ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-١١-٢٠٢٣  مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بە بەشداریی هاوڕێی کوردۆ ساڵح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراوی مەڵبەند، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند،  ئەندامانی مەڵبەند و بەرپرسی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و دەوروبەر و مەخمووری حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەک لە کادیران، لە سەنتەری شارۆچکەی مەخموور هەڵمەتێکی بەرفراوانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایان، بۆ ناساندنی هاوڕێ خدر دیرو حسن، کاندیدی ژمارە ٣ لە لیستی تحالف قیم المدنی، لیستی ژمارە ٢٠٣ بە ڕێوەبرد.

 سەرەتای کارەکانی ئەمڕۆ لە بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی حزب بە دیدارێک لەگەڵ کادیرانی سنوورەکە و پاشان سەردانیکردنی چین و توێژەکان لەناو بازاڕی مەخموور لە دوکاندار و کاسبکاران و پاشان ماڵی دۆستان دەستیپێکرد.

لەو هەڵمەتە بەرفراوانەی بانگەشەی هەڵبژاردن، باسیان لە بەرنامەی کاندیدی حزبی شیوعی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کرد کە بریتییە لە کارکردن بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی کە لە ناوچەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ لە مەخمورەوە تا شەنگال ڕوویداوە، کار دەکات بۆ ئاوڕدانەوە لە ژیان و گوزەرانی چین و توێژەکانی ئەم ناوچانە بە تایبەتی لاوان و هەروەها ڕێزگرتن لە خواستەکانیان.

 بەشێکی تری کارنامەی کاندیدەکەی حزبی شیوعی کوردستان هەوڵدانە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و کۆمەڵگایەکی مەدەنی و یاسا سەروەربێت مافی مرۆڤ بەبێ جیاوازی بپارێزرێت و هەموو کەسێک لە بەردەم دادگادا بەبێ جیاوازی مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت.

کاردەکات لەم سنوورەدا لەو شوێنانەی کە پێویستن کۆلیژ و پەیمانگا بکرێنەوە.

 هەڵمەتی ئەمڕۆی بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوامیدانە بە هەڵمەتەکانی ڕۆژانی پێشووتر کە لە سەنتەری مەخموور و ناحیەکانی گوێڕ، قەراج، دیبەگە، کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخموور ئەنجامیداوەو سەردانی خەڵکی ناوچەکەیان کردووە و دیداریان لەگەڵ ڕێکخستوون.

فۆتۆگرافەر - لێزان ئەنوەر

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە