ئا - هۆشه‌نگ که‌ریم
له‌باره‌ی ئه‌نجامی راپرسی هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستووری تورکیا ، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی تورکیا به‌یاننامه‌یه‌کی راگهیاندو ئاراسته‌ی رای گشتی ناوخۆیی و جیهانیی ده‌کات و دان به ئه‌نجامی راپرسیه‌که نانێت و ره‌تیده‌کاته‌وه .
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسی و سه‌رکه‌وتنی ده‌نگی به‌ڵێ هیچ جۆره شه‌رعیه‌تێکی یاسایی و جڤاکی نیه‌و به‌رهه‌می دیکتاتۆریه‌ت و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌و دزی کردنه له رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگی نه‌خێر و ئاهه‌نگ گێڕان بۆ ئه‌نجامی راپرسی ته‌نهاو ته‌نها گاڵته‌کردنه به خه‌ڵکی تورکیا و پێویسته هه‌موو هێزه‌کانی دژه کۆنه‌په‌رستی و شۆڤینیه‌ت یه‌کگرتووبین و به یه‌ک ده‌نگ ئه‌و ئه‌نجام و واقیعه ره‌تبکه‌ینه‌وه .
ئه‌و رێژه‌یه‌ی به‌ڵی نابێته رێگاخۆشکه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئاکه‌په چی بوێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی جێبه‌جێی بکات ، ئاکه‌په له گوشار و ترساندن و ساخته‌کاری و گزی کردن ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات کردی و به‌و هه‌نگاوه‌ی هێنده‌ی تر نا شه‌رعی بوونی خۆی بۆ گشت لایه‌ک ده‌رخست و ده‌بێت رێگری لێبکرێت .
داوا له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین هه‌ستنه‌سه‌رپێ و خۆیان رێکبخه‌ن له‌پێناوی ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئهنجامانهو پێش‌گرتن به شێتگیربوونی داهاتووی ئاکه‌په که به ساخته‌کاری و ده‌یان شێوازی نایاسایی ته‌نها نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه‌و له شاره گه‌وره‌کاندا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی له ده‌ستداوه‌و ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێ قوت نادرێت و کاردانه‌وه‌ی نایاسایی و نا دیموکراسی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌بێت له داهاتوودا.
حزبی شیوعی تورکیا – کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
2017/4/16