بەشی پێنجەم
{ڕابه‌ر له حیزب دا}
حیزب چه‌ند هۆو پێویستى ڕێکخراو کردنى چینى کرێکاره، ڕابه‌ریش له حیزب‌دا، پێویستى ڕێنوێنى سیاسى و هزرى ڕێکخراویى ناو ده‌زگاى حیزبه.ڕابه‌رى هه‌ر حیزبێک پێویسته له پێش هه‌موو کردهیهکیدا توانایه‌کى باشى له‌سه‌ر ئایدیاى ناوه‌ڕۆکى حیزبى و ڕابه‌رى کردنى چینه‌که‌ى هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت تواناى یه‌کانى له‌ئاست و پله‌ى به‌کارهێنانى فۆرمه هزرىو سیاسىیهکاندا به‌رزبێت. واتا ئه‌گه‌ر له چڵه‌پۆپه‌ى بهکارهێناندانهبێت، نابێت له‌ئاست و پله‌یه‌کى نزمیش دا بێت، چونکه ئه‌و پله‌یه‌ى تێگه‌شتن له گێتى و بزاوتى ماددى کۆمه‌ڵگاو ڕێنوێنى کارى سیاسى‌و جوڵاندنى بزوتنه‌وه‌که به‌ئاستێکى باشتر‌و گهشهدارتردا ده‌توانێت ده‌ست نیشانى ڕابه‌رى بوونى بۆ بکات و شایسته‌ى ڕابه‌رى بوون له گیانى سیاسى‌و کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیدا ماددى و به ر جه‌سته بکات. که‌واته مه‌به‌ست له‌وه‌یه که ڕابه‌ر ڕێکخه‌رو هیدایهتکارى هه‌وڵ و تهقهڵاکانى حیزبه، و هاندهرو هوشیارکارى چینى پێکهێنه‌رى حیزبهکهیهتى.
هه‌روه‌ها به‌کارهێنه‌رى ئاوهزى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌و شوێنى گونجاو سیاسه‌تى دروسته، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنى ستراتیژى حیزبى چینهکهیهتى، و ده‌بێت به‌یه‌کێک له‌بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌کانى که‌سایه‌تى ڕابه‌ر، و به‌و پێکهاتووه ده‌ست نیشانى ده‌کات. واتا ڕابه‌ر ده‌بێت ئاسۆىسیاسى و چینایه‌تى حیزب و لێکدانه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجه‌کانى ناو حیزب و ده‌ره‌وه‌ى ماددى بابه‌تى کۆمه‌ڵگا باش ده‌ست نیشان بکات و پلانى گونجاو بۆبه‌ده‌ست هێنانى ئامانجه‌کانى ئه‌و ده‌زگایه‌و بزووتنه‌وه چینایه‌تى سیاسی یه‌کانى ده‌ست نیشان بکات. ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌ست نیشانى ڕابه‌رو په‌یوه‌ندى بهحیزبهکهیهوه دیارى ده‌کات.
به‌ڵام به‌تایبه‌تى تر بۆ حیزبى چینى کرێکار و کۆمۆنیسته زانستیه‌کان، ده‌بێت رابه‌ر شاره‌زایى یه‌کى باشى له‌سه‌ر میتۆدلۆجى و فه‌لسه‌فه‌ى مارکسیزم و پرۆسه‌ى به‌کارهێنانه‌کانى له‌ناوحیزب و چینى کرێکاردا هه‌بێت، و چۆنایه‌تى په‌یوه‌ندى گرتنى سیاسه‌تى مارکسیست له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى چینایه‌تى چینى کرێکار، و بهئاسۆى کردنى ناو بزوتنه‌وه‌که‌ى کاریگه‌رى سیاسى و چینایه‌تى هه‌بێت. هه‌روه‌ها ڕه‌وشى به‌رهه‌م هێنان و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى سه‌رمایه‌دارى زۆر به‌زانستى یانه هه‌ڵبسه‌نگێنێت، و له‌به‌رامبه‌ریشدا پلانى گونجاو بۆ سه‌رکه‌وتنى سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى چینایه‌تى حیزبى چینى کرێکار ده‌ست نیشان بکات و له پرۆسیسى کار‌و کرده‌وه‌ى هه‌ڵسوڕانى سیاسى ئهوچینهدا ئامانجى سیاسى پراکتیکى یان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانى سه‌رمایه‌دارى و بۆرژوازى بۆ ڕێگه‌گرتن له‌به‌رده‌م خه‌بات و تێکۆشانى سیاسى و چینایه‌تى چینى کرێکار‌و بزوتنه‌وه‌کانى تێک و پێک بدات و ئه‌لته‌رناتیڤى چینایه‌تى‌و زانستى له‌به‌رامبه‌ردا پێشنیار بکات.
ڕابه‌رى حیزبى کۆمۆنیستى پێویسته له‌سه‌ر ئاست و پله‌ى ڕێکخراو بوونى حیزب وچینى کرێکار له‌ناوئه‌و کارکهرهدا هۆشیاریه‌کى زیاتر‌و ئاماننجدار له ناوچینى کرێکار‌و په‌یوه‌ندیه حیزبیهکانىدا دروست بکات. بێگومان هه‌موو هێزو بڕشتى ئه‌و سیاسهتهىلهسهر پله‌ى و ڕێژه‌ى شاره‌زایى و لێهاتووى رابه‌ر ده‌وه‌ستێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ڕابه‌ر هه‌وڵى باشتربدات بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌و شارهزایىبوون له‌سه‌ر دیفاکتۆو ڕه‌ووشى بزاڤى چینى کرێکار و بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى، دهستورکارێکى ڕاست ڕوویى تر بخاته به‌رده‌م ئامانجى بزوتنه‌وه‌که، و بهئامانجىئاسۆدارکردنى، هه‌روه‌ها گه‌شه‌دار بوونى و فراوانى ڕه‌ووشى خه‌بات و تێکۆشانى چینى کرێکار ئاراسته بگرێت و هه‌وڵى به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنى ئه‌وچینه له‌سبه‌ى ڕۆژى شۆڕشدا به‌رجه‌سته و چاوبینى بکات.
ڕابه‌ر ده‌بێت ئایدیایه‌کى دۆگماتیستى نه‌بێت، و دۆگماش به‌رهه‌م نه‌هێنێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت لێکدانه‌وه‌ى ماددى دیالێکتێکى له‌سه‌ر ڕهووشىماددى و چاوبینى هه‌بێت و پێکهێنه‌ره ماددى و بابهتىیهکانى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى ڕه‌چاوبکات و مامه‌ڵه‌یه‌کى زانستیانه‌ى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات، ئاوهزى هزرى ماتریالیزمى دیالێکتێکى مارکسیزم چاوگى تێڕوانینه زانستىیهکانى فه‌لسه‌فى و میتۆدى ئه‌و بێت، و به‌کاربهێنێت. له‌هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌کى بابه‌تى سیاسى و چینایه‌تى وئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى کۆمه‌ڵگاى ئێستادا پرۆسه‌ى به‌رهه‌م هێنانى ئاوهزێکى زانستى سیاسى شۆڕشگێڕ بێت.
ڕابهرنابێت هه‌ل و مه‌رجى دیکتاتۆریانه بۆ په‌یوه‌ندى خۆى و حیزب دروستبکات. به‌ڵکو ده‌بێت زۆر زیاتر له هه‌موو تاک یان تاکه‌کانى تر گوێبیستى لێکۆڵینه‌وه‌و ڕانانهکانى ناو حیزب و ده‌ره‌وه‌ش بێت.
مه‌رج نیه هه‌مووکاتێکیش ڕابه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌و ڕانانهکانى وه‌ربگیرێت و باس و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌کرێت. به‌ڵام پێویسته ڕابه‌ر زیاترچاوبینىیانه تر و بابهتىیانه ده‌ست نیشانى که‌م و کوڕى یه‌کان بکات و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌لته‌رناتیڤی ماددى و ڕاست ڕووى ده‌ست نیشان بکات. هه‌روه‌ها ههرڕهوشێکى ڕۆژانه که ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌ر زه‌مینى کۆمه‌ڵگا ده‌بێت لێکدانه‌وه‌ى نزیک و بابهتىیانهى له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌کانى پرۆسیست بکات و ئاسۆکانى حیزب به‌ڕێگه‌ى گهشهدارکردنى هه‌ل و مه‌رجى خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ى شۆرششگێڕانهکانى ببات. و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و دهستوورکارى حیزب له‌به‌رامبه‌ر ی‌دا ده‌ست نیشان بکات.
به‌م پێ یه ڕابه‌رى حیزب ده‌بێت له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى بزوتنه‌وه‌که‌و ئامانجى حیزب و ڕێکخراو بوونیان پێشبینى دیفاکتۆو زانستى خۆى هه‌بێت، و زیاتر گه‌شه‌ى بزووتنه‌وى کرێکارى و کۆمۆنیستى زانستى ئامانجدار بکات. شاره‌زا بوون و به‌کارهێنانى مارکسیزم مه‌رجه بۆ ده‌ست نیشان کردنى ئاسۆى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى چینى کرێکار و بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى زانستى. واته به‌کارهێنانه‌کانى مارکسیزم ده‌بێت دوگمایانه نه‌بێت و له‌گه‌ڵ زیندووکردنه‌وه‌و نوێ کردنه‌وه‌ییدا، به‌دکارى له‌سه‌ر میتۆد‌و ناوه‌ڕۆکى لێکدانه‌وه‌و شیکارى یه فه‌لسه‌فى یه‌کانى مارکسیزم نه‌کات. چونکه ده‌بێت دیالێکتێکى یانه ماددیهتىلێکۆڵینهوهکان ببینێت و له‌گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه‌بکرێت. ڕابه‌ر ئه‌رکى یه‌تى ئه‌م کارانه ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها ده‌بێت پهروهردهیىیانه کادێرو ئه‌ندامانى حیزب هووشیارى یان زیاد بکات. واتا ڕابه‌ر ده‌بێت کارکردنهکانى له‌سه‌ر ئه‌ندامانى حیزب زیاد کردنى هوشیارى چینایه‌تى و جیهان بینى مارکسیزم بێت. نه‌وه‌کو به پێچه‌وانه وه ڕڤیژنیزم و ئۆپۆرتۆنیستانه مامه‌ڵه بکات و به‌رهه‌میان بهێنێت و بهترۆپکى مارکسیزم بهیانىبکات و بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى و چینى کرێکار به‌ده‌سته‌وه بدات و پێشکه‌شى سه‌رمایه‌دارى بکات.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت و هه‌روه‌ها به‌پێی ڕانانهکانى ئێمه که‌له سه‌ره‌وه ئه‌نجاممان داوه، ئه‌و کاروو کرده‌وانه‌ى که‌له (حککع)و(حککا)دا، جێ به‌جێ ده‌کران، ڕابه‌ره‌که‌یان هه‌وڵ و ئامانجى کاره‌کانى به‌رهه‌م هێنانى ڕڤیژنیزم بوو، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ى داخوازىیه سیاسىیه چینایهتىیهکانى چینى کرێکار و میتۆدى مارکسیزم و بزوتنه‌وه‌ى چینایه‌تى ئه‌و چینه ئامانجى گرتبوو.
بێگومان هه‌وڵه‌کان نه‌چووبوونه چێوه‌و پله‌ى تێپه‌ڕاندنى ڕه‌ووشى به‌دکارى ناو بززوتنهوهکانى چینى کرێکار‌و کۆمۆنیسته‌کان بۆ ڕهووشێکى بزاوتنى سیاسى ڕاست ڕوویى و زانستى، و گهشهدارکردنى بزوتنه‌وه‌که‌ى. واتا پێ کوتهکردن و بهدهستهوهدانى بزوتنه‌وه‌که بوو بهپلاتڤۆڕم و ئه‌لته‌رناتیڤه بۆرژوازىیهکان.
ئه‌م لایه‌نانه پێکهێنه‌رى سیاسه‌ت و پلاتڤۆڕمى ڕێکخراوه جهماوهرىو حیزبیه‌کان بوو، له جووڵه‌و بزاڤیاندا ڕه‌نگى ده‌دایه‌وه و داوه‌ته‌وه. له‌برى ئه‌وه‌ى پلاتفۆرمى ڕیفۆرمیستى وه‌لابنرێت و سیاسه‌تێک و پراکتیکێکى شۆڕشگێڕانه جێگیر بکرێت، و ببێته ئاسۆى سیاسى و ستراتیژى ڕێکخراوه‌کان، به‌پێچه‌وانه‌وه میتۆدى ڕیفۆرمیستیهکان جیگایان به سیسته‌م و پلاتفۆرمى داخوازىیه شۆڕش گیڕییهکان ده‌گرت.
بێگومان ڕابه‌رایه‌تى حیزبی‌یان ئه‌و ئامانجه‌ى که‌له ده‌ستوریدا هه‌بوو، سهرهئهنجامى ئامانجه‌که‌ى جێ به‌جێ بوو، ئاسۆى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تىیان له گۆڕه‌پانى سیاسى‌و په‌یوه‌ندى یه کۆمهڵایهتىیه سیاسى و حیزبیه‌کانیاندا به‌رجه‌سته‌و چاوبینى سیاسه‌تى حیزبیان بوو. چونکه ڕابه‌رایه‌تى ئه‌و حیزبه و ڕانانهکانیان له‌سه‌ر چاوبینى ماددى و بابه‌تى سیاسه‌ت و ڕه‌ووشى سه‌رمایه‌دارى، نهى ده‌توانى هه‌نگاوێکى زیاتر و شۆڕشگێڕانه به‌بزوتنه‌وه‌که هه‌ڵبێنێ و شه‌قاوێک بۆ پێشه‌وه بڕوات، و ئامانجى جوڵان و پێشڤهڕۆیىیان دروست و زانستى ئه‌نجام بدات. واته سه‌رئه‌نجام ئامانجى حیزب له‌نگه‌رى له‌که‌نارى بزوتنه‌وه‌که داگرت و به‌سیاسه‌تێکى دۆگما‌و بنبه‌ست گه‌شتوو گه‌شتن.
له‌سۆنگه‌ى سیاسه‌ت و پراتیکى بزوتنه‌وه‌ى بنیات نانى ……..وه له چاوبینى ماددى بابه‌تى گۆڕه‌پانى سیاسی‌دا، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى ئیستاش لاوازىیهکى زۆر گه‌وره‌ى له‌جه‌سته‌ى هزرو سیاسه‌تیاندا هه‌یه. به‌م پێ و دانگه هه‌وڵه‌کانى ئه‌مانیش ناتوانێت و یان نهى توانیوه ئه‌و بۆشایىیهى ناوجهستهو هزریان به‌لێکۆڵینه‌وه‌و شیکاریهکى تر پڕبکاته‌وه. واتانهیان توانیوهبهبههرهمهندانه له میتۆدى مارکسیزم سوود وه‌ربگرن و هه‌وڵ و تهقهلاکهیان بۆ تێ په‌ڕاندنى ئه‌و ڕهووشهى نێو‌و بزوتنه‌وه‌که له ئێستادا جێ به‌جێ بکه‌ن. له سیاسه‌ت و میتۆدى نیوه ناچڵى ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که‌ناتوانن چمکێکى ڕابه‌رایه‌تى بزوتنه‌وه که به‌ده‌سته‌وه بگرن. مه‌به‌ست له‌و پێشڕهوایهتىیه، هیدایه‌ت و پاڵ پشتى کردنى بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار‌و کۆمۆنیستىیه. واتا هه‌موو ئه‌و که‌مووکوڕیانه سه‌رچاوه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قووڵ نه‌بوونه‌وه‌و بهڕۆخانهچوونى ئه‌م ده‌سته‌یه‌یه به میتۆدۆلۆجى مارکسیزم، و زیاتر له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه فه‌لسه‌فى و هزرى و سیاسیه‌کانیدا هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن.بێگومان هه‌موو ئه‌و ڕانانانهى ئێمه له‌سه‌ر چه‌پ و ڕاستى یه‌کانى ناو لێکدرانهوهکان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که له مێژوویه‌کى زۆر له‌وه‌و پێشه‌وه چه‌پ له کوردستان و عێراقدا، ڕابه‌رایه‌تى و بزوتنه‌وه‌که‌ى داوه‌ته ده‌ست سیاسه‌ت و پێشڕهوایهتىیهکى نامارکسیستى ده‌ره‌وه‌ى خۆى، ئه‌وه‌ش زیاتر سه‌رچاوه‌که‌یان له‌سیاسه‌ت و میتۆدى بزوتنه‌وه‌ى چه‌پى ئێرانه‌وه هه‌ڵقووڵابوو. واتا ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م چه‌په به میتۆدى چه‌پى وورده بۆرژوازى ئێران مامه‌ڵه‌ى ده‌کرد، ئه‌وه‌نده به میتۆده‌کانى مارکسیزم ئاشنانهبوو، یان به‌کار نه‌ده‌بران لهڕانان و جیهان بینى سیاسى و چینایه‌تیاندا، ههتاکاتى ئه‌م نووسینه‌ش هێشتا زۆر زۆر ئه‌و کاریگهریانهیان پێوه دیاره‌و لهخهڵتهو خاشى سیاسه‌ت و لێکدانه‌وه‌کانى پێشوو جیانه‌بوونه‌ته‌وه و له‌خۆیان دانهماڵاندووه.
بێگومان بۆهه‌موو ئه‌رکێک که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى چه‌پ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ى پێشڤهوه چوونى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى چینایه‌تى چینى کرێکار، ده‌بێت تێ په‌ڕى دهوورانى پێشوى چه‌پ بکات و ڕه‌ووشى سیاسى چه‌پ لهناوکایهى سیاسى گۆڕه‌پانى سیاسه‌تى سه‌رمایه‌داریدا، به‌ته‌واوى له سوودى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى چینى کرێکاردا وازى بکات. هه‌روه‌ها کاریگه‌رى یه‌کانى ڕابردوو به‌ته‌واوى له‌سه‌ر خۆى و بزوتنه‌وه‌که‌ى لاببات و چینى کرێکار بهئاوهزى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و سیاسهتىڕیفۆرمیستى گۆش نه‌کات و نه‌بێته هۆشیارى باوى ناوبزوتنه‌وه‌که وه‌کو ئێستا که هه‌یه.
واتا ده‌بێت بهئاوهزى چه‌پ بیرنه‌کرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت ئاوزانێکى مارکسیستى به‌کاربهێنرێت و مارکسیزم ڕابه‌رایه‌تى هزرى و سیاسى و فه‌لسه‌فى بزووتنه‌وه‌که ئاڕاسته بکات. له‌ئه‌ستۆگرتنى ئه‌م ئه‌رکه‌ش له ڕێگه‌ى قسه‌و باسه‌وه نابێت به‌ته‌نها، به‌ڵکو زۆرتر پشت به په‌یوه‌ندى گرتنى لێکدانه‌وه مارکسیستىیهکان ده‌به‌ستێت و به‌بابه‌تى سیاسه‌ت و پراکتیکى بزوتنه‌وه‌که هه‌نگاو هه‌ڵبێنێ و ڕێگه چارهىزانستى بابه‌تى پێشنیار بکرێت و فاکته‌رێکى گرنگى چوونه پێشه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌که بێت به ئاراسته یێکى تر‌ى گه‌شه‌و سه‌رکه‌وتنى جار له‌گه‌ڵ جارى هه‌نگاوه‌کان.
به‌م پێ یه هووشیارى مارکسیستى بۆ چینى کرێکار و بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى زانستى گرنگى تایبه‌ت ى و بابهتىیانهى خۆى هه‌یه. چونکه هه‌نگاوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى زانستى و پێویستى و پێشڕه‌وانه به چینى کرێکار هه‌ڵده‌هێنێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێته ئه‌رک و پێویستى بوونى ڕابهرایهتىیهکى به‌رجه‌سته‌و سیاسه‌تێکى زانستى و ڕاست ڕوویى ڕه‌چاوبکات. به‌م پێ یه ڕابه‌رایه‌تى کردن، ئه‌رکى یه‌تى که‌ئاراسته‌ى بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار و بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى زانستى به ئاڕاسته‌ى مێژوویى خۆیدا ئاڕاسته بکات.
به‌ڵام (مه‌نسورى حیکمه‌ت) و سیاسه‌تى (ک.ک)ى نه‌یانتوانى بزوتنه‌وه‌که‌یان ئاڕاسته‌ى مێژووبگرێت، به‌ڵکو به‌ره‌نجامى هه‌وڵ و تێکۆشانیان به‌دکارى خسته سه‌ر ڕه‌ووتى بزوتنه‌وه‌که‌و ئاراسته‌که‌یان کرد به ئاراسته‌یه‌کى ڕیفۆرمیستىیانهو دابڕاو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامانجه‌کانى مارکسیزمى ناوبزوتنهوهى چینى کرێکار.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت (ک.ک)ى به‌رنامه‌یه‌کى به‌رهه‌م هانى، بنه‌ڕه‌تى به‌رنامه‌که‌ى له‌سیاسه‌ت و داخوازى و ئامانجێکىڕیفۆرمیستىیانهوه سه‌رچاوه‌یان هه‌ڵگرتبوو، ئه‌م ئاراسته‌یه له ناونیشانى به‌رنامه‌که‌یه‌وه تا ده‌گات به لێکدانه‌وه‌کانى و خاڵه جیاجیاکانى پێکهێنه‌رى به‌رنامه‌ى (دنیاى باشتر)، ئاراسته‌یه‌کى لیبراڵى یان گرتووه‌و سیاسه‌تى (سۆشیال-لیبرالیزم) ییان پیاده کردووه. به‌م پێ یه ڕابه‌رایه‌تى سیاسى (ک.ک)ى و لێکدانه‌وه هزرى و فهلسهفىیهکانى ڕابهرایهتیهکىسهندیکالیستىیهو دووره له ڕابه‌رایه‌تى کردنى شۆڕشگێڕانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار‌و کۆمۆنیسته‌کان..
ئه‌نجامى ئه‌م لێکدانه‌وانه‌ى ئێمه‌و ئه‌وه‌ى له ڕابردوودا کردبوومان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و میتۆده سیما‌و ڕوخسارى سیاسه‌ت و ستراتیژ‌و پراکتیکى هه‌ردوو حیزبى (ک.ک.ع)و حککا، به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌و دووحیزبهش وه‌ک حیزبه نامارکسیستىیهکان دوور بووه له ناوه‌ڕۆکى سیاسه‌تى حیزبێکى مارکسیست و کۆمۆنیستى زانستى.
(ئاسۆغهریب) لهنووسراوى (هۆیه‌کانى وازهێنانم له ح.ک.ک.ع) دا که‌له شوباتى (1998) دا به‌چاپى گه‌یاندووه بڵاوى کردۆته‌وه. ڕانان و ڕوونکردنه‌وه‌کانى له‌سه‌ر سیاسه‌ت و پرۆتۆکۆڵى دروست بوونى(حککع). زۆر سه‌رپێى یانه‌و دوور له شیکارى و بینینى ڕه‌ووشى دروست بوون و په‌یوه‌ستى بوونى بهدیفاکتۆى ماددى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى و پله‌ى پێگه‌یشتن و کرداره‌کانى ناو بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و بوونى یه‌تى. چونکه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى (ئاسۆغهریب) له‌دنیاى ماددى هه‌مان ئاوهزى شیکارى یه بۆ چاوبینى ماددى بابه‌تى دهووروپشتى. به‌م پێ یه چه‌پ وه‌ک بوونى کۆمهڵایهتىو سیاسى له‌ڕابردوو ئێستاشدا، بوونى لاته‌ریک و بێ کاریگه‌ره‌و ناتوانێت ئامانجى سیاسى-چینایه‌تى چینى کرێکار په‌یڕه‌و بکات و ببات به‌ڕێوه. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئامانجى سیاسى و ئاسۆى پراکتیکى ڕابردوو ئێستا هه‌ڵگرى میتۆدى ناوچهپى وورده بۆرژوازىیهو میتۆدۆلۆجییهکى پێچه‌وانه‌ى مارکسیزم بووه، و پێچه‌وانه‌ى ئاراستهىبزاوتنى بزوتنه‌وه‌ى چینایه‌تى چینى کرێکار و ئامانجه شۆڕشگێڕىیهکانى کاروکرده‌وه‌ى ئه‌نجام داوه‌و ئه‌و ئه‌نجام گیرىیهى ئێستایان به‌رجه‌سته کردووه. واته سیاسه‌تى ئه‌و دووحیزبه و تێڕوانینه‌کانى ئه‌و نووسراوه‌ى (ئاسۆغهریب) سه‌رتاپاى له‌گه‌ڵ لیبرالیزمدا تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه. هه‌موو هه‌وڵ وتهقهلاکانى و ئه‌نجام گیرى یه‌کانى سیاسه‌ت و ستراتیژى ئه‌و دوو حیزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خولگه‌ى سهرهگێژکردنى ئامانج و سیاسه‌تى چه‌پى کوردستانى عێراق و شێوه‌ى پابه‌ندبوونى یان به‌سیاسه‌ت و ئامانجى قسه‌و باسهکانى که‌ڵه نووسه‌رو میتۆدى (ک.ک) ى و به‌شێکى چه‌پیش ڕانهوهستاوى له‌سه‌ر هێڵێکى هزرى سیاسى چینایه‌تى دیار‌و ڕوون توشى داماویى و کارى هه‌رزه‌یى کردوون. له ئاوهزى ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌شدا ڕابه‌رایه‌تى (ک.ک)ى ، بهڕابهرایهتى سه‌رتاسه‌رى کۆمۆنیستى به‌هه‌ند وه‌رگرتووه.
له‌لایه‌ک هه‌نگاونان و کرده‌وه‌ى سیاسى ئه‌نجام دانى پێک هێنانى حیزب له‌سه‌ر بانگه‌وازو نامهناردنى ئه‌ویان وه‌رگرتووه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش په‌یوه‌ست نه‌کراوه به‌هه‌ل و مه‌رجى هه‌نگاونان و ئاسۆ ڕۆشنى خه‌باتى چینایه‌تى، به ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌و تواناییه‌کانى ناوبزوتنهوهکهوه.
بیرمه‌ندى ئه‌و ده‌سته‌و گروپانه‌و حیزبه‌کانیان، بهئهندێشهى خۆى بڕیارى له‌سه‌ر دروست بوون و شکڵگرتنى حیزبه‌که‌یان داوه‌و بهسودمهند بوونى بۆ ناونیشانى خۆى ده‌ستى دابووه کار‌و کرده‌وه‌یه‌کى بێ سه‌مه‌رو بێ لاق. چونکه ده‌وروبه‌رو ڕه‌ووشى سیسته‌مى بزاوتنى بزوتنه‌وه‌که به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رئه‌نجامى پێکه‌وه نووسانى پارچه‌یه‌ک نهکهوتوهکانى پێکهێنه‌رى حیزب وورده وورده له‌یه‌کترى ئهڕهونهوه.
واتا ڕابه‌رایه‌تى نابێت کار‌و کرده‌وه‌کانى به‌ته‌نها به‌رئه‌نجامى ئه‌ندێشه سازى خۆى بێت و چاوى ڕاست ڕووبینى نه‌بێت، و له‌سه‌ر پایه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕهووشهکانى ناوسیستهمى سه‌رمایه‌دارى درک و لێکدانه‌وه‌ى زانستى ڕاڤه نه‌کردبێت. به‌ڵکو پێویسته لێکدانه‌وه‌ى چاو بینى ماددى بزوتنه‌وه‌که و ئاسۆسیاسى-چینایه‌تى به‌ره‌و ئامانجى مێژوویى ڕابکێشێت و میتا مێژوویى ئاراسته نه‌گرێت. به‌ڵام ئه‌م کاره له عێراق و ئێرانیشدا ئه‌نجام نه‌درا. یان په‌یوه‌ست نه‌کراوه به‌ئه‌رک و فرمانێکى سیاسى گونجاوء شۆڕشگێڕییه‌وه.
له‌کاتێکدا(مه‌نسوری حکمه‌ت)ده‌چێته پشت دروست بوونى (حککع)ه‌وه. بێگومان ئه‌و هه‌وڵه و له پشته‌وه وه‌ستانى به‌رئه‌نجامى سیاسه‌تێک و ئه‌و کاریگه‌ریانه بوو که (ک.ک)ى ده‌یویست وکو هێزێکىبههێزو بڕشت له ناوچه‌که‌دا خۆى پیشانبدات، واده‌ربکه‌وێت کهلایهنێکى به‌هێزى ناو بزوتنه‌وه‌ى چینایه‌تى یه‌و له‌توانایدایه ڕه‌شمه‌ى بزوتنه‌وه‌که به‌ده‌سته‌وه بگریت.
هه‌موو ئه‌وانه‌شى ده‌کرد به فاکته‌رى به‌گژا چونه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى سیاسى و هزرى و دڕ به کهنارکهوتنى ئه‌و سیاسه‌ته له گۆڕه‌پانى مل ملانێکاندا بدات، و له‌ڕێگه‌ى دروست بوونى (حککع)ه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کى درێژتر ته‌مه‌ن به‌سه‌ر به‌رێت.
ئه‌و ئامانجانه‌و هۆى سیاسه‌ت کردنه‌کانی، ئامانجى ڕابه‌رایه‌تى نىیه، ئه‌گه‌ر ڕابه‌رایه‌تى سه‌رتاپاى بهمهسهلهى خودگه‌رایى یان خود په‌سه‌ندى ڕۆنه چووبێت… ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکى نادروست و کرمۆڵى لێوه دروست ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه پێشڕه‌وایه‌تى کردن ده‌بێت له چوار چێوه‌ى گرنگى دان به پێشڕه‌وایه‌تى و گرێدانى بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى و چینى کرێکار بهئاسۆى سیاسى و مێژوویى خۆیه‌وه‌بێت.
