حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا كە رۆژی دووشەممە 1ی ئایاری 2017 بڵاوی كردۆتەوە و داوا له‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كی زیاتر بهكرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ی كاركردنیان بدات.
ئەمەی خوارەوەی دەقی راگەیەندراوەكەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
یه‌كی ئایار له ڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا پیرۆزبایی له كرێكارانی كوردستان و ته‌واوی كرێكارانی جیهان ده‌كه‌ین، هیوای جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵی مه‌زنی بنیاتنه‌رانه‌ی كرێكارانی كوردستان ده‌ڕوانین كه وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سنووره‌كانی كوردستان ده‌پارێزن و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، كرێكارانیش به هێز و بازووی خۆیان، پێشمه‌رگانه كوردستان ئاواده‌ن ده‌كه‌نه‌وه. هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به سه‌ر كوردستاندا هێنراون كه تیایاندا شار و شارۆچكه و دێهاته‌كانی خاپوور كراون، هه‌میشه دووباره به دڵسۆزی و به هێز و بازووی كرێكاران بنیات نراونه‌ته‌وه و ئاوه‌دان كراوه‌نه‌ته‌وه، له قۆناغی ئازادیشدا هه‌میشه هێزی بنیاتنه‌ری پێشخستنی ئاوه‌دانی بوون.
له‌م ڕۆژه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ ته‌واوی مافه‌كانی كرێكاران دووپات ده‌كاته‌وه و چی له توانایدا بێت بۆ باشتركردنی دۆخی كرێكاران له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه درێخی ناكات، داواش له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كی زیاتر به كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ی كاركردنیان بدات، هه‌ر له كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه تا دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌كانیان و كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی باشتری كاركردن و داكۆكیكردن له سه‌لامه‌تیان له شوێن و كاتی كاركردندا.
دووباره یه‌كی ئایار له هه‌موو كرێكارانی كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارین هه‌موومان جه‌ژن و یاد و بۆنه‌كانی داهاتوو له دۆخێكی باشتردا بكه‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
1ی ئایاری 2017