ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ۱۱/۹/۲۰۲۲ وەفدێکی مەڵبەندی سلێمانی حیزبی شیوعی کوردستان ،سەردانی دەزگای میدیایی وێستگەنیوزی کرد،بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی ۷ ساڵەی دامەزراندنی وێستگەنیوز.

وەفدکە هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ دەزگای وێستگە نیوز خواست،دەست خۆشیان هەبوو لە پایی کارو چالاکیە ڕۆژنامەوانیانەی کە بەهاوسەنگی و بێلایەنانە ئەنجامی دەدەن،بەتایبەت ئەنجامدانی کۆرسی تایبەت لە سەر بوارەکانی ( ئیسلامی سیاسی و ڕۆژنامەگەری فەلسەفەی سیاسی ) کە دەستپێشخەریەکی ناوازەیە ، لای خۆیانەوە بەڕێوەبەران لە دەزگا وێستگە ،سوپاسی وەفدەکەی حیزبی شیوعیان کرد.

وەفدەکەی مەڵبەندی سلێمانی حیزبی شیوعی ،پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ،عوسمان زیندانی بەرپرسی مەڵبەند ،فاخر زاهیر جێگری مەڵبەند ،حسن محمود کارگێڕی مەڵبەند ،زاهیر محمد لە مەکتەبی ڕێکخستن

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

چالاکی حزبی