سەعیدە شاهسواری 

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

ڤالێریای لۆیسلی نووسەری مەکزیکی لە ساڵی ١٩٨٣ لە مەکزیک هاتووەتە دوونیاوە و لە ئەفریقای باشوور گەورە بووە و ئێستا دانیشتووی نیویۆرکە، بە هۆی کتێبی "ئەرشیفی منداڵە ونبووەکان" خەڵاتی ئەدەبی دبڵنی وەرگرتووە. لێرەدا باسی خوێندنەوە و نووسین دەکات چۆن لەسەردەمی کۆڤیددا یارمەتییانداوە. دەشڵێت لەدنیادا هەر یەکە و لەشتێک دەترسێت، بەڵام بۆخۆی لەدنیای بێکتێب و چیرۆک.  

 

وتارێکم دەربارەی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری خوێندەوە کە چیرۆک دەنووسێت.واتا تۆ چەند دێڕێک دەنووسی، ژانرەکە دیاری دەکەیت و بەرنامەکە تەواوی دەکات. کارەکەشی خراپ نییە. ڕەچاوی ڕێسای ڕێزمانی دەکات، لەمیتافۆر و هاوشێوەکان سوودوەردەگرێت و لاسایی شێوازی تایبەتی نووسەرێک دەکاتەوە.

بەوتەی نووسەری ئەم بابەتە، پێدەچێت زۆر بە پەرۆش بێت بۆئەوەی لەقووڵایی دۆڵی سلیکۆنەوەبەمشێوەیە کات بەسەربەرێت. هەندێک کات ئەم "ئامڕازە" بۆ ئەو نووسەرانەی حەزییان لەنووسین نییە و تا ڕادەیەک بۆ لویسلی هەموونووسەران دەگرێتەوە، "فریادڕەسە". دەمەوێت بەونووسەرە بڵێم: تۆ هەڵەیت. بەو ڕۆبۆتەی چیرۆک دەنووسێت بڵێم، چونکە ڕۆبۆت، ڕۆبۆتە.

چیرۆکنووسین یەکێکە لەچێژبەخشترین چالاکییەکانی مرۆڤ. ڕاستە کارێکی زۆر قوورسە، بەڵام کە ئارەزووی بەهێز هاندەری بێت، زۆر چێژبەخشە. چیرۆکنووسین شتێکە وەک ئینتێزی فیزیکییان زانینێکی بەرجەستەکراو و هەستدەکەین کاتێک مێشکمان دەپەڕێتەوە و شوێنێکیتروێنا دەکات.

ئەزموونی ڕامان لەوشوێنەیتر، زۆر بەئازار، ڕاچڵەکێنەر و قووڵە، بەڵام هەر چۆنێکبێت دەبێت سەیری بکەین و شتێکی لێ دروستبکەین، شتێکی پێ دروستبکەین. وشەیfiction لەوشەی لاتینیfingereهاتووە، واتای "فۆرم پێدانە"ەو لەبنەمادا "گڵیلەقاڵبدان"ە Fingere. بەمانای کردەی دروستکردن یان باشترە بڵێی فۆرم پێدان. داهێنانی شتێکی نوێ نییە، بەڵکو فۆرمدانە بەشتێکیپێشتر هەبوو. چیرۆکنووسی پێویستی بەئەزموونە.

"ئەرشیفی منداڵە ونبووەکان" ڕۆمانێکە دەربارەی تەنیایی سەردەمی منداڵی و فانتازی نائاسایی منداڵان، ناسکی پەیوەندییە خێزانییەکان، گرژییەکانی نێوان مێژوو و ئەدەب و یەکتربڕە ئاڵۆزەکانی بارودۆخی سیاسی و ژیانی کەسی، بەڵام ئەم ڕۆمانە زیاتر باسی ڕەوتی پێکهاتەی چیرۆک و ئاوێتەکردنی دەنگ و ئایدیاکانە بۆباشتر دەرککردنی دەوروبەرمان. ئەم کتێبە ڕۆمانێکە دەربارەی چیرۆک. 

