
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٥-٩-٢٠٢٣ تایبەتمەندی جوتیارانی مەڵبەندی هەولێری حیزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی بۆ چالاکوانان (هەڵوێست عەبدوڵڵا کەریم) و (هیوا عومەر) ڕێکخست.
لە کۆڕەکەدا قسەیان دەربارەی مەترسییەکانی کشتوکاڵی پیشەسازی، سوودەکانی کشتوکاڵی ژینگەیی کرد و پرۆژەیەکیان پێشکەش بە تایبەتمەندی جوتیاران کرد بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەی جوتیاران بەتایبەت هەوڵدان و کارکردن بۆ پاشەکەوتکردنی تۆوی ڕەسەنی نەریتی ئەو تۆوەی جوتیار لە زەوی وەریدەگرێت و جارێکی دیکەش لە زەویدا دەیچێنتەوە بەو شێوەیە پارێزگاری لە خاک و ژینگە دەکات و لەهەمان کاتدا خۆراکێکی دوور لە ژەهری پەیینی کیمیایی و قڕکەر پێشکەش بە کۆمەڵگەکەی دەکات.
ئامادەبووان بە پرسیار و بۆچوونەکانیان تەوەری کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.



