هۆشه‌نگ که‌ریم .
له 30 مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆرکردنی بیرمه‌ندی شیوعی و تێکۆشه‌ر و مامۆستای زانکۆ (مه‌هدی عامل) حزبی شیوعی لوبنان له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی له گۆڕستانی شه‌هیدان له به‌یروتی پایته‌خت مه‌راسیمێکی شایسته‌ی رێکخست .
مه‌راسیمه‌که به به‌شداری هاوڕێ حه‌ننا غه‌ریب ئه‌مینداری حزب و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و رۆشنبیرانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو و چه‌پکه گوڵی وه‌فا و رێزلێنان له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی دانرا و هه‌موویان به یه‌ک ده‌نگ و به هوتاف ، وته به‌ناوبانگه‌که‌ی مه‌هدی عامل یان وته‌وه که ده‌ڵێت ( تیرۆر ناتوانێت فیکر بکوژێت) .
له وتاری حزبی شیوعی لوبنان ته‌ئکیدکرایه‌وه 30 ساڵه به جه‌سته مه‌هدی عامل خامۆشه به‌ڵام له فیکر و هزر و نووسین و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌میشه زیندووه‌و بکوژانیشی شه‌رمه‌زار و روورهشن .
دکتۆر حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا حه‌مدان ناسراو به مه‌هدی عامل له ساڵی 1936 له نه‌به‌تیه‌ی لوبنان له دایک بووه و ساڵی 1960 په‌یوه‌ندی به ریزه‌کانی حزبی شیوعی لوبنانیه‌وه کردووه و له کۆنگره‌ی پێنجه‌می ئه‌و حزبه‌دا له 1987ساڵی بۆته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی .
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی لیسانس و دکتۆرا بووه له زانکۆی لیۆن له فه‌ره‌نسا له بواری فهلسهفهداو مامۆستای زانکۆ بووه .
له رۆژی 18-5-1987 له‌کاتی چوونی بۆ زانکۆی لوبنان له به‌یروتی پایته‌خت له‌لایه‌ن ده‌ستێکی ره‌شه‌وه تیرۆرکراو به‌و بۆنه‌یه‌وه رۆژی 19 ی ئایاری هه‌موو ساڵێک کرایه رۆژی سه‌رکه‌وتنی وشه و ئازادی به‌سه‌ر تاریکی هزری و تیرۆردا .