ڕابه‌رایه‌تى نابێت ئاسۆىمیتۆدێکى دیالێکتێک و دیالۆگه‌کانى ناو بزوتنه‌وه‌که خه‌فه‌بکات، به‌ڵکو ده‌بێت توند‌وتیژترین دیالۆگى سیاسى کۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تى په‌ره‌پێبدات.بێ گومان نابێت توندووتیژى دیالۆگ، له خوڵگه‌ى شه‌ڕه قسه‌و بێ میتۆدیدا بخولێته‌وه، هه‌روه‌کو چه‌پ له پێش دروست بوونى حیزب و له‌کاتى دروست بوونى حیزب‌دا و دواى ئه‌و پێکهێنانهش ئه‌نجامیانداوه‌و ده‌دات. به‌ڵکو ده‌بێت به‌ناوه‌ڕۆکى دیالێکتێک بۆ لێکدانه‌وه‌ى ماددیانهى چاوبینى دهووروپشت و بزوتنه‌وه‌که‌ى ناوى به‌کاربهێنرێت.
ڕوانگه‌ى (ئاسۆغهریب) لهنووسراوى (هۆیه‌کانى واز هێنانم) له (ح.ک.ک.ع)دا لێکدانه‌وه‌یه‌کى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى ئه‌نجام داوه‌و ده‌نووسێت [ حککع به‌رهه‌مى ئه‌م واقیعیه‌ته بوو( مه‌به‌ست له هه‌لوومه‌رجى جه‌نگى که‌نداو ناوچه‌که‌یه. نووسه‌ر) له درێژه‌ى ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا و له پرۆژه‌یه‌کى کۆمۆنیزمى کرێکاریدا، به‌ره‌زامه‌ندى و اعتمادى نیوه ناچڵى، ڕێکخراوه چه‌په‌کانه‌وه پێک هات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونى فه‌زایه‌کى ئاوه‌ڵاى سیاسى‌و له‌رزۆکى و بێ توانایى ده‌سه‌ڵاتى مه‌رکه‌زى له‌سه‌ر کوتى نه‌یاره‌کانى خۆیدا و نا انسجامى هێزه بۆرژوازى یه‌کان و که‌م ڕه‌نگ بوونه‌وه‌ى وه‌همى دیموکراسى و له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر بوونى حرهکهتێکى تازه‌ى کۆمۆنیزومى کرێکارى له ناوچه‌که‌داو به‌هره‌مه‌ند بوون له ڕابهرایهتیهکى سه‌راسه‌رى وه‌ک منسوری حیکمت که‌به‌ته‌واوى مانا هاتبووه پشت پرۆژه‌ى پێک هاتنى حیزب، بوارێکى زۆر و هه‌لومه‌رجێکى مناسبى بۆ گه‌شه‌و پێشڕه‌وى فراوانى ئه‌م حیزبه کردبۆوه که‌ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زعیه‌تى ئێستا به‌راوردى که‌یت له هه‌موو شت زیاتر ئه‌وه ده‌بینین که‌ئه‌م ههلوومهرجهو ئه‌و فرسه‌تانه که‌مترین که‌ڵکیان لێوه‌ر گیراوه، که‌له ڕوانگه‌ى منه‌وه هۆیه‌که‌ى هه‌رئه‌وه‌یه که‌ئه‌و چه‌په ئاڵوگۆڕى کرد به‌ره‌و کۆمۆنیزمى کرێکارى،سیما و سونهتهکانیشى له‌گه‌ڵ خۆى هێناو لێ یان دانه بڕاو تا ئێستاش ماوه‌ته‌وه‌و ڕابه‌رایه‌تى ئێستاى حیزبیش له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا ته‌واوى تواناى خۆى خستۆته گه‌ڕ بۆ پاراستن و پیرۆز ڕاگرتنى ئه‌و سیمات و سونه‌تانه. (ل5-6- ئاسۆغهریب-شوباتى 1998)] له‌به‌رهه‌ندێک هۆ ئه‌م په‌ره‌گرافه دوورودرێژه‌م وه‌رگرتووه. بۆ ئه‌وه‌ى له‌و لێکدرانه‌وه ناوازانه و لێک جودایانهى ناو هه‌مان نووسینه که ووردبینه‌وه.چونکه به‌رهه‌مى لێکدانه‌وه‌یه‌که له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌رناچێت له ڕانانهکانى (ک.ک) وه‌هه‌روه‌ها بێ به‌رهه‌مانه‌و بێ ناوه‌ڕۆکى، جیاوازى لێکدانه‌وه‌کانى به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه.
ناکرێت ده‌ست نیشانى هه‌ل و مه‌رجێک بکه‌ین و لێکدانه‌وه‌یه‌کى جیاوازبهیان بکرێت و بهبهرههمێکى باش بزانین.. بێ گومان هه‌ل و مه‌رجى دروست بوونى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق، ڕهووشێکى هه‌بوو هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌و سایه بوونى ههلوومهرجێکى زۆر دژوار‌دا.واتا هه‌ل و مه‌رجه‌که دژوارى دروست کردبوو له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى ناوچه‌که‌و گێتیش چاوه‌ڕێی ساغ بوونه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجى به‌ره‌ى جه‌نگ بوو، هه‌روه‌ها چاوى بڕیبووه ئه‌وه‌ى ئاخۆ کام لا لهلایهنهکانى ناوجه‌نگه‌که سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌تا ئێستاش له‌کاتى ئه‌م نووسینه‌دا جه‌نگ به‌شێوازه‌کانى تر درێژه‌ى هه‌یه و جه‌نگه‌که بۆ یه‌کجارى کۆتایى نه‌هاتووه.
کاتێک بلۆکى ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ شکستدا ڕووبه‌ڕوو بوو، هه‌روه‌ها به‌یه‌کجارى تێک نه‌شکابوو و ههڵنهوهشابوو، له‌لایه‌کى تره‌وه جه‌نگى تر‌ى جیاجیا له‌شوێنه جیاوازه‌کانى تر‌ى کیشوه‌ره جیاجیاکاندا ڕوویان ده‌دا.
هه‌روه‌ها ڕووخسارى جه‌نگه‌کانیش ڕه‌نگ و ڕووىیهکى جه‌نگى گهلهگورگى برسىیه له‌سه‌ر که‌لاکى بۆگه‌ن کردووى سه‌رمایه‌داری. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و ڕهووشانه ژیانێکى سیاسى ناههمواریشى بۆ بزوتنه‌وه‌ى چینایه‌تى چینى کرێکارى دروست کردبوو، چونکه ڕووخسار‌و بنه‌ماى جه‌نگى بنه‌ڕه‌تى چینایه‌تى گۆڕى بوو بۆ جه‌نگى تایه‌فه‌و ده‌سته‌و فیرقه‌ى جیاجیا‌و جه‌نگى ته‌کنۆلۆجى سه‌ربازى و تاوودانى توانا جه‌نگیه‌کانى سه‌رمایه‌دارى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى جه‌نگه سیاسیه‌کان کردبوو به‌پاساوى مسیبه‌ت و بێ ده‌ربه‌ستى ده‌سه‌ڵاته بیرۆکراتىیهکان بۆ مافى مرۆڤ و دیموکراسى یه بۆرژوازى یه‌کانیان. واته ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر وه‌ڵامه‌کانى پرۆلیتاریا له سیسته‌مى ئێستادا، به دیل و داخوازیه‌کانیان بێهێزو لاواز ده‌کراو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى مل ملانێى چینایه‌تى بێ ڕۆڵ ده‌کرا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئاسۆی سیاسى ڕۆشن و چینایه‌تى ئه‌و چینه ئه‌گه‌ر هه‌بوو بێت تروسکایىیهکى لاوازبوو له گێتیدا.
ڕابه‌رانى (ک.ک)ى بهچێوهى سیاسى خۆى بتوانێت ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ش به سوودى پێشڕه‌وایه‌تى بزوتنه‌وه‌که به‌کار بهێنرێت بێ گومان کرده‌وه‌یه‌کى باش ده‌بێت.
به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تى و میتۆدۆلۆجى وه‌ک میتۆدى (ک.ک)ى نه‌یتوانیوه ڕه‌وشى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و هزرى و چینایه‌تى و جیاوازیان له وورده بۆرژوازى و بۆرژوازى یه‌ک لایه‌نه جیاواز بکه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پێکهێنانى حیزب له‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌دا، هه‌وڵى به‌په‌رۆشى ڕابه‌رایه‌تى یه‌که‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه بوو. دواى جیابونه‌وه‌ى له حیزبى کۆمۆنیستى ئێران و دروست کردنى (حککا)، دواتر لێ که‌وتنه‌وه‌و زایندهى ئه‌و حیزبه‌و دروست کردنى (حککع)، به هه‌ر هه‌موو لایه‌کیان بتوانن بلۆکێک ( به‌خه‌یاڵى خۆیان) پێکبهێنن، له‌و ڕێگایه‌وه بتوانن شهوهزهنگى ته‌نگژه‌ى سیاسى و چینایه‌تى و هزرییان ڕووناک بکه‌نه‌وه‌و بهئاسۆدارى خۆیان پێشان بده‌ن و سیاسه‌تى دژى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کانى چینى کرێکار و کۆمۆنیسته زانستىیهکانیان په‌رده‌پۆش بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌مانه له ڕێگاى به‌خه‌ون بوونیانه‌وه هه‌رزوو ئه‌و هه‌وڵه‌شى شکستى خواردوو له‌بارچوو.
ڕابه‌رایه‌تى (حککا)و (ک.ک)ى ئاوهزى دیالێکتێکى بۆ ڕانان و ڕاڤه‌کردنى سایه‌ت و پێکهاتى ماددى بابه‌تى نه‌هێشت و تێکى شکاندوقڕو قه‌پى سایه کرد به‌سه‌ر سیاسه‌ت و بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار و بزوتنه‌وه‌ى چه‌پدا، کهپێگهو شوێنیان کوردستانى عێراق بوو. به‌پێی سیاسه‌تێکى به‌دکارانه‌وه له‌و چرکه‌ساتانه‌دا بوو، چه‌پ به‌زوترین کات له دایلۆگى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان پاش گه‌ز بوونه‌وه‌و که‌وتنه ژێر کاریگه‌رى پێک هێنانى حیزبه‌وه، واتا نامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ چرکه‌ى گه‌شتنیدا، چهرکهى وه‌ستانى دایلۆگ بوو. ڕابه‌رایه‌تى لێره‌دا دوگمى به‌رهه‌م هانى مستێکى قوڕى دا به‌ده‌م و ددانى لێ توێژینه‌وه‌کانیدا. هه‌رچه‌نده دایلۆگى ئه‌وکاتانه‌ش نه‌چووبونه سه‌ر لێکدانه‌وه‌ى چاوبینى ماددى و بابه‌تى یانه و ههڵنهسهنگاندنى ڕه‌ووشى بزوتنه‌وه‌ى چه‌پ و چینى کرێکار.به‌ڵکو ته‌نها لهچێوهى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسه‌ت و پێگه‌ى کهمهڵایهتیان، له‌خولگه‌ى سیاسه‌تى بۆرژوازیداخولیان ده‌خوارد.
هه‌روه‌ها لێکدان و یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى لایه‌نه پایهیىیهکانى به‌رنامه‌ى چینایه‌تى گۆڕیان وون بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ى ئه‌وان ئه‌وه‌نده لاواز‌و که‌م توانا بوو، له‌گه‌ڵیدا لایه‌نه چه‌په کانیش که‌م توانا بوون له تێگه‌شتن و بهکارهێنانىهزرى مارکسیزم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى میتۆده‌که‌ى له‌کار و کرده‌وه‌ى ڕۆژانه‌دا. نه‌یانتوانى چاوبینى ماددى وه‌ک پێک هاته مادییه‌که‌ى ببینن و توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن، و هه‌ڵ چوون وداچونهکانى بزوتنه‌وه‌که ده‌ست نیشان بکه‌ن و جێگه‌ى و ڕێگه‌ى ئه‌وچینه له ئێستاى به‌رهه‌م هێنانیدا له سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى عێراق ده‌ست نیشان بکه‌ن. ده‌بێت ڕابه‌رایه‌تى ئه‌رکى هاندانى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و توێژهرهوهکانى ناو سیسته‌مى هزرى مارکسیزم بێت. له‌پێناو زیاتر لێکۆڵینه‌وه‌ى ماددى یانه له‌سه‌ر چاوبینى ماددى و بابه‌تى بزوتنه‌وه‌که بکه‌ن. نه‌وه‌کو به‌نامه‌یه‌ک و له‌ڕێگه‌ى چه‌ند ئه‌ندامێکى حیزبه‌که‌ى خۆیه‌وه و ڕاسپاردهیى کردنیان له پێناوى کۆتایى هێنان به لێکدانه‌وه‌کان و گفتوگۆ‌و پلمیکهکان، و ئاوهزى برینشتاین بکات بهگهوههرى لێکدانه‌وه له‌سه‌ر حیزب و پرۆسه‌ى پێکهێنانى. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وکار که‌ره له‌دواى دروست بوونى یه‌وه ڕێکخراوه پێکهێنه‌ره‌کانى (حککع) له‌ناو حیزب‌دا په‌یوه‌ندىیه دهستهىیهکانیان تێک نه‌شکاو نهى دهتوانىپهیکهرو چێوه‌ى حیزب به‌ته‌واوى پێک بێت.
شه‌ڕه جنێوه‌کانى ناو حیزب له‌سه‌ره‌تاى پێکهاتوویدا، به‌لایه‌نگرانى ڕێکخراوه‌کانى پێک هێنه‌رو، ئه‌ندامانیان و قسه‌و قسه‌ڵۆکى سووک و بێ تامىوا که ئاستى خودێتى هه‌ر هه‌موویانى لهمهنگهنهدا بوو. هه‌رکاتێک حیزب به‌و شێوه‌یه پێک هات، بێ توانایى و کاڵ فامى له‌سه‌ر مارکسیزم و خه‌باتى چینایه‌تى و پرۆسه‌ى پێک هێنانى حیزب ده‌رده‌که‌وێت.
ڕابه‌رایه‌تى (حککا) به‌پێی سیاسه‌تى پراگماتى سیاسه‌تى خودى خۆیان، ئاوهزى رابه‌رایه‌تى (حککع) ى لهمهنگهنهدا بوو. چونکه ڕابه‌رایه‌تى ئه‌و حیزبه کاڵ فامى و ئاوزانى به مارکسیزم ده‌ست نیشانى ئه‌و بابه‌ته له‌سیاسه‌ت و خۆ بهدهستهوهدانى کردبوون به میتۆدى ده‌وروپشتیان.
له‌ڕاستیدا ڕابه‌رایه‌تى (حککا) و منسوری حیکمه‌ت به‌سودى ئایدیا‌و ئایدۆلۆجى یه‌که‌ى پێکهێنانى (حککع) ى به نامه‌یه‌ک پێ ڕاگه‌یاندن. ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ش ڕانان و ڕاڤه‌کردنى ڕابه‌رێکه(به‌ڵام به‌ناو) که دیالۆگ بمرێنێت و گوێى نه‌داته سیاسه‌ت و پره‌نسیپه‌کانى حیزبى کۆمۆنیست. بێگومان بێجگه لهئاوهزو به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کانى ووردهبۆرژوازى، هیچ ڕابه‌رێکى مارکسیستى ئه‌و کاره سیاسىیه نادروسته ئه‌نجام نادات.
من ئه‌وه بهلهنگى نابینم که کۆمۆنیسته‌کان له فرسه‌تێکى گونجاو‌دا سوود وه‌ربگرن و حیزبى خۆیان پێک بهێنن، به‌ڵام ئه‌وه بهلهنگى ده‌زانم که حیزب پێک بێت و به‌رنامه‌یه‌کى له‌کاتى پێکهێناندا نه‌بێت. ئه‌وه بهلهنگى ده‌بینم که حیزب ناوه‌ڕۆکى دیالێکتێکى خۆى لێ دابماڵرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌بستراکتدا جووت بکرێت و به‌دابڕاوى مامه‌ڵه بکرێت. ئه‌وه‌به له‌نگى ده‌بینم که مارکسیزم له جه‌وهه‌رى پێک هێنانى حیزب ده‌ربهێنرێت و له پێناوى ده‌رکه‌وتنى ئایدیاى خوددا یان تاکه که‌سیدا به‌ئه‌نجام بگات. ئه‌گینا هه‌ل و مه‌رجێک هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى ده‌وڵه‌ت کاریگه‌رى به‌سه‌ر هێزه نه‌یاره‌کانه‌وه نامێنێت و سوود له‌و ڕهووشه وه‌رده‌گیرێت، بهکردهوهیهکى به‌دى نابینم. به‌ڵام دروستکردنى حیزبیش پابه‌ندى نىیه بهڕهووشهکانهوه، به‌ڵکو پابه‌ندى ئاماده‌یى بزوتنهکهو چینى کرێکار و بزاڤى کۆمۆنیستى زانستى یه بۆ ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕۆکى خۆیدا هه‌ڵبگیرێت، ئیتر هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکه، تووند‌و تیژه، یان بیرۆکراتیه، یان نیمچه دیموکراتى، یان دیموکراتىیه و یان پرولاریزمى ده‌سه‌ڵاتى و یان هه‌ل و مه‌رجى میلیتانىیه، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان ناتوانێت له پێویستى و گرنگى دروستکردنى حیزب کاریگه‌رى دابنێت و ڕێگربێت. چونکه حیزبى کۆمۆنیست پێک هێنانى په‌یوه‌ندى به ناوخۆى ده‌سه‌ڵات، و زاڵ بوون و ئاماده‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رمایه‌دارىیه‌وه هه‌یه، و ئه‌وانه‌یش ناو نیشانه جیاوازه‌کانى یه‌ک ده‌سه‌ڵاتى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى چینایهتىیه، و لایه‌نه‌کانى تر بنه‌ڕه‌تى نین.
دیالۆگ و ڕانانى خۆم له‌سه‌ر ئه‌و لێکدانه‌وانه ناکه‌م، که (ئاسۆ غه‌ریب) بۆ ڕه‌ووشى ئه‌و کاتى ڕابردوو کردوویه‌تى و ده‌ڵێت له‌و کاتانه‌دا هێزه بۆرژوازىیهکان ئینسجامیان (پێکه‌وه‌یى یان هه‌ماهه‌نگى) یان نه‌بووه‌و دیموکراسیه‌ت که‌م ڕه‌نگ بووه‌ته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌شیان ته‌نها له ئه‌ندێشه‌ى خۆیهوهداى ڕشتوون، ئه‌گینا له چاوبینىدا زۆر پێچه‌وانه‌یه و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ى ووته‌و قسهڵۆکهکانیهوه دوواوه. چونکه ئه‌ندێشه‌ى ڕۆمانسیانهى دیموکراسى ئه‌و کاته له‌گۆڕه‌پانى وازى سیاسى و مل ملانێکانى سیسته‌مى جیهانى سه‌رمایه‌داریدا. له کرمهجوڵهى خۆیدا بوو. هه‌روه‌ها هه‌موو هێزه چهپهکانیشى بۆلاى سیاسه‌ت و ووتهزاى خۆى ئاوهزى دیموکراسى بۆرژوازى ڕاکێش کردبوو، چونکه له‌و کاتانه‌دا سیاسه‌تى باو ده‌ست پێوه‌گرتنى دیموکراسى بۆرژوازى بوو، هه‌روه‌ها ههمووکردهو سیاسه‌تى ئه‌وکاتى چه‌پى له بۆته‌ى دیدگا‌و سیاسه‌تى خۆیدا کۆکردبووه‌وه. نموونه زۆر زۆرن. هه‌روه‌ها له‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌دا هێزه بۆرژوازییه‌کان یه‌ک ده‌ست نه‌بن، به‌ڵام له ئامانجدا یه‌ک ستراتیژ بوون.
هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى سیاسى و سه‌ربازییان له به‌رامبه‌ر ڕه‌ونده جیاوازه‌کانى دژ به خۆیان په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵ بوون. به‌م پێودانگه ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ى (ئاسۆغهریب) له‌گه‌ڵ ڕۆمانسیه‌تى ئه‌ندێشه‌ى خه‌و خۆشێک جووت و یه‌ک بڕوایه،ء دووره له لێکدانه‌وه‌یه‌کى ڕاست ڕوویى ماددى.
پڕه‌نسیپى ئه‌و ڕابهرایهتیهى که (ئاسۆغهریب) باسى ده‌کات. و هه‌روه‌ها (مه‌نسوری حیکمه‌ت)ده‌کاته خوڵقێنه‌رى ڕه‌ووشى گونجاو بۆ گه‌شه‌و پێشڕهوایهتىیهکهى، بێ گومان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن، که‌ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه ههتاکاتى جیا بوونه‌وه‌شیان و کاتى نووسینى ئه‌و نامیلکهیهى و هه‌روه‌ها تاپێش کۆنفرانسى دووه‌مى کادرانیان، (منسوری حیکمه‌ت)ى به‌ڕابه‌رو تیۆریسهنى بزوتنه‌وه‌که‌ى خۆیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌داو گه‌یاندبوو یانه چڵه پۆپه‌ى تێوهریزانى و تیۆرى دروستکار.بێ گومان ئه‌و دیدگایه که‌م فامى تێدایه‌و که‌م شاره‌زایى بوونه له‌سه‌ر درک کردنى ڕه‌ووشت و هه‌ڵسوکه‌وتى ڕابه‌رایه‌تى و په‌یوه‌ستى دارى به مارکسیزمه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى وون بوونى لۆجیکى مارکسیزمه له جیهان بینى و دیدگاى سیاسى ئه‌و به‌ڕێزانه.
هه‌روه‌ها بوو بووه جۆرێک له‌خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بۆهه‌مان سیاسه‌تى ڕابردوو. ئه‌مه‌ش په‌ندێکى ڕووسیمان دێنێته‌وه ئه‌ندێشه که ده‌ڵێت: (له‌لاى مشک پشیلهدڕندهترین زینده‌وه‌ره).به‌ڵام ئه‌ویان بهچڵهپۆپهى تیۆرى زانى بینیوه‌و تیۆره‌که‌یان به‌پێی خۆڕ‌اگرى و قه‌باره‌ى میزه‌ڵانێک گه‌وره کردووه. ئه‌مان واى به‌یان ده‌که‌ن له‌کاتى جیابوونه‌وه یاندا که (ک.ک) (واته ده‌سته‌ى هه‌ڵگرانى بیر‌و بڕواى ئه‌و ڕیتمهى بیر کردنه‌وه‌یان) له (حککع) دا پرۆسیس نه‌کراوه. به‌ڵکو سوونه‌تى پێش کۆمۆنیزمى کرێکارى و هه‌روه‌ها ده‌سته گه‌رێتى پیاده کردووه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه خودى لیکدانهوهکانى (ک.ک)ى، حیزبى (حککع) هه‌ڵگرى ئه‌و خه‌سڵه‌ت و سونهتانهیه که ئه‌و تێزه هه‌یان بووه‌و له کردارى خۆیاندا پیاده‌و پرۆسیس کردووه. ئه‌گینا له‌کاتى دروست بوونى(حککع)ى دا گیانى بیر‌و هۆشى لۆجیکى دیالێکتێکى به‌و شێوه‌یه وون نه ده‌بوون، پرۆسه‌ى پێکهێنانى له چوار چێوه‌ى ئاوهزى بیرکردنه‌وه‌یه‌کى کورت بینیدا ڕانه ده‌گرت. ئه‌و کرده‌وه‌یه ته‌نها کرده‌وه‌یه‌کى که‌سى پارێزییهو دوور له ڕه‌چاوکردنى به‌رژه‌وه‌ندى چینایه‌تى چینى کرێکاره، ئه‌مه‌ش کرده‌ى پێچه‌وانه‌ى ڕابهرا یه‌تى کردنه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕابه‌رایه‌تى کردن، هه‌وڵ و ئامانجى له پێناوى گه‌شه‌ى بزوتنه‌وه‌ى چینایه‌تى چینى کرێکاره‌و ئاسۆ کردنى بزوتنه‌وه‌که یه‌تى به سیاسه‌ت و پراکتیکێکى زانستى و سوودمه‌ندى سیاسى چینایه‌تى.
به‌ڵام (ئاسۆ غریب)بۆ خۆجیا کردنه‌وه‌ى له (حککع) هه‌مان دیدو بۆچوونى (مه‌نسورى حیکمه‌ت)، ده‌کات به به‌ڵگه کهلهکاتى خۆیدا (مه‌نسورى حیکمت) لێکدانه‌وه‌ی خۆى له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى له (حکا) پێ ڕاگه‌یاندو ڕوون کرده‌وه.
ئه‌و به‌ڕێزه له هه‌مان نووسراودا، له ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى (مه‌نسورى حیکمت)به (حککع) ه‌وه، کرده‌وه‌ى په‌یوه‌ندى و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و حیزبه. ده‌نووسێت [ بۆیه قسه کردنى ئاشکرا له‌سه‌ر واقعیه‌ت و چاره‌نووسى ئه‌م حیزبه‌که مشروعى منسوری حیکمت خۆیه‌تى و ئه‌گه‌ر شکست بخوا بهرلهههموومان ئه‌و شکستى خواردووه، هه‌روه‌ها قسه‌ى ئاشکرا له سه‌ربێ ده‌نگى منسوری حیکمت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش قسه‌ى ئاشکراى خۆى بکات، گرنگى په‌یدا ده‌کات.(هۆیه‌کانى وازهێنانم له ح.ک.ک.ع-ئاسۆغریب-شوباتى 1998)] ئاسۆ غریب له‌و گۆشه نیگایه‌وه گله‌یى له (منسوری حیکمت) ده‌کات که زۆرتر پهیوهندىیهکانى له‌گه‌ڵ (حککع) له‌ڕێگه‌ى نووسینگه‌ى سیاسى یه‌و و په‌یوه‌ندى به‌ئه‌ندامانى تره‌وه نه‌گرتووه. ئه‌مه‌ش لۆجیکێکى بێ به‌هاو مناڵانه‌یه له‌سه‌ر جیاوازبوونهوهو ناتوانێت جێگه‌ى لێکدانه‌وه‌و جیهان بینیه‌کى ڕاست ڕوویى ماددى بابه‌تى بگرێته‌وه.
لێره‌وه ده‌بێت ئه‌وه دیار‌و ڕوون بێت، شکستى (حککع) به‌رهه‌مى شکستى تیۆورى و هزرى ڕا به‌رایه‌تى یه‌که‌یه‌تى، هه‌روه‌ها ئه‌و شکسته‌ش زیاتر که‌سایه‌تى نىیه، به‌ڵکو شکستى تیۆرى بیر‌و ئاوهزى هه‌ڵگرو توێژگه‌لێکى کۆمه‌ڵایه‌تى یهههم له‌ڕووى تیۆرىیهوهو له ڕووى کۆمهڵایهتىو سیاسى بزوتنه‌وه‌که‌یه.. له‌به‌رئه‌وه‌ى تیۆرى ئه‌و توێژگه‌له له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کانى لیبرالیزم جووت و هاوتایه، لهئهوکات و ئێستایدا ڕهوهندێکى شکست خواردووى پرگیرو گازه.
به‌ڵام (ئاسۆ غریب) زیاتر ناکامڵى (حککع)و به‌شکست گه‌شتنى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و کرده‌یه‌ى که نووسینگه‌ى سیاسى نووسین و ئاگادارى یه‌کانى (مه‌نسوری حیکمت) قۆرغ ده‌که‌ن و ناگاته ده‌ست ئه‌ندامانى تر‌ى حزب و ئه‌وان ده‌یکه‌ن به به‌ڵگه‌و فشارى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى سه‌ر بزێویهکانى ناو حیزب. له‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌و نووسینگه‌یه بۆ لێکدانه‌وه‌ى چاوبینى ماددى بابه‌تى تایبه‌تى کۆمه‌ڵگاش سروشى لێوه‌ر ده‌گرن. ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش به‌ڵگه‌ى خۆبه ده‌سته‌وه دانى سیاسیانه‌ى ئه‌م حیزبه یه بۆ نامه خوێن و نێرهرییان، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ى په‌یوه‌ندىیه‌کى مقاش ومقاش به‌ده‌ستى نێوان ئه‌و دوو پێکهاته ماددىیهیه له‌ناو بۆته‌ى بابه‌ت و چاوبینى کۆمه‌ڵگادا.
له‌لایه‌کى تره‌وه ڕابه‌رایه‌تى ئه‌م حیزبه له زۆر ڕووه‌وه که‌م توانا‌و لێ نه‌هاتووه له ڕووى ڕێکخستن و هۆشیارکردنه‌وه‌ى چینى کرێکار،و چاوساغى بزوتنه‌وه‌که‌ى هه‌روه‌ها بۆ په‌یوه‌ندى گرتن و دامه‌زراندنى پردى په‌یوه‌ندى له نێوان حیزب و چینى کرێکاردا، ڕابه‌رایه‌تى درک و دیدگایه‌کى ناڕۆشنى هه‌یه‌و بێ پلان و تاکتیکه. له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى گرتندا بێ پرۆژه‌و سیاسه‌ته. له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌بێت په‌یوه‌ندى یه‌کى ناچاوبینى و دوورله په‌یوه‌ندى هۆشیار کردنه‌وه‌ى چینى کرێکاره. له‌و ساتانهداو تا ده‌رچوون و بهرچاوکهوتنى چه‌ند ژماره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌ى په‌یامى کۆمۆنیزم. هه‌ر به‌هیواى ئه‌وه بوون و ئومێدى گه‌وره‌یان ڕووى له ڕابه‌رایه‌تى سه‌رتا سه‌رییان بوو. تا بۆیان بگوێت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که و وانه‌و ئامۆژگاریه‌کانى وه‌ک ئاوى حه‌یات بۆ ژیانى سیاسى یان چاو لێده‌کرد. پرۆسه‌ى جێ به‌جێ کردنى سیاسه‌تى خۆیان له ڕێکخراوى حیزبی‌یان به‌پێی فرمان و داخوازى ئه‌و چاولێده‌کرد. ده‌ست نیشانى ئه‌رک و فرمانهکانییان به‌پێی ناوه‌ڕۆک و گوته‌ى ناونامهکان بوون.
جیاوازبوونهوهکهیان له‌گه‌ڵ (حککع)دا جیابوونه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو ڕیتمى کارى که‌سێتى کاریگه‌رى له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌کان هه‌بوو، دوور نه‌که‌وتوو نه‌ته‌وه، له میتۆدى (ک.ک) و ئاخافتنه‌کانى ڕابه‌رایه‌تیان.
(ئاسۆ غریب) له چرکه ساتى نووسین جیابوونه‌وه‌یدا ده‌ڵێت نامه‌یه‌کم بۆ مه‌نسوری حیکمه‌ت هه‌یه، و گوایه له‌سه‌ر ئه‌وه ئاخافتووه که حیزب نه‌یتوانیوه میتۆدى (ک.ک) ى په‌یڕه‌و بکات له‌سیاسه‌ت و میتۆدۆلۆجى حیزبى و ئه‌ندام گیریدا. ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌ى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌مانى له (حککع)ى نواند و کردبوویانه به‌شێکى گرنگ و لایه‌نێکى گه‌وره‌ى جیاوازبوونه‌وه که‌یان. بێگومان ئه‌و ڕانانه ههڵئینجاوى ناو خه‌یاڵ و به‌رژه‌وه‌ندى تاکه که‌سى بووه‌و به‌شێکى گرنگى له کاڵ فامى یه‌وه بووه، ئه‌گینا پرۆسه‌ى پێک هێنانى گۆڕان و لێک جیاواز بوونه‌وه گۆڕ‌انى ڕابه‌رایه‌تى و میتۆدى سیاسى و چینایه‌تى پارچه‌ى لێوه جیاوازبووهوهیه. هه‌روه‌ها و به‌مه‌رجێک گۆڕِان نه‌چێته ئاست و پله‌ى خراپترین په‌یوه‌ندى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى، به‌ڵکو ده‌بێت گۆڕان ڕیشه‌ى به‌ئاراسته‌ى چوونه پێشه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار‌و بزووتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى ڕێچکه بگرێت. بێگومان هه‌تا ئێستا ئه‌و ئه‌رکه جێ به‌جێ نه‌کراوه‌و له نه‌خشه‌ى سیاسى و په‌یوه‌ندیدا پرۆژه‌ى پراکتیک کردن نه‌بووه.
به‌ڵکو دوپاتهو سێ پاته کردنه‌وه‌ى هه‌مان ئاستى پێشووى بزوتنه‌وه‌که بوو، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ى که‌له بیر‌و پراکتیکى ئه‌و ده‌سته و گروپانه‌دا وون و گوم ناوون، و مارکسیزم و ئاوهزى دیالێکتیکى و ماددى بابه‌تى ئامادهنىیه له‌سیسته‌مى بزاوتن و سیاسهتڕانیدا. چونکه ئه‌ندێشه‌ى کۆمه‌ڵێک بۆ خزمه‌ت و پارێزگارى کردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مان کۆمه‌ڵ به‌کارهاتووه و ده‌سته‌و گروپى نوێیپێ پێک ده‌هێنن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نامیلکه‌ى (ئاسۆ غریب)و پێش ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ى پێشتر که هێناومه‌ته‌وه، له‌وه‌دا زۆر به‌ڕوونى ده‌رده‌که‌وێت که کارى خۆ به‌ده‌سته‌وه دان و پاسیڤیستى ئه‌و سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ ڕابردووى خۆیاندا، هه‌مان کار‌و فرمانى (حککع) جێ به‌جێ ده‌که‌ن وله‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌ندامانى بیرۆى سیاسى و ڕابه‌رایه‌تى (حککع) به دڵسۆز نازانێ بۆ (ک.ک) و سیاسه‌ت و میتۆدى منسوری حیکمه‌ت، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به‌و ڕێگه مناڵانه‌یه‌و قێزه‌ونه‌ى کاتى خۆى و له‌ڕێگه‌ى ده‌ربڕین و ڕیزکردنى ڕسته ڕزیوهکانییانهوه دڵسۆزى خۆیان بۆ میتۆدى (ک.ک) و بیرمهندهکهى دووپات بکه‌نه‌وه‌و وا پیشانى بده‌ن که‌له (حککع) دڵسۆز تر ده‌بن و مووریدییان به‌مه‌رجى زکرو زرگ وه‌شاندن گرێده‌ده‌ن، و هه‌وڵێکه له‌پێناوى ڕاکێشانى سه‌رنجى تیۆرى سهنهکانییان به ئاڕاسته‌ى ڕاست به‌یان کردن بۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ى که گرتوویانه. ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاوه‌زو بیرکردنه‌وه‌ى جیاوازیان نا، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌وا چاو لێ بکرێن زۆر له‌ئه‌وانى حیزب دڵسۆزترن بۆ سیاسه‌ت و پهرهنسیپهکانى ئه‌و ڕێبازه.
ئیتر ئه‌و قسه‌و باسانه‌ى که کادرێکى کوردستانى (حککا) ده‌توانێت هه‌موو مه‌کته‌بى سیاسى و ڕابه‌رایه‌تى (حککع) ههڵبخولێنێت. بێگومان سه‌رچاوه‌ى له ئاماده‌گى نه‌بوونى مارکسیزمه له‌ناو ڕابه‌رایه‌تى (حککع). هه‌روه‌ها که‌م شاره‌زایى و بێ تواناییه‌کان له ئاستێکدان که‌مرۆڤ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى ئه‌وان و پاشکۆیایهتى سیاسى بۆ لایه‌نى سێیه‌م به‌ڕوونى ده‌بینێت و گوێ لهمستى بۆ ڕابه‌رایه‌تى (حککا) و منسوری حیکمت نیشان ده‌ده‌ن. هه‌موو ئه‌و بۆ چوونانه‌ى (ئاسۆ غریب) ناتوانێت ڕه‌ووشى ڕابردووییان تێپه‌ڕ بکات. هه‌تا ده‌ست نه‌گیرێت به هێڵه هزرى و فه‌لسه‌فیه‌کانى مارکسیزمهوهو لێکدانه‌وه‌ى ڕاست ڕووى ماددى بابه‌تى و زانستى له‌سه‌ر چاوبینى ماددى بزوتنه‌وه‌که‌و سیاسه‌ت و بیرى (ک.ک)ى و ده‌سته هزرىیه ڕڤیژنیستهکان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و لایه‌نى پۆزه‌تیڤى و نهگهتیڤهکانى به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌وه ڕه‌چاو نه‌که‌ن و ڕێگاو شوێنى گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندن دانه‌مه‌زرێنن، ناتوانن پرۆسه‌ى پێک هێنانى جیاواز بوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ههروههادهتوانێت ڕابه‌رایه‌تى کردنى بزوتنه‌وه‌که له‌پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى گرتنى خۆى له‌گه‌ڵ چینى کرێکاردا له‌ناو خۆیدا به دیدگا‌و ڕانانهکانى تیۆریسهنى ڕابه‌رى کردن به‌رجه‌سته بکات. یان به پێچه‌وانه‌وه کارى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌دات. به‌ڵام له‌کارو کرده‌وه‌ى پێشووتردا پێک هێنان و دروست بوونى ڕابه‌رایه‌تى به‌رجه‌سته ده‌بێت. به‌ڵام له ئێستاشدا خڵته‌و خاشى ئهوڕانانانهى پێشوو کۆتای‌یان نه‌هاتووه له ژیارى سیاسى و ڕێکخراوه‌ییاندا. چونکه جیابوونه‌وه ته‌نها به‌گۆڕینى شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ناونیشانه‌کان ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵکو ده‌بێت گۆڕان و جیاوازى ناوه‌ڕۆکى لێکدانه‌وه‌و هزرى پێشووتر بێت به‌ئاراسته‌یه‌کى دیالێکتیکى یانه‌و گرتنى هه‌ڵوێست و سیاسه‌تێکى بابهتىیانهو ماددى یانه‌ى خه‌بات و تێکۆشان.
له‌ده‌ربارى مارکسی بوونى ڕابه‌رانى (حککع) وه (ئاسۆ غریب) له‌هه‌مان ئه‌و نووسراوه‌ى که ڕه‌خنه‌مان کردوون ده‌نووسێت [ بهبڕواى من ئه‌م حیزبه به پله‌ى پێویست مارکسى نىیهوبهتایبهتى ڕابه‌رایه‌تى یه‌که‌ى نه‌خوێنده‌وارى یه‌که‌ى زۆر ئاشکرایه له‌م بواره‌دا، توعیهى مارکسیستى نه‌ک هه‌رله کۆمه‌ڵگادا له حیزبیشدانىیه، ئه‌م حیزبه خاوه‌نى یه‌ک باس و لێکدانه‌وه‌ى مارکسیستى نىیه، بێجگه له تحریچ و مسائیلى سیاسى ڕۆژانه، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێک موجود نىیه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌دیقه‌ته‌وه تێی بڕوانین پڕێتى له ناکۆکى له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى مارکسیزم، بهرخودى غیرهمارکسیانه به‌ئینسان و ته‌نانه‌ت لێکدانه‌وه‌ى سیاسیش له‌ولاوه بوه‌ستێ که سه‌رتاپاى نوقمى بێ فه‌رهه‌نگى مارکسیستىیه، به‌کورتى یه‌کێک له‌کێشه‌کانى ئه‌م حیزبه ئاشنانهبوونى ڕابهرایهتىیهکهیهتى به مارکسیزم، یانى نه‌زانینى زانستێک که بڕیارهکارى پێ بکه‌یت، ئه‌مه نهههڵبهستراوهو نه لێکدانه‌وه‌ى زهنى، یه‌ک واقیعیه‌تى ملموسه که کۆمۆنیزمى کرێکارى ده‌بێت له خۆى بکاته‌وه. (ل12 هۆیه‌کانى وازهێنانم له (ح.ک.ک.ع)-ئاسۆ غریب- شوباتى 1998)] ئه‌م پهرهگرافهخاڵێکه له‌و خاڵانه‌ى که (ئاسۆ غریب) جیابوونهوى خۆى پێده‌کات له‌گه‌ڵ حیزبى (ک.ک.ع)دا.
