ئا - هۆشه‌نگ كه‌ریم
له به‌یاننامه‌یه‌كی پارته چه‌پ و شیوعیه‌كانی تونس كه رۆژی 20 ی ئه‌م مانگه ئاراسته‌ی حكومه‌ت و رای گشتی ئه‌و وڵاتهكراوه، داواده‌كرێت حكومه‌تی تونس له‌ژێر گوشاری سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ده‌ست نه‌بات بۆ دابه‌زاندنی به‌های دیناری تونسی وه‌كو مه‌رجێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قه‌رز له‌و سه‌ندوقه وه‌ربگرن .
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه : رۆژی 18 ی نیسان وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه : به‌های دیناری تونسی داده‌به‌زێنن و ده‌یگه‌ننه ئاستی 3 دینار له به‌رامبه‌ر 1 یۆرۆدا ، ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆكاری گرانبوونی نرخی كاڵا‌و كه‌لوپه‌ل و هه‌ڵئاوسانی ئابووری و لاوازكردنی توانای كڕین لای تاك.
هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی به‌های دیناری تونسی ده‌بێته هۆكارێك هه‌رچی كارگه‌و كۆمپانیا بچووك و ناوه‌نده‌كان و پیشه‌گه‌ران هه‌ن به خه‌رجیه‌كی زیاتر كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانیان له ده‌ره‌وه هاورده‌بكه‌ن و له ئه‌نجامدا مایه‌پووچ ده‌بن و پێكهاته‌ی ئابووری نیشتیمانی وێران ده‌كات و رێژه‌ی بێكاری و بێ به‌رهه‌می ناوخۆیی زیاتر ده‌كات.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت ته‌نها خزمه‌ت به كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌ره‌كی ده‌كات و حكومه‌تی هاوبه‌ندی راستڕه‌و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رگرتنی قیستی دووه‌می قه‌رز له سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ، ملكه‌چی مه‌رجه‌كانیان بێت و وڵات به‌ره‌و وێران بوون ده‌به‌ن .
داوا له هه‌موو هێزه نیشتیمانی و سهندیكاو كرێكاران و جوتیاران و پیشه‌گه‌ران و رای گشتی ده‌كه‌ین ، له دژی ئه‌و بڕیاره بێنه مه‌یدان و رێگانه‌ده‌ن پارووه نانی به زه‌حمه‌ت دهستكهوتوویان بدزرێت و بكرێته قوڕگی سه‌ندوقێك كه ئامرازی نوێی داگیركاری ئیمپریالیزمه بۆ وڵاتان ، به یه‌ك ده‌نگ با هه‌ممومان بێینه ده‌نگ و بڵێین نه‌خێر بۆ مه‌رجه‌كانی سه‌ندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو .