بەکارهێنانییۆتۆپیایڕۆمانسیدا باسی دەکەم کە تێیدا کاڵاکان دەتوانن هاوکاربن تا مرۆڤەکان یەکترییان خۆش بووێت، لەڕێگای هەندێک بۆنەکان، بۆ نموونە دەتوانن بەیەکەوە گەشت بکەن یان بچنە ریستۆرانت. من لەم ڤێرژنەیسەرمایەداری نەمدەتوانی بابەتێکی دژەمادیگەرایانە بگرمەبەر. بەدەستەواژەیەکی دیکە، ئێمە ئەو کڵێشەمان هەیە کە کاڵاکان و هەستەکان / سۆزدارییەکان دژبەرن: هەستەکانڕۆحین و دەروونی و کاڵاکان مادی و دەرەکی. بەبۆچوونی من ئەنجامگیرییەکی کتێبی بەکارهێنانی یۆتۆپیای ڕۆمانسی ئەوەیە کە بەڕاستی ناتوانێت دووانەیی و جیاوازییەکی لەوشێوەیە بێت، چونکە کاڵاکان یارمەتی مرۆڤەکان دەدەن بۆ دەربڕینی هەستەکانیان، لە حەقیقەتدا ئەم هەستانە دەخووڵقێنن. بۆ نموونە سەرنج لەوەبدەی ئێمە ناویدەنێین "فەزای ڕۆمانسی". خەسڵەتی ڕۆمانسی لە سەدەی نۆزدە زیاتر ئاماژەی بەدیمەنێکی سروشتی وجووڵەی بیر و بیرۆکەکاندەکرد، بەڵام لە سەدەی بیست مانای ڕۆمانسی وەک دەیبینین لەوەوە وەردەگیرێت گوایە هەندێک شت کەشێک دەڕەخسێنن. باسکردنی کەشێکی ڕۆمانسییە دەبێت لە نێوان ژن و مێرد دا ڕووبدات، لە ڕاستیدا بەوەی لەدەوروبەریان هاندەدرێت.
یان خەسڵەتی "باش" لەبەرچاوبگرین. باش بوون واتا هاندەرێکی سۆزداری دیاریکراوت هەبێت، بەڵام هاوکات پەیوەستە بەوەی چی دەکەیەبەر، گوێ لە چ میوزیکێک دەگری و شێوازی داهێنانی قژت و .... . بەشی زۆری کەشی سۆزداریی لەگەڵ کاڵاکان دێن.
بەشێک لە بەکارهێنانی یۆتۆپیای ڕۆمانسی پەیوەست دەبێت بە تێکەڵکردنی سۆزداریی و کاڵاکان. لێکۆڵینەوە لەئینتەرنێت زۆر جیاواز بوو: ڕووی بەعەقڵانیکردن / ڕاسیۆنالیزاسیۆنی سەرمایەداری. بەدەستەوشەیەکی دیکە، پاڵنەرەکانی کە لەحەقیقەتدا دژبەری سۆزدارییەکان و سۆزداریی کاروبارو ئەوەی ناویدەنێم بەڵگەنەویستو هزری هاوسۆزی. کتێبەکە ئەو ئیمکانە ڕەتناکاتەوە دەکرێت بازاڕی بەکاربەر هاوکارییت بکات ساتەکانی هەستیاری هاوسۆزی تاقی بکەیەوە، لە لێکۆڵینەوەی ئینتەرنێت پیشانیدەدەم ئەو تەکنەلۆژیایەی مرۆڤەکانی سەدەی نۆزدە پێیدەڵێن هاوسۆزی سۆزداری لۆژیکی، لەبەرئەوەیە تەکنەلۆژیا ناچارت دەکات پەیوەندیت بە شێوەیەکی تەواو عەقڵانی بەڕێوەبەری،چونکە هەڵوێستێکی بێباکییان نەرێنی بەرامبەر بەڕووداوەکە "کاری ڕێکەوت" دەخووڵقێنن.
ئەمە هەڵبژاردنێکە ئەزموونی هاوسۆزی سۆزداریی وەردەچەرخێنێت، چونکە هاسۆزی سۆزداریی لەسەر دەگمەنی وەستاوەتەوە. "چارەسەری دەروونی" زمانی هاوبەشی زۆربەی ژنان و پیاوانی پیشەیییە لەئەورووپا و ئەمریکا دەژین. چۆن باسی سەرکەوتنی ڤودی ئالن دەکەی؟ یان سەرکەوتنی ئۆپێرا وێنفری؟
بۆچوونتان دەربارەی ڕوانگەکانی هاڤارد گاردنەر و چەمکی "زیرەکی سۆزداریی" چییە؟ گوایە لەم ڕوانینەدا هەر یەک لەئێمە بڕێکی دیاریکراوی شایستەیی و کاردانەوەی سۆزدارییمان هەیە، قابیلی ئەندازەگرنتە [بۆ نموونە بەشە زیرەکییەکانیان ئاستی زیرەکی].
باشە، پێموایە ئەوەی ئەو تیۆرە دەیکات،لە کۆتاییدا تەختی و ستانداردکردنی شێوازە سۆزدارییەکانە. شتێکە دەتوانین لە ئەمریکا بە باشی بیبینین، هیوادارم بەسەرتان نەیەت، بەڵام ئەوە هەستێکە زیاتر بێگانەکان لەئەمریکا هەیانە. شێوازی سۆزداری ئەمریکییەکان لەناوەندی کار بەتەواوی پێشبینیکراوە و پەیڕەوی لە ڕێسایەکی دیاریکراوی ستاندارد ناکات. باشە ئەگەر دەزانی مانای زیرەکی سۆزداری ئەوەیە سەرنجت لەسەر کەسێکی دیکە بێت، تا ڕادەیەک لەگەڵی پێکبێی، بەمیتۆدیکی قایم و جدی، بەڵام نەک بەهەڕەشە قسە بکەی، بێگومان دەبییە لایەنگری کۆمەڵێک لەمرۆڤەکان کە ڕەچاوی هەمان ڕێسای ڕەفتاری سۆزداریی دەکەن. کەوایە یەکێک لەئاکامەکانی بەستانداردکردن، کاردانەوەی سۆزداریی مرۆڤەکانە لە ناوەندی کار.
ئاکامێکی دیکە،مرۆڤەکان بە شێوەیەک پلەبەندی دەکەی، ژمارەیەکی زۆریان لەدەرەوە دەمێننەوە. وایدەبنێ کەسێک لەبارودۆخێکی سەختدا ژیاوە و گەورە بووە. باوک و دایکی بەسەریدا هاواریان کردووە. بەئەگەرێکی زۆر دەبێتە مرۆڤی کاردانەوەیی و زوو هەڵدەچێت و ڕەفتاری بۆ کارکردن لە ناوەندی کاری ئەمڕۆ لەبار نابێت. ئەمانە ئاماژەی جدی ناکارایی مرۆڤایەتی و پیشەیین. ئەوەش مەسەلەیەکە.
فیلمێکی ڕاچڵەکێنەر هەیە بەرهەمی کێن لۆچ بەناوی خاڵخاڵۆکە، خاڵخاڵۆکە. فیلمێکی ڕاچڵەکێنەرە دەربارەی ڕووداوێکی ڕاستەقینە. ژنێک سێ یان چوار منداڵی هەیە، ژنێکی هەژارە و بۆ ئاگاداربوون لەمنداڵەکانی ناچارە کاربکات. ژنە بۆئەوەی دڵنیابێت هیچ بەسەر منداڵەکانی نایەت، کاتێک دەچێت بۆ کار دەرگای ماڵەکە دادەخات. ڕۆژێک ئاگر لەماڵەکە دەکەوێتەوە. منداڵێکییان زیانی پێدەگات یان دەمرێت، باش لەبیرم نییە. دەسەڵاتدارانی بیەمەی کۆمەڵایەتی منداڵەکانی لێدەستێنن، چونکە بەشایستەی نازانن لای بیانهێڵنەوە. ئایا دەتوانی بیهێنیتە بەرچاوت، ژنێک ژیانی لەسەر سەری منداڵەکانی دەگەڕێت، ژنێک کاردەکات بەحەقدەستە کەمەکەی بەخێو و گەورەیان بکات، تۆمەتبار دەکرێت شایستە نییە. ژنە سکاڵا دەکات، لەدادگا دادوەر لۆمەی دەکات و تووڕە دەبێت. هاواردەکات. زۆر ئاسایییە. هەموومرۆڤە نۆرماڵەکان لەڕوانگەی بنەمای سۆزداری، کاتێک هەستدەکەن قووربانی نادادپەروەریین هاواردەکەن، بەڵام ئەوڕەفتارە وادەکات شایستەیی لێ زەوت بکەن. هاوارکردن بەوە دادەنرێت لە ڕاستیدا ئەو شایستەی سەرپەرشتی منداڵەکانی نییە، چونکە دایکێکی باش دەبێت ئارامی خۆی بپارێزێت و فەزیلەتی ئەخلاقی چینی ناوەڕاستی بەریتانیا کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانی خۆی بەشێکە لەوە، پیشان بداو ئەگەر ئەم کارە ناکات، کەوایە دایکێکی لێهاتوو نییە. ئەوە نموونەیەکە پیشانیدەدات چۆن شێوازی ڕەفتاری سۆزداری دەتوانێت لێکەوتەی هەبێت، بۆنموونە لەبریارەکانی دادگایەک. هەندێک لەمرۆڤەکان باشتر لەئەوانی دیکە شارەزان چۆن سۆزداریی خۆیان ئیدارە بدەن و کەشێکی قبووڵکردن و باوەڕپێکراویی لەدەوروبەریان دروستبکەن. هەر چەند من دژی ئەوەم هەندێک شێوازی سۆزداریی قبووڵکراوتر یان متمانەپیکراوتر بناسرێن.