چیرۆکەکە بەدایکوباوکێکیچیرۆکخواندەستپێدەکاتو منداڵەکان لەسەر کورسی دواوەی ئۆتۆمبێل دانیشتوون کە مانایەکی خوازەشی هەیە، بەڵام دواتر چیرۆکەکەڕوو لەگێڕانەوەی منداڵان دەکاتتا بگۆڕێن بۆ دەنگێک کە چیرۆکەکە دنیای سەیروسەمەرەیە، بەڵام هەندێکجار پێناسەی ئەوجیهانەمان بۆدەکەنحەپەسێنەرن، ئەوجیهانەی بەردەوام چیرۆکی لەسەر دەهۆنینەوە و لەقاڵب دەدەین و لەقاڵب دەدەینەوە.

سەردەمی کۆرۆنا، ساڵی کەرەنتینە و دوودڵی و سامێکی زۆر، من و کچەکەم و خوشکەزاکەم بۆ هەستەکانی بەیەکەوەبوونی زیاتر و هاونشینی بەدەرلەچێشتلێنان و نانخواردن و پاکژی ماڵەوە، بەدەنگی بەرز چیرۆکمان بۆیەکدی دەخوێندەوە. ئێمە وەک کەسێک چیرۆکمان بۆیەکدی دەخوێندەوە، کە لەدەوری کورەکەدا بەدوای هاونشینێکدا دەگەڕێت: تەنیا و پێکەوە. جارجارەش یارییەک دەکەین: لەبەردەم ڕەفەی کتێبەکان دادەنیشین و یەکێکمان بەچاوی بەستراوەوە کتێبێک هەڵدەبژێرێت و دواتر بەدەنگی قایم دەیخوێنینەوە، جاریوایە تەنیا چەند دێڕێک و جاروبار هەمووکتێبەکە.

ئۆدری لۆرد و مارگریت دۆراس و جەیمس جۆیس و تەنانەت کۆمەڵەی خوێنمژەکانیشمانخوێندەوە، کە هەرگیز ددان بەناوەکەیدا نانێین. دەتوانم بێدوودڵی بڵێم:لەم مانگانەدا بێکتێب و هاوبەشبوون لەئەزموونی نووسەران، سەرکەوتوو نەدەبووین. ئەگەر ورەمان بەرزبووەتەوە، وزەیەکمان بۆ درێژەدان دۆزیوەتەوە، هەستی سۆزو خولیای ژیانمان پاراستووە، بەهۆی ئەوجیهانانەوەیە کتێب پێیداوین. هەمووجارێک لەگەڵ هاوڕێکانمان لەسەرڕەفەی کتێبەکانبەدوای ئاسوودەییدا دەگەڕێین. 

گفتوگۆم لەگەڵ ژمارەیەک ژنی خێزانەکەمکرد: لەچ شتێک زیاتر لەهەمووشتێک دەترسن. پرسیم: لەچ شتێک دەترسی؟ دایکم وتی: "لەناڕوونی و نەبوونی ڕوونی". کچەکەم وتی: "لەتەنیایی". خوشکەزاگچکەترەکەم وتی: "لەچاوەڕوانی". خوشکەزا گەورەترەکەم وتی: " لەبەدکارو شکستی خۆشەویستی". دواتر کچەکەم لێی پرسیم: "دایکە تۆ لەچی دەترسی؟" 

من لەچی دەترسم؟ منیش وەک زۆربەی بەتەمەنەکان لەزۆر شت دەترسم. لەدەستدان، لاوازبوون لەهێنانەدی پێویستی کەسانێک کە پەیوەستن پێمەوە، لەتووندوتیژی سیاسی، لەگۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام بەتایبەتی لەچەقبەستووییڕۆح و دەروونمان، نەبوونی چیرۆکێک بۆ باوەڕبوون و نەبوونی دۆخێکی هاوبەش بۆ گوێگرتن و دەرککردنی قووڵی یەکتری دەترسم. بەدەربڕینێک، لەجیهانی بێ چیرۆک دەترسم. کە خەیاڵی بەکۆمەڵمان هاوبەش نین.پابەندم بەتەرخانکردنی ژیانم بۆ هونەری باوەڕپێنەکراوی چیرۆکنووسین.

vinesh.ir


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە