
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایدەکات ئەمڕۆ سێشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا، چەکی پارەی ٢٢٠ جوتیاری سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ، ئەو جووتیارانەی لە ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردبوو بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی گەنمەکەیان وەرنەگرتووە، چەکی پارەی گەنمەکانیان رادەست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی ئەو پارەیەی کە مابووەوە نزیکەی یەک ملیار دیناری عێراقییە، کە دوای هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی بازرگانی، توانرا ئەم بڕە پارەیە بۆ جووتیاران بگێڕدرێتەوە.