به‌ڵام ئه‌و دیدگایه ئه‌م لایه‌نه راست ڕوویى یه‌ى زۆر به‌ڕوون و ئاشکرا ده‌بینرێت که ته‌نها دروستکراوى ئهندێشهیهو له‌سه‌ر زه‌مینى بابه‌تى سیاسى بوونیان نىیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕاسته به‌رامبه‌ر بهڕابهرایهتى منسورى حیکمت و (حککا). چونکه (ک.ک) له‌سه‌ر ڕیتمى ده‌ره‌وه‌ى مارکسیزم دروست بووه و ئامانجێکى وورده بۆرژوازى جیهانى سێ هه‌مه. به‌ڵام ئه‌و دیدگایه له چوار چێوه‌ى ئه‌و پهڕهگراڤهى سه‌ره‌وه‌دا ڕانانێکى جیاوازى بۆ کراوه‌و به‌شێوه‌یه‌کى میتاڤیز یکانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا کراوه‌و جیهان بینى (ک.ک)ى هێشتا له‌لا دروست و ڕاسته.
له‌به‌رئه‌وه‌ى(حککع) خاوه‌نى به‌رنامه‌ى خۆیه‌تى و ده‌ربڕى ئامانج و ئاوهزى هزرى ڕابه‌رایه‌تى (حککا)هو ئه‌و نووسیویه‌تیه‌وه و به به‌رنامه‌یه‌کى ته‌واو سۆسیالیستى داناوه، له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوونى به به‌رنامه‌و ستراتیژى (سۆسیال-لیبرالیزم)ه‌وه.
به‌رنامه‌ش باشترین و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى ناسینه‌وه‌ى مۆر و ئاڵاى حیزبه. من ناڵێم (مه‌نسورى حیکمه‌ت) شاره‌زایى له‌گه‌ڵ مارکسیزمدا نىیه. به‌ڵام ناشتوانم بڵێم مارکسیزم سه‌رچاوه‌ى ئایدیا‌و درکى بووه، بۆ لێکدانه‌وه‌ى (ک.ک) و به‌رنامه‌ى (دنیاى باشتر)ه که‌ى. به‌ڵکو به‌ته‌واوى له ژێر مارکسیزم دا گه‌وره‌ترین جه‌نگى دووژمن کارانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر مارکسیزمدا به‌رپا کردووه‌و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌که‌ى خۆشیان که‌به کۆمۆنیزمى کرێکارى ناوزه‌ند ده‌کات، له‌ناو داخوازى و لێکدانه‌وه‌یه‌کى وورده بۆرژوازیدا وون کردووه، نامارکسیست بوونى (حککع) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ست پێوه نه‌گرتنى به‌هاى تیۆرى و فه‌لسه‌فى ئه‌و میتۆده‌و به‌کارنه‌هێنانى له پراکتیکى سیاسى‌و هۆشیارى حیزبی‌دا، هه‌روه‌ها کاڵ فامى و ناتوانایى لهشیکارى و لێک ههڵپچڕانى ناوى درۆزنه‌ى مارکسیزم له‌به‌رگ و ناوى (ک.ک) ى بوه به‌ناوه‌ڕۆک و بیرى دهووروبهرانى حیزب و ڕابه‌رایه‌تیان. چونکه ئه‌و دوو لایه‌نه جیاوازه دوو دیوو دووڕووى جیاوازن له دووپێکهاتى فه‌لسه‌فى جیاوازدا.
هه‌روه‌ها ڕابهرایهتىیهکهى تواناى بیرکردنه‌وه‌ى نىیه، به‌ڵکو بیرى له‌جیاتى بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌نووسراو ژماره‌ى ئاماده‌کراو ده‌خرێته به‌رده‌مى و له‌پرۆسه‌ى ژیانى سیاسی‌دا پراکتیکى ده‌که‌ن. به‌هۆى ئه‌و ڕانانه‌وه (ئاسۆ غریب) ده‌یه‌وێت بڵێت (حککع) و ڕابه‌رایه‌تى یه‌که‌ى مارکسیست و مارکسیزمى تیادا بڵاو نىیه و له به‌کارهێناندا بوونیان نی یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاساو بۆ سیاسه‌ت و میتۆدى (ک.ک)ىبهێنیهوهو پێمان ڕابگه‌یه‌نێت که (حککا) و (مه‌نسورى حیکمه‌ت) هه‌ڵگرى پرۆسیس کارى ئایدیاى مارکسیستین. بێگومان لێکدانه‌وه‌یه‌کى سه‌وزو زۆر ناکامڵ و خۆههڵخهڵێتێنه رانه یه، چونکه به پێی قسه‌و باسى پێشووى خۆى و چاوبینى ماددى و بابه‌تى کۆمه‌ڵگاش هه‌روایه.
(حککع) مه‌نسوری حیکمه‌ت له پشتیه‌وه بوو. هه‌روه‌ها له جۆگهلهکانى ئاوى هزرى ئه‌و ئاوى بیر‌و هۆشى پێ ئه‌دات و هه‌موو لێکدانه‌وه‌ى (ک.ک) کرابووه بنه‌ماى لێکدانه‌وه‌و کردارى به‌ناو مارکسیست و کۆمۆنیستى کرێکارى بوون و هه‌ڵسوڕانى ڕابه‌رایه‌تى حیزب. که‌واته که (حککع) نامارکسیست بوو (حککا) و ڕابهرایهتیهکهشى نامارکسیسته. چوونکه هه‌ر دوو حیزب یه‌ک به‌رنامه‌ى په‌یوه‌ندى و مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ دهووروبهریاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
که‌واته لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که لێکدانه‌وه‌کانى (ئاسۆ غریب) و هاوڕێکانى نه‌یان توانیوه له‌کات و ڕه‌ووشى خۆیدا تێ په‌ڕى ئاوهزى ڕابه‌ره (شۆسیال-لیبرالیست)ه که‌یان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له ئێستاشدا ئه‌م کاره جێ به‌جێ نه‌کراوه، چوونکه هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌ووتن ده‌ڵێت ده‌بێت ده‌ست بهمیتۆدى مارکسیزمه‌وه بگرین. جارێکى ترله هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌کانیاندا نه‌یان توانیوه تێ په‌ڕى ده‌ورانى ڕابردووى کۆمۆنیزمى کرێکارى (ک.ک) بکه‌ن. چونکه ڕابه‌رایه‌تى ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه له‌ئه‌ستۆى خۆى بگرێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ده‌ورانى ڕابردووى به‌دکارى شکسته‌کان، و شاره‌زایى له مارکسیزمدا هه‌بێت و هه‌روه‌ها به‌کار هێنانهکانیش ده‌بێت زۆر ڕاست ڕووییانهو ماددىیانه بێت و دوور له به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سک و جیاکردنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێڵه هزرى و فهلسهفىیهکانى یه‌تى له ئایدیالیستى یه‌تى سیاسى و خه‌باتى چینایه‌تى و دیدگا نامارکسیستىیهکان. به‌ڵام ئه‌م ئه‌رکه هه‌تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه له ناوه‌ندى چه‌پدا، بۆیه ئه‌رکى ههرکۆمۆنیستێکه که ده‌ست به‌هێڵه هزرییه‌کانى مارکسیزمه‌وه بگرێت، تابتوانێت ئه‌و سیسته‌مه هزرىیه به‌ناوه‌ڕۆکى دیالێکتێکى یانه‌ى خۆى مامه‌ڵ بکرێت و دوور له به‌رژه‌وه‌ندى خوازى تاک و بۆرژوازى به‌کار بهێنرێت.
ئێمه له‌سه‌ره‌تاى (90) کانه‌وه ڕامان گه‌یاند که‌پێویسته کۆمۆنیسته‌کان جارێکى تر به‌مارکسیزم دابچێته‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ى مارکسیستى له‌ناو کۆمه‌ڵدا به‌رجه‌سته بکه‌ن و هوشیارى مارکسیستى لهناوچینى کرێکاردا بنیات بنێن. (پیاچونه‌وه به‌ماناى ئاڵووگۆڕى بنه‌ڕه‌تى نا له‌ناو مارکسیزمدا). ده‌بێت ئه‌مه ئه‌رکى ڕابه‌رایه‌تى کردنى بزوتنه‌وه کۆمۆنیستىیهکان بێت و هه‌روه‌ها گوێزانه‌وه‌ى ئه‌و هۆشیاریه‌ش بێت بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ى ماددى ڕاست ڕویى چینى کرێکار. نابێت ڕابه‌رایه‌تى کۆمۆنیستى په‌یوه‌ندى دیالێکتیکى تیۆر‌و پراکتیکى لێک ههڵپچڕێت، به‌ڵکو ده‌بێت پردێکى دیالێکتیکى بۆ په‌یوه‌ندى ماددى ئه‌و دوولایه‌نه‌ى بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى و بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار دروست بکات و له ده‌ستووردا پرۆسیس بکرێت. شیکردنه‌وه‌ى زۆرتریان له‌سه‌ر بکرێت و بتوانرێت گونجاوترین و ڕاسترین ئه‌رکى دروست کردنى هوشیارى مارکسیستى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. بۆئه‌م کاره‌ش شاره‌زابون و به‌کارهێنانى ماددیانهو دیالێکتیکى یانه‌ى مارکسیزم گرنگى ژیانیترییان بۆ ده‌ست نیشان بوونى ڕابه‌رایه‌تى هه‌یه. چونکه ده‌بێت ئاسۆى بزوتنه‌وه‌ى چینى کرێکار‌و کۆمۆنیسته‌کان ئاسۆدارترو ڕۆشنتر بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش مارکسیزم به‌شێکى هه‌ره‌گه‌وره‌ى له‌پرۆسه‌و جێگهکهوتنى سیاسه‌تى ئه‌ودا بۆ خۆى پرۆسیس بکات.