ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لاوان و قوتابیانی شیوعی، ده‌مامك و ده‌ستكێشیان به‌سه‌ر پیشه‌وه‌ران و هاوڵاتیاندا دابه‌شكرد

نیزام شه‌بیب- كفری

بە مەبەستی هاندانی زیاتر هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوەی لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تووش بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵمەتێکی دابەشکردنی کەرەستەی خۆپاراستن بەڕێوەچوو.

ڕه‌حمان سه‌عید، به‌رپرسی لیژنه‌ی كفری، یه‌كێتی گشتی قوتابیای كوردستان، بۆ ڕێگای كوردستان وتی :  لەناو بازاڕی شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی کورستان و یەکێتی گشتی قوتابیانی شیوعی چالاکییه‌كمان ئەنجامدا.

ڕه‌حمان، وتیشی : دەمامک و دەستکێش و چەند کەرەستەیەکی دیکەی خۆپاراستنمان بەسەر خاوەن دووکان و پیشەوەران وهاوڵاتیان دابەشکرد، بەو پێیەی زۆر رین بەرکەوتیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەیە.

هەروەها ناوبراو، وتیشی: داوامان کرد لێیان خۆیان بەدوور بگرن لەو شت و مەکانەی دەبنە هۆی توۆشبونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر لە ٨۰۰ دەمامک و دەستکێشمان بەسەر هاوڵاتیان و پیشەوەران دابەشکرد. 

چالاکی حزبی