ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2022/8/23کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕزگاری حزبی شیوعی کوردستان، مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ چلەی هاوڕێی سەرکردەو تێکۆشەر کەریم ئەحمەد ڕێکخست و تێدا ٤۰ مۆم وەک هێمایەک بۆ چل ڕۆژی ماڵئاوایی داگیرسا.

لەمەراسیمەکەدا، هاوڕێ جەوهەر گەرمیانی سکرتێری مەڵبەندی گەرمیانی و هاوڕێ ئەحمەد مەجید جێگیری سکرتێری مەڵبەندی گەرمیانی حزبمان و شاندێکی یاوەری ئامادەبوون، لەسەرەتادا هەمووان چەند چرکەیەک بۆ ڕێزلێنان لەگیانی هاوڕێ کەریم وسەرجەم شەهیدانی حزب و ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان ڕاوەستان.

دواتر، هاوڕێ تاهیر بەرپرسی ڕێکخستنی ڕێكخستنی ڕزگاری حزبمان،وتەیەکی پێشکەشکرد و تێدا باسی لەوەکرد،ئەرکی سەرشانی گەرمیانیەکان بوو،ئەمڕۆ لەو مەراسیمەدا ئامادەبن بەڵام بەچەند هۆکارێک نەمانتوانی بچینە هۆڵی مەراسیمی تایبەت کە لەشاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لەبەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، هاوڕێ قەیس جێگیری سکرتێری کۆمیتەی ڕێکخستنی حزبی شیوعی کوردستان، ژیاننامەی هاوڕێ کەریم ئەحمەد ـ ی خوێندەوە و تێدا باسی لەقۆناغەکانی تێکۆشان و شیوعی بوون و ژیانی هاوڕێی کۆچکردوو کرد.

لەکۆتا بەشێک مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان، ٤۰مۆمیان بۆ چل ڕۆژ لە ژیان ئاوایی هاوڕێ کەریم ئەحمەد داگیرساند .

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

چالاکی حزبی