ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆران هەڵەبجەیی

رۆژی 14ی شوباتى 2020، لە یەکیک لە گەڕەکەکانی کۆبنهاگن-ى وڵاتی دانیماڕك، لە مەراسیمێکی شایستەدا یادی ڕۆژی شەهیدی شیوعی بەرز ڕاگیرا.

یادەکە هاوبەش بوو لەنێوان حیزبی شیوعی عێراقی و کوردستانیدا .

مەراسیمەکە کۆمەڵێک بڕگەی لە خۆ گرت، لەوانە وتاری هاوبەشی هەردوو حیزب،وتاری کۆبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی عێراقی،کۆمەلەی ئافرەتانی عێراق و چەندین بروسکەی لایەنە عەرەبی و کوردستانیەکان.

هاوکات چەند شاعیرێک شعری تایبەتیان بۆ یادەکە خوێندەوە.نمایشکردنی ڤیدۆیەکی شانۆگەری لە ڕێگەی شاشەوە کە ناوەڕۆکێکی سیاسی هەبوو ،وە گوزارشت بوو لەم دۆخە ناهەموارەی ئیستای ئێراق ،کە بەر لە چەند ڕۆژێک لە لایەن هونەرمەندە پێشکەوتووخوازەکانەوە [کەربەلا ] پێشکەشکرابوو ، بڕگەیەکی تری مەراسیمەکە بوو.گفتووگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خانمێکی چالاکی گۆڕەپانی [تحریر] کە باسی خوپیشاندانەکانی خانامانی کرد کە لە زۆربەی شارەکانی ئیراق بەڕوە چوو ، بەشێک بوو لە یادەکە .

گروپی بابلیش چەندین سروودی کۆن و نوێیان پێشکەش کرد ،کە لە نیویاندا دوو سروودی بەزمانی کوردی بوون کە لەلایەن ڕوبار کچی هاوڕێی کۆچکردوو شیخ سەعید ، هاوکات برازای شەهیدی قارەمان علی بەرزنجی پێشکەش کران.

جیگەوی ئاماژەیە هونەرمەندی مووزیکژەن ،گۆران ئیبراهیم خەیات هاوسەری ڕوبار خان، بە کەمانچەکەی هاوکاری گرووپی بابل بوو.

Image may contain: 21 people, people smiling

Image may contain: 2 people, including Mahamed Chomani

Image may contain: 5 people

Image may contain: 3 people, people standing and indoor

Image may contain: 2 people, people standing, people on stage and people playing musical instruments

Image may contain: 3 people

چالاکی حزبی