رێگای كوردستان
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بەبۆنەی (74) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات.
دەقی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز/ جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاورێز
بەبۆنەی (74) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان پارتی دیموكراتی كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادەتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
بەڕێزان.. لەكاتێكدا كە یادی ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەنەوە، كوردستان و ناوچەكەو جیهان بە بارودۆخێكی زۆر هەستیارو مەترسیداردا دەڕوات، لەلایەك ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە بووتە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و لەلایەكی تر بارودۆخی سیاسی و ئابوری كە كاریگەری سەختی نێگەتیفی كردۆتە سەر بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، سەرەڕای بۆردومانكردنی رۆژانەی ناوچە سنوریەكانمان لەلایەن دەوڵەتە دراوسێكان كە خەڵكی سڤیل دەبنە قوربانی و ناچار دەكرێن كە گوند و دێهاتەكان و رەزو باخەكانیان جێبهێڵن، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر بژێوی ژیانیان .
بەڕێزان... لەم قۆناغەدا پێویستە لایەنەكان كێشەو ناكۆكیەكانیان چارەسەر بكەن و بە یەكگرتوویی و یەكڕیزی رووبەڕووی كێشەو قەیرانەكان ببنەوە، لە پێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
لەم بۆنەیەدا جارێكی تر جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دێرینەی هەردوو حزب دەكەینەوە.
دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون.
لەگەڵ رێزماندا
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
2020/8/15