ئارام عەزیز-چەمچەماڵ
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 2020/4/30 تایبەمەندی کرێکارانی چەمچەماڵی حزبی شیوعی کوردستان،بەبۆنەی جەژنی جیهانی کرێکارانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشی بەبەڕێوەبەرایەتی،نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ و زۆرێک لەکارمەندان و کرێکارانی نەخۆشخانەکان.
هاوکات نامەیەکی دەستخۆشی لەلایەن کۆمیتەی چەمچەماڵی حیزبمان ئاراستەی بەڕێوەبەرو کارمەندان و کریکاران کرا.
گوڵی سورس پێکەشی کرێکاران کرا لەپای خزمەت و ڕۆڵی بەرچاویان لەڕوبەڕوبونەوەی فایرۆسێ کۆرۆنا.
لای خۆشیانەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانی حزبی شیوعی دەستخۆشیان لەحیزبمان کرد.