بروسکەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە
 
بەڕێزان:
سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ..
بەبۆنەی یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی تێکۆشەر، پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئێوە و حزبە خەباتگێڕەکەتان دەخوازین . حزبی شیوعی لە سۆنگەی تێکۆشان و قوربانیدان لە پێناو ئازادی و دادی کۆمەڵایەتی سەدان سەروەری پرشنگداری بە بەردابڕاوە و مێژوو ئەو بەرخودانە بە شانازیەوە دەنووسێتەوە، لە کاتێکدا کە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین ئەوەش بەبیر دێنینەوە کە حزبی شیوعی بە یەکەمین سەرچاوەی بیری پێشکەوتنخوازی و یەکسانی گەلانی عێراق دادەنرێت،هەر ئەو پاشخانەشە وامان لێدەكات داوا لە ئێوە و سەرجەم هێزە سیاسییە پێشكەوتووەكان بكەین پێویستە هەموومان لە چواردەوری مێزی یەكڕیزی بوەستین لەوەها بارودۆخێكدا كە ناوچەكەمان و هەرێم و وڵاتەكەمان پێیدا تێپەڕ دەبێت،یادی حزبی شەهیدان بە دەرفەت دەزانین بۆ جەخت كردنەوە لەسەر قوڵكردنەووی پەیوەندییە دێرین و هەماهەنگییەسیاسییەكانمان لەپێناو هێنانەكایەی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵگایەكی تەندروست و حكومەتێكی رەشید .
جارێكی دیكە یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی پیرۆزدەكەین.
مەكتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
31/3/2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا