
سلێمانی/ دلێر عەلی
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی٤ ٢٠٢٦لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، کۆمیتەی ١ی ئایار گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوانی ڕێکخست.
لە گردبوونەوەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان ئامادەی بوون، وتاری فەرمی کۆمیتەی ١ی ئایار خوێندرایەوە. لە وتارەکەدا تیشک خرایە سەر مێژووی ئەم یادە و بارودۆخی ئێستای کرێکاران و مافە سەرەتاییەکانیان.
هاوکات، بەشێکی تری چالاکییەکە تەرخانکرابوو بۆ لایەنی هونەری، کە تێیدا چەندین سرود و گۆرانیی تایبەت بە خەباتی کرێکاران و یادی ١ی ئایار پێشکەش بە ئامادەبووان کران، کە کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆشی بە گردبوونەوەکە بەخشیبوو.




