ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 2021/1/10 شاندێكی حزبمان حزبی شیوعی كوردستان، بە سەرۆكایەتی دكتۆر كاوە مەحموود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و بەیاوەری هاوڕێیان (ئومێد محەمەد ساڵح و ئازاد بەختیار و هاوتا رەسول ) سەردانی حزبی ئیرادەی میللی توركمان-یان لە شاری هەولێر كرد.
شاندی حزبمان لەلایەن بەرێز مەحموود چەلەبی سەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی پێشوازی كران.
لەدانیشتنیكدا كەنزیكەی سەعاتێكی خایاند باس لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندی هەردوولا كرایەوە كە كاردانەوەیەكی پۆزەتیفی دەبێت لەبەرژەوەندی مافە رەواكانی نەتەوەو پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
لەتەوەرێكی تردا شاندی حزبمان پیرۆزبایی وەرگرتنی مۆڵەتی حزبیان لێكردن و دوپاتیان كردەوە پێویست دەكات ئەم هەنگاوە ببێتە فاكتەریكی گرنگ بۆ ئەوەی نەتەوەی توركمان بگاتە ویست و داواكاری رەوای خۆی.
لەكۆتاییدا كۆكبوون لەسەر كاری هاوبەش و هەماهەنگی هەردوولا جەختی لەسەر كرایەوە.

No description available.

چالاکی حزبی