ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای کوردستان- هەولێر

رۆژی سێشەممە 2022/8/23 لە شاری هەولێر لە مەراسیمێکی شایستەدا بەبەشداری نوێنەری حزب و لایەنەسیاسییەکان و هاوڕێیان و هاوسەنگەران و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و دۆستان و لایەنگرانی حزبمان، چلەی ماتەمینی هاوڕێ کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشوتری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، وتاری حزبی شیوعی کوردستان لە لایەن دکتۆر کاوە مەحمود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان خۆێندرایەوە.

لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا، ڤیدیۆیەک لەسەر ژیاننامەی هاوڕێ کەریم رێکخرابوو کە تیایدا باس لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی و خەباتی زیاتر لە حەفتا ساڵی هاوڕێ کەریم ئامادەکرابوو.

هەروەها لەبەشێکی تردا، بروسکە و پەیامی هاوخەمی لایەنەسیاسییەکان و چەندا هۆنراوە بۆ کۆچی دوایی هاوڕێ کەریم ئەحمەد خوێندرایەوە.

No description available.

May be an image of 1 person

May be an image of 1 person and standing

No description available.

No description available.

No description available.

 

 

 

 

 

چالاکی حزبی